Pov rudi
وا ئێوارەیە و هاوڕێکانی هاتوون ڕین هێشتا لە سەرەوەیە . من بە زمانی ئاماژە قسە لەگەڵ هەموو هاوڕێ و کەسە نزیکەکانم ئەکەم . ئەوان هاوڕێمن بۆیە باش شارەزای زمانی ئاماژەن . وە خزمەتکارەکانی من هەمویان زمانی ئاماژە دەزانن . باشە من کە منداڵ بووم خولیای زمانی ئاماژەبووم وە ڕقم لە زۆر بڵێی بوو بۆیە فێری بووم و ئیتر لەوکاتەوە من زمانی ئاماژە زیاتر بەکار دەهێنم .
خ/ز : گەورەم ڕودی خوانەکە ئامادەیە فەرموون ( ڕێنوێنی کردین بۆ سەر خوانەکە )
ڕودی : ڕین بۆ نەهاتە خوارەوە ؟! ( بە زمانی ئاماژە )
خ/ز : گەورەم وتی کە ئازاری هەیە
ڕودی : ئازار . لەیادم کردبووو ئای خوایە . ( لەبەر خۆمەوە وام وت )
ڕودی : هاوڕێیان ئێوە بڕۆن من ئێستا دێم وە تکایە ئەوەی کە وتم هیچ باس مەکەن ( بە زمانی ئاماژە بە هاوڕێ و میوانەکانم وت )
جاک : هیچ بوە برا ؟! ( یەکێکە لە هاوڕێکانم )
ڕودی : نا تەنها ئەوەی کە پێم وتن هیچ باسی مەکەن تکایە ئێستا دێمەوە ( بە زمانی ئاماژە)
.
.
.
.
.
.
.
.ڕودی : ڕییین لە ژورەوەی ؟! ( لە دەرگام دا )
ڕین : بەڕێز ڕودی لێرەم ( دەنگی لە گریانەوە نزیک بوو )
ڕودی : ڕین باشی . ببورە لەیادم کرد دەرمانەکەت بۆ بەکار بهێنم ( بەپەلە دەرگاکەم کردەوە . دیاربوو کە ئازاری هەبوو )
ڕین : ئەکزێتەوە ( بە گریانەوە )
ڕودی : ڕێگەم پێ بدە ئەو کرێمەت بۆ بەکار بهێنم .( وام وت کاتێک دەستم بۆ بلوزەکەی برد )
ڕین : ......... ک کێشە نیە ( سور بویەوە لە شەرمان )
بلوزەکەم لە بەری لابرد وە ئەو برین پێچەی بە پشتیەوە بوو لامبرد . بە بلوزەکەی لە پێشەوە هەوڵی شاردنەوەی جەستەی دەدا . خەریکبوو خۆم لەدەست بدەم . وەستام لە بیر کردنەوەی قۆڕ و کرێمەکەم خستە سەر دەستم و دەستم لە پشتیدا وە هێزی خۆم لەگەڵ تێکەڵ کرد تا بە زوترین کات ئازارەکەی چاک بێتەوە . خوێنمژەکان هێزی سەرو سروشتی زۆریان هەیە بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگۆڕێت . ئەوەی هێزی چارەسەرەکە شتێکی ئاسانە وە زۆربەیان دەیزانن . هەرچەندە نەمویست ئەو هێزەی جارێ بۆ بەکار بهێنم بەڵام خۆ قابیلە چیە هەر ناشزانێت چۆن وا زوو چاک بوە . ئازاری زۆربوو بۆیە بەکارم هێنا
رین : ئاااااھ بە ئازارە ( گریا )
ڕودی : ببورە ئێستا تەواو ئەبێت .( دیاربوو ئازاری زۆربوو ئاگای لە بلوزەکەی نەما و دەستی توند بە جێگەی خەوەکەوە گرتبوو )
ڕین : ...... ( دەنگی هەنسکی دەهات . واتە ئەوەندە بە ئازارە ! )
ڕودی : ڕین ( بانگیم کرد )
ESTÁS LEYENDO
sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە
AcciónSeason one 💛 وەرزی یەکەم کورتە : باس لە کچێکی بچووک ئەکات کە لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی دەژی و زۆر لە ئازاردایە . زیاتر ناڵێم خۆش وایە خۆتان بیخوێننەوە هەنگاو بە هەنگاو ژانەر : خەیاڵی _ خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن دەستپێک ~ 29/8/2023🍷🦇💛 کۆت...