ئـەو ئەڕوات:)♣️

336 24 18
                                    

[شیرینی ڕۆژگار بە من چی کە تۆ شیرینی منیت]


تای:دەی وتم ئەمساڵ ئەم قۆناغەش تەواو ئەکەیت
مالینا:تۆ هەمیشە دژم وەستاوی کاکە
تای:بۆچی وا بیر ئەکەیتەوە من بۆتۆمە
نامجوون:منداڵینە بەسە نان بخۆن
ب.کیم:منداڵینە نانەکەتان بخۆن
مالینا:دایکە تۆ شتێک بڵێ
د.کیم:کچەکەم تای ڕاست ئەکات هەم باوکت دوای ئامادەی ئەتوانێت خەرجی گۆرانییەکانت لە ئەستۆ بگرێت
ب.کیم:ڕاستە ئازیزم
نامجوون:ئەمساڵ کۆتا ساڵتە چاوت لەسەر خوێندنەکەت بێت
مالینا:قسە کردن بێ سوودە کەواتە
(جانتاکەی برد بڕوات)
تای:دیسانەوە ئەچیتە لای جیمین؟
مالینا:لەگەڵ ئەوەش کێشەتان هەیە؟
(ڕۆشت بە توڕەیەوە)
نامجوون:جیمین پێی نەوتوە کە ئەڕوات؟
تای:هیۆنگ ئەمساڵ ئێمە یەکەم قۆناغی زانکۆمانە لەگەڵ جیمین خۆشت ئەزانیت زانکۆ مانگێک دوای قوتابخانەکان ئەکرێتەوە جیمین ئەیەوێت کات لەگەڵ مالینا بەسەر بەرێت نەک نیگەرانی بکات
ب.کیم:ناوت لە کام بەش هاتۆتەوە تای
تای:سەیرم نەکردوە هێشتا باوکە
د.کیم:جیمین بۆچی ناچێتە زانکۆی ئێرە مالینا دوای ئەو وێران ئەبێت
تای:ئەو حەزی لە بەشێکە لە زانکۆی ئیسپانیا بۆیە
ب.کیم:هەڵەی ئێمەیە لە مناڵێوە ئەو دوانە پێکەوەن هۆگر بوون
نامجوون:ئەگەر جیمین هەستی خۆی بە مالینا نەوتایە کاتێک مالینا شانزە ساڵ بوو ئێستا بەو جۆرە هۆگر نە ئەبوون ئەوان لە منداڵێوە خەونەکانیان دیاری کردوە
تای:وەک بڵێی لە شانزە ساڵی مالیناوە یەک ئەناسن هیۆنگ هەموان پێکەوە گەورە بووین
نامجوون:مالینا هەژدە ساڵە ئێستا منداڵ نیە ئەبێت لە جیمینیش تێبگات
ب.کیم:منداڵ نیە؟هەر جیمینە پاڵپشتی ئەکات بۆ ئەوەی لە ئێستاوە گۆرانی بڵێت بەناز بوە
د.کیم:ئازیزم ئەوە خەونی مالینا بوە لە منداڵێوە گۆرانی بڵێت

<تێپەڕبوونی کات>

تای:جیمین واز بێنە لەشاردنەوەی و پێی بڵێ
جیمین:تای ئاسان نیە
یوونگی:بێ گومان ئاسان نابێت بۆ ئەو کچە
نامجوون:خەتای خۆیانە
هۆپی:کوڕینە زانکۆ بکرێتەوە باشە بۆچی هەموان ئەم هاوینە لەم ماڵە کۆ ئەبنەوە؟
جین:ماڵی منە تۆ بۆچی کاریگەر بوویت
کووک:هیۆنگ وا هاوین کۆتای هات زانکۆیە تۆش ئەزانیت(کاتێک هاتە ژوورەوە وتی)
تای؛سڵاو نیە؟
کووک:ماندووم (خۆی بەسەر قەنەفەکدا دا)
جیمین:مالی لەکوێیە؟
کووک:لەگەڵ کوڕێکی نوێ.....
جیمین:کوڕی چی ها؟لەکوێن؟
کووک:ئای بوەستە تەواوی کەم پێکەوە ڕۆشتن
نامجوون:بۆ کوێ؟
کووک؛نازانم ماچی کرد و بردی
(جیمین وەک شێتی لێهات)
نامجوون؛چی؟
مالینا:گاڵتەکەت زۆر ڕۆشت کووک
(بەپێکەنینەوە هاتە ژوورەوە)

*ئەو کچە بچوکە دڵ خۆشی کوڕەکانە*

جیمین؛کووک(هاواری کرد)
کووک:تەنها گاڵتە بوو
(جیمین چوو مالینای لەباوەش کرد)
نامجوون:ئێمە لێرەین کوڕم شەرم کە شەرم
جیمین؛ئای وەک بڵێی یەکەم جارە
جین؛بێ ڕەوشت (گۆشەیەکی تێ گرت)
نامجوون:وانەکان چۆن بوون
کووک&مالینا:بێزارکەر
هۆپی:حەفتەیەکە قوتابخانە دەستی پێ کردوە ئەمە چیە؟
نامجوون:لە تەمەنی ئێوە بووم.......
کووک&مالینا:قوتابخانە خۆشترین شوێنم بوو
(هەموان پێکەنین)
مالینا:کاکە ئەو ڕستەیەمان لەبەرە وا سێ ساڵە لە ئامادەین
کووک:ڕاستە

*بەردەوام بوون لە گفت و گۆ تا نزیکی ئێوارە جیمین و مالینا لە باخچەکە بوون*

جیمین؛مالی
مالینا:گیانم
جیمین:هیچ ویستم گوێم لێبێت کە ئەڵێی گیانم
مالینا:خۆشەویستم لەسەر نانی بەیانی دووبارە قسەم لەگەڵ کردن بەڵام دوایان خست دووبارە
جیمین؛کێشە نیە شیرینەکەم دڵنیام ڕۆژێک هێت ناوبانگێکی جیهانیت ئەبێت وە منیش لە پێشی پێشەوە ئامادە ئەبم
مالینا:ئەتوانم بڕوا بێنم بە خۆم وایە سوپاس خۆشەویستم بەڵام شتێک بوە؟
جیمین:نا بۆچی پرسیت؟
مالینا:چاوەکانت جۆرێکی ترن باش ناڵێن
جیمین؛هیچ نیە نیگەران مەبە
مالینا:دیسانەوە بەشەکانی زانکۆ سترێسی کردوویت؟
جیمین؛ئهم
مالینا:نیگەران مەبە خۆشەویستم ڕەنگە ئەو بەشە ئەمساڵ کرابێتەوە کە حەزت لێیە

*لەناکاو تای هاواری ناوی مالینای کرد و چوونە ژوورەوە پێکەوە بۆ هۆڵەکە*

تای:دەی تاقانەکەم ئەڕۆینەوە
جین:دەی لێرە نانی ئێوارە بخۆن چیە
نامجوون:دایکم چاەەڕێیە هەم دوای جیمین تەنها ئەبین...(هەموان شۆک بوون)
مالینا:جیمین بۆچی؟
یوونگی:واتا نیە تۆ خۆشەویستی ئەویت تۆی لێ نیت ئەویش لە ژوورەکەیەتی
مالینا:ههههـ ئای کاکە جین ئەوەی ئەوێت
(هەموان پێکەنینێکی ساختەیان کرد)

نامجوون:دەی تای مالینا
کووک:ئێهـ دە لێرە بن هیۆنگ
نامجوون:باشە
مالینا:بەدڵمە (لەگەڵ جیمین پێکەنین)
تای:کاتێکی تر من ئەبێت بڕۆم
(سیوچەکەی هەڵگرت)
مالینا:سڵاوی منی پێ بگەیەنە
(هەموان شۆک بوون جگە لە مالینا و جیمین)
هەموان:بە کێ؟
تای؛دەمت ناوەستێ؟
(تای توڕە بوو لە مالینا بە ڕووخسار)
جیمین؛تاوانی خۆشەویستەکەم نیە
(لەباوەشی کرد)
نامجوون:تای؟
تای؛هیچ نیە
مالینا:کاکە دوساڵ زۆرە ئیتر براژنیش بەمان بناسێنە
تای:مالینا(هاواری کرد و شەرمەزار بوو)
یوونگی؛براژن؟
کووک:لەکوێ ناسیت بەڕێز تای
تای:قسە مەکە منداڵ
جین؛تای؟
تای؛ئاهـ باشە پێتان ئەناسێنم بەڵام ئێستا ئەبێت بڕۆم
(ڕۆشت)
نامجوون:مالی؟
مالینا:سەیرم مەکەن
هۆپی:جیمین؟
جیمین؛باشە خۆی وتی بۆتان باس ئەکات
یوونگی:هەرنا بڵێن چەنێکە پێکەوەن ؟
مالینا:دوو ساڵ ئەبێت وایە جیمین؟
جیمین؛زۆر باش بیرم نیە
نامجوون:واتا ئێوە بینیویشتانە؟
مالینا:کاکە جین وەرە یارمەتیت بدەم
(ویستی لەگەڵی بڕوات تا نامجوون قسەی کرد)
نامجوون:جیمین وەرە قسە بکەین
مالینا:قسەی چی؟(پەشۆکا)
جیمین؛لەسەر چی؟
مالینا:کاکە
نامجوون:مالینا من وتم جیمین دەی وەرە باخچەکە
(نامجوون ڕۆشت)
جیمین؛بابەتەکە لەسەر تۆیە؟
مالینا:وابزانم
جیمین؛نامجوون هیۆنگ ئەمترسێنێت هەمیشە کاتێک سەبارەت بەتۆ لەگەڵی قسە بکەم نیگەران مەبە
(ماچی سەری کرد و ڕۆشت)

<لەباخچەکە>

جیمین:هیۆنگ؟
نامجوون:جیمین واز بێنە لەوەی پاڵپشتی مالینا بکەی بۆ گۆرانی وتن باشە؟
جیمین؛ئەوە خەونی ئەوە
نامجوون؛بێ سوودە خەونەکەی
جیمین؛واتا چۆن ئەو سێ ساڵە خۆی فێری ئالەتەکانی مۆسیقا کردوە ڕاهێنان لەسەر گۆرانی وتن ئەکات حەزی منداڵی ئەو بوە ئێوە وەک خێزان ئەبێت پشتگیری بکەن
نامجوون:تۆ وتت خێزان جیمین ئێمە خێزانی ئەوین باشتر ئەزانین
جیمین؛ئێوە وەک من نایناسن
نامجوون؛ئێمەش ئەیناسین خۆشمان ئەوێت
جیمین؛هێندەی خۆشەویستی من؟
نامجوون:بۆیە لێی ئەشاریتەوە کەئەچیتە ئیسپانیا؟
مالینا:ئیسپانیا؟(لەناکاو دەرکەوت و چاوەکانی تەڕ بو)
جیمین&نامجوون؛مالی؟(شۆک بوون)









~~~~~

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now