دایک و باوکمـ♠️

84 16 10
                                    

{ناخۆشیەکانیش خۆشــن ، کاتێک لەگەڵ کەسێکی گونجاو دایـت}







*هەموان گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە نزیک وێستگەکە بۆتەوە خێزانی هەموو ئەوانەی نێو شەمەندەفەرەکە لەوێن دەنگی گریان و هاوار هەموو جێیەکی گرتۆتەوە بڕوا ناکەن بە هەواڵێکی ئاوا هەموو ترس لاشەی ئەمانیشی گرتەوە کاسرا و مالینا دوو هێندەی کوڕەکان ترساوترن بەو هاوارانە کەمێک دوو وێستگەکە ڕووداوەکەیە هیچ کەس بۆئ نەبوو بچێتە ئەو دیو ڕووداوەکە بەڵام لە دوورەوە شەمەندەفەرە تێک شکاوەکە بینرا کاسرا بە ترسەوە چوە باوەشی تایەوە وەک دڵ دانەوەیەکیش بۆ ئەو چاوەکانیان ناوەستێ لە سەیر کردنی دەورو بەر هەمووان هەوڵ ئەدەن بچنە ئەو دیو شریتی ئاگادارێکەوە کە پڕە لە پۆلیس تەنها کارمەندانئ نەخۆشخانە و فریاگوزاری ئەتوانن بپەڕنەوە لەناکاو ئەفسەرێک هات و مایکێکی پێ بوو قسەی ئەکرد هەموان ڕوویان کردە ئەوان و گوێیان گرت*

ئەفسەرەکە:تکایە بوەستن لە دروست کردنی پشێوی بەداخەوەین ئەمەش بۆ ئێمە ڕووداوێکی لەناکاو دڵ تەزێن بوو ئێمەش هاوخەمتانین بەڵام بوەستن لە هێرش کردنە سەرمان ئەمە کارەکەمان بۆ سەخت ئەکات هەر کەسێک هەوڵبدات بێتە ئەودیو شریتەکە ناچارین دەزگیری بکەین ڕەنگە کەسی ئێمەی تیا نەبێت بەڵام ئێمەش مرۆڤین و بە کاری خۆمان ڕا ئەگەین تکایە بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانتان

کەسی١:هێندە ئاسان نیە بگەڕێینەوە چۆن بەو جۆرە قسە ئەکەن؟
کەسی٢:من خێزانەکەم لەوێیە ئەمە ناڕەوایە
ئەفسەرەکە:تکایە لەسەر خۆ بن بەو جۆرە هیچ سودێکتان پێ ناگات
(جین چوە پێشەوە)
جین؛ئەتوانن زانیاریمان بەنێ؟
ئەفسەرەکە:بریندارەکان هەموان لە نەخۆشخانەن بە پێی کەل و پەلەکان نازنامەکانیان ئاشکرا بکرێت پەیوەندی بە کەس و کاریانەوە ئەکرێت تا ئێستاش برینداری زۆر بوونی هەیە و دەرنەهێندراون
کەس٣:ئەی مردوو؟مردوو هەیە؟
(ئەو پرسیارە هەموو ئەوانەی ئەوێی بێ دەنگ کرد)
ئەفسەر:بەداخەوە کە ئەبێت بڵێم هەیە زیاتر لە ٢٠ دانەش بەڵام ....(قسەکەی تەواو نەکرد دووبارە هاوار)
جین:بەڵام چی؟
ئەفسەر:دەرهێنانیان ئەستەمە بەهۆی بەردی شاخەکەوە و کەوتنی کەل و پەلی قورس بەسەریاندا ناچارین بە چەند ڕۆژێک دواتر دڵنیا بینەوە لەوەی کۆتای بەم کەیسی ڕووداوە بهێنن بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

(ئەفسەرەکە ڕۆشت و دووبارە هات و هاوار وێستەگەکەی گرتەوە کاسرا بە بێ دەنگی گریا و هەموان نزای باش بوونیان ئەکرد بۆ هەر یەک لە ئەندامانی خێزانەکەیان ئاخۆ دووبارە خوانێک کۆیان ئەکاتەوە دووبارە ئەیان بیننەوە چەندان شتی تر)

هۆبی:بابڕۆینە هۆتێلێک بەو جۆرە نابێت
تای:نامجوون هیۆنگ هاجوون هیۆنگ لە بنکەی ئێرە کار ئەکات بۆچی پەیوەندی ناکەییت؟
نامجوون:ڕاستە (ڕۆشت پەیوەندی بکات)
کاسرا:باشیت؟
تای:هەوڵ ئەدەم (یەکیان لەباوەش کرد)
هۆبی:ئەچم هەنێک ئاو ئەکڕم (ڕۆشت)
جین:مالینا؟
مالینا:باشم نیگەران مەبە
(بەبێ دەنگی لە سوچێکی وێستگەکە دانیشت)
یوونگی{بچکۆلەکەم ناکرێ ئەوەندە بەهێز بیت}
جین؛بڕۆرە لای لە دوورەوە سەیر مەکە
یوونگی:باشە
(هاتە تەنیشت مالینا دانیشت مالینا سەری خستە سەر شانی بێ ئاگا دڵی ئەم کوڕەی وێران کردوە)
مالینا:ئەگەر ناڕەحەتی.....
یوونگی:شــ چاوەکانت داخە و ئارامبە باشە؟
مالینا:سوپاس (چاوەکانی داخست)

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now