یانی خۆشت ناوێمـ!؟

76 20 70
                                    



    {هەستەکان گاڵتە نین ئەگەر دڵ خۆشم ناکەیت جێم بێڵە}




••

مالینا{دونێیەکی شووم ماندوو کەر و بێ مانا ئەبێت چی بکەم ئەبێت چی بڵێم؟پێش هەموو شتێک ستۆریەکم دانا کە ئێستا باشم وە چوومە گەرماوەکەی ژوورەکەی جەیکەی نازانم خۆی لە کوێیە...یەکەم جارم نیە لێرە بمێنمەوە بەڵام ئای چەند ساڵێکی زۆر تێپەڕی...لە کۆتایا. گەرماوم کرد کاسرا ئوونی جلی ئاسوودەی بۆ دانابووم بلوسێکی قاوەی تۆخ لەگەڵ جینسێکی ڕەشی فش...ئاسوودەم تێیدا..بڕیارمدا بچمە خوارەوە ...خولەکێک ئەوە دەنگی جیمینە وەستام لەسەر پلیکانەکان جەیکەی ڕووی لە منە بەڵام نامبینێت و جیمین پشتی لە منە لەسەر مێزی باڕەکە دانیشتوون چاوم کەوتە سەر کاتژمێری هۆڵەکە ..ئۆو کاتژمێر دەیە}

کووک:باش خەوتی؟
جیمین؛زۆر دەمێکە تاک و ئەم کاتە نەخەوتووم
کووک:ئاسوودەی گرنگە هیۆنگ
جیمین؛هێشتا هەڵنەستاوە؟
کووک؛گرەو ئەکەم وەک تۆ ئەویش دەمێکە ئاوا نەخەوتوە و پشووی نەداوە
جیمین؛هیوادارم وابێت نەک بیرکردنەوە خواردبێتی وەک من....هەر بەڕاست چی بکەین؟
کووک:چەنێک بیری لێ ئەکەمەوە نازانم
جیمین:چۆن ئەتوانم چارەسەرێک بدۆزمەوە
کووک:چی ئەگەر مالینا هاوسەرگیری کرد
جیمین؛ئەتوانێت پێ لەسەر دڵی دانێو وابکات؟
کووک؛بۆ نا وەک چۆن تۆ کردت...
جیمین؛سوێند ئەخۆم ئاسایی وەرتان گرتوە بەڵام وەک هەرجارێک ئەیدەنەوە بە ڕوومدا دڵم ئەشکێت سوێند بخۆ ..تۆ شەش ساڵە لەگەڵم ئەژیت لەو ژوورە ماومەتەوە ئەوی تێدا بووایە؟ئەسڵەن بینیت ڕۆژێک دەستی بگرم!؟یاخوود ماچی بکەم؟دوای ئەو شەوە نەفرەتیە و ئەو هەڵەیە سوێند ئەخۆم دەستم بەر ئافرەتێکی تر نەکەوتوە...تۆ ئەزانیت مێشک و دڵم ئەوە
کووک:بەڵام نەک ئەستەمە بگرە زۆریش ئەستەمە
جیمین؛وەک بڵێی نازانم...تەنها شێت ئەبم لای یوونگی هیۆنگ ببیبینم وا ئەزانن ئاسان بەرگە ئەگرم هەنێک جار لەسەر مێزی ئەو کۆشکە ئەمویست هاوار کەم و بگریم بڵێم منیش دڵم هەیە بەڵام هەر جارێک سەیری ئێوە ئەکەم ئێوە بە چاوی هەڵەکەوە من ئەبینن
ئەسڵەن تێ ئەگەن؟چەندە خۆشم ئەوێت و ئاشقیم!
کووک:چی لە سۆفیا ئەکەیت؟
جیمین؛هەوڵ ئەدەم تێی بگەیەنم...
مالینا:هاوسەرگیریەکە ئەکەیت
(لەناکاو دەرکەوت و جیمین هەستا)
جیمین؛مالی،...(ویستی نزیک بێتەوە نەیهێشت)
مالینا:بوەستە ..لە جێی خۆت تۆ ئەوە ئەکەیت
جیمین:نایکەم بۆچی بیکەم!؟
مالینا؛ئەیکەین ناچارین هەریەکە و ژیانی خۆمان
(چاوەکانی پڕ بوو)
جیمین؛کە قسەیەک پێت ناخۆشە مەیکە
مالینا:چی بکەم ها؟سۆفیا وە لاوە نێین؟یوونگئ بە زیندووی بنێژم!؟ ئەی هەستی ئەو مرۆڤانە؟

(هاوار و گریانی تێکەڵ بوو تای و کاسراش هاتن بە چاوی خەواڵ و تێبینیان نەکردن)

جیمین؛کەواتە چی بکەم ها؟خوا بمکوژێت ڕێگە چارەیەکم بۆ دانێ چی بکەم؟ ئەی خۆمان؟ئەی ئێمە؟
مالینا؛هههـ خۆمان ...؟ئێمە شتێکی لەو جۆرە بوونی نیە
جیمین:دوای ڕووداوەکە؟دوای دوێنێ شەو ئەتەوێت دەستت بەردەم!؟ هێندە بێ شەرم و ناپیاوم؟
(فرمێسکەکانی خۆی سڕی تا مالینا خراپتر نەکات)
مالینا:قورسە تێ بگە قورسە ناتوانین
جیمین؛تەنها تۆ دەستم بگرە سوێند ئەخۆم ئەیکەین هەرچەند قورس بێت(دەستی بۆ ڕاکێشا)
مالینا:نا...هەنسک نا
(سەری بە ئاماژەی نەخێر باداوجیمین فرمێسکی کەوت)
جیمین؛تکات لێ ئەکەم،..هەلێک بۆ خۆمان...کۆتا هەل بدە بە من...خۆپەرستی نیە..بۆ منی ئەکەیت
مالینا:ئەی ئەوان هەنسک؟
جیمین؛بەڵێن ئەدەم چارەی ئەکەین

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now