ئێمــە و چارەنووس~

96 12 2
                                    

[ئەو نازانێت، بەڵام هەر کاتێك پێکەوە دەبین
شتێك چاكدەکاتەوە کە ئەو نەیشکاندووە ]

کاتێک لەگەڵ تۆم خەمبار بوون کۆتا شتە بمەوێت

کاسرا:بەڕای تۆ باش ئەبێت؟
تای:کاتێک لەگەڵ جیمینە من نیگەرانی نیم
کاسرا:نامجوونی برات هەست ناکەی جۆرێکە؟
تای:ئەو وایە هەرگیز هەست و سۆزی دەرنابڕێت
کاسرا:کەواتە ئەبێت سوپاس گوزار بم لەو نەچوویت؟
تای:ههههـ بێ گومان ئەو لە باوکم ئەچێت بەڵام من و مالینا لە دایکم ئەچین
کاسرا:مالیناش میهرەبانە چەندێکە ئەیناسم خۆشم ویست هەر لە سەرەتاوە
تای؛ئەی من؟
کاسرا:هەر خۆی بوونی تۆ واتا خۆشویستن
تای؛وامەکە ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنم
کاسرا:نەخێر ئیتر باشە ههههـ
تای:بەمزوانە خێزانەکەمان بە یەک ئەناسێنم
کاسرا:ڕاستێکانت پێ وتون؟
تای:ڕاستی چی ئەزیزم تۆ هەر خۆی لای پورت و مێردی پورت ئەژی ئەوەش خێزانێکە
کاسرا:وایە
تای:نیگەران مەبە لێت نایە

<لەلایەکی تر>

جین:نە ئەبوو وا ڕەفتار کەیت تەنها لەبەر ئەوەی هێشتا هەستت بۆ مالینا ماوە
یوونگی:هێشتا؟جین من لە سەرەتاوە ئەوم خۆشویست تێ ئەگەیت؟من ئێستاش لەبەر جیمین هیچ ناڵێم
هۆپی:بەڵام خەریکە ئەو ئەکەیت بە دوژمنئ خۆت ئێمە براین تەنها بیر کەرەوە نامجوون و تای بەوە بزانن
کووک؛تکایە ئارام بن تکایە
جین؛کووک ئەمشەو بگەڕێوە ماڵی خۆتان تکایە
کووک:باشە بەڵام شەڕ مەکەن
جین؛باشە ئازیزم
کووک:شەوتان باش (ڕۆشت)
جین:سەیرکە یوونگی هەموان لێرە براین وە شتێک مەکە نێوانی هەموان تێک بدەیت
هۆپی:بەڕای منیش
یوونگی؛نابینن جیمین ئەو کچە دڵ تەنگ ئەکات؟
جین:دڵ تەنگی کەسێک بە تۆچی کە ئەسڵەن خۆشی ناوێت و هەست بە بوونت ناکا؟
هۆپی:جین (بە ئاماژە وتی قسەکەی ڕەق بوە)
یوونگی:ڕاستە تۆ ڕاست ئەکەیت نە ئەبوو لە سنوور لا بدەم (بە خێرای لەو ماڵە ڕۆشت)
جین؛یوونگی....(هاواری کرد)
هۆپی:هەردووکمان ماینەوە بۆ یەکەم جار لە ژەیانمانا
جین؛من نامەوێت ئەم ماڵە بەس خۆمی تیا بم من بۆ هەموانم کڕیوە ئەزانم هەر یەک لە ئێوە ماڵی خۆی هەیە بەڵام ئەمە دڵ خۆشی ئەکردم بەهەر حاڵ قسەی لەگەڵ ئەکەمەوە
هۆپی:نیگەران مەبە ڕاستێکانت پێ وت
جین:ئەزانم بەهەر حاڵ بابخەوین

مرۆڤ ڕاستێکان ئەزانێت تەنها هەنێک جار بە خەیاڵەکان دڵی خۆی ئەداتەوە


<لەلایەکی تر>

د.پارک:دەی من ئەڕۆم ئەخەوم ئێوە ئیسراحەتی خۆتان وەرگرن
مالینا:شەو شاد پورێ
جیمین:شەو شاد دایکە گیان
د.پارک:شەوتان شاد
جیمین:مالی باوکت نیگەران نابێت؟
مالینا:تکایە با ئەوان لە بیر کەین ئەمشەو
جیمین:تێبینیت کرد دایکم نیگەران نیە سەبارەت بە ڕۆشتنم تۆش وابە ئەچم گەنمە شامی ئەهێنم و سەیری شتێک ئەکەین (ڕۆشت)
مالینا:{تۆ جەرگی ئەویت هەزار ساڵ تێپەڕێت هەر وا ئەمێنێتەوە بەڵام ئایا کاتێک ئێمە یەکمان بینێوە چی یەکین؟ئەوە ئازارم ئەدات جیمین هەستەکانمان ماون؟ هێشتا باشین؟هێشتا دڵ خۆشین؟}

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now