ئێمەیەک بوونی نەما☕️

63 14 0
                                    

{جەنگەکە بەردەوامە لە نێـوان دڵێک کە تۆی ئەوێ و مێشـکێک سەرقاڵی لە بیر کردنتە}

<دوای دوو ڕۆژ>

مالینا:{دوو ڕۆژە سانگ هووم نەدیوە زۆرم بیر کردوە جین وتی کاتژمێرێکی تر ئەیهێنێتەوە تەنها من و ئوونی لەماڵین هەموو دوێنێ لە ستۆدیۆکەی یوونگی خەریکی کار کردن بووین بەڵام بیرم لای ئەو منداڵەیە زۆر ئەستەمە لە خەیاڵم دەری کەم باش بوو جیمین پەڕاوی بەخێوکردنی واژوو کرد ئەمڕۆ وا بڕیارە جیمین قسە لەگەڵ براکانم بکات بۆ ئاشت بوونەوە دوور لە من}

مالینا:ئێوارە باش (هاتە دەرەوە لە ژوورەکەی)
کاسرا:تاقانەکەم باشتر زۆر سەرقاڵ بوویت نەمویست بێزار بکەم
مالینا:لەڕێی خوا ئوونی براکانم ڕۆشتوون؟
کاسرا:ئهم وادیار بوو بۆ نانی ئێوارە کۆ ببنەوە چی بۆخۆمان ئامادە بکەم؟
مالینا:میوانی من بیت چۆنە؟
کاسرا:نایابە
مالینا:کەواتە پاستا؟
کاسرا:لەگەڵ برنج و مریشکی سورەو کراو
مالینا:نایابە دوو کاتژمێری ماوە بۆ ئێوارە

*دەستی کرد بە ئامادە کاری خواردنەکە و لەناکاو زەنگی دەرگا لێیدا *

کاسرا:ئەیکەمەوە
(هات و کردێوە)
مالینا:کاکە جین ...تۆی؟
(ئاوڕی دایەوە جیمینی بینی شۆک بوو)
کاسرا:بەخێر بێیت(دەرگاکەی کردەوە تا بێتە ژوورەوە)
جیمین؛سوپاس (جانتاکەی دانا)
مالینا:شەکرەکەی من گەڕایەوە

(لێی وەرگرت و لەباوەشی کرد و توند ماچی کرد و بۆنی کرد وەک بڵێی کوڕی ئەوە و بچکۆلیش خەندەی کرد)

نوسەر:هەستەکانی جیمین بۆ ئێوە

مالینا:جین بۆچی نەهات؟
جیمین؛ویستم قسە بکەین
مالینا:تۆ تەنها قسەت هەیە لەگەڵ براکانم ئەوانیش لە ماڵی جین چاوەڕێی تۆن
جیمین:ئەزانم لەوێن بۆیە من لێرەم
کاسرا:با من و بچکۆل بچینە ژوورەکەی تر
مالینا:ئوونی ئەتوانیت سانگ هوو بەریت و بڕۆنە خوارەوە؟باخچەیەکی منداڵانی لێیە بڕۆنە ئەوێ
کاسرا:بەڵام....
مالینا:تکایە
کاسرا:باشە دەی بچکۆل
(لە مالینای وەرگرت و ویستی بیبات)
جیمین؛من قوربانی تۆ بم باشە (تێر بوونی کرد)
کاسرا:خواتان لەگەڵ (ڕۆشتن)
مالینا؛گوێم گرتوە
(چوە چێشت خانەکە و دەستی کردەوە بە کارەکانئ)
جیمین:دوێنێ بۆچی باوەشت لە یوونگی دا وەک ئەوەی منی لێ نەبم؟ بۆچی بە ئەنقەست ئازارت دام؟
مالینا؛ویستت ئەوە بڵێی؟ئاها باشە تەنها ویستم بزانم ئازاردانی ئەوانی تر خۆشە
جیمین؛خۆش بوو؟
مالینا:زۆر زۆر بەڕادەیەک پێشبینی ناکرێت بەڕادەیەک خۆش بوو ئەمویست بێم و لێتیش بدەم و لە ڕقی تۆ بەو بڵێم وەرە با هاوسەرگیری بکەین یوونگی
جیمین؛مالی....
مالینا:بەسە (بەهاوارەوە وتی)سێ ڕۆژە لە ئازارەکانم خۆم لاداوە بەسە
(ئەو کەرەوەزەی وردی کرد بە قاپەکەوە کێشای بە ئەرزەکەدا و فرمێسکەکانی کەوتن)
جیمین؛بەسە ها؟وەک بڵێی تاکە کەسی ئازاری هەبوو
مالینا:بەسە لە ڕێی خوا بەسە جیمین بەسە چیترت ئەوێی؟دڵم وەرە دەریکە و بیبە وەرە (بەهاوارەوە وتی)
جیمین:ئاسان نەبوە ئەزانیت لەوێ چەن وێرانی بنینێکی تۆ بووم؟ئەزانیت چەن قسەی ڕەقم خوارد لەبەر هەڵەکەم؟ئەزانیت چەنە ناخم وێران بوو ئەزانیت؟ ها؟درۆم کرد جیابوونەوەکەمان هەڕەشەی هۆبی هیۆنگ بوو پەیوەندی نە کردنم بە تۆوە باوکت هۆکار بوو
مالینا:باوکم؟(شۆک بوو)
جیمین:سەرەتا کە چوومە ئەوێ باوکت وتی ئەبێت وا دەریخەم لێت سارد بوومەتەوە تاک و نمرەی بەرز بهێنیت نەمتوانی لەگەڵ نەبوونیت شەڕ بکەم
(فرمێسکەکان لەوە زیاتر قوفڵ نەدران)هەنسک نەمتوانی مالینا سوێند ئەخۆم ڕووخام کوڕێکئ سەر خۆش چووزانێت؟ها؟دووری تۆ توڕەی دایکم و براکانم لە من بێگانە بوون لەوێ وەستان لەسەر پێ هەنسک لە منداڵێوە کێ چووزانێ جیمینێکی نەگبەت چۆن ژیاوە؟ها هەنسک هەموو دڵ خۆشی من تۆ بوویت هەنسک ئەو شەوە لە ژێر ئەو بارانە دڵی خۆشم لەوێ جێهێشت ئەو ساتەی پشتم لە تۆ کرد فرمێسکەکانم ڕوویان لێ کردم و وێرانیان کردم ئەو شەوە هەنسک نەمتوانی بخەوم هەنسک چەن شەوم هەنسک بە وێنە و ڤیدۆ کۆنەکانمان بەڕێ کردوە هەنسک خوا بەڵام بەسەر بێنێت خوا بمکوژێت باشە چی بکەم؟چی بکەم؟هەنسک (لەسەر قەنەفەکان دانیشت و گریا)
مالینا:خوا تۆ لەناو بەرێت من داخی دڵم بەکێ بڕژم؟

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now