ڕەنگە لە یادی کردبمـ:)

87 22 117
                                    



{وامزانی بمبینێتەوە شتەکان ئەگۆڕێن بەداخەوە پێچەوانە بۆیەوە}




•ئێوارە•

سانگ هوو:ئای ماندووم
مالینا:قوتابخانە ماندوو کەر نیە هیچ کات
سۆفیا:خواردنی خێرا بخۆین؟
سانگ هوو:ماڵەوەم ئەوێت دایکە
(جیمین و سۆفیا هاتبوون بە دوای سانگ هوو لە قوتابخانە لە هەمان کاتا مالیناش هاتبوو بۆیە ناچار بوون بەیەکەوە بگەڕێنەوە بێ ئاگا لە یەکتر)
سانگ هوو:وتت بە پیاسە ئەڕۆینەوە؟
مالینا:ئاگادار نەبووم کە دایک و باوکت دێن ببورە
جیمین:ببورن ڕەنگە پلانەکەمان تێکدابێت تەنها ویستمان سوپرایز بێت
سانگ هوو:هاتن بە دوای کوڕەکەت لە قوتابخانە سوپڕایزە؟
سۆفیا:ئاوا وەڵام مەدەرەوە ناشرینە
(سەیری مالینای کردەوە)
مالینا:سانگ هوو مەبەستی خراپی نەبوو
جیمین؛دەی گەشتین لە یادی کەن
(دابەزین جیمین و سانگ هوو پێش کەوتن)
سۆفیا:تۆ بە ئەنقەست وا ئەکەیت؟
(قۆڵی مالینای گرت)
مالینا؛ببورە؟
سۆفیا:ئەو ڕەفتارانە چین؟ئەتەوێت کوڕەکەم دژی من هانبدەیت؟
(کارمەندەکان سانگ هوویان برد جیمین ئەوانی بینی گەڕایەوە بەرە و لایان بینی قۆڵی توند گرتوە)
مالینا:بەرمدە
جیمین؛هۆپ چی ئەکەن؟
مالینا:بە خۆشەویستەکەت بڵێ
سۆفیا:جیمین هەر ئەمڕۆ کوڕەکەم ئەبەین و ئەڕۆین
جیمین:قسەی بێ مانا(بینی مالینا نامۆیە)
سۆفیا:بێ مانا نیە بۆچی وەک خێزانێک نەژین ئیتر؟
مافی خۆمان نیە ؟ من و تۆ و کوڕەکەمان؟
مالینا:بۆ سانگ هوو لە ناکاو ئەبێت هەنگاو بە هەنگ...
سۆفیا:کەس پرسی بە تۆ نەکردوە
(سەیری جیمینی کردەوە جیمین توڕە بوو)
جیمین:بزانە چۆن قسە ئەکەیت لەگەڵ ئەو
سۆفیا؛بۆچی؟ئازاری ئەبێت فریشتەکە؟
مالینا؛ئەکرێ لە ژووری کارەکەم قسە بکەین؟
سۆفیا:هەر  ئێستا (ڕۆشت بە خێرای)
جیمین؛مالین...
مالینا:لە ژوورەوە قسە ئەکەین
(هاتنە ژوورەوە بە لای هۆڵەکەیا تێ ئەپەڕین)
یوونگی؛شتێک ڕوویداوە؟
مالینا:دواتر باشە؟
(ویستیان بڕۆن)
جین؛جیمین؟
جیمین:تەنها قسە ئەکەین لەسەر سانگ هوو
تای:ڕووخسارتان لەوە ناچێت قسەی ئاسای بکەن؟
یوونگی؛بێم؟
مالینا:ئاساییە وەرە
جیمین؛نەخێر
مالینا:هێندەی من مافی هەبوە
جیمین؛تەنها ئەو سیانەمان
(ڕۆشت)
یوونگی؛بڕۆ نیگەران مەبە
مالینا:ئهم(ڕۆشت)
تای:ئەو ئافرەتە بۆ وا توڕە بوو؟
ڕۆبن؛ئاساییە ئەو نەخۆش بوە تای
کاسرا:هیچ شتێکی خراپ نەبێت باشە
نامجوون؛تەواومان تیا نیە

*هاتنە ژووری کارکردنەکەی مالینا*

سۆفیا:ئێهـ چی بوو؟
جیمین:مالینا ڕاست ئەکات بۆ ئەو منداڵە لە ناکاو ئەبێت و دەروونی تێک ئەدات
سۆفیا:بۆچی ئێمە زۆمبین؟فریشتەئ ڕۆح کێشانین؟
مالینا:تۆ بەڕاستئ تێناگەیت؟دوورنی مرۆڤ چیە؟
سۆفیا:چیە فێری وانەمان ئەکەیت؟(توڕە بوو)
جیمین:سۆفیا (کەمێک بە هاوارەوە وتی)
مالینا:ئەو کوڕە بچووکە لەنێو ئەم کەشەدا ژیاوە تێ ئەگەیت؟ لەگەڵ کەسانێکی زۆر و پڕۆگرامێکی تایبەت ژیاوە؟ ئاساییە لە ناکاو قۆڵی ڕاکێشیت و بیخەیتە نێو ژیانێکی تر؟؟؟
جیمین؛ڕاست ئەکات کەمێکی تر چاوەڕێ ئەبین
(سۆفیا بە توڕەی ویستی بڕوات ئاوڕی دایەوە)
سۆفیا:خەتای تۆ بوو کوڕەکەم لای خۆم گەورە نەبوو ئێستاش ئەبێت پرس کەم بۆچی و لەکوێ لەگەڵی بژیم؟ نەفرەت لەتۆ  و خۆشەویستە کۆنەکەت جیمین
(هاتە دەرەوە بە توڕەی یوونگی بینی و ڕۆی)

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now