{خۆتان بـە خۆشـەویسـتیەوە بامەدەن مردن چاوەڕێتانە}
...
مالینا{ چاوەکانم کردەوە نەفرەت تکایە با دوێنێ شەو خەوبێت چۆن بتوانم سەیری ڕووخساری یوونگی بکەمەوە؟بیرم هاتەوە لەکوێیە؟ هەستام لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە بینیم هەندێک کارمەند ژوورەکەی کاکە نامجوون و ئەوان چا ئەکەن لە دەرگای ژوورەکەی تایم دا دەنگ نەبوو بۆ چەند خولەکێک لە بیرم کردبوو بۆچی لێرەین بێ گرنگی دان بە شێوە و جل و بەرگم ڕام کردە خوارەوە کاسرا و هۆبیو جینم بینی خێرا چوومە لایان ترسابووم هەستێکی ناخۆش بو}
جین؛شتێک بوە؟(هەستایەوە)
کاسرا:باشیت؟هەواڵ هەیە؟
مالینا:هەواڵی چی ئەوانیتر لەکوێن؟
هۆبی:لەسەر خۆبە واتا ترساوی دەی وەرە دانیشە
(بەزۆر دایان نیشاند)
مالینا:ئەوانیتر لەکوێن براکانم کوان ؟
جین؛نیگەران مەبە هەموان باشن ئەوان چوونە شوێنی ڕووداوەکە
مالینا:بۆچی بە منتان نەوت کەی ڕۆشتن کاتژمێر چەندە
هۆبی:لەسەر خۆبە کاتژمێر حەوت ڕۆشتن ئێستا کاتژمێر
١٢ ی نیوەڕۆیە
مالینا:بۆچی بە ئێمەیان نەوتوە؟
جین؛ئێمەش لەگەڵ ئەوان بەخەبەر هاتین تەنها وتیان کە سوودی نابێت هەموان بڕۆین بۆیە بڕیارماندا لێرە بمێنینەوە
مالینا:نەفرەت چۆن توانیومە ئاسوودە بخەوم؟
کاسرا:ماندوو بوویت ئازیزەکەم بیری لێ مەکەرەوە
هۆبی:شتێک ئەهێنم بیخۆین
مالینا:برسی نیم تەنها ئەمەوێت بڕۆمە لای براکانم
جین؛نیگەران مەبە ئازیزم ئەگەڕێنەوە
مالینا:نانانانا کاکە جین تکایە
(فرمێسکەکانم بێ ویستی خۆم کەوتن)
هۆبی؛سەیرکە سودی نابێت بچینە ئەوێ
مالینا:تکایە تکایە تکایە بابڕۆین
جین؛بە مەرجێک فرمێسکەکانت بسڕی و بڕۆیت خۆت ئامادە بکەیت و نان بخۆیت دواتر
مالینا:ئهم باشە باشە
کاسرا:دەی گیانەکەم (ڕۆشتنە سەرەوە)
هۆبی؛ئەوەی بیری لێ ئەکەمەوە تۆش وا بیر ئەکەیتەوە
جین:لەوە زیاتر نیە هۆبی•دوای بیست خولەک•
مالینا:دەی بابڕۆین
(هاتنە خوارەوە)
جین؛وتمان سەرەتا خواردن
مالینا:بەڵام برسی نیم
هۆبی:بەڵام بێ هێزیت
کاسرا:وەرو دانیشە<لەلایەکی تر>
تای:هاجوون هیۆنگ ؟
هاجوون:زۆر جەستەمان دەرهێناوە و برینداری نوێ بەڵام هێشتا هەواڵێک لە دایک و باوکتان نیە
نامجوون:نەفرەت (قژی خۆی تێکدا و دانیشت)
تای:چی ئەکرێت؟
هاجوون:گەڕان بەردەوامە
یوونگی:ئەبێت شتەکان باش بن مەڕووخێن
هاجوون:کوڕینە لە کاتژمێر حەوتەوە لێرەن بگەڕێنەوە هۆتێلەکە لێرە بوونتان سوودی نیە
*نامجوون سەیرێکی دەورو بەری کرد*
تای:ئێمەش وەک ئەوانەی تر لێرە ئەبین*لەناکاو گوێ بیستی هاواری خێزانێک بوون کە جەستەی کوڕەکەیان لە بەردەم ئەوانەوە برا چاویان لەسەری لانەچوو تا گەشتنە بەردەم مالینا و جین و ئەوان کە گەشتبوون ئەوانیش ترساو بوون*
YOU ARE READING
کۆتا کۆنسێرتp.jm
Romanceهەموو گۆرانیە خەمەوێکانم دەربارەی تۆن..... هیچ تێگەشتووی لە ئازاری خۆشویستن و جێهشتنی کەسێک بێ ویستی خۆت؟؟! ~ کچێکی لاو کە خەونی گۆرانی وتنە...ناچارە بەرگەی ئەو هەموو ئازارە بگرێت؟تەنها لەبەر ئەوەی ئاشقی کوڕێکی بێ باک بوە!؟ یاخوود ئەتوانێت ئاشقی نزی...