هەڵەیەکی گەورەی🗣️

122 18 5
                                    

    {تەنها درۆم لەگەڵ مەکە مەگەر شایەنی خراپێکان بووم}

تێبینی:دوو پارتم بۆ کردوون بەیەک چونکە.... لە
کۆتای پارتەکە ئەزانن بۆ😍


~

مالینا{دکتۆرەکان ویستیان نەشتەرگەری بکەن وتیان کە پەستانی زۆر زۆر بەرزە بە ناچاری دوایان خست هەرچەنە مەتریسیداریشە بۆ دڵی نەخۆشەکە بەڵام ناچاریە ئێمە لە دوێنێ شەوەوە لێرەین جین و کووک چون بۆ فڕۆکە خانە بە شوێن جیمیندا کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانیە وابزانم جیمین فریای بینینی دایکی ناکەوێت چونکە وا ئامادەی ئەکەن بۆ نەشتەر گەری کاسرامان ناردە ماڵەوە لەگەڵ سانگ هوو ئێرە جێی منداڵ نیە ئێستاش ئەترسم و ئەلەزرم ئاخۆ بۆ دیداری نەفرەتی جیمینە یاخوود ئەو نەشتەرگەریە نهێنیەک بڵێم دوێنێ بەدزیەوە چووم ئەو نامەیەم هێنا ماوەیەک مامەوە کلیلی زیادەم لابوو بەڵام نامەکەم نەکردەوە}

نامجوون:باشیت؟
(دەستی لەسەر شانی دانا دەریهێنا لە خەیاڵ)
مالینا:ئهم
نامجوون:بۆچی ناگەڕێیتەوە پشوو بدەیت؟
مالینا:سوپاس کاکە باشم دڵنیابە
(فرمێسکەکانم سڕی و نەشتەرگەرێکە دەستی پێ کرد)
یوونگی:مالی
(بینیم ساندویچی هێناوە)
مالینا:بۆم ناخورێت
یوونگی؛هەموان وەریان گرت دەی ناچاری بەهێز بیت
مالینا:ئهم سوپاس
تای:کات ناڕوات
هۆبی:ئەبێت بەهێز بین

*دوای پانزە خولەکێک مالینا سەری لەسەر شانی یوونگی دانابوو چاوی داخستبوو ڕەنگە لە قوڵای خەودا بێت چونکە زۆر ماندوە جیمین بە خێرای هات*

جیمین:دایک...دایکم ؟
نامجوون:هێواش کوڕم لە نەشتەر گەریە
جیمین؛ئەو باشە؟
تای:نازانین ئارامبە
(توند باوەشی لێدا و گریا)
هۆبی:تەواو وەرە لێرە دانیشە

*بە زۆر دایان نیشاند یوونگی بە ئاماژە وتئ کە نیگەرانە بۆ باروو دۆخەکە بینی مالینا بە ماندوێتی لەسەر زەویەکە سەری لەسەر شانی یوونگی داناوە و خەوی لێ کەوتوە بە بێ دەنگی بۆ خۆی ئەگریا بەردەوام هەموان وەک دڵ دانەوە هەندێک جار دەستاین بەسەر شانیا ئەهێنا و ئاویان پێ ئەدا  جیمین هەستا و چاکەتەکەی دا بەسەر گیانی مالینا کە خەوتوە کاتژمێرێک تێپەڕی مالینا هێواش هێواش چاوەکانئ کردەوە و یەکەم شت چاوی چوە سەر جیمین کە ئەگری*

یوونگی؛بەخەبەر هاتی
(وای کرد جیمین سەرنجی بکەوێتە سەری مالینا وەڵامئ نەدایەوە چاوی شوێنێکی تری نەکرد چاویان کەوتە سەر یەک مالینا بە بێ دەنگی فرمێسکی ڕشت و جیمینیش زیاتر فرمێسکی ڕشت)

مالینا:ببورە شانت ڕەنگە سڕ بوبێت
(هەستایەوە و چاکەتەکەی گرت بە دەستێوە)
یوونگئ؛کێشە نیە تۆ باش بیت
تای:هی جیمینە(بە پستە وتی)
مالینا:بە بۆنەکەئ زانیم
(چوە نزیکی بۆی ڕاگرت جیمین سەری هەڵبڕی)
مالینا:سوپاس
(جیمین لێی وەرگرت)
جیمین:شایەنی نیە
مالینا:چەندێکە لە نەشتەر گەریە؟
هۆبی؛زۆر دەمێکە
جیمین؛ئەبێت یەکێک شتێک بڵێت ڕاستە؟
جین؛با لەسەر خۆ بین باشە
جیمین:سانگ هوو لای کێیە؟
تای؛کاسرا بردێوە نیگەران مەبە
جیمین؛سوپاس
مالینا:جیمین

کۆتا کۆنسێرتp.jmTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang