تۆ نا ئیتر...

64 15 0
                                    


{تۆ چوزانم من کێم و چیم
من تەواوی بوونیەتم لە شەوێکا پیر بوو}

.
جیمین{ئەگریم؟مەگەر شایەنم نیە؟ئەڕووخێم؟مەگەر مافی تەواوەتی من نیە؟بە چ مافێک بڕۆم و بڵێم خۆشەویستی ژیانم لەباوەش مەگرە؟بە چ مافێک؟}

تای{بینیم جیمین وێرانە ههههـ وێران دڵ ڕەقانە نیە بڵێم پێم خۆشە؟چوونکە ئازاری خوشکەکەم کەم نەبو}

یوونگی{شۆک بووم بەڵام گەورەترین دڵ نەوای بوو نازانم بەزەییە یاخوود چی تەنها ئێستا ئەمەوێت چێژ لەو باوەشە ببینم ئازاری حەفتەیەک و ساڵەکانی ڕابردووی بیر بردمەوە قژەکانی شێدار وا دیار بوو گەرماوی کردبێت چەن خۆپەرستانەیە بۆنەکەی تا سیەکانم بڕوات چاوەکانم داخست تەنها وا بیرم کردەوە خۆمانین بۆچی ئازاری ویژدان بچێژم خۆ یەک دونیا ئازارم چەشت بە تەنها لە بێ ئەوی کەسیان دڵنەوایان نەکردم تەنها وتیان لەبیری کەم بەڵام نەمتوانی هێندە توون باوەشی لە کەمەرم داوە وەک بڵێی لێی ئەڕۆم گوێم لە نامجوون بوو خێرا فرمێسکەکانم سڕی و لەباوەشم هاتە دەرەوە سەیری ئەکردم منیش خەندەیەکی ڕاستیم بۆ کرد کە دەمێکە نەم کردوە}

نامجوون؛مالینا (توڕە بوو)
یوونگی:نامجوون تکایە لێم بگە بەڵێن بێت ڕوونی ئەکەمەوە
نامجوون:چی ڕوون ئەکەیتەوە ها؟
(دەستی بردە یەخەی)
مالینا:چی ئەکەیت؟
جین؛هێواش هێواش شەڕ بوونی نیە منداڵ مەبن
هۆبی:نامجوون بەریدە
کووک:هیۆنگ
نامجوون:من وەک برایەک هەمیشە ئامانەتم ئەکردی
یوونگی:سوێند ئەخۆم ئەمویست بۆتۆ و مالیناشی ڕوون کەمەوە سوێند ئەخۆم نامجوون با قسە بکەین باشە؟
نامجوون؛سبەی شوێنت بۆ ئەنێرم
مالینا؛هۆپ هۆپ خۆ یەک ناکووژن لەماڵەوە قسە ئەکەین کاکە نامجوون تکایە تۆش ئەزانیت ...
(خەریک بوو بکەوێت)
تای:مالینا(گرتێوە جیمین خەریک بوو هەستێ)
یوونگی:چیەتی؟
تای:بۆ حەوت ڕۆژە ئەزانێت خواردن چیە بەهۆی هەندێک کەسەوە (سەیری جیمینی کرد)
جین؛تای (جەختی کردەوە توانج نەدا)
نامجوون:دەی وەرە بڕۆینەوە شتێکیش بخۆ کاسرا خواردن بۆ ئێوارو ئامادە ئەکات
مالینا:ئهم بەڵام ...
نامجوون؛بەڵام چی؟
جین:سەرەتا هەموان وەرن دانیشن
مالینا:نا کاکە جین ئەڕۆین بەڵام خولەکێک

(هاتەوە لای جیمین  و ئەویش هەستا)

مالینا:سبەی ئێوارە ئەگەڕێمەوە ئەو جانتا شینە پێداویستی ئەوی تیایە
جیمین؛مالی...
مالینا:تەنها مالینا نەک مالی
جیمین:ڕێگە نادەیت قسە بکەینەوە؟هەل ئەدەیت بەو؟
(پێکەوە سەیری یوونگیان کرد)
مالینا:ئەتزانی هەستی هەیە بۆچی بێ ویژدانانە لە بەرچاوی ئەو لەباوەشت ئەکردم و ماچت ئەکردم؟
جیمین؛پێم وتبوو ئەو هەستە لەناو بەرێت
مالینا:هههههـ
(هەموان سەریان سوڕما پێکەنی)
جیمین؛کۆمیدیە؟
مالینا:ئێستا تۆ ئەو هەستە لەناو بەرە

(ویستی بڕوات جیمین دەستی گرت نامجوون ویستی بێت تای نەیهێشت)

مالینا:چیە؟
جیمین؛وامەکە؟
مالینا:سوێند ئەخۆم نازانیت ئازارەکەم چەند قوڵە من خۆشەویستی تۆ بووم کەچی ئەو یەک ژوانیشی نەبەست بەڵام تۆ سەیرکە ئێستا بێ ڕەحمانە کوڕێکت هەیە و ئەبەێت من بەخێوی کەم
جیمین؛ئەوەم بە زۆر پێ نەکردوویت
مالینا:ئەسڵەن کێ ئێستا بە تۆی وت کە ئەمەم بۆتۆ کردە؟(پەنجەی هەڕەشەی کێشا بە سنگی جیمین)
جیمین؛هههـ یانی ئاوامان لێ هات؟
مالینا:ئاوامان لێ نەهات تۆ بوویت خەیاڵەکانت وێران کردم تۆ بوویت ژیانت لەناو بردم تۆ بوویت منت وێران کرد تۆ بوویت ئێمەت لەناو برد
جیمین؛بەچی شتێک بڕوا ئەکەیت بڵێم پەشیمانم؟
مالینا:کێشە پەشیمانی نیە ئێستا تۆ کوڕێکت هەیە ئەزانیت وە ئەوەش لە بیر مەکە سبەی ئەگەڕێمەوە بە دوایدا(ویستی بڕوات)
جیمین؛یانی هیچ هەستێکت بۆ من نیە؟ نەماوە؟
(مالینا بێ وەڵام بوو)
جیمین؛بینیت وەڵامت پێ نیە؟
مالینا:سوودی چیە ئەگەر هەستەکانم زۆر بن یان کەم بەرامبەر خیانەتەکارێک تۆ ئەزانیت ئێرەم چەن ئازارم ئەدات؟(دەستی خستە سەر دڵی)
جیمین؛بمبوورە
مالینا:بۆ کامیان هەرگیز بیریشی لێ نەکەیتەوە
(ماچی سانگ هووی کرد و هاتەوە لای ئەمان)
مالینا:تکایە ئاگاداری سانگ هوو بن بە جیمینیشم  وتوە بەڵام ڕەنگئ کەمێک لاواز دیار بوو بۆیە بە ئێوەی ئەسپێرم
هۆبی؛نیگەران مەبە
کووک:مالین...
مالینا:بەڵێ؟
کووک:ئەتوانین قسە بکەین؟
مالینا:کووک
(چوە نزیک گوێی)
کووک؛بڵێ
مالینا:جیمین لاواز بوە خواردنێکی بەرێ دیارە هیچ ناخوات ئەمەی بۆ بکە باشە؟ئەو لاواز دیارە زیاتر لە زۆر
ئەتکووژم ئەگەر ناوم بێنی زۆر لێت توڕەم
(هەموان سەیران ئەکردن کووک بە ئاماژە وتی باشە)
جین؛خۆزگە بۆ خوانی ئێوارە ئەمانەوە
تای:کاتێکی تر بڕوا ناکەم بمێنیەوە بەس نان خواردنیش بێت
نامجوون:کەواتە بابڕۆین
مالینا:باشە
نامجوون؛ئەتانبینمەوە
تای:خواتان لەگەڵ
مالینا:کاتێکی خۆش
(ئەڕۆشتن تاک و مالینا ئاوڕی دایەوە)
مالینا:نایەیت؟
یوونگی؛من؟(شۆک بوو)
مالینا:ئهم
نامجوون؛مالینا (جەختی کردەوە)
مالینا:کاکە منداڵ نیم
جین:با ئێمە بڕۆینە ژوورەوە
هۆبی:دواتر قسە ئەکەینەوە
(بە یوونگی وت و کووکی برد و ڕۆشتن)
یوونگی؛نامجوون
مالینا:ئێوە بڕۆنەوە لەگەڵ یوونگی ئەگەڕێمەوە
نامجوون:ئێوارە لەماڵەوە ئەبێت بتبینم
(ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە)
تای؛ئەمڕۆ یەکەم جارێتی قسەش لەگەڵ ئێمە ئەکا و لەدەرەوەیە ئاگاداریبە
یوونگی:سوپاس (ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە)

کۆتا کۆنسێرتp.jmWhere stories live. Discover now