Pt.1

12.2K 652 30
                                    

#lost,#part1
#ithink_ilove_you
‎پارک جیمین(25)
‎جۆنگ سویون(25)
‎کیم تایهیونگ(25)
‎لالیسا(25)
‎جیون جونگ کوک(23)
...........
20/5/2019(9:00pm)
‎زۆر زۆر بەتورەی لێدەخوری و ئەوەی پێ قبوڵ نەبوو کە ئەو ئافرەتەی خۆشی دەوێت لەئێستادا لەگەڵ پیاوێکی تردایە لە ژوانێک لەشوێنەکە وەستا و ڕۆشتە ناوەوە بینی هەردوکیان پێدەکەنن و قسەدەکەن تورە بوو خۆی پێنەگیرا بەڵام هیچی نەکرد بەڵام خۆی پێنەگیرا کاتێک بینی جۆنگ کوک دەستی گرت ڕۆشتە پێشە وە و خێراتر رۆشت کاتێک بینی نزیکی بویەوە تا ماچی بکات خێرا یەقەی گرت
‎جیمین بەتورەی:پێت وایە چیدەکەیت وابەوشێوەیە نزیکی دەبیتەوە؟
‎جۆنگ کوک بەبێزاری:ئەبێت من ئەوە بپرسم تۆ چ پەیوەندیت بەئێمەوە هەیە تۆ تەنها هاورێی ئەویت بۆیە لێرە بڕۆ
‎سویون بەپەشۆکاوی:یا جیمین ئەوە تۆ چیدەکەیت واز بێنە
‎جۆنگ کوک:لێرە بڕۆ نابینت ئێمە نامانەوێت لێرە بیت؟
‎جیمین تورە بوو دەستی کرد بەلێدانی جۆنگ کوک:بێدەنگبە گەمژەی بێنرخ جارێکی تر بوێری ئەوەنەکەیت نزیکی ببیتەوە
‎جۆنگ کوک بۆکسێکی لێدا و کوتای بەزەویدا  بەتورەی:نزیکی دەبمەوە وەک ئەوەی دەمەوێت بۆچی پێت ناخۆشە؟تۆهەقت چیە؟؟تۆ تەنها هاورێیی ئەویت خۆ خۆشەویستی نیت لێرە بڕۆ
‎جیمین بەتورەی بەربوە لێدانی و برێکی زۆری لێدا :بێدەنگبە نەفرەتی تەنها بێدەنگ بە
‎سویون بەترس  نیگەڕانی دەستی گرت:جیمین واز بهێنە دەی کوژیت واز بێنە تۆ شێت بویت؟؟کێشەت چیە؟گەر ئەو منی بانگ کردبێت بۆژوان یان نا؟
‎جیمین بەتورەی هەردوشانی سویونی گرت:پەیوەندیم هەیە چونکە من تاکە پیاوی ژیانتم کەس بۆی نیە نزیکت  ببێتەوە جگە لەمن
‎ سویون بەدودڵی و سەرسورمان:ئەوە تۆ تێک چویت جیمین؟؟بۆچی کەس بۆی نیە نزیکم بێتەوە جگەلە تۆ مەگەر تۆ کێیت؟
‎جیمین قسەکەی بری بەهاوار:من خۆشەویستی تۆم من تۆم خۆشەویت بۆیە رێگانادەم کەس نزیکت بێتەوە
‎سویون شۆک بو جۆنگ کوک پێکەنی و دڵخۆش بوو چونکە پلانەکەی سەرکەوتوو بوو
‎جیمین لەوە زیاتر چاوەرێی نەکرد و نزیکی بویەوە  وماچی لێوی کڕد و سویون زیاتر شۆک بوو هیچی پێنەکرا پاش چەن خولەکێک جیمین  لێوی لادا لەسەر لێوی بەڵام هەر نزیکی بوو:خۆشمەوێیت سویون زۆرم خۆشەوێیت بۆیە رێگامەدە هیچ کەسێک نزیکت بێتەوە جگە لەمن
‎جیمین چاوی لەسەر لێوی لادا و سەیری چاوەکانی کرد بینی هیچ جوڵەیەکی نیە وەک بڵێی تەنها پەیکەرێک بێت وبزەیەکی کرد چونکە باش دەزانێت بۆچی ئاوا وشک بووە ئەوە خوی سویون کاتێک لەشتێک شۆک دەبێت بەو شێوەیە لەجوڵەی خۆی دەوەستێت
‎جیمین بەهەردوو دەستی دەستی دالەروومەتەکانی و بەسۆز و خۆشەویستی قسەی کرد:دەزانم شۆک بویت و هەرگیز بیرت لەوەنەکردەوە ڕۆژێک من شتێکی وابکەم و شتێکی وابڵێم چونکە ئێمە هاورێ بوین بەڵام منیش تازە هەستم بەخۆم کڕدەوە کە من تەنها هەستی هاوڕێیەتیم بۆت نەبوو بەڵکو من ئاشقتم و تۆم خۆشەوێت
‎سویون کەمێک چاوی پرتاند و سەیری کردپاشان خۆی دانواند و پێڵاوەکانی داکەند جیمین دوورکەوتەوە وایزانی لێیدەدا بەڵام شۆک بوو کاتێک بینی پێڵاوەکانی بەدەستەکانی گرت و رای کرد!!بەڵێ ئەو رایکرد چونکە زۆر زۆر شەرمی کرد و زۆریش شۆک بوو کە جیمین خۆشەویستی خۆی بۆدەربڕی ،
‎جیمین لەشوێن خۆی شۆک بوو پاشان خێرا هەستی بەخۆی کرد و رایکرد بەدوایدا:سویونا بۆستە!!سویونا سویونا رامەکە بۆستە باقسەبکەین سویونا بۆستە!!
‎جۆنگ کوک شۆک بوو:ئەوە لێرە چی رودەدات؟؟سویون بۆ وای کرد پێم وابوو ئێستا یان پێی دەڵێت منیش خۆشمەوێیت یان برێکی زۆری لێدەدات؟؟
‎تای دەستی خستە سەر شانی:ئاەە زۆر بیری لێمەکەوە هاورێ تۆ هێشتا سویونت نەناسیوە جیمین یەک جاری تر ئەم بەزمەی بەسەر هاتوە
‎جۆنگ کوک:مەبەستت چیە؟ واتا چۆن؟؟
‎لیسا هەناسێکی هەڵکێشا:ئەوکاتەی تاز بووبوون بەهاورێ سویون هێشتا لەگەڵ رفتارەکانی جیمین رانەهاتبوو،کاتێک یاریەکیان بردەوە لەگەڵ جیمین کاتێک جیمین رومەتی ماچ کرد سویون بە هەمان شێوە شۆک بوو رای کرد وهەموومان سەرمان سورما زۆر هەوڵماندا دەرگامان بۆبکاتەوە بەڵام نەیکردەوە بەڕۆژی دواتر خێڕا هات و برێکی زۆری دالەجیمین و جیمینی داماویش رای کر لەدەستی بەڵام دواتر بارودۆخەکەی لائاسای بوو
‎جۆنگ کوک دای لەسەرخۆی:خۆمن بێهۆ نەم گوتوە ئەم دوانە شێتن
‎تای پێکەنین:زۆریش شێتن ئەوان
‎لیسا بەپێکەنین:کەس لێیان تێناگات..
‎جۆنگ کوک:بەهەرحاڵ ئێمە کاری خۆمان تەواو کرد بابڕۆین ئاهەنگ بگێرین
...
‎جیمین بەزۆری لەپشتەوە قۆڵی گرت:بۆستە بۆ ئەوەندە کەلەرەقی بۆرادەکەیت لەدەستم
‎سویون رویتێکرد:یا بۆوات کرد!
‎جیمین:خۆم پێم گوتیت تۆم خۆشەوێت
‎سویون:تۆبەراستی شێت بویت؟؟
‎جیمین:بەڵێ شێتی تۆ بووم
‎سویون بەهاوار وشەرم:جیمیناااا
‎جیمین پێکەنی و نزیکی بویەوە:دەی خۆشەویستم دەزانم تۆش منت خۆشەوێت
‎سویون بەربوەلێدانی بەپێلاوەکەی دەستی:گەمژە گەمژە گەمژە گەمژە گەمژە!!
‎جیمین بەئازار دەستی گرت:ئاااا  سویونا بەسە ئازارم دەدەیت
‎جیمین پێڵاوەکانی لێسەند و سویونی خستە سەر شانی
‎سویون بۆکسی لەپشتی دەدا ودەجوڵا:بەرمدە جیمین دامگرە پێت دەڵێم دامگرە
‎جیمین زلەیەکی دالە رانی:ئاقڵ بە هاروهاجی مەکە
‎سویون بەشەرم:پێت دەڵێم دام گرە
‎جیمین:بێدەنگبە کەڕت کردم
‎جیمین سویونی برد و خستیە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بردیەوە ماڵی خۆیان
‎سویون:بۆچی هاتوین بۆئێرە؟
‎جیمین دایگرت:وەک بڵێی یەکەم جارتە بێیت بۆئێرە؟؟
‎سویون:جیمیناا
‎جیمین بەبێزاری:چیە چیە؟؟بەردەوام دەڵێیت جیمینا جیمینا گەر وەڵامم نادەیتەوە کەوایە بێزاریشم مەکە زۆر قسەدەکەیت
‎سویون بەتورەی لەپێش جیمین ڕۆشتە ماڵ و ئەویش پێی پێکەنی
‎سویون ڕۆشتە ژوورەکەی جیمین و قەمیسێکی جیمینی دەکرد تا خۆی بشوات
‎جیمین پاڵی داوە دەرگای ژوورەکەی و دەستی خستە باخەڵی:کێ گوتی دەستکاری جلەکانم بکەیت
‎سویون بەبێزاری:یەک نەڵێت یەکەم جارمە دەستکاری دەکەم
‎جیمین پێکەنی چونکە بەم شێوەیە تۆڵەی خۆی لێکردەوە:شێتە
‎سویون:گەمژە
‎سویون ڕۆشت و خۆی شۆرد ئەویش لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتبوو سەیری تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی دەکرد  سەری بەرز کردەوە سویونی بینی و لەخۆیەوە پێکەنی زۆر جوان بوو بەلایەوە قەمیسەکەی جیمین تانزیکی ڕانی بوو و قژی تەر وو وشکی دەکردەوە هەر چاوی لەسەری بوو لەسەری لاینەدەدا
‎سویون هەستی بەنیگا خراپەکانی جیمین کرد:چیە بۆ واسەیرم دەکەیت وەک بڵێیت یەکەم جارتە دەم بینیت
‎جیمین پێکەنی و هەستا بەڕەوڕووی ڕۆشت:چونکە زۆر جوان و سەرنجراکێشیت
‎سویون شپرز ودودڵ بوو:لەکەیەوە بەم شێویە دەم بینی تۆ هەرگیز گرنگیت نەداوە بەم شێوەیە
‎جیمین دەستەکانی گرت و لکاندی بەدیوارەکە:چونکە ئەوکات گەمژە بووم نەمدەزانی کە تۆم خۆشەوێت وە ئێستا بەوە دەزانم بۆیە هەموشتێکی تۆ سەرنجم رادەکێشێت
‎سویون شەرم دایگرت لەنزیکیەکەی:دوورکەوە
‎جیمین پێکەنی:باشە تۆ لەکەیەوە شەرم لەمن دەکەیت؟؟خۆتۆ هەرگیز شەرم لەمن ناکەیت؟
‎سویون بوو بەپارچەیەک تەماتە سور سوربویەوە لەشەرمان جیمین پێی پێکەنی وماچی رومەتی کرد پاشان دوورکەوتەوە
‎جیمین بەبزە لەنزیکی گوێی:قژت وشکەوە و وەرە بخەوین واکات بوە بە(10:00pm)
‎سویون شەرم دایگرت لەنزیکیەکەی و هەناسەگەرمەکانی کە دەیدا لەنزیکی ملی،جیمین ڕۆشتەوە سەر جێگاکەی و سەیری موبایلی دەکرد وجار جار بەدزیەوە سەیری سویونی دەکرد وپێدەکەنی
‎سویون قژی وشک کردەوە و هەناسێکی هەڵکێشا و ڕۆشت لەسەر جێگاکە لەپاڵی پاڵ کەوت
‎جیمین موبایلەکەی لاداو لایکردەوە بۆلای سویون بینی چاوی داخستەوە وسەیری مەودای نێوانیانی کرد و رایکێشاوە ئامێزی
‎ سویون چاوی کردەو شۆک بوو:جیمین ئەوە چیەکەیت؟
‎جیمین بەپێکەنینێکی سەرنجراکیش:وەک بڵێی یەکەم جارتە لەئامیزم دەخەویت؟؟
‎سویون بەشەرم:دوورکەوە بەورادەیەش نا
‎جیمین دەستی دالەروخساری ونزیکی بویەوە تا هەناسەیان تێکەڵ بوو پاشان ماچی لێوی کرد سویون دیسان شۆک بوو
‎ جیمین کەم کەم  دوورکەوتەوە وسەریری چاوەکان کرد:چاوەرێی ئەوکاتەم تۆش ماچم دەکەیت،،دڵنیام هەستێکی خۆشەبێت،
‎سویون شەرمی کردو هیچی بۆنەکرا هەر ئەوە نەبێت چاوی داخست و سەری کردە خوار جیمین پێکەنی وتوند لەئامیزی گرت دوای ماوەیەکی کەم هەردوکیان خەوتن ...
‎سویون بەیانی خەبەری بویەوە وکەمێک سەیری جیمین کرد ولەخۆیەوە بزەی کرد پاشان دەستی نزیک کردەوە لەروخساری  وبیری دەکردەوە ئەبێت چی وای لیکردبێت هیچ کاردانەوەیەکی نەبێت بەرامبەر رفتارەکانی جیمین و هیچ بەرهەڵستی نەکردبێت ئایا لەبەر ئەوەیە خۆشی دەوێت؟؟
‎جیمین خەبەری بویەوەو سەرکەوت بەسەر سویون دا و خستیە ژێر خۆی و هەر دوو دەستی گرت
‎سویون بەشەرم وپەشۆکان:ئەوە چیەکەیت بەرمبە
‎جیمین پێکەنی:بۆچی واسەیرت دەکردم؟؟
‎سویون بەشەرم:هیچ شتێکی وانیە دوورکەوە لێم
‎جیمین ‌پێکەنی:بەراست؟بروات پێبکەم؟
‎سویون بەشەرم:جیمین دوورکەوە
‎جیمین ماچێکی سەری کرد:من خۆم دەشۆم تۆش برۆ نانی بەیانی ئامادەبکە خۆشەویستم
‎سویون هەر گوێی لەو قسەبوو سەیری جیمین کرد بەسەرسورمان:چی؟
‎جیمین پێکەنی:خۆشەویستم
‎سویون بەشەرم ڕۆشتە خوارەوە  جیمین پێی پێکەنی:زۆر ماندو دەبم لەگەڵ تا دان بەخۆشەویستیەکەت بنەیت سویونا
‎سویون سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن بوو لەناکاو هەستی بەکەسێک کرد لەئامیزی گرت و هەناسەی دای لەملی:ج جیمین ئەوە چیەکەیت؟
‎جیمین بۆنی کرد و هەناسێکی هەڵکێشا و چاوی داخست لەسەر خۆ:چۆن ئەو هەموو ماوەیە هەستم بەخۆم نەکردوە و چۆن بۆنەکەت سەر خۆشی نەکردومم وەک ئەوەی ئێستا سەر خۆش  بووم پێی؟؟
‎سویون زۆر شەرمی کرد بێئاگابوو لەخۆی و دەستی خستە سەر قاپەکە و سوپە گەرمەکە رشاوە سەر دەستیدا هاوارێکی کرد لەتاو ئازارەکەی
‎جیمین رویکردە خۆی بەنیگەرانی پشکنی:چیبو خۆشەویستم؟ئۆی خودایە تۆباشیت؟
‎سویون بەئازار:ئاا ئازارم دەدات
‎جیمین خێرا دەستی شۆرد و داینیشاند مەڵهەمی بۆلێدەدا  فوی پێدادەکرد تائازارەکەی کەم بکاتەوە بەخۆشەویستی و نیگەرانی پاشان بۆی پێچایەوە و ماچی دەستی کرد
‎جیمین بەنیگەرانی:ئێستا باشترە؟ئازارت دەدات؟
‎سویون هەستێکی سەیری هەبوو بەهۆی نیگەرانی و گرنگی پێدانەکەی جیمین:باشم تەنها کەمێک ئازارم دەدات
‎جیمین بەنیگەرانی:بمبورە هەڵەی من بوو  نەئەبوو سەرقاڵت بکەم!!
‎سویون دەستی گرت:نانا وامەڵێ تکایە ئەوە هەڵەی تۆ نەبوو بۆیە تکایە خۆت لۆمە مەکە
‎جیمین پێکەنی و ماچی رومەتی کرد:دەی بڕۆ  پشوبدە خۆم ئێرە پاک دەکەمەوە
‎سویون:نا کێشەیەک نیە پاکی دەکەمەوە
‎جیمین پاڵی نا بۆسەر مێزەکە: پێم گوتیت بڕۆ
‎سویون ڕۆشت و لەسەر مێزەکە دانیشت وسەیری جیمین دەکرد لە شوێنی خۆی کە سوپەکەی پاککردەوە دواتر خواردنەکەی دانا لەسەر مێزەکە
‎جیمین کەوچەکەی برد بۆدەمی:دەی بیخۆ
‎سویون:یا خۆم دەتوانم بیخۆم
‎جیمین:پێت وایە نازانم ئەو دەستەی خواردنی پێدەخۆیت سوتاوە و نازانی بەوی ترت نان بخۆیت؟؟دەی دەمت بکەوە
‎سویون بزەی کردو  خواردنەکەی خوارد..پێکەوە نانیان خوارد دواتر ڕۆشتن بۆ زانکۆ
‎لەباخچەکە دانیشتبون
‎تای:ئو هاتن چیتان کرد؟؟
‎جیمین:پەیوەندی بەتۆوە نیە بێزار کەر
‎تای:یا زۆر هاوڕێیەکی خراپیت گەر من و کوک و لیسا نەبوینایە  ئێستا تۆ هەرگیز  خۆشەویستی خۆتت دەرنەدەبری بۆسویون
‎جیمین بەسەرسورمان:مەبەستت چیە؟
‎تای:ئەوە پلانی کوک بوو گوتی کە باوا نمایش بکەین من سویونم بەدڵە و لێی نزیک ئەبمەوە تا هەستی تۆ بجوڵێنین و وات لێبکەین غیرە بکەیت
‎جیمین:ئاا کوک ببوڕە منیش لێم دایت
‎کوک پێکەنی:کێشەیەک نیە منیش لێم دایت
‎هەمویان پێکەنین
‎سویون:سڵاو هاورێیان
‎تای:ئێ بارودۆخت چۆنە دوای دوێنێ شەو
‎سویون شەرمی کردو تورە بوو:کیم تایهیونگ بێدەنگ بە تا بەدەستی خۆم نەم کوشتویت
‎جیمین پێکەنی  و سویونی لەئامێز گرت:یاخۆشەویستەکەی من بێتاقەت مەکە تای
‎لیسا:ئای ئێوە زۆر جوانن پێکەوە
‎سویون:لیسااا
‎لیسا پێکەنی:باشە تەواو تای خۆشەویستم بابچین
‎تای و لیسا ڕۆشتن  وکوکیش ڕۆشتن
‎جیمین لەپشتەوە سویونی لەئامێز گرت:خۆشەویستەکەی من شەرم دەکات لە پەیوەندیەکەمان؟
‎سویون بەشەرم وتورەی:جیمین دەتەوێت تۆش بخەمە لیستی مردوان؟؟بێدەنگبە و تورەم مەکە من هێشتا رازی نیم بەو شتانەی رویانداوە
‎جیمین رووی کردە خۆی و کەمەری گرت و خۆی لێی نزیک کردەوە:بەڵام من نەم بینی هیچ نارەزاییەک دەرببریت؟
‎سویون شەرمی کرد:دوورکەوە گەمژە دەبێت بچم وانەمان هەیە
‎جیمین پێکەنی و بەدوایدا ڕۆشت:بۆستە شێتە
‎پێکەوە رۆشتنە وانەوە و گوێیان لەوانەکان گرت هەرچەندە هیچ کامیان ئەوەندە گرنگیان پێنەدەدا و زیرەک نەبوون بەڵام هەوڵیان  دەدا تا بتوانن سەرکەوتو بن
‎وە لەوبەشەی خۆیان حەزیان لێیە دەستبەکار بن کە بەشی موزیک بوو
‎سویون پێش جیمین ڕۆشتە دەرەوە لەهۆڵی خوێندن و ڕۆشتە کافتریا و دانیشتبوو چاوەرێی ئەوانی تری کرد بێت
‎یۆنگدۆ:سڵاو
‎سویون بەساردی سەیری کرد:چیت دەوێت؟
‎یونگدۆ دانیشت:چیە دەتەوێت وانمایش بکەیت کە منت خۆشناوێت؟؟
‎سویون بەتورەی وساردی:من ئیتر تۆم خۆشناوێت بۆیە وازم لێبێنە  ودوور بکەوە
‎یونگدۆ قۆڵی گرت و هەڵیساند:دەتەوێت نمایش بکەیت بۆمم؟؟چیە بەهێز بویت لەبەرامبەر من؟؟تۆ ناتوانیت ئەو راستیە بشاریتەوە کە منت هێشتا خۆشەویت سەرەرای ئەوەی سوکایەتیم پێکردیت
‎سویون بەتورەی ویستی زلەی لێبدات:بێنرخ
‎یونگدو دەستی گرت و توند گرتی و ئازاری دا:چیە چیبوو؟گەر منت خۆش ناوێت کێ لەدلتە کێ خۆشەویستتە؟؟پێم بڵێ بۆبێدەنگیت
‎جیمین بەتورەی:من خۆشەویستی ئەوم
‎هەموو ئەوانەی کافتریا شۆک بوون چونکە بەهێزی هاورێیەتی سویون و جیمین ناودار بوو لەزانکۆ و هەموان دەیانزانی چەندە شێت و کۆمیدین پێکەوە جارێک شەر دەکەن و جارێک یاری دەکەن وجارێک گاڵتەدەکەن و زۆر پەیوەندیەکی جوانیان  هەیە وەک هاورێ و کەس بروا بەوە ناکات ڕۆژێک ئەم دوانە بکەونە خۆشەویستی یەکدی
‎یۆنگدۆ دەستی بەردا:چی؟؟تۆ؟؟ دەتەوێت بروات پێبکەم؟دەزانم تۆ هاورێی ئەویت و دەتەوێت پارێزگاری لەسویون بکەیت بۆیە وادەڵێیت گەرنا تۆ هەستت بۆی نیە
‎جیمین ڕۆشتە پێشەوە  وقۆڵی سویونی گرت و ڕایکشاوە ئامێزی و بەتوندی ماچی لێوی کرد و کەمەری توند گرت و پشتە سەری کرد هەموو ئەوانەی لەوێ بوون دەمیان داچەقی و شۆک بوون بەو ڕفتارەی جیمین هەتا یونگدۆش جیمین لەرق وتورەی بەرامبەر یونگدۆ نزیکەی زیاتر لە پێنج خولەکی رێک ماچی کرد وبەری نەدا و ئەمەش وای لەسویون کرد کەم کەم چاوی داخات و لەگەڵ باروودۆخەکە رابێت بەڵام ماچی نەکرد تەنها قۆڵی گرت جیمین بزەیەکی کرد پاشان کەم لێی دوورکەوتەوە وبەهەردوو دەستی ملی گرت وسەری خستە سەر سەری و سەیری نێوچاوانی کرد و پێکەنی کە سویون ئاوا چاوی داخستبوو پاشان سویون کەم کەم چاوی کردەوە وچاوەکانی جیمینی بینی کە چۆن سەیریان دەکرد و هەستی کرد هەموان چاویان لەسەریانە سەری خستە ئامێزی جیمین و شەرمی کرد جیمین پێکەنی و لەئامیزی گرت سویون بەشاراوەی پێکەنی و جیمین توندی گرتیە خۆیەوە.
......

#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_namjoon_kim_seokjin_min_yoongi_jung_hosok_park_jimin_kim_taehung_jeon_jongkook_bts

Lost in love🖤Where stories live. Discover now