#Lost,#part11
#start_of_friendship
بەڕۆژی دواتر سویون هەستا لەخەو و بینی هەموان خەوتون لیسا و سویون لەلایەک لەپاڵیان جیمین وتای کە نێوانی کچەکان وکورەکان جێگای نەفەرێک بوو
ویستی هەستێت برواتە دەرەوە دەنگێک وەستاندی
جیمین:پێم گوتیت بەسەریدا مەڕۆ تۆخراپتری دەکەیت
سویون سەیری کرد:بەڵام هەموان خەوتبوون بێزار بووم
جیمین بەبێزاری:ئاا بۆستە بابێم هاوکاریت بکەم
سویون بەسەرسورمان:تۆ؟؟
جیمین بەبێزاری:بیرت چوو دوێنێ شەو تای گەمژە چی پێگوتم دەبێت هاوکاریت بکەم تاباشەبیت
سویون:ئاا باشە خێرابە
جیمین دەستی سویونی خستە سەر شانی و کەمەری گرت وپێکەوە ڕۆشتنە دەرەوە و لەسەر کورسیەکە دانیشتن
سویون هەناسێکی هەڵمژی:وااا بەیانیان لەم شوێنە زۆر خۆشە وااا
جیمین دەستێکی هێنا بەشانیدا:بەڵام زۆریش ساردە بۆستە شتێک بێنم خۆمانی پێداپۆشین
سویون سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد لەناکاو هەستی بەشتێک کرد خرایە سەرشانی و لایکردەوە بینی جیمین بوو پارچەیەکی دابەشانیدا
سویون بەبزە:سپاس
جیمین دانیشت و خۆی داپۆشی:ئاساییە
پێکەوە هەردووکیان دانیشتبوون و کەس هەڵنەسابوو چونکە هێشتا کات زوو بوو
سویون:بەراست تۆ بۆچی هەستایت؟ نەڵێیت من زوو هەڵدەستم چونکە برواناکەم
جیمین بەبێزاری:نەخێر بەهۆی تۆوە بەخەبەر هاتم چونکە بەبچوکترین دەنگ بەخەبەر دێم
سویون بەتێگەشن:ئااا دەتوانیت برۆیت بخەویتەوە گەر دەتەوێت
جیمین:خەوم لێناکەوێتەوە
زۆری نەبرد سویون پەشۆکا و نەێدەزانی چیبکات و جیمین هەستی پێکرد
جیمین بەسەرسورمان:شتێک بوە؟
سویون بەدودڵی:ئااا ئەوە راستی
جیمین بەبێزاری:تەنها بڵێ کێشەت چیە؟
سویون پشتە سەری خوراند بەشەرمەزاری:پێویستم بەوەیە دەست بگەیەنم بەئاو
جیمین هەستا و دەستی گرت:دەی هەستە
سویون بەشەرمەزاری هەستا وجیمین یارمەتیدا تا ڕۆشت بۆ توالێتەکە
تای بەخەبەر هات و سەیڕی کاتژمێری کرد بینی کاتژمێر(8:00am)وسەیری پاڵی خۆی کرد بینی جیمین وسویون لێرە نەماون سەیرێکی لیسای کرد وبزەیەکی کڕد ڕۆشت ونزیکی بویەوە و قژی لەسەر روخساری لادا و سەیری دەکرد و بزەی دەکرد لەناکاو لیسا بەخەبەر هات وکەمێک سەیری یەکیان کرد
لیسا بەکەمێک شەرم:شتێک بوە؟چی دەکەیت لێرە؟
تای بەدودڵی:هاا ئەوە،،،ئاا ویستم بەخەبەرت بێنم تابپرسم سویون وجیمین بۆکوێ چون؟
لیسا هەستا بەسەرسورمان:چی؟بەراست بۆکوێ چون؟؟
تای:نازانم بابڕۆین بزانین لەکوێن؟
لیسا و تای ڕۆشتنە دەرەوە بینی پێکەوە دێنەوە و جیمین هاوکاری سویون دەکات تا رێبکات
تای بەبزە:دیارە هەر لەئێستاوە دەستیان کرد بەجێبەجێکردنی داواکاریەکەم
لیسا بەبزە:بەڵێ هیوادارم واز لەشەر کردن بێنن
جیمین:ئوو ئێوەش هەستان؟بەیانی باش
لیسا و تای:بەیانی ئێوەش باش
جیمین:مادام بەخەبەرن بانانی بەیانی بخۆین من زۆر برسیمە
لیسا:باشە من ئامادەی دەکەم ئێوە دانیشن
سویون:من یارمەتیت دەدەم
لیسا:ناپێویست ناکات تۆ قاچت ئازارت دەدات
تای:مادام من یارمەتیت دەدەم و هیچ رێگریەکیشم ناوێت
لیسا بزەی بۆکردو پێکەوە ڕۆشتن نانی بەیانی ئامادەبکەن
سویون بەیارمەتی جیمین ڕۆشتە ناوەوە و جیمین لەدەرەوە چاوەرێی کرد تا جلەکانی لەبەر کرد پاشان هات وبردیە دەرەوە و پێکەوە دانیشتن،پاش نانی بەیانی مامۆستا کۆیکردنەوە و بۆ ئەوەی یاریەک پێکەوە بکەن و هەرگروپێک بیباتەوە ڕۆژێکیان پێدەدرێت وەک پشو هەموان دڵخۆش بوون و دەستیان کرد بەهاواڕ و بەخت یاوەری گروپەکەی ئەمان بوو بیبەنەوە چونکە تایبەت بەهونەر بوو ئەمانیش ئاشقی هونەرن بۆیە ڕۆژێکیان پێدرا وەک پشوو پاش یاری کردن نانی نیوەرۆیان خوارد
تای:مادام بەیانی دەرۆینەوە پێتان چۆنە بچین بۆسەر ئەو تەپۆڵکە؟؟
لیسا:بەڵام سویون ناتوانێت رێبکات
سویون بەدڵخۆشی:تۆشێت بویت چۆن دەرفەتێکی والەدەست دەدەم پاشان ئیتر جیمینم بۆچیە(لەکۆتای قسەکەی دەستی خستە سەڕ شانی جیمین بەپێکەنینێکی گاڵتە ئامێز)
جیمین:یااا جونگ سویون؟
سویون خۆی بەبێتاوان دەرخست:چیە خەتای هاورێکەت بوو دەی بابڕۆین
جیمین یارمەتی سویونی دا بڕوات و لیسا و تای پێش وەختە ڕۆشتن پاش کەمێک سویون زۆر ماندوو
سویون بەماندوی سویون بەدەرفەتی زانی تا جیمین سزابدات:یااا زۆر ماندوو بووم جیمین لەکۆڵم بکە
جیمین بەبێزاری:یااا من بۆچی ئەبێت لەکۆڵت بکە؟
سویون:بیرت چو؟تۆ خۆت گوتت بوێری هەڵدەبژێرم دەی هەڵمگرە و بۆڵە بۆڵ مەکە
جیمین بەبێزاری لەکۆڵی کرد وڕۆشتن بۆ سەر تەپۆڵەکە بینیان تای ولیسا لەپاڵ یەک دانیشتون
جیمین دایناوە سەر زەوی:ئااا پشتم تۆ بۆئەوەندە قورسیت؟؟
سویون بەتورەی:چی؟ئەوە من دەڵێیت قورس؟؟یا من قورس نیم تەنها هۆکاڕ ئەوەیە زۆر هەڵمتگرت
جیمین ویستی توڵەی خۆی بکاتەوە:نەخێر راستیەکە ئەوەیە تۆ زۆر قەڵەویت بەڵام ناتەوێت دانی پێدابنێیت
سویون بەتورەی گوێی جیمینی گرت:یااا پارک جیمینی بێزار کەر من قەڵەو نیم من تەنها 45کیلۆم
جیمین دەستی لادا:یااا ئازارت دام بێزارکەر
لیسا بەبێزاری:دیسان دەستیان پێکردەوە
تای بەکەمێک بۆڵەبۆڵ:یااا ئێوە هاتون بۆ سەیرکردن نەک شەرکردن بەسەئیدی
جیمین وسویون بەبێزاری و تورەی سەیڕی یەکیان کرد پاشان بێگرنگیدان سەیری دیمەنەکەیان دەکرد کەچەندە جوان بوو ئەو بەرزاییە
تای:دەی ئەمە دەرفتەێکە دیسان نایەتەوە وەرن وێنەیەک بگرین
سویون بەتورەی:جیمینی تێدا بێت من نایگرم
جیمین:منیش نامەوێت تۆی تێدابێت
لیسا بەکەمێک تورەی قوڵی سویونی راکێشا:وەرە ئێرە و تورەم مەکە
سویون بەبۆڵەبۆڵ:لیساا!!
تای قۆڵی جیمینی گرت و رایکێشا:دەی تۆش وەرە تا وانەیەکم دانەداویت
پاشان پێکەوە هەرچواریان وێنەیان گرت و ماوەیەک دانیشتن دواتر گەرانەوە
جیمین بەبێزاری:کاتم نیە لەگەڵ خاوەخاوی تۆ رێبکەم زووبە وەرە سەر پشتم تابچین
سویون ڕۆشتە سەر پشتی و گەرانەوە
لیسا وتای لەدوایانەوە بوونە
لیسا بەپێکەنین:گەر کەسێک بیان بینێت بەم شێوەیە ئەوە بروا ناکات ئەم دوانە هەمیشە شەریانە
تای پێکەنی:من شتێک دەبینم لەنیوان ئەم دوانە و دڵنیاشم کە ئەم شەرە هەتا سەر نابێت
لیسا:هیوادارم
شەو دوای نانی ئێوارە هەموان کۆبوونەوە و مامۆستا داوای لێکردن ئەوانەی دەنگیان خۆشە گۆرانی بڵێن
لیسا:مامۆستا ئەم دوانەی پاڵ من زۆر دەنگیان خۆشە بۆ گۆرانی نەڵێن؟
مامۆستا:باشە دەی گوێمان گرتوە
جیمین پشتە سەری خوراند:بەڵام بەبێ ئاواز نابێت
سویون:من گیتار دەژەنم گەر یەکێک پێی بێت
گەنجێک من پێمە فەرموو
سویون:باشە ئاوازەکەی چۆنە؟(لێرەوە گۆرانی Friendsلێدەن تا هەست بکەن لەگەڵیانن😁 )
جیمین لە موبایلەکەی ئاوازەکەی نیشاندا کەمێک سەیری کرد
سویون:باشە من ئامادەم دەی
جیمین:باشە گۆرانیەکەمان من و تای خۆمان دەرمان کردوە و هاورێیەکی نزیکمان بۆمانی نوسیوە و یەکێکی دیکەش ئاوازەکەی بۆنوسیوین گۆرانیەکەشمان ناوی(Friends)ە چونکە ئێمە هاورێیەتیەکی زۆر تایبەتمان هەیە،
پاشان دەستیان کڕد بەگوتی گۆرانی و هەموان بەسەرسورمان گوێیان دەگرت کە چەندە دەنگیان خۆش بوو،سویون سەیریانی دەکرد و بزەی دەکرد و سەرسامی دەنگیان بوو و لەو پارتەی جیمین فیکە لێدەدات سویون لەخۆیەوە پێکەنی و زۆر بەدڵی بوو هەموان دەنگیانیان زۆر بەدڵ بوو
جیمین:ئێستا هەموان پێکەوە
(ئەو پارتەی ئاخیر وا هەموان لەگەڵ جیمین و تای دەیڵین خۆتان دەزانن کامە دەڵێم ڤیمینستانەکان😁)
سویونیش لەگەڵیان وتی و دڵخۆش بوو سویون و جیمین سەیری یەکدیان دەکرد وبزەیان دەکرد و گۆرانیەکەیان دەگوتەوە و پێدەکەنین و تای و لیساش بەهەمان شێوە،مامۆستاش ڤیدۆی هەرچواریانی تۆمار کرد بۆ ئەوەی دواتر لە پەیجی قوتابخانە دایبگرێت
پاش تەواو بوونی گۆڕانیەکە هەموان چەپڵەی بۆلیدان و دەستخۆشی لێکردن پاشان هەریەکەوگۆرانی گوت تا دواترهەموان ڕۆشتن خەوتن
بەڕۆژی دواتر زوو هەستا وشتەکانیان کۆکردەوە و کەوتنە رێ بۆماڵەوە و وەک پێشوتر دانیشتن چونکە مامۆستا داوای لێکردن وسویون وجیمینش لەپاڵ یەکدی دانیشتن،
بەڕۆژی دواتڕ
خاتو جونگ:سویون کچم ئێستا چۆن بەم حاڵەوە دەرۆیت؟
سویون:خەمت نەبێت دایکە هاورێیەکم هەیە بەدوامدا دێت و هاوکاریم دەکات
خاتو جونگ:ئای کەکوڕێکی باشە و بەرێزە
سویون لەدڵی خۆیدا:باشە و بەرێز؟؟دایکە گەر بیناسیت واناڵێیت ئەو گەمژە گەر بەهۆی سزاکەیوە نەبوایە یارمەتی نەدەدام
سویون دوای ئەوەی نامەی لەجیمین بۆهات گوتی لەپێش دەرگایە بەیارمەتی دایکی ڕۆشتە دەڕەوە
جیمین خۆی دانواند:سڵاو پورێ من پارک جیمینم
خاتو جونگ:سڵاو کورم خۆشحاڵ بووم، سپاس بۆهاوکاری کردنی کچەکەم
جیمین بەبزە:ئاسایە ئەوە ئەرکی خۆمە
سویون بەبێزاری:یاا جیمین کاتمان نیە کەم قسەبکە خێراکە بابڕۆین
جیمین بەبزەیەکی درۆینە:باشە بابرۆین سویونا
سویون:لەکوڵم بکە
جیمین بەتورەی و رق سەیڕی کرد و لەکۆڵی کرد
سویون پێکەنینی سەرکەوتنی کرد:ئاای جیمینی ببورە کە ناچاری لەکۆڵم بکەیت خۆت دەزانیت گەر سور نەبویتایە لەسەری ..
جیمین بەزیەک لەپشتی تورەی هەبوو:ئای وامەڵی هاورێکەم دەی بابڕۆین
خاتو جونگ:ئاگاتان لەخۆتان بێت
جیمین بەتورەی:ئەبێت تۆڵەی ئەم رفتارەت لێبکەمەوە
سویون یەکێکی دالەپشتی:ئەی بینین
جیمین دوای ئەوەی گەیشتنە ناو پۆل بەبێزاری داینا لەسەر کورسیەکە:ئااا تۆزۆر ماندوکەریت
سویون پێکەنینی سەرکەوتنی کرد:جاری لەکوێتە پارک جیمین ئەبێت ئەوەندە ماندوت بکەم نەتوانیت هەستیت
جیمین بەتورەی لەشوێنی خۆی دانیشت:گەمژە
پاش وانەکان ڕۆشتن بۆکافتریا
تای:باشە مادام هەرچوارمان ڕۆژێکمان هەیە نەیەین بۆقوتابخانە پێتان چۆنە بڕۆین بۆشاری یاری؟
لیسا و سویون:بەڵی بەڵی بەڵی
جیمین:منداڵ!
سویون زمانی لێدەرکرد:پەیوەندی بەتۆوە نیە
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:باشە رازیم
تای:مادام سبەینی کاتژمێر (8:30am) دەرۆین بۆشاری یاری
لیسا:زۆر باشە مادام بابەمامۆستا بڵێین بۆ سبەینی نایەین بۆدەوام
تای:کاتی وانە پێی دەڵێین
پاش تەواو بوونی قوتابخانە
جیمین سویونی بڕدەوە بۆماڵ
خاتو جونگ:ئوو بەخێر بێنەوە
جیمین دوای ئەوەی سویونی لەسەر قەنەفەکەی ماڵیان دانا:باشە بامن بڕۆم خوات لەگەڵ پورێ
خاتو جۆنگ قۆڵی گرت:هەرگیز ڕێگات نادەم برۆیت دەبێت خواردنی ئێوارەمان لەگەڵ بخۆیت
جیمین:نانا من دەبێت بڕۆم پورێ
خاتو جونگ داینیشاند:هەرگیز رێگات نادەم برۆیت دانیشە وتورەم مەکە
جیمین بەناچاری دانیشت:باشە؟پورێ
خاتو جونگ:سویون کچم بڕۆ جلێکی پێبدە باخۆی بشوات
جیمین بەسەرسورمان:جلی سویون؟
سویون و خاتو جۆنگ دەستیان کرد بەپێکەنین
خاتو جونگ:ناا کورە پورەکەی سویون جلی لێڕە بەجێهێشتوە دەتوانیت ئەوانە لەبەر بکەیت
جیمین:باشە
سویون:دەی بابڕۆین
جیمین:باشە
جیمین و سویون ڕۆشتنە سەرەوە
جیمین ڕۆشت خۆی بشوات
سویون کە گوێی لەدەنگی ئاو بوو
بەپەلە خۆی گۆری و دواتر دانیشتبوو سەیری موبایلی دەکرد کاتێک هەستی کرد جیمین هاتە دەرەوە لەحەمام سەیری کرد
سویون سەیری کرد:تەواو...ئاااا
جیمین بەپەلە بان دەمی دا:بێدەنگ بە گەر نا دایکت وادەزانێت شتێک بوە
سویون کە جیمینی بەوشێوەیە بینی سور بویەوە لەشەرمان و چاوی داخست:یااا جلەکانت لەبەر بکە
جیمین پێی پێکەنی:باشە بۆستە
جیمین تەنها خاولیەکی لەناوقەدی پێچا بوو ماسولکەکانی بەدەرەوە بوون،پاش ئەوەی خۆی گۆری ڕۆشتنە خواڕ و دانشتن لەسەر مێزی نانخواردن
خاتو جونگ:باشە جیمین سویون ئێوە پێکەوە چۆنن؟مەبەستم وەک دوو هاورێ؟
جیمین وسویون سەیری یەکیان کرد وبزیەکی درۆینەیان کڕد
جیمین:سویون کچێکی زۆر هاروهاج و شیرینە
سویون:جیمین کەسێکی زۆر باش و نەرمونیانە و هەمیشە هاوکاریم دەکات
خاتو جۆنگ بەبزە:ئوو ئەوە زۆر باشە هیوادارم هاورێیەتیتان تا سەر بێت
جیمین بزەی بۆکرد:سپاس پورێ
پاش نان خواردن جیمین ڕۆشتەوە ماڵەوە
جیمین خۆی دانواند:سپاس بۆ میوانداریت پورێ
خاتو جونگ لەئامێزی گرت:ئای کورم زۆر بەخێر بێیت،دیسانەوە سەردانمان بکەوە
جیمین بەبزە:بێگومان،کاتێکی خۆش
بەڕۆژی دواتر هەمویان لەپێش شاری یاری وەستابوون
سویون:واااا زۆر خۆشەبێت
جیمین:بەڵێ
تای:من ولیسا پێکەوە دەرۆین چونکە نامانەوێت شەرە بێزارکەرەکانی ئێوە ڕۆژەکەمان تێک بدات
سویون:یااا ئەوە خەتای من نیە هەمووی خەتای جیمینە
جیمین: ئووو بەڵێ زۆر بێتاوانیت
لیسا دەستی تای گرت:بابڕۆین
جیمین و سویون بەبێزاری سەیڕی یەکدیان کرد
برێکی زۆر یاریان تاقیکردەوە و دڵخۆش بوون
![](https://img.wattpad.com/cover/215965261-288-k413221.jpg)