Pt.15

1.1K 189 5
                                    

#Lost,#part15
#this_accident_make_our_friendship_stronger
‎سویون کەم کەم چاوی کردەوە وسەیری دەوروبەری کرد:د دایکە،،؟جیمین؟؟چیرویداوە؟من لەکوێم؟
‎خاتو جونگ بەبزە:خەمت نەبێت کچم تۆ باشە بیت تەنها پێویستت بەچارەسەر هەبوو چارەسەرمان کردیت
‎سویون بەتێنەگەشتن و ماندوی:بۆچی من چیمە؟هەست بەماندوی زۆر دەکەم
‎جیمین بەبزە:مەترسە ئەوە تەنها لەبەر ئەوەیە کە نەشتەرگەریت بۆکراوە و کاریگەری بەنجەکەیە
‎سویون:چی؟نەشتەرگەری؟
‎جیمین:بەڵێ بەڵام من زۆر لێت تورەم چونکە زۆر ئێمەت ترساند
‎سویون بەبزە:ببورە جیمینی
‎جیمین پێکەنی ودەستی هێنا بەسەریدا:کێشە نیە گرنگ سەلامەتی تۆیە
‎لیسابەبزە:سەلامەتیە گیانەکەم سپاس بۆخودا کەباشیت
‎سویون بەبزە:سپاس لیسا
‎تای بەبزە:سەلامەتیە سویون شی
‎سویون بەبزە:سپاس تای
‎خاتو جونگ:ئای کچم سپاس بۆخودا کەباشیت زۆر ترسام
‎سویون:ببورە دایکە،تۆ زۆر ماندوو دیاریت تکایە بڕۆ و پشوبدە
‎خاتوجونگ:کیشە نیە من باشم
‎پاش دوو کاتژمیر
‎پەرستار:بەرێزم ئەم سوپە بدەن بە نەخۆشەکە بابیخوات و دواتر دەرمانەکانی پێبدەن
‎خاتو جونگ:باشە سپاس
‎خاتو جونگ خواردنەکەی بە سویون دا پاشان دەرمانەکانیشی پێدا
‎سویون:دایکە
‎خاتو جونگ:بەڵی ئازیزم
‎سویون:دایکە چەنێکە من لێرەم هەستەکەم ماوەیەکی زۆرە من نوستوم
‎خاتو جونگ:زۆر نابێت دەی تۆپشوبدە
‎سویون:باشە
‎جیمین:پوری بڕۆ و کەمێک پشوبدە
‎خاتو جونگ:پێویست ناکات من باشم
‎سویون پاش دوو کاتژمێر بەخەبەر هات وجیمینی بینی لەپاڵی:جیمین
‎جیمین بەبزە دەستی گرت:شتێکت ویست؟
‎سویون:نا بەڵام تۆ زۆر ماندوو  دیاریت برۆ پشوبدە
‎جیمین بزەی بۆکرد:من باشم بێخەمبە،گرنگ ئەوەیە تۆ باشبیت
‎سویون بزەی کرد:سپاس
‎جیمین دەستی هینا بەسەریدا:زۆر زۆر ترسام شتێکت لێبێت
‎سویون:بێخەمبە من باشەبم چ پێویست دەکات بترسیت
‎جیمین بەبزە:شێتە گەر تۆ شتێکت لێبێت من ئیتر شەر لەگەڵ کێ بکەم و یاری لەگەڵ کێ بکەم
‎سویون پێکەنی:ببورە تۆم ترساند
‎جیمین ماچی سەری کرد: بەس تۆ باش بەوە سزایەکی  باشت دەدەم
‎سویون:ئاا باشە تکایە بەڵام هەر لەئێستاوە سزام بۆدامەنێ
‎جیمین ‌پێکەنی:باشە
‎ماوەی حەفتەیەک تێپەر بوو  سویون لەنەخۆشخانە دەرچو  تەندروستی بەرەو باش بوون دەچوو خاتو جونگ پێش سویون و جیمین رۆشتەوە ماڵەوە و لەگەڵ لیسا خواردنیان ئامادەکرد و ژوورەکەی سویون یان ئامادەکرد
‎جیمین:سویون ئامادەیت
‎سویون:بەڵێ
‎جیمین:باشە دەی بابرۆین
‎سویون بەدڵخۆشی:ئاا لەکۆتایدا
‎جیمین پێی پێکەنی:دەی شێتە
‎جیمین یارمەتی سویونی دا تارێبکات وبردیە ناو ئەو تەکسیەی گرتبوی پێش وەختە
‎جیمین:تکایە بەرێزم لەسەر خۆت لێبخورە نەخۆشم پێیە
‎شۆفیر:باشە
‎جیمین یارمەتی دا دابەزێت و بردیە ژوورەوە
‎خاتوجونگ:بەخێربێیتەوە ماڵەکەت ئازیزم
‎سویون بەبزە:سپاس دایکە
‎خاتو جونگ:دەی وەرە هەموو شتێک کە تۆحەزت لێیە ئامادەم کردوە
‎سویون بەدڵخۆشی:ئاخ گیان کە خۆشە خۆزگە هەموو کات نەخۆش دەبووم
‎جیمین بەساردی:دوبارەی بکەوە؟
‎سویون بەترس:هاا نانا مەبەستم هیچ نیە بابرۆین من برسیمە
‎جیمین پێکەنی:وەرە
‎دانیشتن لەسەر مێزی نان خواردن و نانیان خوارد دواتر دانیشتن و گفتوگۆیان لەگەڵ سویون دەکرد تا بێتاقەتی دەرچێت  پاش نیوکاتژمێر لیسا و تای ڕۆشتنەوە و جیمین یارمەتی سویونی دا تابروات بۆ ژوورەکەی و پاڵی خست لەسەر جێگاکەی
‎جیمین بەبزە:دەی پشوبدە
‎سویون بەبزە:سپاس جیمینی
‎جیمین پێکەنی و ماچی سەری کرد:هەرچیت ویست بانگم بکە
‎سویون:باشە
‎جیمین ڕۆشتە خوار تا یارمەتی خاتو جونگ بدات لەکۆکردنەوەی ماڵ
‎خاتو جونگ:سویون خەوت؟
‎جیمین:نا بەجێم هێشت تا پشوبدات
‎خاتو جونگ بەبزە:سپاس کورم بۆ ئەوەی ئەو هەموو ماوەیەی لەگەڵ ئێمە بویت و بەجێت نەهێشتین
‎جیمین بەبزە:ئەوە تۆ چی دەڵێیت پوری بێگومان لەگەڵتان دەبەم
‎خاتو جونگ پێکەنی:سپاس کورم
‎پاش تەواو بوونی کارەکان
‎خاتو جونگ:ئاا زۆر ماندوو بووم
‎جیمین:پورێ بڕۆ پشوبدە
‎خاتو جونگ:نابێت نەوەک سویون شتێکی بوێت
‎جیمین بەبزە:پورێ تۆبڕۆ هەرچی ویست من خۆم یارمەتی دەدەم
‎خاتو جونگ:باشە کورم سپاس
‎خاتو جونگ ڕۆشتە ژوورەکەی پشوبدات و جیمین ڕۆشتە سەرەوە بۆلای سویون بینی سویون خەریکی برینەکەیەتی
‎جیمین:ئەوە چیدەکەیت؟
‎سویون بەپەلە خۆی داپۆشی:یاا بۆ ئاوا لەناکاو هاتیت
‎جیمین:یاگەمژە چۆن دەست لەبرینەکەت دەدەیت؟
‎سویون بەبێزاری:ئاا بەڵام زۆر نائاسودە لەزگەکەم بۆدانراوە بێزارم دەکات
‎جیمین دەستی گرت وداینیشاند:باشە پاڵکەوە بابۆت چاکەم
‎سویون بەشەرم:ناتۆ نا بانگی دایکم بکە
‎جیمین پێکەنی:دەی پاڵکەوە شێتە دایکت ماندوە  پشودەدات
‎سویون بەناچاری:ئاا لەدەست تۆ
‎سویون پاڵکەوت  وجیمین جلەکەی هەڵدایەوەو لەسەرخۆ لەزگەکەی لادا و بۆی چاککرد
‎جیمین دوای ئەوەی جلکەی چاککردەوە:ئێستا باشترە؟
‎سویون:بەڵێ سپاس
‎جیمین:بۆچی نەخەوتویت؟
‎سویون:خەوم لێناکەوێت
‎جیمین:باشە دانیشە ئێستا لاپتۆپەکە دێنم سەیری فیلم بکەین
‎سویون:بەڵێ بەڵێ تکایە
‎جیمین پێکەنی و لاپتۆپەکەی هێنا و سویونی لەسەر خۆی دانیشاند و خۆشی لەپاڵی دانیشت و لاپتۆپەکەی خستە سەر قاچی و خستیە سەر فیلم و سەیری فیلمیان دەکرد پاش دوو کاتژمێر  سویون سەری کەوتە سەرشانی جیمین،
‎جیمین سەیری کرد بینی خەوتوە پێکەنی:زۆر شیرینە
‎پاشان لاپتۆپەکەی لەسەر خۆ لادا و سویون پاڵ خست و دایپۆشی و ڕۆشتە خوارەوە،دانیشتبوو خەریکی موبایل بوو زۆری نەبرد خاتو جونگ هاتە خوار
‎خاتو جونگ:کورم سویون باشە؟
‎جیمین بەبزە:ئوو پورێ ئەو خەوتوە
‎خاتو جونگ:باشە سپاس
‎جیمین:چیدەکەیت؟
‎خاتو جونگ:خواردنی ئێوارە ئامادەدەکەم
‎جیمین هەستا:باشە بایارمەتیت بدەم هەست بەبێزاری دەکەم ئەوەندەی دانیشتم
‎خاتو جونگ بەبزە:باشە بەدڵی خۆت
‎نزیکی نانی ئێوارە سویون هاتە خوار بینی دایکی و جیمین خەریکی ئامادەکردنی خواردنن
‎سویون بەبزە:سڵاو
‎جیمین ڕۆشت بۆلای:یاا بۆچی بەتەنها  هاتیتە خوار بانگت کردبام تایارمەتیم دابایت
‎سویون بەبزە:بەڵام من باشم پێویست ناکات
‎جیمین:ئااخ لەدەست تۆ چەندە کەلەرەقی باشە وەرە لێرە دانیشە
‎پاش نانی ئێوارە و کۆکردنەوە قاپەکان دانیشتن لە ژووری دانیشتن
‎سویون:جیمینا  تکایە باکەمێک برۆینە دەرەوە هەست بەبێزاری دەکەم
‎جیمین:بەڵام تۆهیشتا باش نیت
‎سویون:تکایە دەی هەست دەکەم دەخنێکم ئەوەندەی دانیشم
‎جیمین:باشە بەڵام ناچینە قەرەباڵەخی
‎سویون:باشە کێشە نیە
‎خاتو جونگ بەبزە:ئاگاتان لەخۆتان بێت
‎جیمین بەبزە:باشە پورێ
‎سویون فانیلەیەکی سوفی بێجی درێژی لەبەر بوو لەگەڵ پانتۆڵێکی جینز و چاکەتێکی درێژی قاوەی و جیمین بۆدیەکی نیلی سوفی  وچاکەتێکی درێژی ڕەش و پانتۆڵێکی رەشی لەبەر بوو
‎پیاسەیان دەکرد بەناوشاردا وسویون سەیری دەوروبەری خۆی دەکردو بەبێدەنگی دەگەرا
‎جیمین:سویون
‎سویون رویتێکرد:هم؟
‎جیمین دەستی گرت:پێویستە قسەبکەین وەرە بابچین و دانیشین
‎لەسەر کورسیەک لەباخچەیەک دانیشتن
‎جیمین:زۆر لێت تورەم
‎سویون بەسەرسورمان:بەڵام من چیم کردوە؟
‎جیمین:تۆ کەی ئەوەندە لاواز بویت؟هم؟؟پێم بڵی بۆوات کرد؟بۆچی بەوشێوەیە باروودۆخی خۆتت سەخت کرد و خۆت توشی مەترسی کرد؟تۆخۆت خەریک بوو بمریت دەزانی چەندە ئێمەت ترساند؟دەزانیت چەندە منت ترساند؟من نەمتوانی راستی ئەوبابەتە بەدایکت بڵێم تا خەمت بۆنەخوات بەڵام چۆن تەنها لەبەر ئەوەی کەسێکی گەمژە ویستویەتی بەبێویستی خۆت ماچت بکات ئاوا بەسەر خۆتدا دەهێنیت ها؟
‎سویون بەدودڵی:جیمین؟
‎جیمین بەکەمێک توندی:من هیشتا قسەی خۆمم تەواو نەکردوە،....تۆ بۆئەوەندە گەمژەیت؟دەکرا پێکەوە بڕۆین و سزایەکی باشی بدەین  بۆچی ئەوەندە هەڵەشە رفتارت کرد؟تۆبیرت لەمن نەکردەوە؟بیرت لەدایکت نەکردەوە؟نەتزانی ئەو چەندە خەم دەخوات گەر تۆشتێکت لێبێت؟
‎سویون بەکەمێک دڵتەنگی:ببورە ئەوکات ئاگام لەخۆم نەبووم من زۆر داوای لێبوردن دەکەم ببورە ئێوەم نیگەران کرد
‎جیمین:جارێکی تر کاری واناکەیت باشە،هەرچی بوو دێیت و لەگەڵ خۆم قسەی لەسەر دەکەیت ئەی من هاورێی تۆ نیم؟ئەی رێک نەکەوتین هیچم لێنەشاریتەوە هەرچی بوو پێم بڵێیت و پێکەوە چارەسەری بکەین؟گەر جارێکی تر کاری وابکەیت ئەوە پەیوەندی من و تۆ کۆتای دێت تێگەشتیت
‎سویون بەنیگەرانی و دڵتەنگی:ناجیمین تکایە وامەڵێ من جگە لەتۆ کەسم نیە بتوانم پشتی پێببەستم و تۆ نزیک ترین هاوڕێی منیت من ناتوانم بەبێتۆ ڕۆژێکیش بەسەر بەرم
‎جیمین بەتوندی:ئێستا زانیت کە من پاڵپشتی تۆدەکەم و دەتپاریزم؟بەڵام تۆ وەک گەمژەیەک سەربەخۆ رفتارت کردو ژیانی خۆتت خستە مەترسیەوە و بیرت لەئێمە نەکردەوە چەندە نیگەرانی تۆ دەبین
‎سویون سەری کردە خوار وفرمێسکەکانی کەوتنە رێ:ببورە
‎جیمین هەناسێکی هەڵکیشا و دەستی خستە سەرشانی:باشە تەواو مەگری گرنگ ئەوەی تۆ جاڕێکی دیکە ئاوا مامەڵە نەکەیت و هەرچیەک بێت سەرەتا لەگەڵ من قسەبکەیت باشە
‎سویون بەگریان سەری بەبەڵێ لەقاند
‎جیمین لەئامیزی گرت:باشە تەواو لەسەرخۆبە ببورە تۆم گریاند
‎سویون:نا تۆمن ببورە زۆر نیگەرانم کردیت وهەڵە مامەڵەم کرد
‎جیمین دەستی هێنا بەپشتیدا:باشە تەواو گرنگی پێمەدە لەسەرخۆبە دەی دەنا‌ منیش بێتاقەت دەبم
‎سویون دوورکەوتەوەو روخساری سری:باشە تەواو
‎جیمین پێکەنی ودەستی هێنا بەسەریدا:ئاوا باشەدەی بابڕۆین شتێکی خۆش بخۆین
‎سویون بەبزە:باشە
‎ماوەیەکی زۆر تێپەر بوو جیمین وسویون بەراستی هاورێیەتیان زۆر زۆر بەهێزتر بوو و سویون زۆر متمانەی  پێدەکرد بۆ هەموو شتێک پشتی پێدەبەست و قسەی لەگەڵ دەکرد  پشوی هاوین  هات و سویون وجیمین و تای و لیسا سەرکەوتو بوون لەخوێندنیان
.....
‎جیمین:سویون تۆ ئامادەیت؟
‎سویون:بەڵی بیگرە
‎جیمین جانتاکەی لێوەرگرت:دەی بابرۆین
‎سویون:واا ئۆتۆمبێلەکەت زۆر جوانە
‎جیمین‌پێکەنی:سپاس دیاری باوکم بوو بەهۆی برینی خوێندی دواناوەندی،دەی سەرکەوە
‎سویون:باشە
‎جیمین  وسویون ڕۆشتن  وتای و لیساش یان هەڵگرت و رۆشتن بۆفرۆکەخانە تا بڕۆن بۆگەشتەکەیان بۆ ئەمریکا تاکاتێکی خۆش بەسەربەرن لەم پشوی هاوینەیان
‎جیمین و سویون لەپاڵ یەکدی دانیشتن و تای ولیساس لەپاڵ یەکدی
‎سویون:من دەخەوم کە گەشتین بەخەبەرم بێنە
‎جیمین:باشە
‎جیمین خەریکی موبایل بوو سویونیش سەری خستبوە سەر شانی و خەوتبوو زۆری نەبرد جیمینیش خەوت پاش چوار کاتژمێر سویون بەخەبەر هات بینی جیمینیش خەوتوە بزەی کرد و موبایلەکەی لێوەرگرت و لایدا پاش نیوکاتژمێر جیمینیش بەخەبەر هات
‎جیمین:نەگەشتین؟
‎سویون:نەخێر
‎کارمەند:بەرێزم کاتی نانی نیوەرۆیە چی دەخۆن؟
‎جیمین:هەرشتێک بێت گرنگ نیە
‎سویون:دوو شەربەتی قۆخ  وکێکی بەقاوە
‎کارمەکەندەکە پێیدان:نۆشتان بێت
‎سویون:سپاس
‎جیمین:بۆچی داوای خواڕدنت نەکڕد؟
‎سویون:زۆر برسیم نیە چونکە ئێستا بەخەبەر هاتم
‎جیمین:ئاا منیش رێک وام
‎پاش چەند کاتژمێرێک و لە کاتژمێر(4:00pm)گەیشتنە ئەمریکا و راستەوخۆ ڕۆشتن بۆ ئەو ئەو هوتێلێک و دووژوریان بەکرێ گرت  ولەژوورەکانیان پشویاند
‎جیمین وسویون لەژوورێک بوون و تای ولیساش لەژوورێک
‎کەمێک  پشویاندا و خۆیان شۆرد و دواتر ڕۆشتن بۆ رێستۆرانتێک و نانی ئێوارەیان خوارد دواتر بەناوشاردا دەگەران و کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد
‎و وێنەیان دەگرت و دواتر ڕۆشتن وسەیری یاری ئاگرینیان دەکرد
‎سویون:جیمین من زۆر ماندوم بابرۆین و بخەوین
‎جیمین:باشە دەی منیش زۆر ماندوم
‎سویون ڕۆشتەوە وخێرا خۆی فرێدایە سەرجێگاکە:ئاا زۆر زۆر ماندوم
‎جیمین پێی پێکەنی:شێتە
‎جیمین جلی ئاسودەی دەرهێناو لەحەمامەکە خۆی گۆری و ڕۆشت پشوبدات :سویون تۆش بڕۆ ئەو جلانەت بگۆرە زۆر نائاسودەن
‎سویون:همم باشە
‎سویون جلکەی گۆریە فانیلەیەکی قۆڵ کورتی دریژ کە تانزیکی رانی بوو وە شۆرتێکی کورت کە کەمێک لەژوور چۆکی بوو
‎خۆی فرێداوە سەر جێگاکەو خەوت
‎جیمین وەڵامی پەیوەندی دەدایەوە هاتەوە و بینی وسویون بەشێوەیەکی نارێک و نائاسودە خەوتوە پێی پێکەنی و چاکی کرد و دایپۆشی و دواتر خۆشی خەوت بەڕۆژی دواتر جیمین هەستا  سەیڕی کرد سویون لەسەر دەم لەسەر سکی جیمین خەوتوە
‎جیمین پێکەنی:ئاخخ لەدەست ئەم منداڵە ئوف منیش دەڵێم بۆچی سکم ئازارم دەدات
‎ لەسەر خۆی لایدا و خستیە سەر جێگاکە و ڕۆشتە حەمام خۆی بشوات پاش پانزە خولەک هاتە دەرەوە بینی سویون هێشتا خەوتوە لەپاڵی دانیشت و لەنزیک گوێی هاواری کرد
‎جیمین بەهاوار:ئاگررر
‎سویون راچەڵەکی و هەستا:چی؟ئاگر ؟ئاگر لەکوێ؟ کوا؟
‎جیمین ئەوەندە پێکەنی تا چاوی دیار نەما و سویون تورە بوو
‎سویون سەرینەکەی بەتورەی بۆفرێدا:یا گەمژە ئەوە چ شێوازێکی لەخەو هەستاندنە بەنەفرەت بیت پارک جیمین بۆستە بۆم
‎سویون کەوتە دوای وئەویش رایکرد لەدەستی بەناو ژوورەکە رایان دەکرد و سویون لێیدەدا جیمین کەوت وسویون بەبۆکس بەربو تێی
‎جیمین دەستی گرت و دووری خستەوە:یااا بەسە ئیتر دەستت زۆر قورسە ئاا زۆر ئازارت دام
‎سویون بەتورەی:دەبێت تۆڵەی ئەوەت لێبکەمەوە
‎جیمین:بەراست؟چیدەکەیت؟
‎سویون بەبەرەنگاری:دەی بینین پارک جیمین
‎جیمین بەبەرنگاری:باشە چاورێم،تامەزرۆی تۆڵەسەندنەوەتم
‎پاش ئەوەی خۆیان ئامادەکرد ڕۆشتن بۆ کافییەک و نانی بەیانیان خوارد
‎تای:چیبکەین؟
‎لیسا بەبزە:خۆشەویستم تکایە بابڕۆین بۆ شاری یاری
‎تای بەبزە:باشە چیم دەست دەکەوێت لەبەرامبەر دا؟
‎لیسا پێکەنی ماچێکی خێرای لێوی کرد بەشەرم سەری لەئامێزی شاردەوە
‎تای پێکەنی:ئایگو خۆشەویستە شەرمنەکەم
‎سویون بەبێزاری:یااا لەپێش چاوی ئێمە ئەو کارانەمەکەن،ئااا گەمژەینە
‎جیمین پێکەنی:زۆر کۆمیدیت سویون ئەپرسم کاتێک بۆیەکەم جار ماچ دەکرێیت کاردانەوەت چی دەبێت
‎سویون بەبێزاری:جا کێ گوتی من هیشتا ماچ نەکراوم؟
‎جیمین بەدڵنیای:من دڵنیام تائێستا کەس ماچی نەکردویت من باش تۆ دەناسم
‎سویون بەبەرەنگاری:بەڵام بەراستی کەسێک ماچی کردوم
‎جیمین شەربەتەکە پەریە قورگی و دەستی کرد بەکۆکین:چی ئەوە تۆ بەجدیتە؟
‎سویون بەشانازی:هم
‎جیمین بەسەرسورمان وپرسیار:کێ؟
‎سویون بەبزە ودڵخۆشی هەردوو دەستی خستە ژێر چەنی:یونگدۆ
‎جیمین بەبروانەکردن:چی؟تۆ گاڵتە دەکەیت وایە؟باشە کەی؟بۆ من نەم زانیە؟
‎سویون بەدڵخۆشی:لەخەونمدا
‎جیمین و تای ولیسا کێشایان بەنێوچاوانی خۆیان و هەرسێکیان بەیەک دەنگ:شێت!!
‎سویون بەدڵخۆشی:بەلای منەوە گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە هەستم پێکرد هەتا گەر لەخەونیش بێت؟
‎جیمین بەبێزاری:ئاا بەراستی زۆر زۆر شێتە
‎سویون بەدڵخۆشی:باشە بابڕۆین بۆشاری یاری
‎جیمین هەستا بەبێزاری:ئااا خودایە کەمێک ئارامی لەگەڵ ئەم کچە شێتە
‎تای هەستا ودەستی لیسای گرت:ئەوە بەرهەمی بونتانە لەگەڵ یەک تۆ گەمژە و ئەو شێت هەر وادەرەچێت
‎لیسا هەستا:هیوادارم پێش ناسینی ئەو کەسەی کەدەکەونە خۆشەویستیەوە لەگەڵیدا خۆتان باش بکەن
‎هەمویان بەبێزاری لەپێشەوە ڕۆشتن وسویونیش بەدڵخۆشی لەدوایانەوە ڕۆشت
‎سویون بینی کە ئەوان پێشی کەوتن و کەس گرنگی بەسویون نادات خۆی فرێداوە سەرپشتی جیمین:یاا وارفتار مەکەن باشە دەزانم قسەکانم شێتانە بوو 
‎جیمین هەڵی گرت و پێکەنی:ئاخخ لەدەست تۆ چەندە شتێتیت
..........
Awash labarrr xatreee avaniii labar away amro zor dlle xosh krdm barastiii zor supasiii akam qurbantt bmm taqanakmmmm 🥴😭💔💔💔

Lost in love🖤Where stories live. Discover now