Pt.6

1.8K 222 40
                                    

Jama3at la dway parti 8 enja rudawakan dast pe akan🙂
#our_cute_life
‎جیمین پێکەنی ودەستی گرت و بردی و ڕۆشتن بەناو شاردا دەگەران تا گروپێکی میوزک یان بینی گۆرنیانیان دەوت و ئەوانیش ڕۆشتن گوێیان لێگرت جیمین بیرۆکەیەکی بۆهات و بریاریدا ئەنجامی بدات
‎سویون بەسەرسورمان:جیمینا ئەوە تۆ چیدەکەیت؟
‎جیمین بەپێکەنین دەستی کرد بەوتنی گۆرانی Filterبۆی ئەویش بەدڵخۆشی گوێی بۆدەگرد  وئامادەبوان چەپڵەیان بۆلێدەدا،
‎جیمین ڕۆشتن و لەپێشی سویون کەوتە سەرچۆک و گوڵێکی بەدەستەوە بوو:خۆشەویستم زۆر زۆرم خۆشەوێیت
‎سویون بەدڵخۆشی لێی وەرگرت و ئەویش هەستا و توند ماچی کرد ئەویش ماچی کرد پاشان لەئامێزی گرت لەژێر هاوار و چەپڵەی ئامادەبوانی ئەو شوێنە
‎پاشان ڕۆشتن لە رێستۆرانتێک نانیان خوارد  دواتر ڕۆشتن و دەگەران بەشاردا تانزیکی ئێوارە پاشان ڕۆشتن بۆ سوپەر مارکێت ت شتێک بکرن تا پێکەوە خواڕدنی ئێوارە ئامادەبکەن،جیمین سویونی خستبوە ناو عەرەبانەی شت هەڵگردنەکە و خێرا سوری دەدا بەشوێنەکە و پێکەنینیان دەنگی دابویەوە لەشوێنەکە و هەموان پێیان پێدەکەنین پاش ئەوەی پێداویستی خۆیان هەڵگرت گەرانەوە ماڵەوە
‎جیمین:خۆشەویستم من چیبکەم؟
‎سویون:تۆ زەلاتەکە ئامادەبکە خۆم ئەوی تر ئامادەدەکەم
‎جیمین ماچی رومەتی کرد: باشە
‎پاش ئامادەکردنی خواردن دانیشتن نان بخۆن
‎جیمین:هممم زۆر بەتامە خۆشەویستم
‎سویون بەبزە:نۆشتن بێت
‎پاش نان خواردن پێکەوە قاپەکانیان کۆکردەوە پاشان ڕۆشتن بۆ هۆڵەکە دانیشتن پێکەوە سەیریTVیان دەکرد
‎جیمین توند لکاندبوی بخۆیەوە وسەیری دەکرد تاسویون هەستی پێکرد و سەری جوڵاند وەک بڵێ چیە؟
‎جیمین بەپێکەنین قژی خستە پشتی گوێی:زۆر زۆر شیرینیت و من لێت تێر نابم پێم بڵێ چیبکەم؟؟
‎سویون پێکەنی و توند هەردوو رومەتی گرت:ئایگوو تۆش زۆر زۆر شیرینیت مارشمێلۆکەم
‎جیمین بەپێکەنین:چی؟؟مارشمێلۆ؟
‎سویون:ئا بەڵێ تۆ رێک دەڵێی مارشمێلۆیت بەم رومەتە خرو خەپانانەت
‎جیمین بەکەمێک بۆڵەبۆڵ:یا من خروخەپان و مارشمێلۆ نیم من سەرنجراکێشم
‎سویون بەپێکەنین ماچی رومەتی کرد:بەڵام تۆ بەراستی وایت ببینە چەندە شیرینیت؟
‎جیمین نزیکی لێوی بویەوە و توند ماچی کرد و گازی لەلێوی گرت:ئێستاش سەرنجراکێش نیم؟
‎سویون بەشەرم:یااا جیمیناا ئازارت دام
‎جیمین پێکەنی و لەسەر خۆ ماچێکی لێوی کرد:ببورە ئازاری هەبوو؟
‎سویون بەبزە:کەمێک.!!
‎جیمین:باشە چی بکەین من بێزار بووم؟
‎سویون:هممم بەشەو پیاسەکردن خۆشە وایە
‎جیمین پێکەنی:ئمم باشە بابڕۆین
‎پێکەوە پیاسەیان دەکرد سویون قۆڵی جیمینی گرتبوو ئەویش کەمەری لەپشتەوە گرتبوو و رێیان دەکرد پاشان ئایسکریم یان خوارد
‎جیمین:خۆشەویستم پێت چۆنە بچین بۆ سینەما؟
‎سویون بەدڵخۆشی چەپڵەی لێدا:بەڵێ
‎ڕۆشتن بۆسینەما و نزیکی(10:30pm)تەواو بوو
‎بەرێوەبوون بۆماڵەوە سویون دەستی جیمینی گرت
‎جیمین:چیبو؟شتێکت ویست؟
‎سویون بەماندوی هەردوو دەستی بۆدرێژ کرد:جیمینا من ماندوم خەوم دێ!
‎جیمین پێکەنی و قژی کەمێک تێکدا:وەرە دەی
‎جیمین دانیشت و سویون رۆشتە سەر پشتی
‎سویون بەماندوی:جیمینا گۆرانیم بۆبڵێ
‎جیمین بەبزە:خۆشەویستم ناکرێت ئێمە لەدەرەوەین جوان نیە بابرۆینەوە گۆرانیت بۆدەڵێم
‎سویون بەبوڵەبۆڵ وەک منداڵ:نا من هەرئێستا دەمەوێت دەی تکایە
‎جیمین پێی پێکەنی و لەسەرخۆی گۆرانی بۆ گوت هەستی بەقورسی کرد زانی خەوت بێدەنگ بوو پێکەنی،سویونی بردە ژوورەوە ولەسەر خۆ پاڵی خست پاشان پێڵاوەکەی لادا و دایپۆشی پاشان خۆشی لەپاڵی پاڵکەوت و خەوتن
‎ماوەی  پانزە ڕۆژیان بەخۆشی بەسەر برد لەناو شارەکانی ئەمریکا و جار جار شەڕ و جار جار یاری و جار جار چەند بارودۆخێکی رۆمانسی تا لەکۆتایدا گەرانەوە ماڵەوە ماڵەکەی خۆیان ،پاش دوو ڕۆژ لەگەرانەوەیان جیمین بریاریدا بچێت بۆ کۆمپانیایەک تا بتوانێت ببێت بەئاواز دانەر و قبوڵیان کرد، ژیانی هاوسەرگیریان زۆر زۆر جوان بوو زۆر زۆر دڵخۆش بوون ماوەی نزیکە چوار ساڵ تێپەری جیمین ناودار بوو وە داوا لەسەر ئاوازەکانی زۆر بوون لە کۆریا و دەرەوەی کۆریا وە سویون بوو بە نوسەری گۆرانی و هەردوکیان پێکەوە کاریان دەکرد بەدڵخۆشی و لیسا و تایهیونگیش هاوسەرگیری کرد و کوکیش هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک کرد بەناوی جینی کە زۆر خۆشی دەویست ،وە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا جیمین خۆی ئامادەدەکرد بۆ ئەو سپاریزەی بۆ سویونی کردبوو ،سویون لەگەڵ لیسا و جینی  ڕۆشتن بۆ دەڕەوە لەسەر داوای لیسا و جینی و ئەویش سەری سورما بوو هەرکات  بی ویستایە بگەرێتەوە زۆریان دەکرد تا نەرواتەوە
‎نزیکی ئێوارە سویون ڕۆشتەوە دوا ئەوەی ئەوان ڕۆشتن ،سەرسام بوو بەوبێدەنگیەی ماڵ و تاریکیەکەی
‎سویون:جیمینا،،؟جیمین؟؟خۆشەویستم؟سەیرە نەگەراوەتەوە؟
‎سویون روناکیەکانی کردەوە و شۆک بوو لەهەموان و هەمووشتێک رازێندرابویەوە و زۆر جوان بوو
‎هەموان:Happiy birthday to you,,Happiy birthday to you,,Happiy birthday to soyona happy birthday to you
‎سویون بەدڵخۆشی:سپاس
‎جیمین هاتە پێشەوە ماچی رومەتی کرد:هەموساڵێک بەخۆشی خۆشەویستم تەمەن درێژ بیت  وهەمیشە لەگەڵ من بمێنیت و 25هەزار ساڵی تریش لەگەڵم بمێنیت
‎سویون بەدڵخۆشی لەئامێزی گرت:سپاس خۆشەویستم
‎پاشان هەموان پیڕۆزبییان لێکرد و ئاهەنگیان گێرا و سەمایان کرد و کێکێیان خوارد و دواتر هەموان ڕۆشتنەوە
‎سویون توند جیمینی لەئامێز گرت:سپاس خۆشەویستم سپاس بۆ ئەم دیاریە جوانەت
‎جیمین پێکەنی:شایەنی زیاتریت خۆشەویستم
‎جیمین مستیلەیەکی ئەڵماسی بۆکری بوو بۆڕۆژی لەدایک بوونی ،پاش ئەوەی شوێنەکەیان کۆکردەوە خەوتن لەئامێزی یەکدی بەدڵخۆشی
‎جیمین:سویونا،،شازادەکەم دەی هەستە دەرنگە تەمبەڵی مەکە
‎سویون چاوی کردەوە:بەیانیت باش
‎جیمین:بەیانی تۆش باش شازادەکەم
‎سویون:ببورە ئێستا خواردنت بۆئامادەدەکەم
‎جیمین:ئامادەم کردوە بەڵام حەزم نەکرد بەتەنها بیخۆم دەی وەرە باپێکەوە نانی بەیانی بخۆین
‎سویون بەبزە:باشە
‎پاش خواردنی بەیانی جیمین ڕۆشتە  سەر کار چونکە ئاواز دانەربوو ئەبوو خۆی چاودێری ئەوکەسە بکات کە گۆرانیەکە دەڵێت تا بەوشێویەی دەیەوێت گۆرانیەکە دەربچێت،ئەو کات مانگی تەموز بوو کەشەکە زۆر گەرم بووسویون بەدەرفەتی زانی جیمین لەماڵ  نیە و بریاریدا ماڵ پاک بکاتەوە و سەرقاڵی کاکردن بوو و تا دەرنگێک  زۆر ماندوو بوو وە زۆریش گەرمای بوو بوو ڕۆشت بۆسوپەر مارکێت تا شت بکرێت سوپەرمارکێتەکەی نزیکان داخربوو ناچار رۆشت بۆئەوی تر کە کەمێک دوور بوو لێیەوە گەرمی خۆرەکە تەواو ماندوو بێهێزی کرد و کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داو بەرچاوی رەش بوو دڵی تێکە چوو سەری گێژی دەخوارد تا بەبێهۆشی کەوتە سەر زەویەکە لەوکاتەدا کەسێک بینی بێهۆش بوو لەئامێزی گرت  بردیە نەخۆشخانە و تا پزیشک لەلای بوو بەدەرفەتی زانی و پەیوەندی بەکەسێکی نزیکی کرد
‎جیمین بەسەرقاڵی:بەڵی خۆشەویستم
‎کەسەکە:ببورە بەرێزم خاوەن ئەم موبایلە بێهۆش بوو هێنامە نەخۆشخانە
‎جیمین بەپەشۆکاوی:چی؟؟ ئەو ئێستا لەچ نەخۆشخانەیەکە؟
‎کەسەکە:نەخۆشخانەی گشتی سیول
‎جیمین بەخێرای رۆشتە نەخۆشخانە
‎کەسەکە:بەرێزم هاوسەرەکەت لێرەیە
‎جیمین:ئێستا چۆنە باشە؟
‎لەژوورەوەیە پزیشک لەلایەتی چاوەرێبە،،ئەوەش موبایلەکەی
‎جیمین لێی وەرگرت:سپاس بۆهاوکاریت،بەڵام تۆچۆن زانیت من هاوسەری ئەوم؟
‎کەسەکە پێکەنی:چونکە وێنەی تۆم بینی لەگەڵی لەسەر شاشەی موبایلەکە پاشان ئەو ئەڵقەی هاوسەرگیری لەدەست بوو بۆیە زانیم
‎جیمین:ئاا راستەکەیت زۆر زۆر سپاس بەرێز..
‎کەسەکە:هوسوکم جونگ هوسوک
‎جیمین:سپاس بەرێز هوسوک زۆر قەرزاری تۆم،بەڵام؟؟تۆ راپەر جیهوب  نیت؟
‎جیهوب:ئاا بەڵی ئەوم..
‎جیمین :خۆشحاڵ بووم من پارک جیمینم ئاواز دانەرم
‎جیهوب:ئاا خۆشحاڵ بووم زۆرم لەسەر تۆبیستوە سەرکەوتو بیت بەرێزم بەهیوام رۆژێک پێکەوە کارێک بکەین
‎جیمین:بەخۆشحاڵیەوە بێگومان ئاوازێکی زۆر زۆر تایبەتت بۆ دەکەم
‎هوسوک:سپاس،ببورە سەرقاڵم کردیت
‎پزیشک:بەرێزم نەخۆشەکە ..
‎هوسوک:ببورە ئەوە هاوسەرەکەیەتی
‎جیمین بەپەلە ڕۆشتە پێشەوە:من هاوسەری ئەوم پێم بڵێ ئەو باشە؟
‎پزیشک:بەرێزم نەخۆشەکە ماندوو بوە و کەم خوێنە و پەستانی خوێنیشی دابەزیە و بێگومان کاریگەری دوگیانیەکەشی لەسەر
‎جیمین بەدڵخۆشی و بروانەکڕدن:گوتت دوگیانە؟؟بەراستی؟
‎جیمین توند جیهوبی لەئامێز گرت:  هاوسەرکەم دوگیانە دوگیانە!! سپاس سپاس سپاس!!
‎جیهوب پێکەنی:خۆشحاڵ بووم بەرێز جیمین
‎جیمین هەردوو دەستی جیهوبی گرت:ئاا تکایە تەنها بڵێ جیمین من زۆر زۆر قەرزاری تۆم بەڵێن بێت باشترین ئاوازی خۆمت بۆبکەمە دیاری
‎جیهوب پێکەنی:سپاس دەی بڕۆ بۆلای هاوسەرەکەت
‎جیمین:ئوو راستەکەیت سپاس
‎جیمین ڕۆشتە ژوورەوە و بینی سویون خەوتوە و دڵخۆش بوو ڕۆشت بۆلای و ماچی دەستی و  سەری و رومەتی کرد ولەپاڵی دانیشت پاش کاتژمێرێک سویون بەهۆش خۆی هاتەوە
‎سویون:جیمیناا؟چی رویدا؟
‎جیمین بەدڵخۆشی:هیچ نیە خۆشەویستم تەنها لەهۆش خۆت چویت، ئێستا باشتریت؟
‎سویون:ئاا بەڵێ باشم،بەڵام بۆبێهۆش بووم؟
‎جیمین بەدڵخۆشی:خۆشەویستم تۆ دوگیانیت وبەم زوانە دەبین بەخاوەنی منداڵێکی هاروهاج وەک تۆ
‎سویون بەدڵخۆشی هەستا:چی ؟؟ئەوە بەراستیتە؟؟من دوگیانم؟؟
‎جیمین بەدڵخۆشی دەستی گرت:بەڵێ خۆشەویستم بچکۆلانەیەک بەرێوەیە
‎سویون توند لەئامیزی گرت:ئاخخ گیان بەڵێ بەڵی من دەبم بەدایک ئاا من زۆر دڵخۆشم
‎جیمین بەدڵخۆشی:لەسەر خۆبە ئازیزم بائەزێتت پێنەگات
‎سویون:باشە پزیشک نەیگوت منداڵەکە چیە؟؟
‎جیمین پێکەنی:شێتەکەم ئەو هێشت بچوکە تەنها دوومانگە ئەبێت دوومانگی دیکە چاوەرێ بکەین تابزانین چیە
‎سویون بەبۆڵەبۆڵ:چی؟؟ئەوە تۆبەراستتە؟؟یا من تاقەتم نیە ئەو هەموو ماوەیە چاورەێ بکەم
‎جیمین پێکەنی:باشە باش دەی ئەڵێی منداڵیت دەی بابڕۆینەوە
‎سویون بەدڵخۆشی هەستا:بابرۆین شتی بۆبکرین باشە.!!
‎جیمین دەستی گرت:خۆشەویستم جارێ زووە
‎سویون:ئووفف باشە
‎جیمین پێکەنی وبردیەوە ماڵەوە پاشان بردیە حەمام و سویونی شۆرد و دواتر بردیە خوارەوە
‎سویون:یاا من منداڵ نیم خۆم دەرۆم
‎جیمین ماچی سەری کرد:بەڵام نامەویت ئازارتان پێبگات خۆشەویستم دەی تۆ لێرە دابنیشە من ئێستا خواردنی ئێوارە ئامادە دەکەم
‎سویون بەدڵخۆشی:باشە
‎سویون بەرامبەر جیمین دانیشتبو کەخەریکی ئامادەکردنی خواڕدنی ئێواربوو  پاش ئەوەی خواڕدنی ئامادەکرد داینیشاند لەئامێزی و خواڕدنی پێدەدا
‎جیمین سەیڕی لێدەهات سویون هەر پێدەکەنی و سەیری دەکرد:چیە شتێک هەیە لەسەر روخسارم؟
‎سویون سەری بەنەخێر لەقاند بەپێکەنین:زۆر خۆشە ئاوا گرنگیم پێدەدەیت وەک بڵێی منداڵ بم
‎جیمین پێکەنی و ماچی رومەتی کرد:گەر تۆحەزت لێبیت ئەوە هەمیشە خۆم خواردنت دەدەمێ
‎سویون بەدلخۆشی پێکەنی وچەپلەی بەدەستی لێدا:بەڵێ بەڵێ بیکە
‎جیمین پێکەنی و خواڕدنی پێدا
‎پاشان خستیە ئامێزی و دانیشتبوون سەیری TVیان دەکرد  سویون سەری خستە ئامێزی:جیمین یاری بەتاڵەکانی قژم بکە
‎جیمین پێکەنی:هەر بەراستی بویت بەمنداڵ
‎سویون بەرێگەی ئایگو:دەی تکایە
‎جیمین پێکەنی وخەریکی قژی بوو
‎پاش دەخولەک
‎سویون دانیشت بەرامبەری:جیمیناا حەزم لەگەنمەشامی و شەربەتە بۆئەوەی سەیری فیلم بکەین
‎جیمین پێکەنی توند رومەتی گرت:ئایگووو تۆ زۆر زۆر شیرینیت باشە ئێستا بۆتی ئامادەدەکەم
‎سویون بەدڵخۆشی دانیشتبوو سەیری TVدەکرد وگوێی لەگۆرانی گروپەکان دەکرد ولەگەڵیان دەیگوتەوە دەڵێی شێت بوو جیمین هات بۆلای و پێی پێدەکەنی
‎جیمین:سویونا دەی وەرە دانیشە هێنام
‎سویون دانیشت بەدڵخۆشی  دەیخواڕد و سەیڕی فیلمیان دەکرد وەک هەموو جارێک سویون بەدیار فیلمەکە خەوی لێکەوت جیمین پێی پێکەنی چونکە زۆر جوان بوو شوێنەواری خواردن لەسەر روخساری بوو لەئامێزی گرت وبردیە سەر جێگاکەی و دایپۆشی پاشان ڕۆشت شتەکانی کۆکردەوە و دواتر ئەویش خەوت
‎بەڕۆژی دواتر سویون هەستا بەبۆنێکی خۆش لەچێشتخانە ڕۆشت بینی جیمین کوکیزی ئامادەکردوە بۆی
‎سویون:هممم جیمینا ئەوە بۆنی زۆر خۆشە
‎جیمین لایکردەوە پێکەنی:بەیانیت باش،.بەدڵتە
‎سویون ماچی رومەتی کردو:بەیانی تۆش باش بەڵێ زۆریش بەدڵمە زۆر بەتام دیارە،،بەڵام بۆچی خەڵاتەکە بەکار ناهێنیت بۆکرێمەکە بۆچی بەدەست ئامادەی دەکەیت
‎جیمین بەپۆز تێکەڵی دەکرد:هاوسەرەکەت زۆر بەهێزە و دەتوانێت بەبێ بەکارهێنانی ئامێری کارەبای ئامادەی بکات ببینە ئەوەتا ئامادەبوو
‎جیمین قاپە کرێمەکەی لەسەر سەری وەرگیرا و رشا بە سەریدا  وسویون خۆی پێنەگیرا و تەقیەوە زۆر پێکەنی
‎جیمین بەبۆڵەبۆڵ:یایا پێم پێمەکەنە
‎سویون بەدەم پێکەنی:ئاای مردم جیمین ئااا بەراستی زۆر کۆمیدیت باشە پێت وابوو ئەوە سەر دەگرێت  بۆستە بۆستە
‎سویون بەو حاڵە رەسمی جیمینی گرت
‎جیمین:بیسرەوە
‎سویون:نەخێر هەرگیز
‎جیمین نزیکی بویەوە:گوتم بیسرەوە
‎سویون رایکرد:نەخێر هەرگیز
‎جیمین:یاگەمژە رامەکە تۆ دوگیانیت
‎سویون:کەوایە گەر ناتەوێت رابکەم دوام م مەکەوە
‎جیمین بەبێزاری:باشە وەرە سەرم بشۆ
‎سویون:جامن بۆبیشۆم خۆت بیشۆ
‎جیمین بەبۆڵەبۆڵ:یااا سویونا ئەی تۆ هاوسەری من نیت؟؟دەی وەرە شتێکی وابچوکیشم بۆناکەیت؟
‎سویون:ئاا باشە دەی
‎جیمین دانیشتبوو سویون سەری دەشۆرد:ئااا ئەوە زۆر خۆشە کەسێکی دیکە سەرت بشوات ئاا
‎سویون پێکەنی:گەر حەزت لێیە هەمیشە بۆت دەکەم
‎جیمین بەدڵخۆشی:بەڵێ بەڵێ بیکە
‎سویون پێکەنی:باشە
‎جیمین  ڕۆشتە پیش دوشەکە خۆی بشوات لەکاتێکدا سویون لەدوورەوە وەستابوو جیمین سویونی راکیشاوە ئامیزی ولەگەڵیدا تەربوو
‎سویون:یااا جیمین بەرمبدە تەر بووم یاا یاا
‎جیمین:بهێڵە بەو شێوەیە بمێنینەوە هەر خۆی تازە تەر بویت،ئاوا زۆر خۆشە
‎سویون بەبۆڵەبۆڵ:جیمینی بێزار کەر من ئێستا خۆم شوشت
‎جیمین ماچی لوتی کرد:پەیوەندی بەمنەوە نیە
‎جیمین نزیکی لێوی بویەوە و ماچی لێوی کرد وئەویش ماچی کرد بەڵام سویون خێرا پاڵی نا:ئاا خنکام دوورکەوە
‎جیمین پێکەنی و خاولیەکەی لەخۆی پێچا وڕۆشتە دەرەوە و خۆی گۆری
‎سویون جلەکانی لادا و خۆی شوشت و ڕۆشتە دەرەوە خۆی گۆری
‎جیمین:خۆشەویستم وەرە خواردنی بەیانی ئامادەیە
‎سویون:باشە واهاتم خۆشەویستم
‎دوای نانی بەیانی دانیشتبوون لەژووری دانیشتن جیمین لەناکاو راچڵەکی لەدەنگی سویون
‎سویون بەتورەی:‌پارکک جیمینی فێلبازی نەفرەتی!!!بۆچی وێنەکەت سریەتەوە
‎جیمین پێکەنی:بۆچی وات زانی من رێگادەدەم ئەو وێنەیەی منت لەلا بێت تاگاڵتەم پێبکەیت لەلای هاوڕێیان .،رێگانادەم
‎سویون بەبێزاری:بێزار کەری فێباز
‎جیمین پێکەنی رایکێشاوە ئامیزی و ماچی کرد:بەڵام ئەم بێزارکەرە زۆری خۆشەوێیت
‎سویون پێکەنی:ئممم منیش خۆشمەوێت
.......

#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_namjoon_kim_seokjin_min_yoongi_jung_hosok_park_jimin_kim_taehung_jeon_jongkook_bts

Lost in love🖤Where stories live. Discover now