Pt.9

1.3K 197 34
                                    

#lost,#part9
#our_crazy_friendship
‎سویون بێهۆش بوو تای خێرا گرتی
‎تای لەسەر خۆ دەیدا لەروومەتی:سویونا سویونا تۆباشیت؟؟پزیشک!!
‎سویونیان برد بۆلای پزیشک
‎هەموان زۆر دڵتەنگ بوون
‎سویون بەهۆش هات و بیری هاتەوە چی رویداوە دەستی کرد بەگریان و زۆر ئازاری دەچەشت
‎سویون بەگریان هاواری دەکرد:تکایە من بەبێ تۆ ناژیم جیمین تکایە بجێم مەهێڵە تۆ ناتوانیت ئەوەم لەگەڵ بکەیت تکات لێدەکەم لەبەر من تکایە مەمرە تکایە بەجێم مەهێڵە من ناتوانم لەم ژیانەم بەردەوام بم بەبێتۆ
‎لەناکاو پەرستارێک هاتە ژوورەوە کەمێک بەتەمەن بوو
‎پەرستار:تۆ دەتەوێت هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیتەوە؟
‎سویون بەگریان:چی؟؟
‎پەرستارەکە بەرامبەری وەستا:دەتوانم هاوکاریت بکەم تا بتوانیت ژیانی هاوسەرەکەت بگەرێنیتەوە
‎سویون بەپەلە هەستا:چۆن؟چۆن ئەوەبکەم؟
‎پەرستارەکە:من دەرفەتێکت پێدەدەم بۆئەوەی بتوانی هاوسەرەکەت لەمردن رزگار بکەیت،تۆ دەگەرێنمەوە بۆیەکەم سات ئەوت تێدابینیوە بەڵام یادەوەریت لەدەست دەدەیت وە  هەموو ئەوساتانە و ئەوساڵانەی ژیاویت هەمووی دووبارە دەبێتەوە بێ ئەوەی هەست بکەیت دووبارەیە و بیرت بێت ،ئەبێت تۆ پێش کاتی مردنی  و پێش ئەوەی گولەکە بدات لە هاوسەرەکەت  بیرەوەریت بۆبگەرێتەوە و رزگاری بکەیت گەرنا  من هیچم پێناکرێت ئەمە کۆتا دەرفەتی تۆدەبێت
‎سویون:باشە باشە من رازیم
‎پەرستارەکە:باشە خۆت ئامادەبکە
‎پەرستارەکە زلەیەکی دا لەسویون و لەبەهێزی زلەکە سوری خوارد پاشان وەک بڵێیت لەهەوادا بفرێت وابوو دەوروبەری هەمووی ئەو یادەوەریانە بوو کە لەماوەی ئەو هەشت ساڵە ژیابوو پاشان لەناکاو چاوەکانی داخرا و بێهۆش بوو کەوتە سەر زەوی
........
20/10/2012
‎تای:گەمژە پێم گوتیت خێرا لێمەخورە ئێستا چیبکەین؟
‎جیمین:ئاا باشە کەم هاوار بکە من خۆشم پەشۆکاوم،،یاا تۆ هەستە تۆ؟؟گوێت لێمە؟؟
‎تای:سودی نیە بابیبەین بۆنەخۆشخانە
‎جیمین سەری سویوی خستە ئامیزی  ولەسەرخۆی لەروومەتیدا:یاا تۆهەستە یاا کچێ گویت لێمە؟؟کچێ؟؟
‎سویون کەم کەم چاوی کردەوە و جیمینی لەپێش خۆی بینی بزەیەکی کرد و فرمێسک بەچاویدا هاتە خوارەوە
‎جیمین بەنیگەرانی:تۆباشیت؟؟
‎سویون بەماندوی وبێئاگای:ز زۆر ب بیرم کردویت!!
‎جیمین سەیری چاوەکانی کرد:تۆباشیت؟؟
‎سویون دیسان بێهۆش بوو
‎تای:یاا جیمین بابیبەینە نەخۆشخانە ببینە ئەو کچە هیچ با نیە و  بەهۆش نایەت من دەترسم شتێکی لێبێت
‎جیمین:ئا باشە باخێرا بیبەین
‎جیمین سویونی لەئامێز گرت و بەتەکسیەک بردی بۆنەخۆشخانە و تای ماتۆرەکەی جیمینی هێنا
‎جیمین:ئەو باشە؟
‎پزیشک:مەترسە کورم ئەو باشە تەنها کەمێک ئازار بەسەری گەشتوە و باشە بێت بێخەمبە
‎جیمین:ئااا سپاس بۆخودا،دەتوانم بیبینم؟
‎پزیشک:بەڵێ
‎جیمین ڕۆشتە ژوورەوە ولەپاڵی دانیشت وسەیری دەکرد لەدڵی خۆیدا:سەیرە بۆچی وای گوت؟؟تۆبڵێی منی لێبوبێت بەکەسێکی تر؟؟بەڵام بۆهەستم کرد ئەوقسە ناخمی جوڵاند؟هەستێکی سەیرم هەبوو
‎جیمین دانیشتبوو لەگەڵ تای بەموبایل یاریان دەکرد تالەناکاو سویون بەخەبەر هات
‎سویون هەستایەوە:ئاخخ سەرم!
‎جیمین:لەکۆتایدا هەستایت؟
‎سویون:تۆکێیت؟
‎جیمین:من تۆم هێنا بۆنەخۆشخانە!
‎سویون دەستی بۆدرێژ کرد:تۆ؟؟تۆ ئەوکەسە بویت کە بەماتۆر بەرەو رووم هات؟؟
‎جیمین:ئاا ئەوە تۆبویت هاتیتە پێش ماتۆرەکەم هەڵەی من نەبوو
‎سویون بەتورەی:واا گەمژەی بێنرخ تەنانەت دوای ئەوەی لێشت دام بوێری ئەوە دەکەیت ئاوام پێبڵێیت؟یا تۆ دەتەوێت بەدەستی خۆم بتکوژم
‎جیمین بەتورەی هەستا:یاا خۆت هاتیە پێش ماتۆرەکەم پاشان من لەرێگای خۆم بووم وهیچ کارێکی نایاسایم نەکردوە زمانی خۆت بپاریزە کچی شێت
‎سویون بەتورەی لەسەر جێگاکەی هەستا:ئەوە تۆ بەکێ دەڵێیت شێت  هەی گەمژەی بێنرخ؟؟کەنازانیت ماتۆر لێبخوریت بۆچی لێدەخوریت؟؟ببینە بەهۆی تۆوە چیم لێهاتوە
‎جیمین بەتورەی:یااا تۆ بەراکردن هاتیتە پێش ماتۆرەکەم هەڵەی من نەبوو
‎سویون بەتورەی:من پەلەم بوو بۆیە دەبوو بڕۆم بۆ کتێبخانە،،بۆستە؟؟ئێستا؟؟بەنەفرەت بیت من دواکەوتم و کات نەماوە بڕۆم بۆکتێب خانە هەمووی بەهۆی گەمژەی تۆوەبوو
‎جیمین بەتورەی:ئەوە تۆ جوێن بەمن‌ دەدەیت گەمژە تۆ نازانی من کێم ؟؟من پارک جیمینم من کەسێکی زۆر ناودارم وهەموان من دەناسن و هەموان لێم دەترسن
‎سویون وادەریخست بترسێت:ئااا من زۆر ترسام،،یا گەر تۆ پارک جیمین بین ئەوا من جونگ سویونم تیگەشتیت بێنرخ؟
‎جیمین بەتورەی ڕۆشتە پێشەوە:یااا
‎سویون بەتورەی بەرامبەری وەستا:چیە؟؟؟
‎ئەوان بەرامبەر یەکدی وەستابوون تورەی لەچاویان دەباری و سەیری چاوی یەکدیان دەکرد بەتورەی
‎تای لەیەکیانی جیاکردەوە:باشە تەواو لەسەرخۆبن
‎جیمین وسویون بەتورەی:پەیوەندی بەتۆنیە!
‎تای ترسا لێیان ورۆشتە دواوە:ئاا ئێوە بەراستی زۆر کەلەرەقن
‎پزیشک هاتە ژوورەوە بەتورەی:پێتان وایە ئێوە چیدەکەن ئێوە لەنەخۆشخانەن لەژووری فریاکەوتنی خێران نابینن ئەو هەموو نەخۆشە لەدەورتان بێزار بوون لەرفتارەکانتان ؟خێرا شوێنەکە چۆڵ بکەن
‎سویون بەسەرسورمان:بەڵام من نەخۆشم
‎پزیشک بەتورەی:تۆ دەتوانیت بەپێوە بوەستیت و هەروەها برینەکەشت قوڵ نیە بۆیە شوێنەکە جێبهێڵە و تورەم مەکەن
‎سویون بەتورەی:بەنەفرەت بیت پارک جیمین
‎سویون بەتورەی ڕۆشتە دەرەوە وجیمین و تای ش بەهەمان شێوە رۆشتن
‎سویون بەتورەی گەرایەوە:ئەو گەمژەی بێنرخە ئااااا زۆر تورەم لێی!
‎خاتو جونگ:چیبوە کچم بۆچی برینداریت؟
‎سویون بەتورەی:بەهۆی گەمژەیەکەوە وام لیهات کەچی زۆر بێرێز و گەمژە بوو بەرامبەرم و خۆی بەبێتاوان دادەنا
‎خاتو جۆنگ بەبێزاری:یاا سویون دڵنیام تەنها ئەو قسەی نەکردوە تۆش کڕدوتە پاشان دڵنیاشم تۆ بەخێرای ڕۆشتویتە پێشی و ئاوات لێهاتوە
‎سویون بەتورەی:دایکە؟؟
‎خاتو جونگ بەکەمێک هاوار:چیە؟؟من باش کچی خۆم دەناسم ،دەی ئێستاش بڕۆ جلەکانت بگۆرە وەرە نان بخۆ
‎جیمین بەتورەی:گەمژە گەمژە خۆی بەچی دەزانێت ئاوا هاوارم لەسەر بکات کچێکی گەمژە وبێئەقڵە دیارە منی نەناسیوەتا وابکات
‎تای:لەسەرخۆبە جیمین بەسە ئیدی
‎جیمین بەتورەی:چۆن لەسەرخۆبم تای نەت بینی چۆن مامەڵە لەگەڵ کردم
.....
‎ئەوشەوە هەردوکیان زۆر بەتوڕەی خەوتن
‎بەڕۆژی دواتر سویون ڕۆشت بۆقوتابخانە و لەشوێنی خۆی دانیشت بەبێزاری سەری خستە سەر مێزەکەی
‎لیسا:یا هەم دیسان لەگەڵ کێ شەرت کردوە؟
‎سویون:کەس!
‎لیسا:کچێ من باش دەتناسم کێ وای لێکردیت؟
‎سویون بەبێزاری هەستایەوە:یاا هەر بەراستی لەگەڵ  کەس شەرم نەکردوە  بەڵکو گەمژەیەکی بێنرخی ناشرین بەماتۆرەکەی لێیدام دواتریش خۆی بەبێتاوان دەزانی و دەیگوت هەلەی من بوە!
‎لیسا پێکەنی:بەوپێیە تێدەگەم لێت شەرێکی گەورەت لەگەڵ کردوە!
‎سویون بەبێزاری سەری خستەوە سەر مێزەکەی:ئاا بەڵام من پر بەدڵی خۆم سزام نەدا
‎لیسا پێی پێکەنی
‎مامۆستا هاتە ژوورەوە:سڵاو خوێندکاران
‎هەموان:سڵاو مامۆستا
‎مامۆستا:باشە پێش ئەوە دەست پێبکەین دوو خوێندکاری  نوێمان  هەیە پێشوازیان لیبکەن،دەی خۆتان بناسێنن
‎سویون سەری لەسەر مێزەکەبو سەیری نەدەکردن
‎تای خۆیدانواند:سڵاو من کیم تایهیونگ تەمەنم (17)ساڵم هیوادارم  ببین بەهاورێ
‎جیمین بەبێزاری و بێگرنگی دان کەمێک خۆی دانواند:من پارک جیمینم
‎سویون کە گوێی لەناوی بوو چاوی کردەوە وهەستا سەیری کرد
‎جیمین کە سویونی بینی دەستی بۆدرێژ کرد:تۆ؟؟؟
‎سویون دەستی بۆدرێژ کرد:تۆ؟
‎مامۆستا:باشە دەی ژاوەژاو بەسە ئێوەش لەپشتی سویون و لیسا دانیشن
‎جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد بەڵام سویونی بەبێزاری دانیشت
‎جیمین و تای ڕۆشتن لەپشتی لیسا وسویون دانیشتن
‎جیمین نزیکی سویون بویەوە:دەبێت باجی هەموو وشە نەشیاوەکانت بدەیت
‎سویون بەپێشبرکێەوە لایکردەوە:دەی بینین کێ سەردەکەوێت
‎تای بەبێزاری:یاا دیسان دەستان پێکرد
‎لیسا بەبزە:سڵاو من لیسام
‎تای بەبزە:خۆشحاڵ بووم
‎لیسا:من زیاتر
‎تای ولیسا بەبزەی سەیری یەکدیان دەکرد جیمین و سویون بەسەرسورمان سەیریان کردن
‎لیسا و تای خۆیان سەرقاڵ کرد  تا نیگاکانی هاورێ شێتەکانیان نەبینن
‎مامۆستا:سویون جیمین لیسا تای بەسە ئەم جارە گوێم لەدەنگتان بێت دەرتان دەکەم
‎هەرچواریان:باشە مامۆستا
‎پاش تەواو بونی دوو وانەی سەرەتا کاتی پشوو هات
‎سویون:ئاا من زۆر برسیمە لیسا بابڕۆین
‎تای بەبزە:ئاسایە لەگەڵتان بێین ئێمە نوێین لێرە
‎جیمین بەبێزاری:تای؟؟
‎لیسا بەبزە:بێگومان!
‎سویون بەبێزاری:لیساااا
‎تای:دەی مادام بابڕۆین
‎هەمویان ڕۆشتن  بۆ کافتریا و لەسەر مێزێک دانیشتن
‎جیمین وسویون بەتورەی  ورقەوە سەیری یەکدیان دەکرد لەکاتێکدا لیسا وتای بەبزە سەیڕی یەکدیان دەکرد وبزەیان دەکرد
‎سویون:لیسا من ئێستا دەگەرێمەوە ئاگات لەخواردنەکەم بێت
‎لیسا:باشە
‎جیمین بەدەرفەتی زانی کە سویون ڕۆشت و لیسا و تای سەرقاڵی گفتوگۆکردن بوون برێکی زۆر بیبەری تونی کردە ناو خواردنەکەی  پاش چەند خولەکێک  سویون گەرایەو جیمین خۆی وادەرخست هیچ نەبوە
‎سویون لەخواردنەکەی خوارد زۆری نەبرد دەستی کرد بەکۆکە و بەپەلە دەستی کرد بەخواردنی ئاو جیمین دەستی کرد بەپێکەنین پێی و تای و لیسا سەریان سورما
‎لیسا بەنیگەرانی:سویون تۆباشیت؟چیبو؟
‎سویون هیچی بۆنەگوترا و برێکی زۆر کۆکی ئاوی دەخوارد بەڵام هەر باش نەدەبوو
‎تای بەکەمێک لۆمەکردن:یاا جیمین ئەوە تۆ چیت کرد؟دەتەوێت کچەکە بکوژیت؟؟
‎جیمین پێکەنینی سەرکەوتنی کرد:بۆئەوەی جارێکی تر  بەرەنگاری من نەبێتەوە
‎جیمین شوێنەکەی بەجێهێشت و تای بەدوایدا ڕۆشت،سویون ولیسا ڕۆشتن بۆ لای پەرستار و دەرمانی دژە حەساسێی پێدا چونکە حەساسێی بەتونی زۆر هەیە پاشان گەرانەوە پۆل
‎سویون بریاریدا تۆڵەی خۆی بکاتەوە زانی کە جیمین سەرقاڵی موبایلە لەژێرەوە و ئاگای لەمامۆستا نیە رێک لەو ساتەی مامۆستا پرسیاری کرد سویون بریاریدا تۆلەی خۆی بکاتەوە
‎سویون:مامۆستا گوێم لێبوو جیمین گوتی وەڵامی دەزانم
‎جیمین بەپەلە هەستا:ها؟؟
‎مامۆستا :جیمین وەڵامی ئەو شیکاریەم پێبڵێ
‎جیمین پشتە سەری خوراند:ئاا ئەوە من؟؟باشە زۆر پێویستە وەڵامی شیکاریەکەت پێبڵێم؟؟چ پێویستەکات
‎مامۆستا بەتورەی:جیمین بۆدرەوە
‎جیمین بەبێزاری:بەڵام سویون لەخۆیەوە قسەی کرد من نەم گوت وەڵامی دەزانم
‎سویون لایکردەوە:من گوێم لێت بوو وات گوت بۆچی نکۆڵی دەکەیت تەنها ئەو ڕاستیە قبوڵ بکە وەڵامەکەی نازانیت
‎جیمین بەتورەی:گەمژە ئەبێت تۆڵەی ئەوەت لیبکەمەوە
‎سویون پێکەنینی سەرکەوتنی کرد:بۆئەوەی بەرنگاری من نەبیتەوە
‎جیمین:بەنەفرەت بیت
‎مامۆستا بەتورەی:جیمین سویون!بۆدرەوە
‎جیمین و سویون بەتورەی سەیری یەکیان کرد پاشان ڕۆشتنە دەرەوە
‎پاش ئەوەی ڕۆشتنە ڕاڕەوەکە
‎جیمین بەتورەی:یااا گەمژە پێت وایە چیدەکەیت؟بۆچی لەخۆتەوە قسەدەکەیت؟؟ببینە بەهۆی تۆوە وانەکەم لەدەست چوو
‎سویون بەنمایش:ئوو گیانەکەم زۆر زۆر دەخوێنێت؟؟ئەی بۆناڵێیت یاریەکەم لێتێکدایت
‎جیمین بەتورەی:سویونی گەمژە
‎سویون بەتورەی شەقێکی دا لەقاچی:بەکێ دەڵێیت گەمژە هەی  ناشرین؟
‎جیمین بەتورەی و ئازار هەستایەوە:یااا  جونگ سویون
‎سویون بەتورەی:چیە پارک جیمین؟؟
‎هاواریان شوێنەکەی گرتبوو مامۆستاکەی خۆیان سەیری کردن :پارک جیمین جونگ سویون خێرا بڕۆن و بیست جار بەدەوری مەیدانەکەدا سور بخۆن
‎سویون بەتورەی سەیری جیمینی کرد وئەویش بەهەمان شێوە
‎مامۆستا بەتورەی:خێراا تازیادم نەکردوە
‎جیمین وسویون خێرا ڕۆشت بۆ  راکردن بەناو مەیدانەکە  وبەتورەی سەیری یەکیان دەکرد
‎سویون بەکەمێک شاراوەی لەکاتێکدا رایدەکرد:گەمژە
‎جیمین سەیری کرد:ناشرین
‎سویون بەبێزاری:چی؟
‎جیمین سەیری کرد:چیە؟؟تۆ سەرەتا دەستت پێکرد
‎سویون بەبێزاری:ئااا وازم لێبێنە تاقەتی تۆم نیە
‎سویون کەمێک خێرا تر ڕۆشت تاپێشی کەوێت
‎جیمین ڕۆشت و لەگەڵی رایکرد
‎ پاش هەشت جار سورخواردن سویون هەستی بەماندوی کرد و کەم کەم بەرچاوی رەش بوو  سەری گێژی خوارد لەناکاو لەهۆش خۆی چوو بەڵام پێش ئەوەی بکەوێت جیمین گرتی
‎جیمین:یااا یاا تۆ هەستە یاا سویون؟
‎سویون هەر بەهۆش نەهات جیمین هەڵی گرت و بردی بۆ ژووری پەرستار:ببورە دەکرێت هاوکاریمان بکەیت؟
‎پەرستار:چی لێهاتوە؟؟
‎جیمین دوای ئەوەی داینا:مامۆستا سزای داین بەراکردن بەدەوری مەیدانەکەدا  پاش چەن سورێک بێهۆش بوو
‎پەرستار بەنیگەرانی:چی؟؟ئایخودایە نەئەبوو ئەوە بکات لەکاتیکدا ئەو بارودۆخی خۆی دەزانێت
‎جیمین بەسەرسورمان:مەبەستت چیە؟
‎پەرستار:سویون گورچیلەی راستی نەخۆشە بۆیە نابێت  ماندوو بێت و رابکات
‎جیمین:چی؟؟ئەو باشە؟؟
‎پەرستار:خەمت نەبێت باشە بێت من ئێستا چارەسەری دەکەم
‎جیمین:باشە
‎پەرستار:تۆ لێڕە تازەیت؟
‎جیمین کاتێک سەیری سویونی دەکرد:من هاوپۆلی تازەی سویونم
‎پەرستار:ئاا تێگەشتم
‎جیمین:باشە من دەرۆم
‎پەرستار:باشە بەڵام تکایە بەهاورێکەی بڵێ بادواتر هاوکاری بکات تا برواتەوە ماڵەوە
‎جیمین:باشە
‎جیمین ڕۆشتەوە پۆل پاش ئەوەی وانەکە تەواو بوو:لیسا
‎لیسا بەسەرسورمان:شتێکت لێم ویست؟
‎جیمین:سویون لەهۆش خۆی چو بەهۆی ماندووی ئێستا لەژووری پەرستارە بڕۆ بۆلای
‎لیسا بەنیگەرانی:چی؟؟ئایخودایە
‎تای:یا هەمووی هەڵەی تۆبوو بۆچی وات کڕد
‎جیمین بەسەرسورمان:خەتای من چیە ئەو بو بەهۆی ئەوەی سزابدرێین بیرت چوو چیکرد؟؟پاشان ئەوە مامۆستا بوو هەردوکمانی سزادا بەراکردن بەدەوری مەیدانەکە
‎تای:ئاا باشە بابچین من ماندووم
‎تای وجیمین ڕۆشتن تا بەپاسکیل بڕۆنەوە ماڵەوە بەوپێیەی قەدەغە بوو ماتۆر بهێنن بۆ قوتابخانە
‎جیمین لەرێگادا سویونی بینی کەلیسا یارمەتی دەدا رێبکات
‎زمانێکی لێدەرکرد و ڕۆشت ئەویش بەبێزاری سەیرێکی کرد  وبەردەوام بوو لەڕۆشتن
‎جیمین بۆ چەند رۆژێک وازی لەسویون هێنا تاباش ببێت چونکە حەزی نەکرد بەهۆی ئەوەوە شتێکی لێبێت،جیمین لەقوتابخانە زۆر زۆر خۆشەویست بوو چونکە کورێکی قۆز بوو وە زیرەک بوو لەتۆپی پێدا بەکورتی خۆی و تای خەونی هەموو کچانی قوتابخانە کە بوون جگە لەسویون
‎جیمین و تای سەرەیان بوو پۆل پاکک بکەنەوە بەڵام جیمین وای لە چەند کچێک کرد کە پۆلەکە پاک بکەنەوە بەقسەی  ڕۆمانسی و رفتاری رۆمانسی تەنها بۆئەوەی یاری تۆپی پێ بکات
‎سویون هات تا کەمێک گاڵتە بەجیمین بکات بینی لەجیاتی ئەو چەند کچێکی پۆلەکە پۆلەکە پاک دەکەنەوە
‎سویون بەسەرسورمان:ئێوە چیدەکەن؟ئەی بریار نەبوو جیمین وتای پاکی بکەنەوە؟
‎کچێک:جیمینی داوای لێکردین بۆی پاکک بکەینەوە تا بڕوات و یاری بکات بێگومان ئێمەش داوای رەت ناکەینەوە
‎سویون بەبێزاری:پارک جیمینی گەمژە
‎سویون ڕۆشت بۆلای جیمین بینی خەریکی یاری تۆپی پێیە  و خەریکە پەنارتی لێدەدات ڕۆشت و تۆپەکەی لێ برد پێش ئەوەی گۆڵ بکات
‎جیمین:یا ئەوە تۆ چیدەکەیت ئەو تۆپە دانێ
‎سویون لەپێشی وەستا:گەر داینەنێم چیدەکەیت؟
‎جیمین بەتورەی:پێت دەڵێم تۆپەکە دانی  وتورەم مەکە نابینیت ئێمە یاری دەکەین؟
‎سویون بەتورەی:پێت وایە چیدەکەیت ها؟؟خێرا بڕۆ پۆلەکە پاکک بکەوە لەگەڵ تای ئەو کچانە خزمەتکاری تۆ نین تێگەشتیت
‎جیمین بەبێزاری:تۆپەکە دانێ ئەو کچانە خۆیان ویستیان
‎سویون بەبێزاری:وات دەزانی نازانم بە قسە ورفتاری گەمژانە ئەوانت خەڵەتاندە؟؟من گەمژە نیم تابم خەڵەتێنیت خێرا بڕۆ و پۆلەکە پاکک بکەو ئەوە ئەرکی خۆتە!
‎جیمین تۆپەکەی لێبرد وزمانی لێدەکرد  :نایکەم بەویستی خۆمە
‎سویون بەتورەی:باشە ئێستا دەرۆم وبەمامۆستای بەرپرس دەیڵێم بەڵکو رێگری بکات لەیاریکردنت
‎جیمین:بوێری ئەوەنەکەیت برۆیت؟
‎سویون ڕۆشت:ناتوانیت رێگریم لێبکەیت
‎جیمین ڕۆشتە پێشی:پێم گوتیت ناڕۆیت
‎سویون بەتورەی:لاچۆ پارک جیمین
‎جیمین بەتورەی:لاناچم تۆ پەیوەندیت چیە  بەویستی خۆمە گەر کار بکەم یان
‎سویون بەتورەی شەقێکی دالە نێوان هەردوو قاچی(خۆتان تێدەگەن)ئااا لاچۆ گەمژە
‎جیمین کەوتە سەر زەوی بەئازار:ئاااا بەنەفرەت بیت ئااا ئەبێت تۆڵەی خۆمت لێبکەمەوە
‎سویون زمانی لێدەکرد:ناتوانیت بەرەنگارم ببیتەوە
‎تای یارمەتی جمینی دا هەستیت پاشان ڕۆشتن بۆ ئەوەی پۆلەکە پاکک بکەنەوە،جیمین دوای چەند ڕۆژێک  سویونی بینی لەمەلەوانگەکە و بەدەرفەتی زانی تۆلەی خۆی بکاتەوە پاڵی ناو خستیە ناو ئاوەکە
‎سویون راچەڵەکی و هاوارێکی کرد لەساردی ئاوەکە بەتورەی و سەرسورمان:یااا پارک جیمینی نەفرەتی؟؟
‎جیمین دانیشت بەرامبەری:ئوو چیبو؟تۆ نەت گوت ناتوانم بەرەنگارت ببمەوە؟
‎سویون بەتورەی:یااا ئێمە لەوەرزی پایز داین و کەشوهەوا ساردە تۆشێت بویت؟؟
‎جیمین شانی جوڵاند بەرەوسەرەوە:پەیوەندی بەمنەوە نیە من تەنها تۆڵەی خۆمم کردەوە
‎سویون بەبێزاری وتورەی:پارک جیمین!!
‎جیمین ڕۆشتە دەرەوە:کاتێکی خۆش
‎سویون خێرا ڕۆشتە دەرەوەی ئاوەکە و قاتوپیجامەیەکی وەرزشی نیلی هەبوو ئەوەی کردەبەری پاشان ڕۆشت بۆ پۆل
‎مامۆستا:سویون بۆچی دواکەوتیت؟پاشان ئەم جلانە چیە لەبەرتدا؟ئێرە بەماڵەوە تێگەشتویت؟
‎سویون شەرمەزار بوو:ببورە مامۆستا جلەکەم پیس بوو
‎مامۆستا:باشە دانیشە
‎سویون بەهۆی ئەوەی قژی تەر بوو بەدرێژای وانەکە هەر دەپژمی
‎پاش وانەکە هەموان ڕۆشتن بۆ کافتریا سویون سەری خستە سەر مێزەکەی
‎لیسا:تۆباشیت؟
‎سویون بەماندوی:کەمێک ماندووم من دەخەوم
‎لیسا:بەڵام تۆ هیچت نەخواردوە
‎سویون بەماندوی:هیچم پێناخورێت 
‎لیسا:باشە
‎سویون ماندوو بوو کەمێک لووت و رومەتی سور بوبویەوە بەهۆی ئەوە تای لێهاتبوو چونکە سەرمای بوو بوو
‎جیمین گەرایەوە پۆل بەبیانوی ئەوەی شتێکی جێهێشتوە وڕۆشتن بینی سویون سوربوەتەوە و جار جار دەنگێی کزی لێوەدێت بەهۆی ماندوی بەزەی پێدا هات و پشکنی بینی تای بەرزە
‎جیمین:یاا تۆ هەستە سویون؟
‎سویون ئەوەندە ماندوو بوو ئاگای لەدەوروبەری نەبوو جیمین هەستی بەئازاری ویژادن کرد بەپەلە بردی بۆژووری ‌پەرستار
‎پەرستار:ئاا دیسان سویون چی لێهاتوە؟
‎جیمین:کەوتە ناو مەلەوانگەکە و بەهۆی ئەوەوە نەخۆش بوو
‎پەرستار:ئو باشە داینێ من ئێستا دەرمانی دەدەمێ تا تاکەی دابەزێنم و دژە ئازارێکیشی دەدەمێ
‎جیمین:باشە من دەرۆم
‎پەرستار:باشە
‎سویون پاش کاتژمێریک بەهۆش هات:من لەکوێم؟
‎پەرستار:بەهۆش هاتیت ئازیزم؟تۆباشیت؟
‎سویون هەستا:بەڵێ بەڵام چۆن هاتم بۆئێرە؟
‎پەرستار:هاوپۆلە نوێکەت تۆی هێنا بۆئێرە
‎سویون:تای؟
‎پەرستار:نازانم بەڵام گوتی جاری رابردو پێکەوە سزادراون بەراکردن!
‎سویون بەبروانەکردن:چی؟جیمین؟؟ئەو منی هێنا بۆئێرە؟؟
‎پەرستار:بەڵێ
‎سویون بەبروانەکردن:واا دیارە هەستی بەئازاری ویژادان کردوە!ئم باشە هەلەی خۆی زانی
‎ماوەی سێ مانگ بەوشێویە بەردەوام بوون لەشەرکردن  و  نەدەگونجان و تۆڵەیان لەیەکدی دەکردەوە ئازاری یەکدیان دەدا و زۆر رقیان لەیەک بوو
...
Txwa chon bo ??😂💔muhimm nim😂💔
#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_nam_joon_kim_seok_jin_min_yoongi_jong_hosok_park_jimin_kim_taehyung_jung_jongkook_bts_7

Lost in love🖤Where stories live. Discover now