#Lost,#part8
#sad_moments
جیمین نامەکەی کردەوە
ناوەرۆکی نامەکە:تۆ زۆر هەوڵدەدەیت خۆشەویستەکەت بپارێزیت و زۆر هەوڵیش دەدەیت بزانیت من کێم بەڵام لەهیچی سەرکەوتو نابیت بەرێز..پارک.. جیمین..
وێنەیەکی سویونی تێدا بوو کەدانیشتبوو لەباخچەکەی ماڵ لیسا و تای
جیمین پەیوەندی بە سویون کرد:سویون لەکوێیت؟؟
سویون:جیمین چیبوە؟؟..
جیمین:سویون ئەو هاوارە چی بوو؟سویون؟سویون!!
سویون:ئاا ببورە جیمینی ئەوە تای بوو لیسای راچڵەکاند
جیمین هەناسێکی ئارامی هەڵکێشا:زۆر ترسام باشە خۆشەویستم ئاگات لەخۆت بێت
سویون بەبزە:باشە خۆشەویستم هەروەها تۆش
جیمین موبایلەکە داناو نامەکەی گرتە دەستەوە وسەیری کرد پاشان هەناسێکی هەڵکێشا و بەبێزاری دەستی خستە ناو قژی لەناکاو سەری بەرز کردەوە کاتێک گوێی لە دەنگی موبایلەکەی بوو بینی نامەی بۆهاتوە
ناوەرۆکی نامەکە:چیبو؟؟ترسایت؟مەترسە چونکە جارێ یاریەکانمان دەستی پێنەکردوە..
جیمین بەتورەی موبایلەکەی کێشا بەزەویدا:بەنەفرەت بیت
جیمین خێرا ڕۆشتە دەرەوە لەشوێنەکە و ڕۆشت بۆماڵی تای و لیسا
لیسا:ئوو جیمین بەخێر بێیت
جیمین ڕۆشتە ژوورەوە:سپاس
سویون کە جیمینی بینی سەیری لێهات:جیمینی ؟؟
جیمین خێرا لەئامێزی گرت وتوند لکاندی بەخۆیەوە
سویون دەستی خستە سەر پشتی:جیمینا چیبوە؟بۆچی ئاوا زوو گەرایتەوە شتێک بوە؟
جیمین:زۆر ترسام ئازارت پێبگات
سویون دووری خستەوە:من باشم ببینە هیچ روینەداوە
جیمین بەبۆڵەبۆڵ:بەڵام تۆ منت ترساند ئاوا لەناکاو دەنگت نەما
سویون بەبزە دەستی دالەروومەتی:بمبورە خۆشەیوستم
جیمین دانیشت لەپاڵ تای:ئاا من زۆر برسیمە خواردن ئامادەنیە؟
سویون پێکەنی:ئێستا ئامادە دەبێت
لیسا:دەی بابرۆین مێزەکە ئامادەبکەین سویون
تای دوای ئەوەی دڵنیابوو سویون و لیسا رۆشتن:چیبوە؟؟
جیمین دەستی تێکەڵی یەک کرد ئانشکی خستە سەر چۆکی و خۆی دانواند:نامەیەک و وێنەیەکی بۆناردم لەرێگەی پۆستەچی پاشان لەرێگەی موبایلەکەم نامەی بۆم نارد لەهەردوکی هەرەشەی کردبوو
تای:ئەو بابەتە زۆر ئاڵۆز و جدی بوە بۆچی پۆلیس ئاگادار ناکەیتەوە
جیمین:یونگی هیونگ ئاگادارە خۆی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات بۆم
تای:هیوادارم بەباشی تێپەرێت
جیمین:سپاس،ببورە بوین بەبارگرانی بەسەرتەوە
تای دەستی خستە سەر شانی:شتی وامەڵێ هاورێ بێگومان هاوکاریت دەکەم
جیمین بزەی کرد پاشان پێکەوە گفتوگۆیان دەکرد تا لەناکاو سویون هات و پێی گوتن خواردن ئامادەیە پاش ئەوەی خواردنی نیوەرۆیان خوارد جیمین وسویون ڕۆشتنەوە ماڵی خۆیان ،،لەماڵی خۆیان و رێک لەژوورەکەیان
جیمین توند سویونی لەئامێز گرتبوو وسویونیش بەهەمان شێوە ئەوی توند لەئامێز گرتبوو
سویون سەیری کرد:جیمینا چیبوە؟چی ئاوا سەرقاڵی کردویت؟
جیمین بزەی بۆکرد:هیچ نیە تەنها کەمێک خەیاڵم ڕۆشت،باشە خۆشەویستەکەم ئەمڕۆ چی کرد؟
سویون بەبزە:شتێکی وانە بوو پێکەوە گفتوگۆمان دەکرد لەگەڵ لیسا
جیمین نزیکی لێوی بویەوە:همم ئاوا
سویون سەیری لێوی دەکرد:بەڵێ
جیمین ماچی لێوی کرد و ئەویش ماچی لێوی کرد
جیمین سەیڕی چاوی کرد:سویونا دەمەوێت بخەوم
سویون لەمەبەستی تێگەشت و پێکەنی:باشە دەی وەرە
جیمین پێکەنی ئەم جارەیان سویون جیمینی خستە ئامێزی سەری جیمینی خستە سەر سنگی و توند لەئامیزی گرت دەستێکی خستبوە سەر پشتی و بەدەستەکەی تری یاری بەقژی دەکرد و جیمینیش توند کەمەری گرتبوو سەری توند خستبوە سەر سنگی وچاوی داخست بخەوێت
بەوشێویە هەردوکیان خەوتن ..نزیکی کاتژمێر(4:00pm)جیمین بەخەبەر هات و سەیری سویونی کرد و پێکەنی سەری لەئامێزی لادا و باش دایپۆشی پاشان ڕۆشتە خوارەوە و خەریکی تەواو کردنی ئاوازەکەی بوو تا بیری لەلای نامەکانی ئەمرۆ نەبێت بێگومان یونگی ئاگادار کردبویەوە لەبارەی
سەری بەرز کردەوە کاتێک هەستی کرد سویون هاتە خوار وپێی پێەنی کە ئاوا چاوی دەخوراند
سویون بەخواڵوی سەری خستە سەر قاچی جیمین و بەردەوام بوو لەخەوەکەی و جیمین پێی پێکەنی
جیمین بەپارچەکەی سەر قەنەفەکە سویونی داپۆشی:خۆشەویستم بۆچی هاتیتە خوار
سویون بەخواڵوی:چونکە تۆ لەلام نەبویت
جیمین پێکەنی و ماچی سەری کرد:ببورە کارم هەبوو
سویون بەخواڵوی:کێشەیەک نیە تۆ بەردەوام بە لەکارەکانت من بەم شێوەیە دەخەوم
جیمین پێکەنی و بەردەوام بوو لەکارەکەی و خەریکی نوسینی ئاواز بوو لەکاتێک دا دەستێکی لەسەر شانی سویون بوو یاری بەقژی سویون دەکرد نزیکی نیو کاتژمیر دواتر جیمین توانی ئاوازەکەی تەواو بکات و کاغەزکانی کۆکردەوە و لەسەر مێزکە داینا و سەیری سویونی کرد کە رووی لە سکی جیمین بوو قژی هاتبوە سەر روخساری بزەی کرد وقژی لەسەر روخساری لادا و ماچی رومەتی کرد
جیمین نزیک بویەوە لە گوێی سویون:خۆشەویستم دەی هەستە درەنگە دەی ئازیزم
سویون کەم کەم چاوی کردەوە و سەیری کرد و بزەی کرد:جیمینی!
جیمین ماچی رومەتی کرد:دەی هەستە خۆشەویستم زۆر خەوتیت
سویون هەستا و چاوی دەخوراند لەکاتێکدا جیمین قژی چاککدەکرد
سویون بەبزە سەیڕێکی جیمینی کرد:کەی هاتمە خوار
جیمین پێکەنی:نیو کاتژمێر ئەبێت
سویون:ئمم کاتژمێر چەندە؟
جیمین سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد:کاتژمێر(5:00pm)ە
سویون بەپەلە هەستا:ئای خودایە خواردنی ئێوارەم ئامادەنەکردوه،بۆچی پیشتر خەبەرت نەکردمەوە
جیمین داینیشاند:پیتزام داواکردوە بێخەمبە
سویون بەدڵخۆشی لەئامێزی گرت:سپاس جیمینی زۆر زۆرم حەز لێبوو
جیمین پێکەنی:گەر حەزت زۆر لێبوو بۆچی پێت نەگوتم تا بۆت بکرم
سویون دوورکەوتەوە:بیرم چوو
جیمین ماچی سەری کرد:دەی تۆ بڕۆ روخساریت بشۆ کەمێکی تر پیتزاکە دەگات
سویون:باشە جیمینی
سویون رۆشتە سەرەوە روخساری شورد و جلیکی ئاسودەی لەبەر کرد کە پێکهاتبوو لە بۆدیەکی سوری بێقۆڵی درێژ تانزیکی رانی
جیمین گوێی لەدەنگی دەرگابوو ڕۆشت پیتزاکەی وەرگرت پارەکەی دا بەکەسە و ڕۆشتە ماڵەوە
سویون بەدڵخۆشی هاتەخوار:پیتزاکە گەشت؟
جیمین بەپێکەنین:بەڵێ
سویون ڕۆشت ئاو و پەرداخی هێنا وجیمین سەری کانتۆرەکەی هەڵداوە و کاغەزێکی تێدا بینی کردیەوە
ناوەرۆکی کاغەزەکە:نۆشت بێت بەێز پارک جیمین،،کێ دەزانێت ئەگەری هەیە کۆتا ساتەکانی ژیانت بێت لەگەڵ هاوسەرەکەت
جیمین کەخوێندیەوە زۆر تورەبوو
سویون دەستی کرد بەخواردنی جیمین خێرا لێی سەند:مەیخۆ
سویون:بۆچی؟
جیمین پارچەکەی دەستی خستەوە ناوکانتۆرەکە و فرێی داوە تەنەکە زباڵەکە
سویون بەسەرسورمان و کەمێک هاوار:یا جیمین بۆچی فرێتدا تۆشێت بۆیت؟
جیمین:رقم لەم جۆرەی پیتزایە بۆیە نایخۆین تێگەشتیت؟ئیتریش پیتزا داوا ناکەین
سویون بەسەرسورمان و تورەی:یاا تۆ شێت بویت؟؟گەر تۆ پیتزاکەت بەدڵ نەبێت ئەبێت فرەی بەیت؟ من ئەو پیتزام زۆر حەز لێیە بۆچی فرێت دا؟
جیمین لەنیگەرانی خۆی ئاگای لێنەبوو چیدەکات و هاواری کرد:سویون بەسە ئیتر گوتم نایخۆیت یانی نایخۆیت!
سویون لەهاوارەکەی پەشۆکاو بێتاقەت بوو ترسا وخێرا ڕۆشتە سەرەوە بەڵتەنگی
جیمین بەتورەی گڵاسەکەی کێشا بەزەویەکە:بەنەفرەت بیت پارک جیمین تۆ چیت کرد!هەرکەسێک بیت گەر بکەویتە بەردەستم لەناوت دەبەم
جیمین ڕۆشتە سەرەوە بینی سویون لەسەر جێگاکەی دانیشتوە و قاچی لکاندە بەسنگیەوە و سەری خستوەتە سەری و بەبێدەنگی دەگریەت ڕۆشت لەپاڵی دانیشت وهەناسێکی هەڵکێشا
جیمین بەدڵتەنگی:ببورە خۆشەیستم کۆنترۆڵی خۆمم لەدەست دا
سویون هیچی نەگوت و پشتی تێکرد
جیمین سویونی خستە ئامێزی هەرچەندە ئەو هەوڵیدەدا لەخۆی دووری بخاتەوە:ببورە بەمەبەست هاوارم لەسەر نەکردیت تەنها زۆر زۆر نیگەرانم لەوەی زیاندت پێبگات و لەلەدەستدانی تۆ زۆر دەترسم
سویون دوورکەوتەوە بەنیگەرانی دوای ئەوەی هەستی بەفرمێسکی جیمین کرد لەنزیکی ملی:جیمینا چیبوە؟تکایە لێمی مەشارەوە چیرویداوە؟
جیمین هەمووشتێکی بۆباسکرد
سویون توند جیمینی لەئامێز گرت:مەترسە من هیچم لێنایەت و پێکەوە بەدڵخۆشی دەژین بێخەمبە باشە
جیمین بەدڵتەنگی:هیوادارم،دەی ئێستا خۆت ئامادەبکە دەڕۆین لەدەرەوە نان دەخۆین
سویون بزەی بۆکرد:باشە
جیمین ماچی سەری کرد و ڕۆشتە خوار پاش کەمێک سویون هاتە خوار و پێکەوە ڕۆشتن بۆ رێستۆرانتێک و نانی ئێوارەیان لەدەرەوە خوارد ..
جیمین بریاریدا تا ئەو ماوەیەی لەم کێشەیە رزگاری دەبێت واز لەکارەکەی بهێنێت و لەلای سویون بێت و بەتەنها جێی نەهێڵێت،پاش تێپەر بوونی حەفتەیەک
جیمین سویونی لەئامێز گرتبوو سەیری tv یان دەکرد
سویون:جیمینا
جیمین:گیانەکەم
سویون:حەزەم لەشوکولاتەیە
جیمین پێکەنی:دەی بڕۆ بیخۆ!
سویون بەبۆڵەبۆڵ:بەڵام نەمان ماوە لەماڵەوە
جیمین بەبڕوا نەکردن:دووڕۆژ نابێت پاکەتێکم بۆکریت
سویون بەتورەیەکی جوان:یاا خەتای من چیە منداڵەکەت وام لێدەکات زۆر بخۆم
جیمین پێکەنی وماچی سەری کرد:باشە ئێستا دەیکرم بۆت
سویون پێکەنی:باشە زوو وەرەوە
جیمین ڕۆشت بۆسوپەرمارکێتەکەی نزیکی خۆیان وشوکولاتەی بۆکری و گەرایەوە ماڵەوە بینی دەرگا لادراوە ترس چوە دڵی خێرا ڕۆشتە ماڵەوە
جیمین بەنیگەرانی:سویونا خۆشەویستم تۆلەکوێیت؟سویونا؟
جیمین سەیری سەر مێزکەی کردو خێرا نزیک بویەوە بینی وێنەی سویون بوو بەبێهۆشی کە بەو کامێرانە گیراوە وا راستەوخۆ وێنەکە دەرەچێت و لەسەری نوسرابوو وەرە بۆ کۆگا کۆنەکەی سیول بەبێ ئەوەی کەست لەگەڵ بێت
جیمین کەوتە سەر چۆک و دەستی خستە سەر سەری بەنیگەرانی وێنەکەی لێکەوت
جیمین خێرا ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی وڕۆشتە شوێنی مەبەست
تای هات بۆماڵی جیمین و ڕۆشتە ژوورەوە سەیری لێهات دەرگاکە لادرابوو وێنەکەی بینی و ناونیشانەکەی سەری بینی
تای:بەنەفرەت بن،پێویستە پۆلیس ئاگادار بکەمەوە
جیمین هەر لەپێشی دەرگاکە چەند کەسێک هەبوون شەری لەگەڵ کردن و ڕۆشتە ژوورەوە بینی سویون لەسەر کورسیەک بەستراوەتەوە
جیمین ڕۆشتە پێشەوە بۆلای بەڵام چەند پیاوێکی تر پێشیان گرت دیسان شەری لەگەڵ کردن و ڕۆشتە پێشەوە بۆلای سویون کەسێک چەکی خستە سەر سەری سویون:بەخێر بێیت پارک جیمین
جیمین بەتورەی:تۆ کێیت؟چیت دەوێت لە من و هاوسەرکەم؟
کەسەکە:من کارم بەتۆ هەیە نەوەک هاوسەرەکەت بەڵام دەبوو بەکاری بهێنم تاتۆ رابکێشم بۆشوێنی مەبەست
جیمین بەتوڕەی:خۆت دەربخە ترسنۆک پێم بڵێ چیت لێم دەوێت
لەناکاو شوێنەکە روناک بویەوە وجیمین کەکەسەکەی بینی شۆک بوو
جیمین بەتورەی:وویونگ تۆ چیت لێم دەوێت من چیم لێکردویت تا ئاوام لەگەڵ بکەیت؟
وویونگ:ئوو دەتەوێت بزانیت چیت کردوە؟؟بێنرخی گەمژە تۆ ناوبانگی من و موشتەریەکانی منت برد تۆ ئەو خەڵاتەت برد کە مافی من بوو من تاکە ئاواز دانەر بووم کەدەبووم ببم بەیەکەمی کۆریا تۆ خۆت بەچی دەزانیت کە ئاوا هەموشتێکم لێبەریت
جیمین بەتورەی:گەمژەی بێنرخ پارە و ناوبانگ ئاوا چاوی کوێڕ کردویت تا ئاوا مامەڵەم لەگەڵ بکەیت؟تۆشێتیت؟من تەنها بەتوانا و بەهرەی خۆم توانیومە ئەوەی هەیمە بەدەستی بێنم تۆ کە ناتوانیت بەرەنگارم ببیتەوە لە ئاواز دانان بۆچی ئازاری خێزانەکەم دەدەیت و دەیرفێنیت؟
وویونگ:چیتر تۆ ناتوانیت ناوبانگ پەیدا بکەیت تێگەشتیت تۆ ئیتر بۆنت نامێنێت چونکە من تۆ دەکوژم
جیمین بەچاونەترسی:چیت پێدەکرێت بیکە من لێت ناترسم
وویونگ:زۆر بوێر مەبە چونکە تۆ مردنت نزیکە
سویون دەگریا و هەوڵیدەدا خۆی بکاتەوە و رێگری بکات لەوەی جیمین هیچی لێبەسەر بێت تا لەناکاو دەنگی تەقە هات سویون سەری بەرز کردەوە و سەیری پێش خۆی کرد بینی جیمین کەوتە سەر زەوی و زیاتر گریا و زیاتر هەوڵیدا خۆی بکاتەوە وویونگ سویونی کردەوە ڕۆشت بۆلای جیمین
سویون بەگریان سەری جیمینی خستە ئامێزی:نا تکایە بەرگە بگرە تکات لێدەکەم نابێت هیچت لێبێت تکایە خۆشەویستم تکایە بەجێمان مەهێڵە
جیمین بەماندوی دەستی دالەروخساری سویون:مەگری دەبێت بەهێز بیت لەبەر منداڵەکەمان
سویون بەگریان دەستی گرت:ناتکایە وامەڵێ تۆ دەبێت لەبەر ئێمە زندو بمێنیت تکات لێدەکەم نابێت بەجێم بهێلیت تۆ ناتوانیت
جیمین فرمێسکەکانی سری:سویونا وامەکە تکایە
وویونگ بەدەستی چەپڵەی لێدا:ببورە ئەم ساتە رۆمانسیە تێکدەدەم بەڵام کاتی سویونیش هاتوە
جیمین ویستی هەستێت:نا وازی لێبێنە ئازاری مەدە
وویونگ:ئوو خۆزگە دەمتوانی...بەڵام نابێت
دەنگی تەقە هات بەڵام ئەمجارەیان وویونگ کەوتە سەر زەوی و مرد ،تای و یونگی وپۆلیسەکان هاتن
تای:جیمین...جیمین تۆباشیت؟
سویون بەگریان:تای تکایە خێرابە بانەمرێت بابیبەینە نەخۆشخانە
جیمین برایە ئامبوڵانس و سویون لەگەڵی سەرکەوت
سویون بەگریان دەستی گرت:تکایە بەرگە بگرە وادەگەین بە نەخۆشخانە
جیمین توندتر دەستی گرت:سویونا تکایە بەهێز بە و زۆر مەگری باشە
سویون بەگریان هاواری کرد:بەوشێویە قسەمەکە تۆ هیچت لێنایەت تۆ نابێت بمریت
جیمین:بمبورە کە ناتوانم لەگەڵتان بم،تکایە بەهێز بە لەبەر منداڵەکەمان باشە
سویون بەگریان:تکایە تۆنابێت هیچت لێبێت من بەبێتۆ ناتوانم بژییم تکایە
جیمین:س سویونا تکایە بۆکۆتاجار م ماچم بکە
سویون بەگریان:جیمین تکایە وارفتار مەکە تۆ هیچت لێنایەت
جیمین فرمێسک بەچاویدا هاتەخوارەوە:سویون کۆتا داواکاریم جێبەجێبکە دەی خۆشەویستم
سویون بەگریان نزیکی بویەوە و ماچی لێوی کرد و ئەویش بە ماندوی ماچی کرد و دەستی دا لەروومەتی
جیمین لەنزیکی لێوی:خۆشمەوێیت(لەکۆتای قسەکەی دەستی کەوت و چاوی داخرا لەگەڵیدا دڵۆپێک فرمێسک لەچاوی کەوت)
سویون بەترس و نیگەرانی سەیڕی روخساری کرد:ج جیمین جیمین خۆشەویستم چاوت بکەوە ئەوەتا گەیشتین جیمین ...جیمین(لەکۆتای قسەکەی هاواری کرد و گریا و لەئامێزی گرت)
جیمینیان بەخێرای برد بۆژووری نەشتەرگەری وتای و سویون و لیسا و کوک وجینی و یونگی بەنیگەرانی وەستاوە
سویون بەبێدەنگی دانیشبوو لەسەر زەویەکەو سەیری بۆشای دەکرد و لیسا و جینی لەم لاو لای سویون دانیشتبوون لەلایدا و تای و کوکیش وەستابوون بەنیگەرانی
لەکاتێکدا یونگی دانیشت بوو لەسەر کورسی چاوەروانی
پاش کاتژمێرێک پزیشک هاتە دەرەوە
سویون خێرا ڕۆشتە پێشی:تکایە ئەو باشە وایە؟ئەو تەندروستی باشە؟
پزیشک بەدڵتەنگی:ببورە زۆر هەوڵماندا بەڵام نەمانتوانی رزگار بکەین گولەکە دایبوو لەناوەراستی سینگی ونزیکی دڵی بوو وە خوێنی زۆری لەدەست دابوو بۆیە نەمانتوانی رزگاری بکەین ،بۆخۆتان خۆش بن
ئەم قسانە وەک چەقۆیەک چەقی بەدڵی سویونادا و شۆک بوو نەیتوانی ئەم راستیە قبوڵ بکات
هەموان دەستیان کرد بەگریان و دڵتەنگ بوون
تای بەگریان دەستی خستە سەر شانی سویون:سویون تکایە بەهێز بە لەپێناو منداڵەکەت تکایە جیمین هەمیشە لەدڵتدایە
سویون سەیری تای کرد:ت ..تای..جیمین..جیمین..ئەو ..ئەو مرد..منی بەجێهێشت!!
سویون زیاتر بەرگەی نەگرت و بێهۆش بوو..
........
Bron hamu partakan VOTE kan agina nia parti nwe 🤣😂💔txwa ke wak mn la rozhek a 2 partan bo da anet😅🤫
#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_nam_joon_kim_seok_jin_min_yoongi_jong_hosok_park_jimin_kim_taehyung_jung_jongkook_bts_7