Pt.13

1.1K 207 21
                                    

Awash labar away avan suprise boman krd mnish suprise bo akam😂💔✌🏻

#Lost,#part13
#cute_and_crazy
‎بەڕۆژی دواتر
‎خاتو جۆنگ هەر هاتە ژوورەوە کێشای بەنێوچاوانی خۆیدا:ئاخخ لەدەست ئەم شێتانە....یاهەستن دەرنگە
‎سویون بەخەواڵوی:باشە دایکە کەمێکی دیکە
‎خاتوجونگ بەتورەی و هاوار:یاااا هەستن  گەمژەینە دواکەوتن بۆقوتابخانە
‎جیمین لەسەر جێگاکە کەوتە خوارەوە و سویونیش کەوت  بەسەر پشتیدا
‎جیمین بەئازار:ئااا یا سویونا هەستە
‎سویون هەستا بەخەواڵوی:ئاا  ببورە
‎سویون هەستا و جیمینیش هەستا
‎سویون بەخەواڵوی ڕۆشتە حەمام و روخساری شورد جیمینیش بەدوایدا پاشان دانیان شۆرد و خۆیان گۆری و رۆشتن بۆ قوتابخانە
‎سویون  لەرێگادا جیمینی وەستاند:جیمینا تۆپێش من بڕۆ من هەندێک شتم پێویستە دەبێت بیکرم
‎جیمین بەسەرسورمان:چی؟؟
‎سویون بەکەمێک بێزاری:دەکرێت زۆر پرسیار نەکەیت و بەبێدەنگی برۆیت؟
‎جیمین بەبێزاری:ئاا باشە من دەرۆم 
‎سویون دوای ئەوەی ڕۆشتە پۆل لەپاڵ جیمین دانیشت:سڵاو هاورێیان
‎ جیمین و تای و لیسا:سڵاو
‎لیسا:چیت کرد وادواکەوتیت؟
‎سویون بەبێزاری:ئااا کەبێزارکەرن تەنها پێویستم بەدەفتەرێک هەبوو بۆ ئەوەی تێبنیی تێدا بنوسم
‎جیمین پلکەیەکی دالەسەری:دەزانیت زۆر گەمژەیت؟
‎سویون بەئازار:یااا بۆچی؟
‎جیمین:گەمژە دەکرا  چاوەرێت بومایە تادەتکری و دواتر دەرۆشتین
‎سویون:پێم خۆش بوو کەمێک رێبکەم کێشەی تۆیە؟
‎جیمین بەبێزاری:گەمژە
‎سویون بەبێزاری:شێت
‎گوێیان لەوانەکان دەگرت جیمین سەیری لێهات سویون کەمێک رەنگی زەرد هەڵگەرابوو و ئارەقی دەکرد
‎جیمین لەسەرخۆ:تۆباشیت؟
‎سویون بەبزەی سەیری کرد:باشم بەڵێ
‎جیمین:نەخۆش و ماندو دیاریت چیتە؟
‎سویون:هیچ نیە وەک گوتت کەمێک ماندووم
‎جیمین:تۆدڵنیایت..
‎مامۆستا قسەکەی بری:جیمین سویون بێدەنگ بن
‎پاش وانە هەموان پۆلیان جێهێشت
‎جیمین:سویونا نایەیت نان بخۆیت؟
‎سویون بەماندوی:هااباشە  وادێم
‎سویون پێش جیمین ڕۆشت پێش ئەوەی بگەنە قەرەباڵەخی جیمین توند سویونی لەئامێز گرت لەپشتەوە
‎سویون پەشۆکا:ئەوە چیدەکەیت؟
‎جیمین رایکێشابۆ شوێنێکی چۆڵ:مەجوڵێ
‎سویون:یا چیبوە بۆکوێم دەبەیت؟
‎جیمین چاکەتەکەی خۆی داکەن و پێیدادا:بائەمەت پێبێت
‎سویون:یاا من باشم سەرمام نیە
‎جیمین بەدودڵی:ئاا بیبە کەلەرەق مەبە
‎سویون ویستی لایدات:بەڵام بەراستی من باشم
‎جیمین بەکەمێک شەرم ودودڵی:ئاا ئەوە ....دواوەی جلەکەت باش نیە!!
‎سویون بەسەرسورمان:جلکەم چیەتی؟
‎سویون کەدەستی دالەدواوەی جلکەی هەستی بەتەری کرد و کەبینی خوێن بوو سور بویەوە لەشەرمان:ئەوە من...من دەبێت بڕۆم
‎سویون دیسان گەرایەوە بەشەرم و پەشۆکاوی:ئا ئەوە دەکرێت بۆم بهێنیت؟؟لەناو جانتاکەم دایە
‎جیمین بەشەرم و پەشۆکاوی:هاا باشە
‎سویون بەرا و شەرم ڕۆشتە حەمام و خۆی پاککردەوە زۆری نەبرد نامەیەکی لەجیمین بۆهات داوای لێکرد بێت وشتەکان وەربگرێت
‎سویون بەشەرم سەری کردە دەرەوەی حەمامەکە:ئاا سپاس جیمین
‎جیمین بەشەرم ودودڵی:باشە لە کافتریا چاوەرێتم
‎سویون بەشەرم:باشە
‎سویون بەشەرم:ئااا خودایە ئەوە چیبوو ئاخ زۆر ناخۆش بوو
‎جیمین بەشەرم:ئاا یاا ئەوە چیبوو توشم بوو،،ئاا باش بوو کەسی دیکە نەیبینی
‎سویون ڕۆشتە کافتریا و جیمینی بینی لەگەڵ تای و لیسا دانیشتبوو ئەویش دانیشتوو هیچی نەگوت
‎ئەو ڕۆژە جیمین و سویون زۆر پێکەوە قسەیان نەکرد چونکە هەردوکیان شەرمیان کرد لەوباروو دۆخەی تێکەوتن
‎پاش حەفتەیەک خوێندکارێکی تازە هاتە قوتابخانەکەیان ناوی یونگدۆ بوو کەسێکی سارد و کەم قسە بوو بەڵام زیرەک وقۆز بوو
‎جیمین دانیشت لەپاڵ سویون لەسەر کورسی باخچەکە:چیدەکەیت لێرە؟
‎سویون پێکەنینی گێلانەی دەکرد و هەردوو دەستی خستبوە ژێر چەنی  وسەیری پێش خۆی دەکرد:همم هیچ
‎جیمین سەیری پێش سویونی کرد بینی سەیڕی یونگدۆ دەکات:یااا ئەو گەمژەیە چیە سەیری دەکەیت کەی ئەوەندە قۆزە؟
‎سویون ‌بەدەستی ئاماژەی بۆکرد بڕوات:ئاا بێزارم مەکە بڕۆ لێرە نابینیت من سەرقاڵم
‎جیمین یەکێکی دالە سەری:گەمژە ئەو کورە کوێی سەرنجراکێشە تائاوا بەدیارییەوە دانیشیت؟دەی وەرە بابڕۆین
‎سویون بەبێزاری سەیری کرد:یااا پارک جیمین بێزارم مەکە بڕۆ بۆخۆت لەگەڵ تای و لیسا قسەبکە چیت لەمن دەوێت
‎جیمین:پێت دەڵێم پێشم کەوە
‎سویون گەرایەوە باروودۆخی خۆی:نایەم بێزارم مەکە
‎جیمین بەبێزاری قژی خۆی تێکدا:کەلەرەقی دەکەیت باشە
‎جیمین سویونی خستە سەر شانی لەژێر هاوارەکانی
‎سویون بەتورەی و هاوار دەیدا لەپشتی:یااا پارک جیمینی گەمژە وازم لێبێنە واز بێنە دامگرە یااادامگرە دامگرە دامگرە
‎جیمین گرنگی پێنەدا و بردیە ناو کافتریا و داینا لەسەر کورسیەکەی لەلای لیسا وتای
‎تای بەپێکەنین:دیسان چیبوە؟
‎جیمین بەبێزاری دانیشت:گەمژەیە بەدیار خوێندکارە تازەکە دانیشتبو دەڵیی زۆر قۆزە،،هە
‎سویون بەتورەی گوێی جیمینی گرت:یا پارک جیمینی گەمژە تۆ پەیوەندیت چیە بەمنەوە هااا من چیم پێخۆش بێت ئەیکەم و جیم بەدڵ بێت سەیری دەکەم
‎جیمین دەستی لادا بەبێزاری:یاا گەمژە مەبە ئەو کورە هەر دیارە چەندە گەمژە  وبێنرخە ئەو شایەنی تۆ نیە،پاشان من وەک هاوڕێی نزیکی تۆ دەتپارێزم چونکە نامەوێت ئازار بچێژیت دواتر،،وە بۆزانیاریت دایکت گوتی رێگا مەدە بەکەوێتە داوی کوری گەمژە وبێنرخ
‎سویون بەتورەی:یااا  گەمژە تۆلەکوێ دەزانیت ئەو کەسێکی خراپە؟
‎سویون بەتورەی خواڕدنی دەخوارد و جیمینیش پێی پێدەکەنی
‎ چەند ڕۆژێک تێپەری لەشەر ومناقەشەی شێتانەی ئەم دوانە لەسەر ئەوەی یونگدۆ کەسێکی باشە یان خراپە
‎جیمین ڕۆشت بۆ ئەو کافییەی لەگەڵ سویون رێککەوتن یەک ببینن و ڕۆشت لەپاڵی دانیشت:سڵاو دوانەکەوتم؟
‎سویون بەخۆشەویستی سەیری موبایلەکەی دەکرد:همم
‎جیمین:یاا من قسە لەگەڵ تۆدەکەم
‎سویون بەبێزاری لەکاتێکدا سەیری موابایلەکەی دەکرد: دەنەخێر ئیتر شتێک داوابکە بیخۆین  وبێزارم مەکە
‎جیمین بانگی گارسۆنی کردا داوای قاوەیەکی کرد:باشە سەرقاڵی چیت لەموبایل وا ئاگات لێم نیە؟
‎سویون:پەیوەندی بەتۆوە نیە
‎جیمین موبایلەکەی لێسەند بینی سەیری ئنستگرامی یونگدۆ دەکات:یاا دیسان ئەو گەمژەیە؟؟سویون پێت دەڵێم وازی لێبێنەو بیری لێمەکەوە گەرنا دواتر بەسەختی ئازارت پێدەگات من نامەوێت شتێکی وارووبدات دەی تکایە
‎سویون بەبێزاری موبایلەکەی برد:یاا  تۆ نایناسیت چۆن دەزانیت ئازارم دەدات؟من کچێکی جوان  و سەرنجراکێشم وهەموو کوران ئاشقمن بێگومان رەتم ناکاتەوە
‎جیمین دای لەسەری:گەمژە مەبە دواتر من هاوکاریت ناکەم ئەوە پێم گوتیت
‎سویون بەبێزاری:ئاا باش نامەوێت
‎جیمین:زووبە قاوەکەت بخۆ دەرۆین بۆشاری یاری وەک بەڵێنم دا
‎سویون بەدڵخۆشی:بەراستیتە؟
‎جیمین بەبێزاری:بەڵێ زووبە تاپەشیمان نەبوومەتەوە
‎سویون بەدڵخۆشی لەئامێزی گرت:سپاس سپاس سپاس جیمینی خۆشمەوێیت ئەی باشترین هاورێ
‎جیمین بە رفتارە شیرین و منداڵانەکەی پێکەنی:باشە تەواو لەسەرخۆبە منیش خۆشمەوێیت شێتە
‎سویون هەستا:دەی هەستە
‎جیمین داینیشاند:دانیشتە شێتە با قاوەکەمان بخۆین دواتر دەرۆین
‎سویون:بەڵام کات درەنگە وا دەبێت بە(3:00pm)
‎جیمین بزەی کرد:کێشەنیە تاشەو لەوێ دەبین
‎سویون بەدڵخۆشی ماچی رومەتی کرد و توند رومەتی گرت:ئای تۆباشترین هاوڕێیت سپاس سپاس سپاس
‎جیمین پێکەنی:باشە دەی شێتە
‎پاش قاوە خواردن ڕۆشتن بۆشاری یاری، یاری زۆر و خۆشیان تاقیکردەوە
‎جیمین:دەی وەرە بۆئەمەش
‎سویون:هەرگیز من لەوە دەترسم
‎جیمین:یاا بێزارکەرمەوە باکەمێک کات بەسەربەرین من لەپێناو تۆ هاتوم بۆئێرە
‎سویون:ئااباشە بەڵام تەنها یەک خول
‎جیمین بەبزە:باشە دەی بابڕۆین
‎یارییەکەیان تاقیکردەوە کە هەردوکیان هاواریان شوێنەکەی گرتبوو سویون لەترسا و جیمین لەخۆشیدا
‎پێکەوە رێیان دەکرد و خواردنە خێراکانیان داخوارد وگاڵتەو گەمەیان دەکرد و پێدەکەنین
‎سویون :جیمینی
‎جیمین پێکەنی:همم
‎سویون بەرێگەی ئایگو:تکایە پەشمەکم بۆبکرە
‎جیمین پێکەنی و توند هەردوو رومەتی گرت:ئایگو تۆ خۆت دەڵێی پەشمەکیت باشە دەی وەرە
‎سویون پێکەنی و ڕۆشتن کریان
‎پاس تاقیکردنەوەی چەند یاریەکی تر
‎جیمین:من برسیمە بابڕۆین نانی ئێوارە بخۆین
‎سویون بەدڵخۆشی دەستی گرت  وسەیری کرد:پیتزا!!
‎جیمین پێکەنی وقژی تێکدا:باشە بابڕۆین
‎سویون وەک منداڵ هەڵقونی:بەڵێ بەڵێ
‎جیمین پێکەنی:شێتە
‎سویون رایکرد:تا لای fast foodەکە بەرا دەرۆین دەی بزانم کێ دەباتەوە
‎جیمین بەدوایدا رایکرد:یاا بەڵام تۆ فێڵت کرد
‎جیمین کەمێک پێش ئەوەی سویون بگەیەت سویونی گرت  لەپشتەوەو بەرزی کردەوە لەزەوی  ئەویش پێدەکەنی
‎جیمین دایگرت و دەستی گرت:دەی بابرۆین منت زیاتر برسی کرد بەم راکردنە
‎پاش‌ئەوەی نانیان خوارد ڕۆشتن بۆ تاقیکردەنەوەی یاری تر و دواتر ڕۆشتن و لەپێش گروپێکی گەڕۆک وەستاند کە گورانیان دەگوت
‎جیمین بیرۆکەیەکی بۆهات:بچین بۆ کارۆکێ؟
‎سویون بەدەستی چەپڵەی لێدا:بەڵێ بەڵێ بەڵی بابچین زۆر خۆشەبێت
‎جیمین پێکەنی:دەی بابرۆین
‎سویون خۆی فرێداوە سەر کۆڵی:ئاا من ماندو بووم
‎جیمین لەکۆڵی گرت:ئااخخ شێتە پشتم
‎پاش‌ ئەوەی گەیشتن وەک شێت وابوون گۆرانیان دەوت و سەمای شێتانەیان دەکرد و هەندێک جار سەمای گورانیەکانیشیان دەکرد
‎جیمین ماندوو بو:ئاا قورگم وشک بوو
‎سویون دەبەئاوەکەی بۆفرێدا:ئاا منیش زۆر ماندوو بووم بەڵام زۆر خۆشبوو
‎جیمین:سویونا پێت چۆنە گۆرانیFriendsبڵێین؟
‎سویون هەستا:بەدڵمە
‎پاشە ئەوەی پێکەوە گۆرانیەکەیان گوت و پێدەکەنین و دڵخۆش بوون  ماندوو بوون و ڕۆشتنەوە
‎لەناو پاسەکە سویون سەری خستە سەر شانی جیمین
‎سویون چاوی داخست:من دەخەوم
‎جیمین لەپشتەوە لەئامێزی گرت و سەری خستە سەری سەری سویون کەلەسەر شانی جیمین بوو:باشە بخەوە ماندوو بویت
‎سویون بەبزە پێش ئەوەی بخەوێت:سپاس بۆئەمرۆ جیمینی
‎جیمین پێکەنی:سپاسی ناوێت شێتە
‎جیمین سویونی لەئامێز گرت و بردیەوە ماڵەوە کاتێک دابەزین لەپاسەکە
‎خاتو جونگ:بەخێر بێنەوە کوڕم
‎جیمین:سپاس،
‎جیمین سویونی لەسەر جێگاکە دانا و خۆشی لەپاڵی پاڵکەوت و لەپشتەوە لەئامێزی گرت وراستەوخۆ خەوت بەڵام تابەیانی ئاوا نەمانەوە چونکە ئەوان شێت بوون و لەکاتی خەوتندا زۆر کۆمیدی دەخەون ،بەڕۆژی دواتر جیمین بەخەبەر هات بینی سویون سەری لەنزیکی قاچیەتی و قاچیشی بەسەر سکی جیمینەوەیە بەخەواڵوی هەستا وقاچی سویونی لادا و  شانی جوڵاند
‎جیمین بەخواڵوی:یاا هەستە درەنگ کەوتین بۆ قوتابخانە
‎سویون بەپەلە هەستا:چی؟؟زۆر دواکەوتین؟
‎جیمین هەستا وڕۆشتە حەمام:نا زۆر نیە دەی هەستە
‎جیمین ڕۆشتە خوار دوای ئەوەی خۆی گۆری بینی دایکی سویون نانی بەیانی داناوە و کاغەزێکی جێهێشتە
‎سویون هاتە خوار:دایکم لەکوێیە؟
‎جیمین:ڕۆشتە بۆ سەردانی هاورێیەکی بۆ دایجۆ گوتی بۆحەفتەیەک لەوێ دەبێت و تۆش تەنها دەبیت بۆیە من لەلات دەبم
‎سویون دانیشت و نانی بەیانی خوارد:باشە
‎پاش نانخواردن ڕۆشتن بۆ قوتابخانە، پاش قوتابخانە پێکەوە ڕۆشتنەوە ماڵەوە
‎سویون:جیمینا بابڕۆین بۆ سوپەرمارکێت ئەبێت پێداویستی بکرین بۆ نانی ئێوارە
‎جیمین:باشە
‎ دوای ئەوەی پێداویستی خۆیان کری گەرانەوە و بەشەر و گاڵتە خواردنیان ئامادەکرد
‎جیمین:ئاا لەکۆتایدا
‎سویون:بەڵێ..من دەرۆم خۆم دەشۆم
‎جیمین:باشە منیش ئەم ناوە پاک دەکەمەوە
‎سویون دوای ئەوەی خۆی شۆرد بانگی جیمینی کرد:جیمینا وەرە
‎جیمین دوای ئەوەی ڕۆشتە سەرەوە:چیە؟
‎سویون:وەرە بزانە وشککەرەوە کە چیەتی نازانم بۆکار ناکات
‎جیمین سەیری کرد و دوای ماوەیەک دوای ئەوەی چاکی کرد :هاا ئەوە تا کارەکات
‎سویون:باشە تکایە قژم وشکک بکەوە
‎جیمین:باشە دانیشە
‎جیمین قژی وشککردەوە و دواتر ڕۆشتنە خوار و نانیان خوارد دوای ئەوەی قاپیان شوشت دانیشتن سەیری tv یان دەکرد
‎سویون سەری خستە سەر قاچی جیمین:من خەوم دیت
‎جیمین:باشە بخەوە
‎جیمین دەستی دەهێنا بەقژیا و سەیری فیلمی دەکرد پاش تەواو بوونی سویون بردە سەرەوە  وخستیە سەر جێگاکە و خۆشی خەوت،،شەو کاتژمێر(2:00am)جیمین لەدەنگی سویون بەخەبەر هات کە پێوە دەیار بوو ئازاری دەچەشت
‎جیمین هەستا  وسەیری کرد :تۆباشیت؟.
‎سویون رووی تێکرد بەماندوی وئازار:جیمینا ..سەرم زۆر ئازارم دەدات
‎جیمین دەستی دا لەسەری  ونیگەران بوو:ئەوە تۆ تات لیهاتوە...
‎جیمین هەستا پارچە  و سەهۆڵاو بێنێت تا تای دابەزێنێت
‎سویون بەماندوی دەستی گرت:جیمین مەرۆ
‎جیمین ماچی سەری کرد بەنیگەرانی:ئێستا دیمەوە مەترسە
‎جیمین پاش چەند خولەکێک گەرایەوە و تا دوو کاتژمێرێک خەریکی بوو تابەتەواوی تای دابەزی و پلەی گەرمی ئاسایبو پاشان لەپاڵی پالکەوت ودەستی دالەسەری
‎جیمین:باشیت ئێستا؟
‎سویون بەماندوی سەیری کرد و سەری خستە ئامیزی:همم تەنها کەمێک سەرم دێشێت
‎جیمین توند لەئامیزی گرت:دەی پشوبدە
‎سویون خەوت و بەڕۆژی دواتر جیمین بەخەبەر هات و پلەی گەرمی پشکنی بینی باشترە ماچی سەری کرد و دایپۆشی  دوای ئەنجام دانی ڕۆتینی ڕۆژانەی رۆشتە خوار وسوپێکی بۆ سویون ئامادەکرد و بردی سەرەوە بۆی
‎جیمین دەستی هێنا بەسەر سویون دا کەلەسەر لاخەوتبوو رووی لەجیمین بوو:سویونا سویون ئازیزم دەی هەستە
‎سویون چاوی کردەوە:جیمینی
‎جیمین بەبزە:بەیانیت باش
‎سویون بەبزە:بەیانی تۆش باش
‎جیمین:باشتریت؟
‎سویون:کەمێک هەست بەباشی دەکەم
‎جیمین داینیشاند:دەی سوپم بۆئامادەکردویت
‎سویون کەبینی بێزی هات:پێم ناخوریت
‎جیمین دەستی گرت:دەی دەبێت بیخۆیت تا کەمێک هێزت بێتەوە بەر
‎سویون:بەڵام ناتوانم گەدەم تێکەچیت کە دەیبینم
‎جیمین  بەکەمێک لومە:دەی کەلە رەقی مەکە تۆ نەخۆشیت دەبێت باش بیت
‎سویون دوای ئەوەی کەمێکی لێخوارد:لەوەزیاتر ناتوانم
‎جیمین:باشە  پاڵکەوە
‎سویون:تاقەتم نیە
‎جیمین: مادام بابڕۆینە خوار  سەیری Tvبکەین
‎سویون هەستا وسەری گێژی خوارد جیمین گرتی
‎جیمین لەئامێزی گرت:تۆباش نیت
‎سویون:من باشم بێخمەبە
‎پاش دوو کاتژمیر جیمین سەری سویونی لەئامیزی لادا  و خستیە سەر سەرینی سەر قەنەفەکە
‎سویون دەستی گرت:بۆکوێ دەرۆیت؟
‎جیمین بەبزە دەستی هێنا بەسەریدا:دەرۆم خواڕدن ئامادەدەکەم تۆپشوبدە
‎سویون هەستا:تاقەتم نیە منیش دیم لەوێ دەبم تاتەواو دەبیت
‎جیمین:بەڵام چیشتخانە ساردە
‎سویون:تکایە دەی
‎جیمین:باشە بۆستە باشتێکت بۆبێنم
‎جیمین چاکەتە درێژەکەی خۆی هێنا و کردیە بەر سویون و لەئامێزی گرت  بردی لە چێشتخانە داینیشاند پاش ئەوەی نانی ئاماەکرد و نانیان خوارد  جیمین قاپەکانی شۆردو  بینی سویون خەوتوە لەسەر قەنەفەکە لەئامیزی گرت و بردیە سەر جێگاکەی
‎سویون بەخواڵوی وبێئاگای:سەرمامە
‎جیمین هاتە ناوی جێگاکە و لەئامێزی گرت و باش دایپۆشی:ئاوا باشە؟
‎سویون سەری خستە ئامیزی:همم
‎هەردوکیان بەسەلامەتی وبێئاگا خەوتبوون کات نزیکی(4:00pm)بوو
‎سویون لەتاو ئازار بەخەبەر هات هەوڵیدا دەنگە دەنگ نەکات تا جیمین نەترسێنێت بەڵام ئازاری زیادی کرد وخۆی پێنەگیرا
‎سویون بەگریان و هاوار:ئااااه ...ئاااه جیمین تکایە یارمەتیم بدە ئازارم زۆرە
‎جیمین بەترس و نیگەرانی هەستا وپشکنی:چیبوە سویونا؟چیتە تۆباشیت؟
.........
Begayanna 45 VOTE enja parti nwe❤️🙈

Lost in love🖤Where stories live. Discover now