Pt.10

1.1K 196 21
                                    

#lost,#part10
#a_trip_to_the_forest
‎مامۆستای رابەر بریاریدا پۆلەکەیان بۆ گەشتێک ببات بۆ دارستان بەهۆی ئەوەی خوێندکارەکانی زیرەک بوون (هەرچەندە ئەو کەسانە سویون و جیمین نەبوون چونکە زۆر کەمتەر خەم بوون بۆخوێندن) بەڵام پۆلەکەیان لەچاو هاوپۆلەکانی خۆیان یەکەم بوون هەموان خۆیان ئامادەکرد تا بۆ دوو ڕۆژ لەوێ بمێننەوە 
‎مامۆستا:سبەینی لە کاتژمێر(7:00pm)لێرە ئامادەبن چونکە شوێنەکەمان دووکاتژمێر دوورە بۆیە زوو بەرێدەکەوین
‎خوێندکاران:بەڵێ مامۆستا
‎بەڕۆژی دواتر هەمویان ئامادەبون
‎مامۆستا:لەبەر ئەوەی هەموو خوێندکارەکان ژمارەیان(20)کەسن چوار کەس چوار کەس دەبن بەگروپ دوو کور و دوو کچ وە هەر چوار خوێندکارێک کە لەدوای یەکدی دادەنیشن دەبن بەگروپ
‎جیمین  وسویون بەتورەی سەیری یەکدیان کرد بەپێچەوانەی لیسا و تای کە دڵخۆش بوون
‎تای و لیسا خێرا ڕۆشتنە ناو پاسەکە تا لەپاڵ یەکدی دابنیشن  وجیمین و سویون هیچ چارەیەکیان نەبوو لەپاڵ یەک دانیشتن سویون بەبێزاری رووی وەرگێرا بۆ لای جامی پاسەکە و ئەویش هیدفۆنی کردە گوێی و خەریکی موبایلەکەی بوو سویون تەنها سەیری دەرەوەی دەکرد چونکە ئاشقی سەیرکردنی رێگابوو لە ناو ئۆتۆمبێلدا(وەک خۆم😜)خەیاڵی رۆشت تاخەوی لێکەوت لەناکاو سەری لار بویەوە و کەوت بەسەر شانی جیمین،جیمین شۆک بوو لایکردەوە وکەمێک سەیری کرد پاشان بەپەنجەی سەری پاڵ نا بەڵام دیسانەوە کەوتە سەر شانی..بەبێزاری دیسان سەری دوورخستەوە ئەمجارەیان خەریک بوو بدات لەجامەکە بۆیە خێرا دەستی خستە پێشی و رێگری کرد ناچار سەری خستەوە سەر شانی  کەمێک سەیری روخساری کرد
‎جیمین لەکاتێکدا سەیری دەکرد لەدڵی خۆیدا:کێ دەڵێت ئەم کچەی فریشتە ئاسا خەوتوە هەمان ئەو کچە شێت و درندە بێت،ئاا ئەوە من شێت بووم چی دەڵێم
‎جیمین موبایلەکەی لاداو سەری بردە دواوە خستیە سەر کورسیەکە و چاوی داخست لەناکاو گوێی لەدەنگێک بوو چاوی کردەوە وسەیری سویونی کرد
‎سویون بەدەم خەو بەدڵتەنگی ودەنگێکی کز:باوکە...باوکە تکایە بەجێم مەهێڵە..باوکە مەرۆ بگەرێەوە..(لەکۆتای قسەکەی فرمێسک بەچاویدا هاتە خوارەوە)
‎جیمین کەمێک بەزەی پێداهات ولەسەرخۆ:لەسەرخۆبە ئەوە تەنها خەونێکی ناخۆشە مەگری!
‎سویون راچەڵەکی لەخەوەکەی و هاواری کرد:باوکە!
‎هەموان لایان کردەوە و سەیریان کرد سویون سەیری دەوربەری کرد و سەیرێکی جیمینی کرد لەکاتێکدا فرمێسک لەچاوەکانی بوو پاشان بەبێ گرنگیدان سەری خستە سەر جامەکە و بەبێدەنگی و دڵتەنگی سەیری دەرەوەی دەکرد و جیمین هەستی کرد دڵتەنگە
‎پاش نیوکاتژمێر گەیشتنە شوێنی مەبەست  و هەموان دابەزین و گروپ گروپ وەستان جیمین و تای وەستابوون و کەمێک لەدوایان سویون ولیسا وەستابوون
‎لیسا دەستی سویونی گرت و لەسەرخۆ:باشیت؟؟
‎سویون بەبزە سەری لەقاند:خەمت نەبێت
‎لیسا:دیسان هەمان خەون؟
‎سویون بەدڵتەنگی سەری بەبەڵێ لەقاند:پێم گوتیت خەمت نەبێت،من باشەبم
‎جیمین گوێی لێان بوو سەری سورما ئەبێت خەونی چی بێت؟باوکی سویون چی لێهاتبێت؟
‎مامۆستا:دەی هەر گروپێک و خێمەی خۆی هەڵبدات وە دوور مەکەونەوە لەشوێنی مەبەست بەتەنها کەسیکی گروپەکەتان لەگەڵ خۆتان بەرن،وە هەرگروپێک و خواردنی خۆی ئامادەدەکات تێگەشتن؟
‎خوێندکاران:بەڵێ
‎تای:من وجیمین خێمەکە هەڵدەدەین و ئێوەش خواردن ئامادەبکەن چونکە ئێمە نازانین خواردن ئامادەبکەین.
‎لیسا بەبزە:باشە
‎جیمین و تای سەرقاڵ بوون بە خێمەکە و سویون ولیساش سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن بوون جیمین جار جار سەیری سویونی دەکرد کە بەشێوەیەکی سەیڕ و دوور لەسروشتی خۆی بێدەنگ بوو
‎پاش نیو کاتژمێر جیمین وتای بریاریاندا تا بڕۆن ودار کۆبکەنەوە
‎سویون:بۆستن!!لیسا خواردنەکەمان ئامادەکردوە تۆ لەلای بە تا نەسوتێت منیش لەگەڵیان دەڕۆم
‎جیمین:تۆ بۆچی دێیت؟
‎سویون بەبێزاری:وەک بڵێی زۆر حەزبکەم لەگەڵت بێم ناچارم چونکە مامۆستا گوتی نابێت بەتەنها بڕۆن بۆناو دارستان
‎تای بەدەرفەتی زانی:مادام جیمین وسویون پێکەوە بڕۆن من نایەم ماندوم
‎جیمین:یا تای؟؟
‎تای:ئااا من زۆر خەوم دێت
‎سویون پێش کەوت و ڕۆشت بۆدارستان
‎جیمین بەبێزاری دوای کەوت:بۆستە؟؟
‎سویون و جیمین بەناو دارستان رێیان دەکرد و جیمین دەگەرا و داری کۆدەکردەوە پاش دەخولەک تەواو بری پێویستی کۆکردەوە
‎جیمین:دەی بابڕۆینەوە بری پێویستم کۆکردەوە
‎سویون کاتێک بەردەوام بوو لەڕۆشتن:تۆ بڕۆ من کەمێکی دیکە دەگەرێمەوە
‎جیمین:یا کەلەرەقی مەکە تۆ لەژێر بەرپرسیارێتی منیت گەڕ ون بیت مامۆستا لێم تورە دەبێت
‎سویون بەبێزاری:هیچ پێویست ناکات زۆر بەرپرسیار بیت،دەتوانیت بڕۆیت من دواتر دێم
‎جیمین بەبێزاری:بۆستە منیش دێم لەگەڵتدا
‎جیمین دارکەی لەشوێنێکی دیاریکرداو دانا چونکە زۆر دوورنەکەوتبوونەوە و لەگەڵ سویون کەوتە رێ
‎سویون ڕۆشت بۆنزیکی دەریاچەکە و سەیڕی دەووروبەری خۆی دەکرد بەبێدەنگی
‎جیمین بەسەرسورمان:وااا بەراستی ئێرە زۆر جوانە
‎جیمین وێنەی شوێنەکەی دەگرت بەکامێراکەی دەستی:وااا زۆر نایابە،،،تۆ ناتەوێت وێنەی بگریت؟؟
‎سویون کاتێک سەیڕی دەوروبەری خۆی دەکرد:پێم باشترە بەچاوەکانم  و مێشک و دڵم وێنەی شوێنەکە بگرم وەک خۆم سەرقاڵ بکەم بەوێنە گرتن بە کامێرا و موبایل
‎جیمین دەستی کردەوە بەوێنە گرتن:خویەکی سەیڕت هەیە!
‎سویون کاتێک سەیری دەوروبەری خۆیدەکرد کەمێک فرمێسک لەچاوی مایەوە:باوکم هەمیشە دەیگوت شتێکی ژیرانە و جوانە گەر بتەوێت هەرشتێک زۆر پێت جوانە و خۆشەویستە لات لە دڵت و مێشکت هەڵی بگریت وەک لە کامێراکەت چونکە ئەوە تەنها وێنەیەکە و هەرگیز بەراورد ناکرێت بەو یادەوەریانەی لەدڵت هەڵی دەگریت
‎جیمین سەیری کرد و گوێی بۆگرت و بەزی پێدا هاتەوە:مەبەستت چیبوو لە دەیگوت؟ئایا؟
‎سویون بەبزە رووی تێکرد:ئەم دنیا پر نەهامەتیەی جێهێشت و ئێستا بۆخۆی ئاسودەیە
‎جیمین بەکەمێک پەشیمانی:بەداخەوەم
‎سویون:سپاس
‎جیمین ویستی کەشەکە بگۆرێت:وااا ئێمە یەکەمجارمانە بەبێ دەمەقاڵە و شەر بەئارامی قسەبکەین
‎سویون بزەیەکی کرد:بەڵێ پێم وابوو هەرگیز شتێکی وا روونادات!
‎جیمین:باشە بابرۆین کات درەنگی کرد
‎سویون:باشە بابڕۆین
‎لیسا:ئااا نەدەبوو بەتەنها بڕۆن ئێستا بەشەر و دەمەقاڵێ دێنەوە
‎تای بەدودڵی:ئااا  بەڵێ نەئەبوو  ئەو..
‎لیسا:چیبو؟؟
‎تای بەسەرسورمان دەستی بۆیان درێژ کرد:ئەوان؟؟
‎لیسا سەیڕی کرد وشۆک بوو کەجیمین و سویون بەبزە پێکەوە هاتنەوە
‎جیمین:سڵاو هاوڕێیان دوانەکەوتین؟
‎تای سەری بەنەخێر لەقاند لەکاتیکدا شۆک بوو بوو
‎سویون بەبزە:جیمین کامێراکەت
‎جیمین بەبزە:ئاا سپاس
‎سویون:ئاسایە
‎جیمین ڕۆشت کەمێک پشوبدات وسویون ڕۆشت بۆئەوەی سەیرێکی خواردنەکە بدات و ئەو دوانەیان لەشۆکدا جێهێشت
‎لیسا بەسەرسورمان:گوتی سپاس؟
‎تای بەسەرسورمان:ئاسایە؟؟
‎لیسا بەسەرسورمان:چۆن شتی وادەبێت؟
‎تای ولیسا لایان کردەوە بۆلایان بینی پێکەوە سەیری خواڕدنەکە دەکەن
‎سویون:یااا جیمین دەست لەخواڕدنەکەمەدە جارێ
‎جیمین:ئاا بەڵام زۆر برسیمە
‎سویون:لیسا وەرە پێکەوە خواردنەکە دانێین..لیسا؟؟
‎جیمین هەستا سەیڕی کردن:تای..لیسا؟؟چیبوە؟؟بۆچی واسەیرمان دەکەن؟؟
‎تای بەسەرسورمان:ئێوە لەکەیەوە ئاوا بێدەمەقاڵێ قسەدەکەن؟
‎لیسا بەسەرسورمان:ئێوە ئیتر هاورێن؟؟؟
‎جیمین و سویون سەیڕیان کردو سەیری یەکدیان کرد
‎سویون و جیمین:نەخێر
‎تای:ئەی کەوایە بۆچی ئاوا بێ دەمەقاڵێ قسەدەکەن؟
‎جیمین:تەنها کەمێک گفتوگۆمان کرد
‎تای:دەتەوێت بروابکەم؟
‎سویون: ئێمە هیچ هۆکارێکی شەرمان نیە!بەڵام گەر ببێت ئەوە بێدەنگ نابم بێگومان(لەکۆتای قسەکەی سەیرێکی جیمینی کرد بەبەرەنگاری)
‎جیمین بەپێکەنینێکی گاڵتە پێکردن و بەرەنگاری:بێگومان وایە
‎لیسا:ئاا منیش پێم وابوو ئەمانە کەمێک ئاقڵ بوون،تای هاوکاریم بکە
‎تای ڕۆشت مێزەکەی لەگەڵ چاک بکات:چی چاوەرێ دەکەیت لەم دوو شێتە
‎سویون وجیمین بەبێگرنگیدان سەیڕێکی لیسا و تای یان کرد و بەبەرەنگاری سەیری یەکدیان کرد
‎پاشان مامۆستا کۆیکردنەوە و پێی گوتن گروپ گروپ پێکەوە بگەڕێن تا بتوانن شتێکی سەرنجراکێش بدۆزنەوە و راپۆرتی لەسەر بکەن، جیمین وسویون رێککەوتن بچن بۆ ئەوشوێنەی کە پێکەوە ڕۆشتن تا باسی سروشتی ناوچەکە و جوانیەکەی بکەن و ئەوەش کاری ئاسان کرد،سویون لەو جۆرە قسانە زۆر هاربوو بۆیە ئەو قسەی لەسەر دەکردو تای دەینوسی و جیمین  ولیساش جار جار شتێکیان دەگوت تازیاد بێت بۆ راپۆرتەکەیان و بەم شێوەیە ئەرکەکەیان تەواو بوو..
‎بۆیە بۆ کات بەسەربردن دەستیان کرد بەگەران بەناو دارستاندا و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد
‎لیسا:تای وەرە سەیری ئێرە بکە
‎تای لەگەڵ لیسا ڕۆشت و جیمین و سویون بەتەنها مانەوە
‎سویون ڕۆشتە پێشەوە نزیکی تاڤگەکە وەستابوو سەیری ئاوەکەی دەکرد چۆن دەڕۆشتە خوارەوە
‎جیمین بانگی کرد:یااا سەرکەشی مەکە دەکەویت ئەوێ زۆر خلیسکە
‎سویون گرنگی بەقسەکانی نەدا و بەردەوام بوو لەسەیر کردن و ڕۆشتە پێشەوە لەناکاو پێی خلیسکا و کەوت بەڵام جیمین دەستی گرت
‎جیمین کاتێک هەوڵیدەدا رایکێشێت:دەستم توند بگرە
‎سویون بەکەمێک ترس:هەوڵدەدەم
‎جیمین هاوارێکی کرد کاتێک بینی سویون سەیرێکی خواری کرد:سەیری خوارەوە مەکە سەرت دەسورێت
‎سویون چاوی داخست:ناتوانم خۆم بگرم
‎جیمین هاواری کرد:نەکەیت دەستم بەردەیت
‎جیمین هەموو هەوڵێکی خۆیدا و توانی رایبکێشێت و کەوتە ئامیزی و هەردووکیان زۆر بەخێرای هەناسەیان دەدا جیمین بەهۆی ئەوە پەستانی لەخۆی کرد تا سویون ڕابکێشێتە سەرەوە و سویونیش چونکە ترسا
‎سویون خێرا هەستا و دانیشت و
‎جیمینیش هەستاوە بەرامبەری دانیشت:تۆشێت بویت؟چۆن ئەوەندە نزیک دەبیتەوە؟
‎سویون رەنگی پەری بوو لەترسا
‎جیمین هەستا:دەی بابڕۆینەوە
‎سویون هەستا و خەریک بوو بکەوێت جیمین دەستی گرت
‎سویون دانیشت ودەستی دالەپێی بەئازار:ئااا بەنەفرەتبیت
‎جیمین دانیشت و دەستی دالەپێی:دیارە هەڵپلیاوە دەی من یارمەتیت دەدەم
‎جیمین پشتی تێکرد:وەرە سەر پشتم
‎سویون بەماندوی هەستا:نامەوێت خۆم دەتوانم
‎سویون لەسەرخۆ رێیدەکرد خەریک بوو دەکەوت
‎جیمین بەبێزاری لەئامێزی گرت:کەلەرەقی مەکە نابێت پەستانی بخەیتە سەری چونکە ئەوە خراپتری دەکات
‎سویون بەسەرسورمان:یاا ئەوە تۆ چیدەکەیت دامگرە
‎جیمین گرنگی پێنەدا و بەردەوام بوو لەڕۆشتن
‎گەیشتنە شوێنی مەبەست و داینیشاند
‎لیسا بەسەرسورمان:یاا ئەوە بۆ چی هەرکات لە دارستان بێنەوە ئاوا بەینتان باشە؟
‎جیمین:هیچ باش نیە تەنها ناچار بووم هەڵی بگرم چونکە پێی ئازاری پێگەشتوە،،تای بڕۆ چارەسەری سەرەتای بهێنە
‎تای هێنای:بگرە
‎جیمین پێی چەوری کردو دەیشێلا  وە ئاماژەی بۆ تای کرد و ئەویش تێگەشت کەدەیەوێت سویون سەرقاڵ بێت تا بۆی بتەقێنێت
‎تای قسەی لەگەڵ سویون کرد و سەرقاڵی کرد و لیساش قسەی لەگەڵ دەکردن جیمین سەیری سویونی کرد بینی ئاگای لێنیە و سەرقاڵە بەیەک جوڵە قاچی تەقاند
‎سویون لەتاو ئازارەکەی هاواری کرد:ئااااا یااا
‎جیمین بەلەفاف بۆی پێچا:هیچ نیە ئێستا باشە بیت ئیتر ئازارت نادات
‎سویون بەئازار:بەڵام ئازارت دام
‎جیمین هەستا:تەواو تەنها بۆ ماوەی حەفتەیەک لەسەری رێمەکە بازیانت پێنەگات
‎سویون:باشە
‎جیمین هەستا وڕۆشت بۆناو خێمەکە بۆ  ئەوەی کەمێک پشوبدات
‎تای و لیسا یارمەتی سویون یان دا ڕۆشت و لەناو خێمەکە پاڵکەوت تابخەوێت
‎سویون سەیڕێکی کرد:سپاس
‎جیمین کەپشتی لێبوو:گرنگ نیە!
‎پاشان هەردووکیان خەوتن
‎دوای نان خواردنی ئێوارە هەموان لەدەوری یەکدی کۆبوونەوە
‎تای:یاریەک بکەین؟
‎لیسا بەپەرۆشی:چی؟
‎تای:ئممم راستگوی و بوێری؟
‎جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:بەڵێ
‎سویون بێگرنگی دان:باشە
‎تای دەبەکەی سوردا و پێش جیمین کەوت:راستگوی یان بوێری؟
‎جیمین:بوێری
‎تای:باشە بۆ یەک حەفتە یارمەتی  سویون بدە و لەهەموو کاتێک لەگەڵی بە تا باشەبێت واتا هەتا لەماڵ بۆ قوتابخانەش
‎جیمین و سویون:چی؟
‎جیمین:نانا نابێت من شتی واناکەم!
‎تای:خۆت رێسای یاریەکە دەزانیت
‎جیمین بەبێزاری و بۆڵەبۆڵ دەبەکەی سوردا و بەرامبەر لیسا وەستا:راستگوی یان بوێری؟
‎لیسا:راستگۆی
‎جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:تای چی دەگەیەنێت بۆتۆ؟
‎لیسا سەیرێکی کرد:هاوڕێیمە
‎جیمین پێکەنی:دڵنیایت؟
‎لیسا بەپەشۆکاوی:بەڵێ
‎لیسا دەبەکەی سوردا وبەرامبەر تای وەستا:راستگوی یان بوێر؟
‎تای:راستگۆی
‎لیسا:ئمم لەنێوان مردنی خۆت وڕزگارکردنی جیمین  کامیان هەڵدەبژێریت؟
‎تای بەبێ دودڵی سەیڕێکی جیمینی کرد بزەی کرد:بێگومان رزگارکردنی جیمین
‎جیمین پێکەنی و دەستی خستە سەر شانی:ئەوەیە هاورێکەی خۆم
‎سویون:تەنها قسەیە بۆیە دەیڵێیت
‎تای سەیری کرد:بیهێڵە بۆ ڕۆژگار گەر ڕۆژێک پێویستی کرد لەنیوان رزگارکردنی  جیمین  ومردن خۆم  یەکێک هەڵبژێرم   رزگارکردنی جیمین هەڵدەبژێرم
‎تای سوریدا و بەرامبەر سویون وەستا:راستگوی یان بوێری؟
‎سویون:راستگۆی
‎تای بزەی کرد:گەڕ ڕۆژێک بێت  وشتێک بێتە پێشەوە وجیمین شتێکی لێبێت فرمێسکی بۆ دەرێژیت؟
‎سویون پێکەنی:هەرگیز!!
‎جیمین بەبێزاری سەیری کرد:وەک بڵێی زۆر تامەزرۆبم
‎سویون بەبێزاری و نمایش:ئوو تکایە تامەزرۆ بەهه وەک بڵێی زۆر گرنگیت لام؟
‎پاشان بەردەوام بوون لەیاری کردن تا ماوەیەکی زۆر تا کات خەوتن هات و هەموان ڕۆشتن بۆ ناو جێگا تابخەون...
.........
ئینجا دوای ئەم پاڕتە ئێتر ڕۆژانە یەک پارت یەک پارت دای ئانێم ناک هامو ڕۆژێک 2 پارت دانێم باس هێشتا دلنیا نیم 😂❤️
#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_nam_joon_kim_seok_jin_min_yoongi_jong_hosok_park_jimin_kim_taehyung_jung_jongkook_bts_7
.....

Lost in love🖤Where stories live. Discover now