Pt.4

2.5K 295 35
                                    

#lost,#part4
#im_shy
‎جیمین ڕۆشتە سەرەوە و جلی دەرکرد بۆ ئەوەی بروات خۆی بشوات و گوێی لەدەنگی دەرگای حەمام بوو بینی سویون هاتە دەرەوە و زۆر شیڕین دیار بوو بەهۆی ئەو جلەی لەبەری بوو وە قژی تەر بوو عەزێیەکی پەمەی قۆڵ کورتی لەبەر بوو کە زۆر شیرین دەری دەخست
‎سویون بەشەرم:یاااا بۆچی جلەکانت لەبەر نەکردوە
‎جیمین پێکەنی و نزیکی بویەوە وماچی روومەتی کرد و ڕۆشتە حەمام پاش دەخولەک هاتەدەرەوە
‎ئەو کات کات بووبوو بە(10:00am) بینی سویون لەسەر جێگەکە بەدانیشتن خەوتوە و موبایلەکەی بەدەستیەوەیەتی پێکەنی و نزیکی بویەوە و موبایلەکەی لێسەند و لەسەر جێگاکە پاڵی خست و دایپۆشی پاشان لەپاڵی پاڵکەوت و سەیری روخساری دەکرد تاماوەیەکی زۆر پاش کاتژمێرێک سویون دەستی کرد بەجوڵان و چاوی خوراند وەک منداڵ و جیمینیش پێی پێکەنی
‎سویون بەخەواڵوی:چیبوە؟بەچی پێدەکەنیت؟
‎جیمین بەپێکەنین:پێدەکەنم چونکە زۆر زۆر شیرینیت،،دەی ئێستاش هەستە زۆر خەوتیت
‎سویون نزیکی بویەوە و سەری خستە ئامێزی:دواتر
‎جیمین پێکەنی و توند لەئامیزی گرت
‎پاش ئەوەی نانی نیوەڕۆیان خوارد ڕۆشتن بۆ گەران بەناو شاردا  و یارییان دەکرد و وێنەیان دەگرت و گفتوگۆیان دەکرد
‎سویون:جیمینااا
‎جیمین بەبزە دەستی دالەرومەتی:هۆکاری ئەم نیگا شیرینانە چیە؟
‎سویون بەبزە و رێگای ئایگو:تکایە ئایسکریمم دەوێت
‎جیمین پێکەنی و بەدەستی قژی تێکدا:باشە دەی
‎بردی و ئایسکریمی بۆکری
‎سویون:زۆر بەتامە
‎جیمین:خۆشحاڵم کەبەدڵتە
‎پاشان بەردەوام بوون لەگەران
....
‎تای رایکرد بەدوای لیسا:بۆستە ئەی هاورهاج
‎لیسا بەپێکەنین:نامگریت رێگانادەم
‎تای گرتی و سوریدا و ئەویش پێکەنی
‎لیسا بەپێکەنین:تای دام گرە سەرم دەسوریت
‎تای دایگرت و کەمەری گرت و نزیکی خۆی کردەوە:پێم بڵێ هۆکاری ئەم جوانیەت چیە؟
‎لیسا بەپێکەنین:نازانم ئەی تۆ هۆکاری ئەم قۆزیەتی چیە؟
‎تای پێکەنی:منیش نازانم
‎لیسا بەپێکەنین:دەزانیت من زۆرم خۆشەوێیت
‎تای بەبۆڵەبۆڵ:یا ئەبوو من سەرەتا بیڵێم
‎لیسا پێکەنی و توند رومەتی گرت:ئوووو تۆزۆر شیرینیت خۆشەویستم
‎تای دەستەکانی گرت ونزیکی بویەوەو ماچی کرد:بەڵام بەقەد تۆ ناخۆشەویستم دەی بابچین شتێکی فرێش بخۆین
‎لیسا :ئااا بەڵێ تکایە
‎تای پێکەنی:دەی
....
‎جیمین دانیشتبوو چاوەریی سویونی دەکرد بێتەدەرەوە تا ببینێت ئە جلەی بۆی هەڵبژاردوە چۆنە؟
‎سویون بەدڵخۆشی:جیمیناا
‎جیمین سەری بەرز کردەوە و بەڕڵخۆشی پێکەنی:زۆر جوان بویت خۆشەویستم
‎سویون:دەی تۆش لەبەری بکە
‎جیمین بەبزە:باشە
‎جیمینیش لەبەری کرد  وهات بۆلای
‎سویون کە بینی بەدڵخۆشی توند لەئامیزی گرت:ئوووو جیمینیەکەی من زۆر قۆز بوە
‎جیمین پێکەنی:دەی بابرۆین
‎سویون دەستی گرت و نزیکی خۆی کردەوە:سەرەتا باوێنەیەک بگرین
‎فانیلەیەکی شینی ئاسمانی قۆڵکوڕتیان لەبەر بوو کەلەسەری یەکیان نوسرابوو(I❤U)لەسەر ئەوی تریشان نوسرابوو(LUV MORE)
‎و سویون تەنورەیەکی سپی کورتی لەپێ بوو جیمینیش پانتۆڵێکی سپی لەپێ بوو کە وەک دوو ئاشقی زۆر جوان دەرەکەوتن بەجلی ئاشقان
‎سویون زۆر بەدڵخۆشی هاتو چۆی بوو جیمینیش بەدڵخۆشی و خۆشەویستی سەیری دەکرد
....
‎لیسا بەبۆڵەبۆڵ:یاااا تای منیش وەک ئەوەی ئەوانم دەوێت..
‎تای سەیری  موبایلەکەی دەستی کرد بینی وێنەی جیمین و سویونە لەئنستگرام دانراوە کەوێنەی coupleیان لەبەرە
‎تای پێکەنی:وەرە خۆشەویستم
‎لیسا و تای رەنگی سور و رەشیان هەڵبژارد
‎لیسا:ئوووو زۆر جوانە ،،ئایگو تای تای تۆ زۆر قۆز بویت
‎تای پێکەنی وماچی رومەتی کرد:خۆشەویستەکەم تۆش زۆر جوان بویت
‎پاشان نزیکی ئێوار هەرچواریان لە رێستۆرانتێک کۆبونەوە و نانیان خوارد
‎پاشان پێکەوە ڕۆشتن بۆ ناو شار ودەگەران و کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد تا کات نزیکی (9:00pm)بوویەوە
‎تای لیسای لەئامێز گرت:لیسا خەوی لێکەوت بامن بیبەمەوە
‎جیمین:باشە کەمێکی تر دێینەوە
‎تای:همم
‎سویون بەسەرسورمان:بۆکوێ دەرۆین؟
‎جیمین:وەرە خۆشەویستم
‎جیمین دەستی سویونی گرت و بردی بۆشوێنێکی بەرز کە دەیڕوانیە سەر دەریا و بەهۆی روناکی مانگەوە شوێنەکە زۆرجوان بوو
‎سویون لەجوانی شوێنەکە بێدەنگ بوو بوو هیچی بۆنەدەوترا
‎جیمین لەپشتەوە لەئامیزی گرت و سەری خستە سەر شانی:بەدڵت بوو؟
‎سویون لای کردەوە لای لەکاتیدا جیمین هێشتا کەمەری گرتبو:ئەوە تۆ چی دەڵییت ئەوە زۆر شاهانەیە بەڵکو زۆر زۆر جوانە
‎جیمین بەپێکەنین سەیری لێوی دەکرد:همم وایە
‎سویون رووی وەرگێراوە بۆلای  دەریا  وجیمینیش سەری خستەوە سەر شانی
‎سویون:وااا بەراستی نایابە زۆر سەرنجراکێشە
‎ماوەیەکی زۆر وامانەوە سەیڕیان دەکڕد و سویون رەسمی شوێنەکەی دەگرت لەکاتێکدا لەهەمان باروودۆخی خۆیان بوون پاش ماوەیە جیمین دانیشت وسویونی دانیشاندە ئامێزی و لەپشتەوە لەئامیزی گرت ویاری بەتاڵەقژەکانی دەکرد لەکاتێکدا ئەو سەیڕی جوانی ئەودیمەنەی پێشی دەکرد پاش نیو کاتژمێر جیمین هەستی کرد سویون خەوتوە لەئامیزی گرت و بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکە و کەوتنە رێ بۆماڵەوە ،جیمین سویونی لەسەر جێگاکە پاڵ خست و خۆشی پاڵکەوت وخستیە ئامیزی و زۆری نەبرد ئەویش بەهۆی ماندووی خەوی لێکەوت
‎بەڕۆژی دواتر سویون بەخەبەر هات و روخساری جیمینی بینی وبزەی کرد ماچی رومەتی کرد  دوای ئەنجام دانی روتینی ڕۆژانەی  ڕۆشتە خوار بینی لیسا خواردن ئامادەدەکات
‎سویون:بەیانیت باش
‎لیسا:ئو بەیانیت باش
‎سویون ڕۆشت بۆلای:چیدەکەیت؟
‎لیسا:پەن کێک
‎سویون:ئوو وبەتام دیارە باشە منیش کرێم ئامادەدەکەم تا بیرازێنمەوە
‎لیسا بەبزە:باشە
‎پاش دەخولەک خواردنەکانیان دادەنا تای و جیمین هاتنە خوار
‎تای ماچی رومەتی لیسای کرد:واا ئەو بۆنە خۆشە چیە؟
‎لیسا بەبزە:پەنکێک
‎جیمین بەبزە ماچی روومەتی سویونی کرد:زۆر جوانە خۆشەویستم
‎سویون بەبزە:ئمم رێگابدە بانەیشێوێنم
‎جیمین بەبزە دانیشت و سویون دوای ئەوەی  پەن کێکەکەی رازاندەوە  بۆخۆی و جیمینی دانا و دانیشت
‎تای بەسەرسورمان:ئەی ئێمە؟
‎سویون:لیسا گوتی خۆم دەیرازێنمەوە
‎لیسا بۆخۆیانی دانا:خۆشەویستم ئەوەش هی خۆمان
‎پاشان بەدڵخۆشی نانی بەیانیان خوارد ڕۆشتنە دەرەوەو بریاریان دا بڕۆن بۆشاری یاری و یاری زۆریان تاقیکردەوە پاشان  نانی نیوەڕۆیان خوارد پاشان دیسان دەستیان پێکردەوە،تانانی ئێوارە پاشان نانی  ئێوارەیان خوارد و ڕۆشتن بۆسینەما ‌ئەوڕۆژەشیان بەوشێوایە بەسەر برد بەدڵخۆشی،بەڕۆژی دواتر  جیمین و سویون ڕۆشتن بۆ بوسان  بەرێگەی شەمەندەفەر و بەهۆی ئەوەوە بەیانی زوو کاتژمێر(7:00am)ئامادەبوون لەوێستگەی شەمەندەفەری جیجو و لەناو شەمەندەفەر نانی بەیانیان خوارد  سەیری رێگاکەیان دەکرد چەندە جوان بوو سویون بەزۆر خۆی گرتبوو نەخەوێت بەهۆی ئەوەی شەو بەباشی نەخەوت و خۆی و لیسا گفتوگۆیان دەکرد ودرەنگانێکی شەو خەوتن و جیمین وتای پێش ئەوان خەوتن چونکە ماندوو بون
‎جیمین هەستی پێکرد و سەری سویونی خستە ئامیزی:دەی بخەوە
‎سویون بزەی کرد:سپاس جیمینی
‎جیمین پێکەنی و بەسەر خۆی دەستی دەهێنا بەسەریدا تا کەم کەم سویون خەوی لێکەوت و جیمین بەدرێژای رێگا کتێبی دەخوێندەوە لەکاتێکدا دەستی لەسەر شانی سویون بوو کەخەوتبوو جار جار دەستی دەهێنا بەقژیدا و ماچی دەکرد کاتژمێر(11:00am)گەیشتنە وێستگە
‎جیمین:سویونا،،سویونا!!خۆشەویستم دەی هەستەگەشتین
‎سویون هەستا وچاوی خوراند:ئوو گەشتین
‎جیمین بەبزە:بەڵی دەی خۆشەویستم
‎پاشان ڕۆشتن بۆماڵی باوکی جیمین
‎خاتو پارک سویون و جیمینی لەئامێز گرت:ئوو بەخێر بێن ئازیزەکانم
‎سویون:سپاس پورێ
‎جیمین بەبزە:سپاس دایکە
‎خاتو پارک:وەرنە ژوورەوە هەموان لەژوورەوەن
‎جیمین باوکی لەئامێز گرت:سڵاو باوکە
‎بەرێز پارک:ئوو سڵاو کورم ،بەخێر بێیتەوە
‎جیهیون:ئوو هیونگ هاتیت؟
‎جیمین لەئامیزی گرت:سڵاو هیونی
‎جیهیون:سڵاو مینی
‎جیهیون سویونی لەئامێز گرت:سڵاو بڕاژن
‎سویون سور بوە لەشەرمان و جیمین پێکەنی
‎سویون بەبزە:سپاس هیون باشیت؟
‎جیهیون: بەڵێ سپاس
‎خاتو پارک شەرەبەتی هێنا:دەی وەرن دانیشن
‎سویون و جیمین:باشە
‎خاتو پارک:باشە مینی کورم چۆن بوو هاتن؟گوتت شتێکی گرنگتان پێدەڵێم  چیبوو؟
‎جیمین بەبزە:ئمم دایکە پێم وابێت ئیتر بۆ ئەو نازناوە گەورە بووم چونکە کورەکەت ئێستا خۆشەویستی هەیە و لەداهاتوش هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات
‎خاتو پارک بەبروانەکردن و دڵخۆشی:چییی ؟؟بەراستیی؟؟کوا لەکوێیە بۆچی نەت هێناوە؟
‎جیمین پێکەنی ودەستی سویونی گرت:خۆی لێرە ئامادەیە دایکە گیان ئەو سویونە
‎خاتو پارک و بەرێز پارک و جیهیون بەبڕوانەکرد:چییی؟؟؟؟؟
‎جیمین بەپێکەنین:دەزانم شۆک بوون بەڵام ئەوە راستیەکەیە ئێمە یەکدیمان خۆشەوێت و ویستم ئێوەش بەپەیوەندیەکەمان بزانن
‎خاتو پارک بەدڵخۆشی دەستی سویونی گرت:ئاخ گیان من هەمیشە حەزم کردوە تۆ ببیت بەبوکم چونکە تۆزۆر کچێکی باش و شیرینیت و من تۆم زۆر خۆشەوێت
‎سویون:سپاس پورێ
‎بەڕێز پارک بەدڵخۆشی:کارێکی باشت کرد کورم هەڵبژاردنەکەت شاهانەیە
‎جیمین:سپاس باوکە
‎جیهیون بەدڵخۆشی:من بەبێهۆ ناڵێم براژن،پیرۆزە
‎هەمویان پێکهنین
‎خاتو پارک:دەی خواردنی نیوەڕۆ ئامادەیە
‎پاش ئەوەی بەدڵخۆشی نانیان خوارد
‎سویون و خاتو پارک مێزەکەیان کۆکردەوە وقاپەکانیان شوشت و ئەوانی تر ڕۆشتنە ژووری میوان و گفتوگۆیان دەکرد بەدڵخۆشی
‎پاشان بۆئێوارە سویون و جیمین ڕۆشتن بۆگەران بەبوسان دا و کاتێکی خۆشیان بەسەرە برد
‎جیمین:سویون وەرە شتێک...
‎سویون وەستاندی:جیمینا  بابگەرێینەوە
‎جیمین:بۆچی بێتاقەت بویت؟
‎سویون سەری بەنەخێر لەقاند:نەخێر بەڵام بابڕۆینەوە تا یارمەتی دایکت بدەم ئێستا خواردنی ئێوارە ئامادە دەکات
‎جیمین بەبزە ماچی رومەتی کرد:باشە شازادەکەم
‎دوای ئەوەی ڕۆشتنە ماڵەوە
‎جیمین:گەراینەوە
‎خاتو پارک:ئوو بۆچی بەو زووییە؟
‎سویون بەبزە: ویستم یارمەتیت بدەم بۆئامادەکردنی خواردنی ئێوارە
‎خاتو پارک پێکەنی  ورومەتی توند گرت:ئووو ئازیزەکەم بۆیە تۆم خۆشەوێت
‎سویون پێکەنی وڕۆشت یارمەتی بدات و پێکەوە خواردنەکە ئامادەبکەن،جیمین بەدڵخۆشی سەیری دەکردن
‎جیهیون:شش هیونگ ئەوەندە سەیری مەکە گەرنا دەتوێتەوە
‎جیمین پێکەنی:بەڵام تێر نابم لێی
‎جیهیون پێکەنی:باشە دەی بابڕۆین کەمێک کات بەسەر بەرین
‎جیمین پێکەنی:بابڕۆین
.....
‎تای لیسای لەپشتەوە لەئامێز گرت:خۆشەویستەکەم چیدەکات؟
‎لیسا بەبزە:خواردن ئامادەدەکات
‎تای:هممم بۆنی خۆش دیارە ،،یارمەتیت بدەم؟
‎لیسا:نەخێر پێویست ناکات هەرخۆی خەریکە تەواو دەبم
‎تای ماچی رومەتی کرد:باشە خۆشەویستم
‎تای بەخۆشەویستیەوە سەیری دەکرد و لیساش سەرقاڵی ئامادەکردنی بوو
......
‎خاتو پارک:سویون کچم بڕۆ بانگیان بکە
‎سویون:باشە
‎سویون:مامە خواردنەکە ئامادەیە
‎بەرێز پارک TVکوژاندەوە:باشە کچم
‎سویون دەرگای ژوورەکەی جیهیونی لادا:جیمین ..جیهیون خواردنەکە ئامادەیە
‎جیمین کاتێک یاری دەکرد:باشە خۆشەویستم ئێستا دێین
‎جیهیون:ئێستا دێم نونا
‎سویون:یااا هەستن خێرا بنن ئەوان چاوەرێنن
‎جیمین:خۆشەویستم دواتر
‎سویون ڕۆشت و TVکوژاندەوە:دواتر نیە هەستن
‎جیهیون بەبۆڵەبۆڵ:نوناااا
‎جیمین بەبێزاری:یاا بۆات کرد ئێمە لەکۆتای بوین
‎سویون بەبێزاری:یااا پارک جیمین تورەم مەکە و خێرا هەستە
‎جیمین:جیهیون تۆبرۆ کەمێکی تر ئێمەش دێین
‎جیهیون پێکەنی:باشە هیونگ
‎دوای ئەوەی جیهیون ڕۆشت
‎سویون بەپەشۆکاوی:یااا جیمین بۆواسەیرم دەکەیت؟
‎جیمین قۆڵی گرت  رایکێشاوە ئامیزی زۆر نزیکی بوو سەیری لێو دەکرد:بۆچی وات کرد؟
‎سویون بەشەرم:یاا دوورکەوە ،ب بۆیەوام کرد تا بێیت و نانەکەت بخۆیت
‎جیمین سەیری لێوی کرد:هممم
‎جیمین ماچی لێوی کرد پاشان گازێکی لەلێوی گرت ودوورکەوتەوە
‎سویون بەشەرم و ئازار:یاا بۆوات کرد ئازارت دام
‎جیمین چاوی لەسەر لێوی لانەدا:سزام دایت تا جارێکی تر بێزارم نەکەیت
‎جیمین ماچی رومەتی کرد کەمەری بەردا وپێش ئەو ڕۆشتە خوار ،پاش نانی ئێوارە دانیشتن و گفتوگۆیان کرد تا(10:00pm) بەرێز پارک ڕۆشتە سەرەوە بەمەبەستی خوێندنەوە کتێب و خاتو پارکیش ڕۆشتەسەرەوە بۆئەوەی پشوبدات،جیهیون و جیمین و سویونیش دانیشتن سەیری فیلم یان کرد نیو کاتژمێر پێش کۆتای فلمەکە سویون خەوی لێکەوت  وجیمینیش بردیە ژوورەکەی خۆی و خەوتن و پاش فلمەکە  جیهیونیش خەوت
‎بەڕۆژی دواتر جیمین بەخەبەر هات
‎و فریشتەی دڵی بینی  و بزەی کرد کە چەندە جوان بوو قژی هاتبو سەر روخساری دەستی برد و قژی لادا لەسەر رووخساری وسەیری دەکرد پاشان نزیکی بویەوە وماچی لێوی کرد لەسەرخۆ  ودوورکەوتەوە ،جیمین بەخۆشەویستیەوە سەیری دەکرد تا دەنگی دەرگا کەشەکەی لێتێکدا
‎جیهیون لەپشتی دەرگا:هیونگ خواردنی بەیانی ئامادەیە
‎جیمین:باشە ئێستا دێین
‎سویون لەدەنگیان بەخەبەر هات
‎جیمین بزەی کرد:ئوو بەیانیت باش خۆشەویستم
‎سویون:بەیانیت باش..بۆستە من چیدەکەم لێرە؟
‎جیمین بەبزە:مەبەستت چیە؟
‎سویون بەپەلە بەشەرم  وپەشۆکاوی هەستا:ئای خودایە ئێستا چیبکەم چۆن روبەرویان ببمەوە باشە تۆ بۆمنت هێنابۆئێرە ئەوە جوان نیە
‎جیمین پێکەنی:خۆشەویستم تۆ لەکۆتایەکەی دەبیت بەهاوسەری من ئیتر بۆچی شەرمیان لێدەکەیت،پاشان من هیچ رێگایەکی ترم نەبوو ژووری زیادەمان نەبوو
‎سویون بەبێزاری:یاا دەتتوانی لەژورەکەی جیهیون بخەویت
‎جیمین:یااا من خۆشەویستەکە لێرە بێت بۆچی بچم بۆلای کەسێکی تر؟؟
‎سویون بەبێزاری:ئاااە من ئێستا چیبکەم؟؟
‎جیمین بەبزە:زۆر ئاسانە دڕۆین ودادەنیشین وەک ئەوەی هیچ نەبوو بیت
....
‎جیمین وسویون دووڕۆژ لەماڵ باوکی جیمین مانەوە دواتر گەرانەوە سیول شەوی ڕۆژی دووەم گەرانەوە و ڕاستەوخۆ خەوتن
..
‎لیسا:کچێ لەسەر خۆبە تاتێبگەم چی دەڵێیت؟؟
‎سویون بەپەشۆکاوی و دودڵی:جیمین داوای کردووە بۆیەکەم ژووانمان دەر بچین
‎لیسا کێشای بەنێوچاوانیدا:ئااخ لەدەست ئێوە بۆ مانگێکە دەچێت لەپەیوەندی دان تائێستا نەڕۆشتنەتە یەکەم ژوانتان؟؟
‎سویون:لیساااا
‎لیسا:باشەباش،بۆکەی؟
‎سویون:گوتی دووکاتژمێری دیکە بەدواتدا دێم
‎لیسا:باشە تۆ بڕۆ خۆت بشۆ و ئەوی تر بۆخۆم جێبهێڵە
‎سویون بەپەشۆکاوی:بەڵام من جلێکی جوانم نیە بۆ ژووانەکەم
‎لیسا:خۆم بەدوای شتێکی نایاب دەگەرێم بۆت لە ئنتەرنیت
‎سویون ماچی ڕومەتی کرد:ئاشقتم
‎لیسا پێکەنی پاشان عەزێکی ناسکی جوانی بۆهەڵبژارد و کری  وسویون هاتە دەڕەوە  لەحەمام ڕۆبی حەمام لەبەر بوو،لیسا مەیک ئەپێکی ناسکی بۆکرد وقژی بەجوانی بۆرێک خست زۆری نەبرد درا لەدەرگا و جلەکەشی گەشت
‎لیسا:دەی برۆ لەبەری بکە
‎دوای ئەوەی تەواو ئامادەبوو
‎لیسا:وااا برواناکەم  تۆسویونیت؟؟وااا زۆر جوانیت ئای دڵنیام جیمین شێتەبێت گەر وابتبینێت
‎سویون بەشەرم:یااا بەوردایەش نا
‎لیسا:ئای بەڵام بەراستی وایە تۆشاهانەیت
‎پاش دەخولەک جیمین لەپێش دەرگابوو
‎لیسا:دەی بڕۆ
‎سویون:سپاس
‎لیسا بەبزە:شایەنی نیە
‎جیمین سەری بەرز کردەوە کاتێک دەرگا لادرا و شۆک بوو لەشوێنی خۆی نەجوڵا
‎سویون بەشەرم:یااا واسەیرم مەکە
‎جیمین پێکەنی بەدڵخۆشی:بەدەستی من نیە شازادەکەم ئەوەندە جوانە!
‎سویون بەشەرم وبزە:برۆین
‎جیمین پێکەنی ودەستی گرت:بەڵێ خۆشەویستم
‎گەشتنە شوێنی مەبەست و دانیشت نانی نیوەڕۆیان خوارد
‎جیمین بەبزە دەستی گرت بوو:خواردنەکەت بەدڵە
‎سویون بەشەرم:یااا بەوشێویە نیگام مەکە و بەوشێویەش مامەڵە مەکە من رانەهاتووم
‎جیمین پێکەنی:زۆر زۆر جوانیت،زۆر شیرینیت زۆر شێتیت و منیشت لەگەڵ خۆتدا شێت کردوە ئیتر بۆلۆمەم دەکەیت لەسەر رفتار و نیگاکانم؟
‎سویون بەشەرم پێکەنی و لەناکاو میوزک لێدرا وهەردوکیان سەریان بەرز کردەوە سەیریان کرد
‎جیمین بەبزە دەستی بۆدرێژ کرد:خۆشەویستم
‎سویون بەشەرم دەستی خستە ناو دەستی و ڕۆشتن سەمایان کرد سویون دەستی خستبوە سەرشانەکانی و جیمینیش کەمەری گرتبوو جیمین بەپێکەنینێکی سەرنج راکێس سەیری دەکرد  چاوی لەسەری لانەدەدا و بەردەوام سەیری دەکرد سویون شەرمی کرد وسەری کردەخوار
‎جیمین بەبزە سەیری نێو چاوانی کرد:بۆچی سەیرم ناکەیت دەی سەیری نێوچاوانم بکە تا مەست ببم پێی
‎سویون بەشەرم سەری خستە سەر سنگی:یاا من زۆر شەرم دەکەم وا  مەکە
‎جیمین بەپێکەنینێکی سەرنجراکێش نزیکی گوێی بویەوە:بەڵام تۆ ئەمڕۆ زۆر جوانیت من ناتوانم چاوەکانم لەسەرت لابەم
‎سویون لەسەرخۆ دای لەسنگی:یااا بەسە ئیتر
‎جیمین پێکەن پاشان بەردەوام بون لەسەما کەیان
‎پاشان ڕۆشتن بۆ گەران و دەگەران تا لەنزیکی روباری هان وەستان
‎جیمین بەخۆشەویستیەوە سەیری کردو  قژی لەسەر روخساری لادا:خۆشەویستم
‎سویون بەبزە:همم
‎جیمین:دەزانیت تۆم زۆر زۆر خۆشەوێت
‎سویون بەشەرم بزەی کرد:ئەوە باش دەزانم و منیش خۆشمەوێیت
‎جیمین بزەی کرد:نزیک بەوە
‎سویون بەسەرسورمان:همم؟
‎جیمین دەستی گرت و نزیکی خۆی کردەوە وملوانکەکەی دەرکرد و کردیە ملی (شێوەی مانگی چواردە بوو )ولەنزیکی مایەوە وماچی ملی کرد و دوورکەوتەوە بەپێکەنینێکی سەرنجراکێش
‎سویون بەدڵخۆشی:ئەوە چیە؟
‎جیمین بەبزە کەمەری گرتبوو:ئەوە دیاریەکی بچوکە لەمنەوە بۆ خۆشەویستەکەم
‎سویون بەپێکەنین:زۆر زۆر جوانە
‎جیمین:بەڵام هاوشێویەی جوانی تۆ نیە
‎سویون بەشەرم:سپاس خ خۆشەویستم
‎جیمین کە گوێی لێبوو لەکۆتایدا پێ گوت خۆشەویستم توند دەستی گرت ورایکێشاوە ئامێزی و ماچی لێوی کرد وئەویش ماچی کرد پاش چەند خولەکێک لێی دوورکەوتەوە و لەئامێزی گرت:زۆر زۆرم خۆشەوییت
‎سویون:منیش خۆشمەوییت
‎پاشان ڕۆشتن و گەران تانزیکی شەو پاشان نانی ئێوارەیان لە رێستۆرانتێک خوارد و دواتر ڕۆشتن بۆسینەما پاشان شەو گەڕانەوە ماڵەوە و خەوتن
....
‎پاش حەفتەیەک   لیسا ڕۆشتبوو بۆ سەردانی دایک وباوکی بۆ نیوزلاند  وسوین یارمەتی دایکی دەدا لەپاککردنەوەی ماڵەکە بۆیە جیمین وتای و کوک رۆشتن بۆکافیەک تا کاتێکی خۆش بەسەر بەرن
‎جیمین:بۆچی هەستەکەم ئێوە شتێک دەشارنەوە؟
‎تای بەپێکەنینێکی گێلانە:وەکوو چی؟؟
‎کوک پێکەنینە کەورێشکیەکەی خۆی کرد:مەگەر چی هەیە جیمینشی
‎جیمین بەبێزاری شەربەتەکەی خواردەوە:یااا چەند جار گوتم بەوشێویە بانگم مەکە
‎پاش کاتژمێرێک جیمین ڕۆشت بۆماڵەوە
‎تای:یا کوک ئەو برە زۆر نەبوو؟دەترسم مەترسی دروست بکات
‎کوک پێکەنی:مەترسە جیمینشی بەهێزە هیچی لێنایەت
‎جیمین لەژووری دانیشت لەماڵەکەی خۆی هاتو چۆ بوو پەشۆکاو دیار بوو لەکاتێکدا ئارەقێکی زۆری کردبوو و وە بەزۆر هەناسەی دەدا
‎جیمین بەتورەی:بەنەفرەت بن تای و کوک ئەبێت سزاتان بەدم،،ئااا توشی چیان کردم من ئێستا چی کەم؟؟
.......
لە وانەیە بلێن ئەمە نھێنی چی تێدایە چێروکە کەم تازە دەست پی ئەکات بویە زو بریار مەدەن لەوانەیە ھەتە پارتی ٩ ئێنجا نھێنیە بچوک دەر بکەوی avannnnnnnnnnn love you❤️❤️
#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_namjoon_kim_seokjin_min_yoongi_jung_hosok_park_jimin_kim_taehung_jeon_jongkook_bts

Lost in love🖤Where stories live. Discover now