Pt.2

3.6K 379 15
                                    

#Lost,#part2
#thinking_about_our_realation_ship

‎جیمین توند لەئامێزی گرتی و پێکەنی
‎سویون لەکاتێکدا هێشتا لەئامیزی جیمین بوو:جیمین تکایە لێرە بمبە دەرەوە من زۆر شەرمەکەم
‎جیمین پێکەنی:باشە خۆشەویستم
‎جیمین لەئامێزی گرت و بردەیە دەرەوەی کافتریا و ڕۆشتن بۆ باخچەی زانکۆ
‎سویون بەشەرم:یا من بەوشێوەیە نەم گوت
‎جیمین پێکەنی:ئێ بەڵام ئەوە ئاسانتر بوو پاشان من کەی بەوشێوەیە هەڵمنەگرتویت تا شەرم بکەیت
‎سویون بەکەمێک تورەی:یا پارک جیمینی نەفرەتی بەسە واز بێنە لەم رفتارانەت تێگەیشتیت...
‎جیمین دەستی بەرز کردەوە وەک ئەوەی خۆی بدات بەدەستەوە:باشە ببورە
‎سویون بەبێزاری لەسەر زەویەکە دانییشت بەکەمێک بێزاری و گیای سەر زەویەکەی هەڵدەکەند و کوت کوتی دەکرد جیمین بەپێکەنین دانیشت و لەپشتەوە سویونی لەئامیز گرت و سەری خستە سەر شانی سویون
‎جیمین ماچی ملی کرد:خۆشەویستەکەی من بۆچی بێتاقەتە؟
‎سویون سور بووە لەشەرمان:یا جیمین دوورکەوە ئەوە تۆچیەکەیت؟
‎جیمین توندترلە ئامێزی گرت و دەستەکانی لەسکی توند کرد و پشتی سویونی لکاند بەخۆیەوە:ششش بێدەنگ بە ورێگام بدە چێژ وەربگرم لەبۆنەکەت
‎سویون:بەڵام
‎جیمین چاوەکانی داخستبوو :پێت دەڵێم بێدەنگ بە زۆرمەڵی
‎سویون بێدەنگ بوو دەستەکانی لەسەر دەستی جیمین بوو پشتەسەری لەسەر سنگی  جیمین بوو جیمینیش سەری لەسەر شانی دانابوو چاوی داخستبوو ماوەیەکی زۆر وامانەوە بەبێدەنگی هەتا سویونیش لەگەڵ بارودۆخەکە راهاتوو هەستی بەئارامی و دڵخۆشی کرد
،،
‎لەشوێنیک دوور لەوان
‎لیسا:ئوو سەیریان بکە چەندە جوانن ئەو دوئاشقە!!
‎تای لەپشتەوە لەئامیزی گرت:بۆچی ئێمە زۆر لەوان باشترین
‎لیسا بەکەمێک شەرم:ئای تای من مەبەستم ئەوەنە بوو بێگومان ئێمە باشترینین
‎تای پێکەنی و ماچی ملی کرد پاشان رویکردە خۆی ونزیکی لێوی بویەوە وماچی کرد
‎جۆنگ کوک بەبێزاری:یا لەپێش چاوی من مەیکەن
‎تای دوورکەوتەوەو لیسای لەئامێزی گرت:جاکێ گوتی لێرە بۆوەستەو سەیرمان کە پاشان دەتوانیت خۆشەویست بۆخۆت پەیدا بکەیت
‎جۆنگ کوک:نامەوێت جاری، گەنجی خۆم لەم شتە بێکەڵکانە بەهەدەر نادەم، من دەرۆم بۆ خوێندنگە تەنها ویستم دڵنیابم ئەم دوانە پەیوەندیەکەیان سەری گرت یان نا..
‎تای سەیری لێوی لیسای کرد:باشە مادام بڕۆ ورێگەم بدە لەگەڵ خۆشەویستەکەم کاتێکی خۆش بەسەربەرم
‎جۆنگ کوک بەبێزاری:ئاە کە بێزار کەرن
‎لیسا پێکەنی:دڵنیام ڕۆژێک لەو قسانەی پەشیمان دەبێتەوە
‎تای پێکەنی:بەڵێ بێگومان چونکە تەنها ئاشقان دەزانن خۆشەویستنی کەسێک چەندە هەستێکی ئارام بەخش و خۆشە(لەکۆتای قسەکەی نزیکی روخساری بویەوە)
.،،،
‎جیمین چاوی کردەوە دوای ئەوەی هەستی بەقورسی جەستەی سویون کرد پێکەنی چونکە زانی خەوتوە وە دڵی خۆش بوو چونکە ئامێزی توانی ئاسودەی ببەخشێت بەسویون،کەمێک لێی دوورکەوتەوەو و لەئامێزی گرت ڕۆشت پاڵی داوە دارەکە و سەری سویونی خستە ئامێزی ویاری بەتاڵە قژەکانی دەکرد و بەدڵخۆشی سەیری دەکرد وجار جار ماچێکی دەکرد
‎سویون پاش پانزە خولەک بەخەبەر هات و سەیری ئاسمانی کرد و روخساری جیمینی بینی و بزەی کرد چونکە ئەوە یەکەم جاری نیە بەم شێوەیە بخەوێت
‎جیمین:خۆشەویستەکەم باش خەوت؟
‎سویون هەستا:بەڵی سپاس
‎جیمین پێکەنی:دەی بابچین بۆ وانەکەمان دەخولەکمان لەدەست چوە
‎سویون بەسەرسورمان:چی؟؟
‎جیمین:بۆچی سەرت سورما
‎سویون:ئاا مامۆستای ئەم بەشە زۆر درژ و بێزار کەرە نیگاکانی وام لێدەکات بترسم
‎جیمین پێکەنی:مەترسە من لەگەڵتم گەر بشیەوێت بەو شێوەیە سەیرت کات ئەوە دەیکوژم
‎سویون بەبێزاری:ناتکایە تاقەتم نیە دیسان بچیتە زندان
‎جیمین پێکەنی:باشە بابچین
‎رۆشتنە ناو هۆڵەکەیان
‎ مامۆستاکەیان بەتورەی سەیری کردن:ئەکرێت رونی بکەنەوە بۆچی دواکەوتن؟
‎جیمین زۆربەئاسای:خۆشەویستەکەم کەمێک ماندوو بوو ویستی پشوبدات بۆیە دواکەوتین
‎مامۆستا وایزانی ئەمەش فێڵێکی تریانە چونکە چی دواکەتبان بەفێڵ و بیانو دەهاتنە ژوورەوە و زۆرجاریش شەریان دەکرد ویەکدیان تاوانبارەکرد:وادەزانیت من دەخەڵەتێنیت بەریز پارک جیمین من باش دەزانم ئەمە یەکێکی ترە لەفێڵەکانت
‎جیمین بەپێکەنین:ئو وادیارە مامۆستاش دەیەوێت لەپێشی ماچت بکەم؟ باشە
‎جیمین سویونی راکێشاوە ئامێزی و نزیکی لێوی بویەوە و خەریک بوو ماچی بکات
‎مامۆستا تورەبوو:باشە بچنە دانیشن دەی
‎جیمین پێکەنی ودوورکەوتەوە و ڕۆشتن دانیشن:بەڵام ئێمە هەر بەراستی لەپەیوەندین بابزانیت(لەکۆتای قسەکەی چاوێکی لەمامۆستا داگرت و ڕۆشتە شوێنی خۆی)
‎دوای وانەکە جیمین قۆڵی سویونی گرت و ڕۆشتن بۆناوئۆتۆمبیلەکە
‎سویون:جیمینا من برسیمە
‎جیمین پێکەنی:باشە خۆشەویستم ئێستا دەچین بۆرێستۆرانت
‎سویون بەبێزاری:یاا جیمین چەند جار پێم گوتیت پێم مەڵی خۆشەویستم من خۆشەویستی تۆ نیم
‎جیمین پێکەنی:تەنها بەختی خۆم تاقیدەکەمەوە تابزانم کەی وەڵامی خۆم وەردەگرم ولەتۆوە گوێم لێدەبێت
‎سویون بەبێزاری:گوێت لەچی بێت؟
‎جیمین پێکەنی:لەوەی بڵییت "بەڵێ خۆشەویستم"
‎سویون بەبێزاری:بەخەویش نایبینیت!!
‎جیمین ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و نزیکی بویەوە:تۆ بۆچی ئەوەندە سەیریت؟؟؟رەتم نەکەیتەوەو قەبوڵیشم ناکەیت!؟
‎سویون بەشەرم و شڵەژاوی:مەبەستت چیە ؟؟دوورکەوە
‎جیمین پێکەنی وسەیری لێوی کرد و ماچی کرد ودوورکەوەتەوە پاشان سەیری نێوچاوانی کرد:بینیت!!ماچم کردیت منت نەوەستاند و تورەش نەبویت لەسەری بەڵام لەهەمان کاتیش دا ماچم ناکەیت و بەردەوام رەتی دەکەیتەوە ببین بەخۆشەویست ئەم رفتارانەت ناوبنێم چی؟؟همم،پێم بڵێ پەیوەندەکەمان ئێستا ناوی چیە؟؟بەهۆی ئەوشتانەی لەنێوانمان رویدا لەم دوایە هاورێ نەماین بەڵام خۆشەویستیش نین!!باشە ئێمە پەیوەندیەکەمان ناوی چیە؟؟من ونبوم لەناو ئەم پەیوەندیە سەیرە
‎سویون بەپەشۆکاوی سەیری چاوی کرد:دوورکەوە
‎جیمین سەیری چاوەکانی کرد:ئەو چاوانەت شتێکم پێدەڵێت و زمانیشت شتێکم پێدەڵیت بەڵام لەکۆتایدا دەزانمم
‎جیمین دوورکەوتەوە و بەردەوام بوو لەلێخورین تاگەیشتنە شوێنی مەبەست بەدرێژای کات هەردوکیان بێدەنگ بوون و بیریان دەکردەوە
‎دابەزین و ڕۆشتنە ناوەوە بۆچێشتخانەکە و شوێنی هەمیشەی خۆیان هەڵبژارد چونکە هەمیشە دێن بۆ ئەم شوینە جیمین خواردنی پێدا بەو پێیە دەستی بریندار بوووەلەگەڵ ئەوەشدا خۆشی نانی دەخوارد
‎سویون زۆر دودڵ وپەشۆکاو بوو بەبێدەنگی سەیری جیمینی دەکرد کە بزەی بۆدەکرد و بیری لەقسەکانی دەکردەوە و بیری لەخۆی دەکردەوە
‎دوای ئەوەی خواردنیان خوارد جیمین دەستی گرت:دەی بابڕۆین
‎سویون سەیری دەکرد و بیری دەکردەوە و جیمین سەری جوڵاند وەک بڵێی چیە؟
‎سویون سەری بەنەخێڕ لەقاند:بابڕۆین
‎پێکەوە لەباخچەی گشتی سیول رێیان دەکرد وسەیری دەوروبەری خۆیان دەکرد
‎جیمین دەستی گرت و وەستاندی:سویون چیتە؟؟زۆر بێدەنگیت تۆ هەرگیز وانیت؟ئەوە سروشتی تۆ نیە!
‎سویون بەدودڵی:ئاە نازانم بەنەفرەت بیت منت شێواندە خۆشم نازانم چیدەکەم
‎جیمین پێکەنی و کەمەری گرت و دەستی دالەرومەتی:تەنها خۆت بدە دەستی هەستەکانت با ئەو بریار بدات
‎سویون بەدودڵی:بابچین کەمێک بخۆینەوە من دەمەوێت بێزاری خۆم دەرکەم ولەم دودڵیەم دەرچم
‎جیمین بەبزە:باشە
‎ڕۆشتن و دانیشتبوون دەیان خواڕدەوە و جار جار گفتوگۆیان دەکرد
‎سویون هەستا بڕوات سەما بکات جیمین دەستی گرت:چیە؟
‎جیمین:دوورمەکەوە لەپێش چاوم
‎سویون بەبێزاری:تۆ لەکەیەوە ئاوا مامەڵە دەکەیت ؟
‎جیمین دەستی گرت و خستیە ئامێزی:ئەڵێی بیرت چوو من هەمیشە وابووم و پێم ناخۆش بووە لەپێش کەسانی تردا سەما بکەیت
‎سویون بەبێزاری:بەڵی بەڵێ دەزانم ئێستاش وازم لێبێنە بڕۆم
‎جیمین بەری دا وسویون ڕۆشت دەستی کرد بەسەماکردن و کاتێکی خۆشی بەسەربرد تا تورەیەکی سەیر دایگرت کاتێک بینی کچێک نزیکی جیمین بویەوە
‎کچەکە ویستی بچێتە ئامێزی ودەستی دەهێنا بەروخساریدا:کوری قۆز خۆت بەتەنها لێڕە چی دەکەیت؟؟وەرە باکاتێکی خۆش بەسەربەرین
‎جیمین ویستی تورەبێت بەڵام کاتێک سویونی بینی بێدەنگ بوو بزەی کرد:چیت دەوێت کچی جوان؟
‎کچەکە بەپێکەنین نزیکی روخساری بویەوە:ئەبێت چیم بوێت لەکورێکی وا قۆز و سەرنجراکێش؟
‎سویون توند قۆڵی گرت و دووری خستەوە بەتوڕەی:ئەوە پێت وایە چیەکەیت هەی سۆزانی بێنرخ
‎کچەکە بەدرژی خۆی نزیک کردەوە لەجیمین:تۆ پەیوەندیت بەمنەوە چیە؟؟ ئێمە کاتێکی خۆشمان بەسەرەبرد
‎سویون بەتورەی سەیری کرد:بەدەستەکانی خۆم پارچە پارچەت دەکەم گەر نزیکی ببیتەوە!!
‎جیمین پێکەنی بەدڵخۆشی کاتێک زانی سویون غیڕەی لێدەکات:بۆچی سویون کچێکی جوان و سەرنجراکێشە
‎جیمین کچەکەی نزیکی خۆی کردەوە:پاشان کاتێکی خۆش بەسەرەبەین ئەی وانیە؟
‎کچەکە ماچی رومەتی کرد و دەستی دالەسنگی:بەڵێ بێگومان کوری قۆز شەوێکی دوورو درێژ  وبەچێژمان لەپێشە
‎سویون دڵتەنگ بوو بەو رفتارانەی جیمین و بەتورەی و گریان:بەنەفرەت بیت پارک جیمین  بەنەفرەت بیت من زۆر رقم لێتە
‎سویون بەدەم گریان رای کردە دەرەوە لەشوێنەکە و بەسەر شەقامەکەدا رایدەکرد
‎جیمین شۆک بوو لەرفتاڕەکەی وبەپەلە رایکرد بەدویدا:یاا سویونا بۆستە بۆستە، سویونا!
‎سویون بەگریان بەردەوام بوو لەراکردن:دوورکەوە نەفرەتی!!دوورکەوە درۆزنی گەمژە
‎جیمین پێکەنی و خێراتر رایکرد پاشان توند دەستی گرت ورایکێشاوە ئامێزی
‎سویون بەدەم گریان لێیدەدا و پاڵی دەنا تا وازی لێبێنێت:بەرم بە گەمژە بەرمبە من رقم لێتە دوورکەوە پارک جیمین
‎جیمین بەپێکەنین:نامەوێت خۆشەویستە غەیورەکەم دوورناکەومەوە لێت چونکە نامەوێت
‎سویون بەتورەی وگریان: پێت گوتیت دوورکەوە هەی فێڵ باز بەمن دەڵێیت خۆشمەوێیت کەچی زۆر بەئاسانی بەو کچە دەڵێیت ئەمشەو پیکەوە دەبین!!
‎جیمین پێکەنی:شێتە من تەنها بۆ ئەوە وام کردت تۆ تاقیبکەمەوە ،گەر تۆ هەستی خۆتم بۆدەرببریت  پێم بڵێیت تۆش منت خۆشەوێت من شتی واناکەم تۆ ناتەوێت من خۆشەویستت بم بۆیە منیش ناچارم وات لێبکەم تا هەستی خۆت دەربریت
‎سویون بەگریان:بەڵام بەوشێویە ئازارت دام
‎جیمین دووری خستەوە وماچی لێوی کرد پاشان سەیڕی نێوچاوانی کرد:بۆچی ئەوەندە شێتی دەڵێی من ناناسیت من چوار ساڵە هاورێی تۆم مەگەر نازانیت من چۆن کەسێکم؟؟چۆن گومان دەکەیت من یاری بەهەستی تۆبکەم
‎سویون هەستی بەراستگۆی کرد لەقسەکانی و پێکەنی و جیمین دڵخۆش بوو بەرزی کردەوە وسوری دا و سویونیش پێکەنی پاشان
‎جیمین دایگرت ودەستی گرت:بڕۆینەوە خۆشەویستم؟؟
‎سویون پێکەنی:نەخێر بابچین بۆ  سینەما پێم خۆشە سەیری فیلم بکەین
‎جیمین پێکەنی:باشە بابچین
‎سویون  جیمین ڕۆشتن بۆ سینەما و سەیری فیلمیان دەکرد نزیکی کاتژمێر(10:00pm)لە سینەما دەرچون و لەرێگادا بوون بۆ ماڵەوە وبریاریاندا رێبکەن بۆخۆیان
‎لەناکاو چەند کەسێک پێشیان گرتن و دەورەیان دان
‎جیمین سویونی خستە پشتی و بەتورەی سەیری کردن:ئێوە کێن؟؟
‎یۆنگدۆ هاتە پێشەوە:سڵاو سپرایزەکەی منتان پێچۆن بوو
‎جیمین بەتورەی:بیک یونگدۆ لێرە بڕۆ تانەم کوشتویت
‎یۆنگدۆ:ناتکایە من دەترسم،،،پێت وایە من دەترسێنیت؟؟هێرش بکەن
‎جیمین ڕۆشتە پێشەوە وشەری لەگەڵیان کرد لەکاتیکدا سویون دەترسا و دووروەستابوو بەنیگەڕانی
‎سویون بەترس پەیوەندی بەتای کرد:تای خێرابە یارمەتیمان بە یونگدۆ و چەند کەسێک شەر لەگە جیمین دەکەن
‎تای بەپەلە هەستا:چی؟؟ئەو نەفرەتیە ،ئێوە لەکوێن؟
‎سویون پێش ئەوەی قسەبکات یونگدۆ موبایلەکەی بردو دایخست و لێی نزیک بویەو
‎سویون بەترس:جیمیناا
‎جیمین لایکردەوە وبینی یونگدۆ نزیکی سویون دەبێتەوە بەتوڕەی:نزیکی مەبەوە نەفرەتی!!دورکەوە لێی
‎جیمین ویستی بروات بۆلایان بەڵام ئەو کەسانەی لەوێ بوون رێگایان نەدەدا و شەریان لەگەڵ دەکرد
‎سویون بەترس رایکرد و یونگدۆ بەدوایدا سویون دوورکەوتەوە و رایدەکرد بەوهیوایە یونگدۆی ونکردبێت  ولەپشتی دارێک خۆی شاردەوە وفرمێسکی چاوەکانی نەدەوەستان
‎لەناکاو یونگدۆ دەستی گرت و ئەویش هاواری کرد و دەستی کرد بەلێدانی
‎یۆنگدۆ زلەیەکی لێدا:بێدەنگبە نەفرەتی هاوارەکانت بۆ کاتی خۆی هەڵبگرە
‎سویون لەمەبەستی تێگەشت ودەستی کرد بەلەرزین لەترسا:ناتکایە وازم لیبێنە تکایە دەستم لێمەدە دوورکەوە تکایە
‎یونگدۆ پێکەنینێکی خراپی کرد:دواکەوتی ئازیزەکەم
‎یونگدۆ دەستی کرد بەماچکردنی و وازی لێنەدەهێنا  و دەست دەدا لە جەستەی تا لەناکاو هەستی کرد بەکەسێک دووری دەخاتەوە لە سویون وبینی جیمین بوو جیمین بەتورەی و بەوپەری هێزی دەستی کرد بەلێدانی و وازی لێنەهێنا تا بێهۆشی کرد
‎سویون بەترس و لەرز وگریان:جیمین تکایە وازی لێبێنە دەی کوژیت تکایە بەسە ئیتر
‎جیمین لێی دوورکەوتەوە ونزیکی سویون بویەوە وزۆر دڵتەنگ بوو بەهۆی بارودۆخی سویون کە دەلەرزی و روخساری و قژی و جلەکانی شێواو بوو و دەگریا و لێوی و  کەمێک بریندار بوو بوو وە خوێن لەلوتی هاتبوو  بەهۆی ئەو زلەیەی لە یۆنگدۆوە وەیگرتبوو
‎جیمین نزیکی بویەوە و لەئامیزی گرت:ششش تەواو مەگری من لەگەڵت ئەو بوێری ئەوەناکات جارێکی تر نزیکت بێتەوە تەواو مەترسە من لەلاتم
‎سویون لەئامیزی گرت دەلەرزی لەترسا و دەگریا بەدەنگی بەرز:زۆر ترسام!!
‎جیمین توند تر لەئامیزی گرت:مەترسە رێگانادەم هیچت لێبکات لەسەر خۆبە هیچ نیە تەواو تێپەری ئارامبە
‎سویون هەربەردەوام بوو لەگریان جیمین لەئامێزی گرت و بەرێ کەوت بۆئەوەی بچنەوە ماڵەوە لەرێگدا تایهیونگ بەئۆتۆمبێل لەپێشیان وەستا و دابەزی
‎تای بەنیگەرانی:جیمین چی رویداوە ئێوە باشن؟
‎جیمین:باشین تای دەی مادام هاتیت وەڕە بمان گەیەنە ماڵەوە
‎تای بەنیگەرانی:بەڵام تۆ؟
‎جیمین:من باشم خەمت نەبێت دەی بابرۆین سویون زۆر ترساوە بابیبەمەوە تا پشوبدات
‎تای:باشە دەی سەرکەوە
‎جیمین لەدواوە سەرکەوت و سویونی خستە ئامێزی و سویون لەرێگادا خەوی لێکەوت کەگەیشتن ماڵەوە
‎ جیمین سویونی لەئامێز گرت ودابەزی:سپاس تای
‎تای:ئاگات لەخۆت بێت هەرچی بوو پەیوەندی بکە
‎جیمین بزەیەکی بۆکرد و تای ڕۆشتەوە جیمین سویونی بردە سەرەوە بۆژوورەکەیو داینا لەسەر جێگاکە و چاکەتەکەی داکەند و پێڵاوەکانی داکەن لەوکاتەدا سویون بەخەبەر هات بینی جیمین خەریکێتی
‎جیمین سەیری کرد بینی بەخەبەرە:ببورە بەخەبەرم هێنایت
‎سویون هەستا ولەئامێزی گرت وجیمینیش لەئامێزی گرت
‎جیمین دەستی هێنا بەسەریدا:تەواو مەترسە من لەگەڵتم
‎سویون دوورکەوتەوەو دەستی دالەروخساری:تۆباشیت؟؟
‎جیمین بزەی کردو دەستی گرت:من باشم مەترسە،دەی مادام بەخەبەر هاتیت هەستە باڕوخسارت بشۆین ببینە لوتت هەرخوێنە
‎سویون دەستی گرت:بەڵام تۆزۆر برینت هەیە باسەرەتا تۆ چارەسەر بکەین
‎جیمین پێکەنی:خەمی منت نەبێت باسەرەتا برینەکەی تۆ چارەسەر بکەین
‎جیمین دەستی گرت وبردی لەدەستشۆرەکە روخساری شۆرد پاشان هێنای ولەسەر جێگاگە داینیشاندو جانتای چارەسەری خێرای هێنا و برینەکەی لوتی سری و مەڵهەمی بۆلێد پاشان لێویشی سری و مەڵهەمی لێدا
‎سویون سەیری دەکرد چەندە بەنیگەرانی وترسەوە خەریکێتی جیمین هەمیشە گرنگی پێداوە بەڵام ئەم جارە سویون هەستێکی جیاوازی هەبوو
‎سویون:خۆشمەوێیت
‎جیمین شۆک بوو سەری کرد:چی؟
‎سویون بەپێکەنین:ئەمجارەیان دڵنیابومەوە لەهەستەکانم ،،خۆشمەوێیت !!
.........
‎ببورن هاورێیان من لە پارتی یەکە  هەڵەیەکی بچوکم کرد ئەویش ئەوەیە ساڵی 2019نیە ئەو ساڵەی لەچیرۆکەکەدا تێیداین بەڵکو 2016یە کە دەکاتە دووەم ساڵی زانکۆ وە لەتەمەنی 17ساڵیەوە هاورێن  واتا لە2013وە وە ئێستا 21ساڵن،،
‎ئەم چیرۆکە پرە لەنهێنی سەرنجڕاکێش لەداهاتوو دەیزانن

#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_namjoon_kim_seokjin_min_yoongi_jung_hosok_park_jimin_kim_taehung_jeon_jongkook_bts

Lost in love🖤Where stories live. Discover now