Pt.16

1.1K 199 3
                                    

Zor daway libordn akan bas baxwa barozhw bom amro namtwani poste kam azanm esta alen bo barozhw bwa walahe daikm wte barozhw ba etr do3am akrd bas eshalla ka aw esha bo petan alem boche do3am akrd enja supas 😊🥺

#Lost,#part16
#happy_days_in_new_yourk
‎ڕۆشتن بۆ شاری یاری و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد و یاری نوێیان زۆر تاقیکردەوە  و خواردنی بەتامیان زۆر تاقیکردەوە
‎سویون:جیمینا باسواری چەرخو فەلەکیش ببین تا شار ببینین لەبەرزی
‎جیمین دەستی گرت:باشە بابچین
‎سەرکەوتن و دیمەنی شار زۆر زۆر جوان بوو
‎سویون بەسەرسورمان:وااا بەراستی زۆر نایابە
‎جیمین بەدڵخۆشی:بەڵێ بەراستی شارێکی زۆر جوانە
‎سویون بەبزە سەیرێکی کرد ولەناکاو پێکەنینەکەی گۆڕی بۆ پێکەنینێکی خراپ
‎سویون ئاماژەی بۆخوارەوە کرد:جیمین سەیرکە
‎جیمین سەیری کرد و لەناکاو سویون کەمێک پاڵی نا و جیمین ترسا و هاواری کرد و خۆی گرت
‎جیمین بەپەشۆکاوی:یااا سویون بۆوات کرد ئااا زۆر ترسام
‎سویون زۆر پێکەنی:ئااا لەکۆتایدا تۆڵەی خۆمم کردەوە هههه ئەگەر روخساری خۆتت دەدی ئای کەکۆمیدی بوویت
‎جیمین بەتورەی:ئاا بەڵام ئەوە هیچ خۆش نەبوو
‎سویون زمانێ لێدەکرد:پەیوەندی بەمنەوە نیە ،من تۆڵەی خۆم کردەوە
‎پاش ئەوەی دابەزین جیمین بەبێزاری ڕۆشت وسویون بەدوایدا دەرۆشت و پێدەکەنی
‎سویون دەستی خستبوە پشتی و پێدەکەنی وسەری لارکردبووەوە سەیری جیمینی دەکرد:تورەم کردیت؟
‎جیمین سەیری نەدەکرد:وازم لێبێنە
‎سویون پێکەنی:دەی باشە ئیدی تۆش منت ترساند و رات چڵەکاندم
‎جیمین بەبێزاری:بەڵام تۆ زۆر منت راچەڵەکاند وام زانی بەراستی خەریک بوو بکەوم
‎سویون ماچی رومەتی کرد:ببورە جیمینی
‎جیمین پێکەنی ودەستی هینا بەسەریدا:ئاخ لەتۆ باشە دەی بوراویت
‎سویون پێکەنی و قۆڵی گرت:بابڕۆین پەشمەک بکرین
‎جیمین پێکەنی:ئەبێت هەمیشە بیکریت؟
‎سویون رایکێشا:بەڵێ بەڵێ دەی تکایە
‎جیمین پێی پێکەنی:باشە بابرۆین
...
‎تای دەستی لیسای گرت:ئامادەیت؟
‎لیسا:بەڵێ بەڵام دەتەوێت چیم نیشان دەیت
‎تای  لیسای بردە ناو چەرخوفەلەکەکە:سپڕایزە خۆشەویستم
‎لیسا پێکەنی دوای ئەوەی  چەرخوفەلەکەکە گەیشتە سەرەوە و هەموو شاری لێوەدیار بوو لەناکاو یاریە ئاگرینەکان تەقێنران
‎لیسا:وااا زۆر جوانە
‎تای ماچی رومەتی کرد:بەدلت بو؟
‎لیسا لەئامێزی گرت:بەڵێ زۆر زۆر سپاس خۆشەویستم
‎تای پێکەنی:شایەنی زیاترینیت ئازیزم
....
‎سویون:ئااا ئەوە یاری ئاگرینە..خۆزگە ئێستا لەسەرەوە دەبووین
‎جیمین پەلە دەستی گرت و رایکێشا و ڕۆشتنە ناو ترافیکەکە:ئێستا بەرز دەبێتەوە ودەیبینین
‎سویون سەیری دەکرد:واا زۆر جوانە  وااا
‎جیمین پێدەکەنی وسەیری سویونی دەکرد:دەڵێی منداڵیت
‎سویون بێگرنگی دان:سپاس
‎جیمین پێکەنی:ئااخ کە شێتە
‎پاشان جیمین و سویون لەبەرزای ئەوبەری ترافیکەکە پیتزایان خوارد بۆ نانی ئێوارە،  پاش ئەوەی کەمێک سەیری شوێنەکەیان کرد بەترافیک گەرانەوە  پاشان ڕۆشتن بۆسینەما لەگەڵ تای ولیسا پاشان گەرانەوە هوتێلەکە و خەوتن
‎بەڕۆژی دواتر ڕۆشتن بۆ سواربوونی ئەسپ و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد
‎سویون وجیمین پێکەوە و تای و لیساش پێکەوە
‎سویون لەپێشەوە بوو جیمینیش لەدواوە بوو پەتەکەی گرتبو:وااا زۆر خۆشە جیمینی تکایە خێراتر
‎جیمین پێکەنی:نابێت شێتە دواتر دەکەوین
‎سویون:دەی تکایە کەمێک خێرا
‎جیمین دای لەئەسپەکە بەدەستی:باشە دەی
‎ئەسپەکە زۆر بەتوندی رایدەکرد و کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد تا لەبەرزایەک وەستان زۆر جوان بوو بەرامبەر دارستانەکە بوو
‎جیمین دابەزی و دەستی بۆسویون درێژ کرد:دەی وەرە
‎سویون خۆی فرێدا و جیمین گرتی:سپاس جیمینی
‎جیمین پێکەنی ودەستی گرت و ڕۆشتن و سەیڕی بەرزایەکەیان دەکرد ودانیشتبوون
‎جیمین:وەرە وێنەیەک بگرین
‎سویون باشە
‎دەستیان کرد بەوێنە گرت بەڵام چ جۆرە وێنەگرتنێک شتێانە دەوەستان سویون زمانی دەرکردبوو جیمین گوێی بۆ سویون دروستکردبوو شتی سەیڕیان دەکرد  و کۆمیدی و شێتانە دەوەستان و وێنەیان دەگرت
‎سویون پێکەنی:وااا زۆر پکەنیناویە ئەوەیان
‎جیمین پێکەنی:سەیری روخساریت بکە
‎هەردوکیان زۆر پێکەنین
‎جیمین:بابرۆین
‎سویون:باشە
‎جیمین یارمەتی سویونی دا و سەرکەوت دواتر خۆشی سەرکەوت و پێکەوە گەرانەوە ئەوشوێنەی ئەسپەکانیان بەکرێ گرتبوو
‎ پاشان ڕۆشتن بۆ رێستۆرانتێک و نانی نیوەرۆیان خوارد
‎سویون:جیمینا
‎جیمین:بەڵێ
‎سویون:شێوازی کۆنمان تاقی کردەوە با شێوازی تازەش تاقی بکەینەوە
‎جیمین بەسەرسورمان:واتا چۆن؟
‎سویون:تکایە باکەمێک ماتۆر لێبخورین
‎جیمین پێکەنی:باشە
‎جیمین ماتۆرێکی بەکرێ گرت  وسویون لەدواوە سوار بوو
‎جیمین پێش ئەوەی لێبخورێت:سویونا خۆت توند بگرە
‎سویون:جیمین خێرا لێبخورە
‎جیمین پێکەنی:باشە
‎جیمین بەخێرای لێدەخوری و سویونیش هاواری دەکرد و پێدەکەنین سویون کەم کەم هەستا بەسەر ماتۆرەکەوە  دەستی گرتبو بەشان جیمین پاشان دەستی کردەوە  بەرەو رووی هەواکە
‎جیمین:یااا شێتە دەکەویت خۆت بگرە
‎سویون پێکەنی:زۆر خۆشە هوووو
‎جیمین پێکەنی:باشە بەڵام توند خۆت بگرە بانەکەویت
‎کەمێک وەستان و سەیری شوێنەکەیان دەکرد  وپێدەکەنن
‎سویون بەرێگەی ئایگو:جیمیناا
‎جیمین:چیە بۆ وا سەیرم دەکەیت؟
‎سویون بەرێگەی ئایگو:جیمینااا تکایە بامنیش لێبخورم
‎جیمین:نابێت تۆ نازانیت
‎سویون ڕۆشتە پێشی و رێگای ئایگوی کرد:دەی تکایە جیمین دەی دەی تکایە
‎جیمین خۆی دابەدەستەوە:ئااا باشە وەرە
‎سویون لەپێشەوە دانیشت وجیمین لەدوایوە
‎جیمین:زۆر خێرا لێنەخوڕیت باشە
‎سویون:باشە
‎جیمین:باشە ئاوا باشە ئافەرم
‎سویون بەدڵخۆشی پێکەنی:یااا ئەوە زۆر خۆشە
‎جیمین پێکەنی:باشە ئاگات لەپێشت بێت توشی روداوێکمان ..
‎قسەکەی تەواو نەکرد وبەراستی توشی روداو بوون
‎جیمین سەری بەرز کردەوە وهەستا:ئااسەرم سویون سویون تۆ باشیت؟
‎سویون بێهۆش بوو چونکە سەری بریندار بوو جیمین بەماندوی هەڵی گرت و بردیە نەخۆشخانە
‎جیمین بەماندوی:تکایە یارمەتی..
‎جیمین توانای نەما و کەوت بەسویونەوە
‎پزیشک هەردوکیان یان برد بۆ ژووری فریاکەوتن و چارەسەری هەردوکیانیان کرد
‎سویون بەخەبەر هات وبینی لەنەخۆشخانەیە و سەیری دەوروبەری خۆی کرد و جیمینی  بینی
‎سویون ڕۆشت ودەستی گرت:جیمینا تۆباشیت؟جیمین تکایە وەڵامم بەوە
‎پەرستار هات:لەسەرخۆبە خاتو ئەو باشە تەنها بێهۆشە
‎سویون بەگریان:چی رویداوە؟
‎پەرستار:بەرینداری تۆی هێنا بۆئێرە و خۆشی بێهۆش بوو چونکە بریندار و ماندو بوو
‎سویون بەگریان:هەموو هەڵەی من بوو منی گەمژە نەئەبوو لێبخوڕم لەکاتێکدا نازانم
‎پاش ماوەیەک جیمین بەخەبەر هات و بینی سویون لەپاڵیەتی ودەستی  گرتوە وسەری لەسەر جێگاکەیەتی وخەوتوە بزەی کردو دەستی هێنا بەسەریدا
‎سویون بەخەبەر هات بینی جیمین دانیشتوە سەیری دەکات بەگریان لەئامێزی گرت:جیمینا تۆ باشیت؟ببورە هەمووی بەهۆی منەوە بوو منی گەمژە
‎جیمین لەئامێزی گرت:باشە تەواو لەسەر خۆبە من باشم ئازیزم دەی مەگری شتێکی واگرنگ نیە
‎سویون دوورکەوتەوە:چۆن گرنگ نیە تۆ بەهۆی منەوە ئازارت پێگەشت بیینە
‎جیمین فرمێسکەکانی سری:باشە تەواو مەگری ئازیزم دەی دواتر لێت زویر دەبم
‎سویون بەشێویەکی منداڵانە فرمێسکەکانی سری:باشە تەواو
‎جیمین پێکەنی وماچی رومەتی کرد:زۆر شیرینت
‎ئافرەتێکی بەتەمەن:ئێوەر زۆر جوانن پێکەوە دووئاشقی زۆر جوانن
‎جیمین و وسویون:ها؟؟؟
‎جیمین:نا ئێمە خۆشەویستی یەکدی نین
‎سویون:بەڵێ ئێمە تەنها هاورێین
‎ئافرەتە بەتەمەنەکە:دڵنیام ئەوەی ئێوە تەنها هاوڕێیەتی نیە هەرچەندی دەتانەوێت نکۆڵی بکەن بەڵام ئەوە ڕاستیە
‎سویون پێکەنی:ئااا دیارە تۆ بەهەڵە تێگەشتویت
‎سویون بەلەسەرخۆی:ئافرەتێکی زۆر سەیرە
‎جیمین پێکەنی:بەڵی
‎پزیشک:ئێوە هەستان،ئێستا هەست بەباشی دەکەن؟
‎جیمین:بەڵێ سپاس
‎پزیشک:باشە پشکنینێکی دیکە دەکەم گەر سەلامەت بن ئەوە دەتوانن بڕۆنەوە
‎سویون:باشە سپاس
‎پاش ئەوەی دڵنیابوون لەسەلامەتیان رۆشتنەوە
‎تای:یااا ئەوە ئێوە لەکوێ بوون چیتان لێهاتوە؟
‎لیسا سویونی پشکنی:چیبوە؟توشی شەر بوون؟
‎جیمین:نەخێر توشی روداوێکی بچوک بوین
‎سویون سەری کردە خوار:بەهۆی منەوە بوو
‎جیمین بەتورەی:سویون وامەڵێ جارێکی تر ئەوە تەنها روداوێک بوو،
‎تای:باشە وەختی ئەم قسانە نیە دەی بڕۆن پشوبدەن
‎جیمین:ئاا بەڵێ زۆر ماندوم
.....
‎ نزیکەی دوو حەفتە لەئەمریکا بوون دواتر گەرانەوە کوریا،ئەم پشوەی هاوین یشیان بەخۆشی بەسەر برد
‎... ـــ زستانی 2013 ـــ ...
‎سویون وەستابوو چاوەرێی جیمین بوو تابڕۆن بۆ زانکۆ
‎جیمین کە گەشت بانگی کرد:وەرە سەرکەوە
‎سویون سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت:ئاااە بارانێکی زۆر خۆشە
‎جیمین:بەڵێ کەشێکی خۆشە
‎سویون:تای و لیسات بۆ لەگەڵ نین؟
‎جیمین:تای بەئۆتۆمبێلەکەی خۆی ڕۆشت لەگەڵ لیسا
‎سویون بەتێگەشتن:ئااا
‎پاش ئەوەی گەیشتنە زانکو گفتوگۆیان دەکرد
‎تای هات بۆلایان:جیمین سویون کەسێکتان پێدەناسێنم
‎جیمین:کێ؟
‎تای:جیون جونگ کوک هاوڕێمە
‎جیمین:ئوو ئەوە ئەو هاورێیەت نیە کەخەڵکی بوسانە؟
‎تای:بەڵی خۆیەتی
‎جیمین تەوقەی کرد:سڵاو من جیمین
‎کوک بەبزە:سڵاو منیش جونگ کوک دەتوانیت تەنها بەکوک باگم بکەیت
‎سویون:منیش سویونم
‎کوک:خۆشحاڵ بووم بەناسینتان
‎جیمین وسویون:ئێمەش خۆشحاڵ بووین
‎سویون بزەی کرد:سپاس
‎تای:باشە پێتان چۆنە دوای تەواو بوونی وانەکان بڕۆین بۆ رێستۆرانت بۆنانی نیوەڕۆ تا زیاتر یەک بناسین
‎جیمین:باشە بەدڵمە
‎پاش تەنها ماوەیەکی کەم لەمانەوەی کوک لەگەڵیان و گفتوگۆ کردن لەگەڵیان سەری لە جیمین  وسویون سورما کە جارێک بەشەر قسەیان دەکرد جارێک بەگاڵتەو  جارێک بەگرنگیدان بەیەکدی و جارێک بەخۆشەویستیەوە
‎کوک بەسەرسورمان:ئەوە ئێوە هەمیشە وان؟
‎تای پێکەنی:ئەوانە زۆر شێتن خۆت سەرقاڵ مەکە
‎جیمین بەبێزاری:یاا مەبەستت چیە مەگەر ئێمە چیمانە؟شێتی چین؟
‎لیسا پێکەنی:گەر خۆتان ببینن سەیرتان لێدێت کەس نازانێت هاورێن یان دوژمن؟
‎سویون:یاا لیسا خۆت خوی ئێمە دەزانیت ئیتر بۆ دەپرسیت؟
‎جیمین:بەڵێ ئیتر زۆر بێزارکەرن
‎سویون:جیمینا بابڕۆین وانەکەمان دەستپێدەکات
‎کوک پێکەنی:زۆر شیرینن دەڵێی تۆم و جێرین
‎تای پێکەنی:ناوێک نوێیە بەڵام شایەنیانە
‎لیسا پێکەنی:دەی بابرۆین
‎پاش وانەکان ڕۆشتن بۆ رێستۆرانت  کەخواردنەکەهات
‎سویون:ئاخ گیان پیتزا
‎جیمین پێکەنی:شێتە
‎سویون بەبێزاری:گەمژە
‎جیمین:بەکێ دەڵێی گەمژە؟
‎سویون بەبەرنگاری:بەتۆ
‎جیمین بەبەرنگاری:ئەوە تۆ بەرەنگاری من دەبیەوە؟بیرت چو لەئەمریکا چیم بەسەر هێنایت؟
‎سویون بەبەرنگاری:ئەی تۆش بیرت چوو چون تۆڵەم کردەوە
‎جیمین بەبێزاری چەتاڵ و چەقۆکەی دانا:سویونا
‎سویون پێکەنی:چیە خۆت سەرەتا دەستت پێکرد
‎جیمین:بێزارکەر
‎سویون:جەنابت
‎کوک پێکەنی:پێم وابێت پێویست ناکات بتان ناسم ئەوەتا رونە
‎هەموان پێکەنین
‎جیمین:باشە بابڕۆین و یاری بکەین
‎سویون:وەرن بابچین یاری باسکە بکەین
‎جیمین:باشە
‎ڕۆشتنە شوێنی هەمیشەی خۆیان بینیان چەند کەسێک شوێنەکەیان گرتوە
‎جیمین:لێرە چی رودەدات ئێوە کێن؟
‎گەنجێک:ئێمە ؟؟ئێوە کێن؟وا دەبینیت ئێمە یاری دەکەین بۆیە بێزارمان مەکەن
‎سویون ڕۆشتە پێشەوە:ئەوە تۆ تێک چویت؟ئێرە تایبەتە بەئێمە، ئێمە هەمیشە دێین بۆئێرە بۆیە خێرا چۆڵی کەن
‎کچێک هاتە پێش:لەپێش چاوم ونبە گەمژەی ناشرین ئێرە شوێنی ئێمەیە وا دەبینیت ئێمە یاری دەکەین
‎سویون بەبێزاری قژی تێکدا:هاا واا دیارە مردنت دەوێت
‎سویون کردیە قژی کچەکە وسەری لار کردەوە بەهاوار  تورەی:یاااا ئەوە تۆ بەکێ دەڵێیت گەمژە ها؟؟من ناشرینم یان تۆ؟
‎گەنجەکە پاڵی ناوە سویونەوە:ئەوە پێت وایە چیدەکەیت گەمژە
‎جیمین سویونی گرت:تۆباشیت؟
‎سویون هەستاوە:بەڵی
‎جیمین بەربوە لێدانی ئەو گەنجە:پێت وایە چیدەکەیت هەی بێنرخ؟چۆن بوێریت کرد ئازاری دەیت؟
‎ئەوان  چوار کور ودوو کچ بوون ئەمانیش سێ کور دوو کچ
‎پاش ماوەیەکی زۆر کەم پۆلیس هاتە سەریان و هەرهەموویان یان  برد بۆبنکە
‎جگە لەکچەکان هەمویان روخساریان هەر برین بوو
‎ئەفسەر:چی رویدا؟
‎سویون:ئەو گەمژانە شەریان لەگەڵ کردین و ئازاری منیاندا
‎کچەکە:بەڵام تۆ قژی منت گرت
‎سویون بەتورەی سەیڕی کرد:یااا من کچم تۆش کچیت بەڵام ئەو کورە گەمژە منی پاڵنا گەر جیمین نەیگرتبام ئەوە ئازارم پێدەگەشت
‎کچەکە:کچی بێنرخ
‎جیمین:زمانی خۆت بگرە
‎گەنجەکە:تۆ زمانی خۆت بگرە گەمژە
‎جیمین یەقەی گرت:نەفرەتی
‎گەنجەکەش یەقەی گرت خەریک بوو شەر بکەن بەڵام پۆلیس رێگری لێکردن
‎پۆلیس:هەرهەمویان بۆزندان
‎سویون:چی؟؟هەمومان؟
‎پولیس:هەرهەمویان بۆزندان کەسیش ئاسانکاری بۆناکرێت تاسبەی ئێوارە لەزندان دەبن  خێرا بیانخەنە زندان
‎جیمین وسویون و کوک و تای ولیسا لەیەک ژووری زندان بوون و بەرامبەریشیان ئەوانی تر بوون
‎لیسا سەری خستە سەر قاچی تای و خەوت و تای بەچاکەتەکەی دایپۆشی
‎جیمین:دەی سویون تۆش بخەوە
‎سویون بەماندوی:باشە
‎سویونیش سەری خستە سەر قاچی جیمین و خەوت و ئەویش دایپۆشی
‎کوک:تای؟
‎تای:بەڵێ؟
‎کوک:هەست ناکەیت ئەم دوانە یەکدیان خۆشەوێت؟
‎تای بەسەرسورمان:چی؟؟ئەوتۆشێت بویت؟ئەم دوانە؟
‎کوک:من شارەزام و باش دەزانم ئەم دوانە یەکدیان خۆشەوێت
‎تای پێکەنی:شتی وانیە ئەوان تەنها هاورێن پاشان سویون گەنجێکی تری بەدڵە
‎کوک:ئاوا؟؟
‎تای بەبزە:بەڵێ
‎کوک سەیری دەکردن وبیری دەکردەوە ،بەڕۆژی دواتر هەمان کات ئازاد بوون
‎سویون:ئاا کەناخۆشە زیندان
‎جیمین پێکەنی:شیتە بابرۆین شتێک بخۆین
‎سویون:ئااا بەڵێ تکایە زۆر برسیمە
‎جیمین پێکەنی وپێکەوە ڕۆشتن
‎تای:ببورە کوک بەهۆی ئێمەوە توشی کێشە بویت
‎کوک پێکەنی:نا سەرکەشیەکی خۆش بوو
‎تای پێکەنی:باشە دەی باخۆشمان بڕۆین
‎لیسا:تای برسیمە
‎تای لەئامێزی گرت:باشە بابرۆین خوانی ئێوارە بخۆین
........

Vote ❤️🥺

Lost in love🖤Where stories live. Discover now