Pt.17

1.1K 197 12
                                    

#Lost,#part17
#im_hurt
‎ماوەی چەند ڕۆژێک تێپەر بوو کوک لەگەڵیان بوو بەردەوام دەگەران و کاتی خۆشیان بەسەردەبرد بەڵام کوک بەردەوام سەیری سویون و جیمینی دەکرد و گومانی هەبوو ئەوەی نێوانیان تەنها هاورێیەتی بێت وەشتێک رویدا و دڵنیای کردەوە کە ئەم دوانە یەکدیان خۆشەوێت
‎پاش تەواو بوونی وانەکان بریار بوو بڕۆنە دەرەوە لەباخچەکە کەمێک گفتوگۆبکەن چونکە مامۆستای وانەکەیان نەهاتبوو
‎جیمین:سویون تۆ نایەیت؟
‎سویون:تۆبڕۆ من کەمێکی دیکە دێم کەمێک کارم هەیە
‎جیمین:باشە چاوەرێتین
‎سویون دەگەرا:ئااا دەبێت ئەو دەفتەرە لەکوێ بێت؟
‎یونگدۆ:بەدوای ئەمەدا دەگەرێیت؟
‎سویون شۆک بوو:ها؟؟ئەوە چیدەکات لەلای تۆ؟
‎یونگدۆ دەستی گرت:پێویستە قسەبکەین
‎سویون بەدودڵێ:باشە
‎یونگدۆ ڕۆشتە سەربانەکە و سویونیش ڕۆشت بەدوایدا:باشە قسەبکە
‎سویون بەدودڵی:چ چی بڵێم؟
‎یونگدۆ دەفتەرەکەی بەرز کردەوە:ئەوەی لێرە نوسراوە راستە؟
‎سویون بەنیگەرانی:من ..من!!
‎یونگدۆ:ئاسایە قسەبکە گویم لێتە
‎سویون سەری بەبەلی لەقاند:راستە
‎یونگدۆ:دەمەوێت گوێم لێبێت
‎سویون سەری کردە خوار بەبزە:من تۆم بەدڵە و خ خۆشمەوێیت
‎یونگدۆ:ئمم ئاوا؟
‎سویون:بەڵی
‎یونگدۆ:باشە چاوەرێی ئەوە دەکەیت من تۆم خۆش بوێیت؟
‎سویون بەسەرسورمان سەری بەرز کردەوە:چ چی؟
‎یونگدۆ سوری دەخوار بەدەوری و قسەی دەکرد:باشە ئەبێت من تۆم بۆچی بەدڵ بێت  و خۆشم بوێت؟چی باشت تێدایە؟تۆ کچێکی بێزار کەر وزۆر بڵێیت وەگەمژەیت وە هیچ زیرەک نیت تەنها دەزانیت لەگەڵ هاورێ گەمژەکەت بگەرێیت تۆ شایەنی ئەوە نیت من تۆم خۆ بوێیت چونکە زۆر زۆر بێزار کەریت و خۆت زۆر بەشت دەزانیت هەر دەزانیت خۆت تورە بکەیت،تۆ لەناو سێ کوردایت کەس نازانم بەدیاریکراوی لەگەڵ کامیانیت تۆ کچێکی زۆر بێنرخیت و بیستومە لەگەڵ ئەو هاورێ گەمژەیەت پێکەوە دەخەون،چۆن بروا بکەم کە تۆ هیچت نەکردوە لەگەڵی چونکە تۆ کچێکی بێنرخ  وسۆزانیت،بەهەرحاڵ من نامەوێت گەمژەیەکی وەک تۆ ببینم هەتا بێزم لێت دێتەوە ئێستاش لەپێش چاوم ونبە تۆ لەئاستی من نیت
‎لەگەڵ هەر وشەیەک کە دەیگوت سویون فرمیسکی چاوەکانی دەرژا  و ڕۆشتە خوارو  ڕۆشتە باخچەکە
‎جیمین:ئەو گەمژەیە زۆر دواکەوت
‎لیسا بەنیگەرانی:ج جیمین...سویون
‎جیمین بەسەرسورمان:سویون چیەتی؟
‎جیمین موبایلەکەی لێسەند و قسەکانی یونگدۆی گوێ لێبوو کە بە سویون گوترا چونکە یونگدۆ بەشاراوەی تۆمار کردبوو ،جیمین بەپەلە رۆشتن تا سویون بدۆزنەوە
‎جیمین ڕۆشت بینی سویون دانیشتوە لەسەر کورسیەک لەباخچەکە ڕۆشت و لەپێشی دانیشت
‎جیمین بەنیگەرانی روخساری بەرز کردەوە:سویون تۆباشیت وایە؟
‎سویون سەری بەرز کردەوە  وزۆر شێوابوو و بەبێدەنگی دەگریان:ج جیمین،، هەر بەراستی من کچیکی گەمژە و بێنرخم؟من بێزارکەرم؟....ئەو تەنها دەیتوانی بڵێت من تۆم ناوێت،بۆچی بەوشێویە ئازاری دام؟
‎جیمین لەئامێزی گرت:ششش گرنگی پێمەدە ئەو خۆی گەمژە و بێنرخە ئەو سۆزانیە و ئەو بێزارکەرە تۆ نایابترین  وباشترینی دنیایت کەس وەک تۆ باش و پاک نیە بۆیە گرنگی بەو گەمژەیە مەدە ئەها پیم گوتیت ئەو شایەنی تۆ نیە دەی تەواو مەگری تکایە
‎سویون بەدەنگی بەرز دەگریا:بەڵام بۆچی؟ بۆ وای کرد من چیم کردبوو بۆ بەوشێوەیە دڵی شکاندم .،.من ئەوم زۆر خۆشویست بۆچی ئەوەندە بەرەقی مامەڵەی کرد...جیمین من زۆر ئازار دەچیژم ..دڵم زۆر ئازارم دەدات تکایە من بەرگە ناگرم هەستدەکەم دەخنکیم شتێک بکە من بەرگە ناگرم زۆر ئازارم دەدات زۆر بەئازارە زۆرر
‎جیمین بەرگەی نەگرت سویون بەوشێوەیە بێت:تەواو تەواو لەسەر خۆبە ئازیزم تۆ شایەنی ئەو هەموو ئازارەنیت تۆکچێکی باشیت تکایە وامەکە بەرگە ناگرم ئاوا بت بینم دەی تۆ ئەوەندە لاواز نیت دەی تکایە تۆ بەڵێنت دا لاواز نەبیت سویونا دەی مەگری من بەوشێوەیە تۆم نەناسیوە تکایە ئازاری خۆت مەدە تەنها لەبیری کە
‎سویون بەگریان:ناتوانم ...ناتوانم زۆر بەئازارە  دڵم زۆر ئازارم دەدات تکایە شتێک بکە من زۆر ئازار دەچێژم
‎سویون زیاتر بەرگەی نەگرت  ولەهۆش خۆی چوو چونکە ئازاری دڵشکان وەک هیچی تر نیە ئازاری لەدەستانی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت زۆر سەختە بەتایبەت گەر بەشێوەیەکی سەخت ئازارت بدات و رەتت بکاتەوە،،،
‎لیسا و کوک و تای بەدڵتەنگی سەیری سویونیان دەکرد و جیمین زۆر بەدڵتەنگی سەیری دەکرد و بەزۆر خۆی گرتبوو نەگریەت بۆ حاڵی سویون،جیمین وسویونی لەئامێز گرت و بردیەوە ماڵەکەی خۆی ولەسەر جێگاکە داینا بەدڵتەنگی لەپاڵی دانیشت و ماچی رومەتی کرد و فرمێسکی چاوی دای لەروومەتی سویون ،بەپەلە فرمێسکەکەی سری وڕۆشتە خوار
‎جیمین:لیسا لەگەڵ سویون بمێنەوە
‎تای:تۆ بۆکوێ دەچیت؟
‎جیمین بەتورەیەکی سامناک:ئەوەی پێویستە بیکەم دەیکەم
‎تای قۆڵی گرت:جیمین کارێکی هەڵە مەکە
‎جیمین دەستی لادا:ئەوەی دەیکەم زۆر راستە
‎جیمین ڕۆشت بۆ زانکۆ بینی یونگدۆ دێتە دەرەوە لەزانکۆ لەگەڵ خوێندکارانی تر ڕۆشتە  ویەقەی گرت
‎جیمین بەتورەی:چۆن بوێریت کرد بەشێوەیە ئازاری سویون بدەیت گەمژەی بێنرخ
‎یونگدۆ بەساردی:پێم وابێت ئەوە پەیوەندی بەتۆوە نیە من تەنها لۆمەم کرد لەبەر ئەوەی منی خۆش ویست
‎جیمین بەرگەی ئەو بێنرخی و بێهەستیەی یونگدۆی نەگرت و دەستی کردبەلێدانی:بێنرخ چۆن بوێریت کرد ئازاری دەیت بەنەفرەت بیت چۆن ئاوات کرد تۆ خۆت بەکێ دەزانیت
‎جیمین زۆری لێدا تا یونگدۆ بێهۆش بوو بەڵام  هەر وازی نەهێنا و لێیدەدا
‎تای و کوک بەزۆر دوریان خستەوە
‎تای بەتورەی:بەسە جیمین دەیکوژیت تەواو تۆڵەی سویونت کردەوە
‎جیمین بەتوڕەی و هاوار:بەنەفرەت بیت بەمردنیشی تۆڵەی سویونم پێناکرێتەوە،ئەو دڵی شکاوە و ئازاری چشتوە چۆن توانی ئەوقسە بەئازارانەی پێ بڵێت خۆی بەکێ دەزانیت،،خەریکە شێت دەبم
‎کوک:لەسەرخۆبە جیمین سویون باشەبێت
‎جیمین بەهاوار:باشی چی بەنەفرەت بیت گوێت لێنەبوو چۆن تکای دەکرد تا شتێک بکەم ئەو تکای لەمن دەکرد و من هیچم پێنەدەکرا
‎جیمین دانیشتە سەر کورسیەکە  ودەستی خستە قژی بەبێزاری:من هیچم پێنەکرا بۆی ئەو زۆر ئازار دەچێژێت بەنەفرەت بم ناتوانم بەرگەی بینی بگرم بەو حاڵە
‎تای دەستی خستە سەر شانی:باشە تەواو خۆت بێتاقەت مەکە دەبێت لەبەر سویون بەهێز بیت
‎جیمین:بەڵی بەڵی ئەبێت لەبەر ئەو بەهێز بم رێگانادەم ئیتر ئازار بچێژێ
‎تای:لیسا نامەی نارد دەڵێت سویون هەستاوە
‎جیمین بەپەلە هەستا:دەبێت بڕۆم بۆلای
‎کوک دەستی تای گرت:تای من دڵنیات دەکەمەوە جیمین سویونی خۆشەوێت ئەوە ڕوونە
‎تای بەسەرسورمان:ئەوە تۆ ئەوبابەتەت هەر لەبیر نەکرد؟
‎جیمین ڕۆشت بینی سویون دانیشتوە بەبێدەنگی وسەیری دەوروبەری خۆی دەکات
‎جیمین ڕۆشت ولەپاڵی دانیشت:باشیت
‎سویون سەیرکرد وتوند لەئامێزی گرت و دەستی کردەوە بەگریان
‎جیمین توندتر لەئامێزی گرت ودەستی هێنا بەپشتیدا:دەی تکایە بەسە ئیدی لەبەر من تکایە
‎سویون ماوەیەکی زۆر لەئامێزی جیمین گریا تا خەوی لێکەوت جیمین خستیە سەر جێگاکە و دایپۆشی  دواتر ڕۆشتە خوار
‎لیسا:خەوت؟
‎جیمین:بەڵێ
‎لیسا:زۆر خەمی ئەومە
‎جیمین:خەمت نەبێت ئەو باشە بێت رێگانادەم ئاوا ئازار بچێژێت
‎تای:باشە ئێمە دەرۆین ئاگات لێبێت هەرچی بوو پێم بڵێ
‎جیمین:باشە
‎جیمین ڕۆشت و خواردنی ئامادەکرد بۆ خۆی و سویون پاش کاتژمێرێک سویون هاتە خوار
‎جیمین لایکردەوە بەبزە:ئوو هەستایت؟هەست بەباشی دەکەیت
‎سویون بەکەمێک ساردی:بەڵێ  سپاس
‎جیمین بەبزە:دەی وەرە خواردن ئامادەیە
‎سویون:هیچم پێناخورێت
‎جیمین بەتوندی:وەرە و خواردنەکەت بخۆ و زیاتر تورەم مەکە
‎سویون بەبێزاری:جیمین وازم لێبێنە تکایە پێت دەڵێم خواردن ناخۆم
‎جیمین:باشە کەوایە منیش خواڕدن ناخۆم
‎سویون:یاا تۆ بۆچی،خواردنی خۆت بخۆ و پەیوەندیت بەمنەوە نەبێت
‎جیمین:نابێت هەتا تۆ نەیخۆیت منیش نایخۆم
‎سویون بەبێزاری:ئااا باشە دەی وەرە
‎جیمین پێکەنی:باشە
‎سویون بەبێزاری دانیشت:بێزارکەر
‎جیمین:تۆ
‎سویون بێتاقەت بوو سەری کردە خوار
‎جیمین رۆشت و لەپاڵی دانیشت و دەستی گرت و دەستەکەی تری دا لەروومەتی:یا یا یا تکایە وامەکە من بەمەبەستی گاڵتە گوتم
‎سویون بەچاوی پر فرمێسک بزەی کرد:دەزانم جیمینی من لەتۆ بێتاقەت نەبووم بەڵکو تەنها ئەو بابەتەم کەوتەوە بیر
‎جیمین:سویونا تکایە مەگری  تۆشایەنی ئەو ئازارە نیت تۆ زۆر لەوە باشتریت ئازار بۆکەسێکی وەها بێنرخ بخۆیت
‎سویون بەبزە:سپاس جیمینی سپاس کەلەگەڵمدایت
‎جیمین ماچی سەری کرد:شتی وامەڵی من  هەمیشە لەگەڵتدام  و هەمیشە پاڵپشتیت دەکەم چونکە تۆباشترین هاورێ منیت
‎سویون پێکەنی:هەروەها تۆش باشترین هاورێی منیت
‎جیمین بەردەوام لەگەڵی بوو تا هەست بەبێتاقەتی نەکات و یارمەتی سویونی دا تا بتوانێت ئازارەکانی لەبیر بکات و زاڵ بێت بەسەر هەستەکانی و بەردەوام گاڵتەی لەگەڵ دەکرد و دەیخستە پێکەنین
..
‎پاش تێپەر بوونی ساڵێک دووەم ساڵی زانکۆیان بوو
‎لیسا:کوک تۆ بەراستی پێت وایە؟
‎کوک:من زۆر دڵنیام ئەم دوانە یەکدیان خۆشەوێت زۆر دڵنیام
‎تای:باشە بەڵام ئەوان سورن لەسەر ئەوەی ئەوان تەنها هاورێن
‎کوک:من پلانیکم هەیە
‎تای ولیسا:چی؟
‎کوک:تەنها ئەوەندەمان لەسەر وا  جیمین بکەین غیرە بکات
‎تای:ئەوە چۆن دەبێت؟
‎کوک:من وا خۆم دردەخەم کە سویونم بەدڵتە و بەوشێوەیە وا لەجیمین دەکەین غیرە بکات وە شێوازی جلی وسویونیش دەگۆرین دەبێت وای لێبکەین زۆر سەرنجراکێش بێت
‎تای:واااا زۆر نایابە
‎لیسا:بەراستی پلانێکی ناوازەیە
‎کوک بەشانازی:بێگومان من ئاوا زیرەکم
‎تای بەبێزاری:ئااا باشە بەسە خۆبەزلزانی مەکە
‎بەڕۆژی دواتر
‎کوک:سویون دەبێت بچین بۆ ئەو ئاهەنگی ڕۆژ لەدایک بوونەی ئەو هاورێیەتان کە بانگهێشتی هەموانی کردوە تا نیشانی ئەو گەمژەیەی بدەیت تۆ ئیتر گرنگی بە  ئەو نادەیت و ئەوت خۆشناوێت و بەهێزیت
‎جیمین:بیرۆکەیەکی نایابە،
‎سویون:بەڵام؟؟
‎جیمین:سویونا!!
‎سویون:ئاا باشە
‎کوک: باشە بەڵام بەم جلانە نابێت
‎سویون:مەبەستت چیە؟
‎کوک:ئمم؟پێویستە بچین و جلت بۆبکرین دەبێت زۆر جوان و سەرنجراکێشژدەرکەویت
‎سویون بەسەرسورمان:چی؟؟
‎هەمویان ڕۆشتن بۆمۆڵ و جیمین لەوە زۆر نارەحەت بوو کە کوک بەردەوام دەستی سویونی گرتبوو دەیگەراند تا لەکۆتایدا ئەم عەزێیەی بۆهەڵبژارد کە سەرنجی راکێشا(عەزێ شینەکە وادایم وێنەکەی دادەنێم)
‎کوک:ئەمە نایابە
‎سویون:ئاا باشە
‎کوک ئێستاش کەمێک مەیک ئاپت پێویستە لەگەڵ گۆرینی ستایلی قژت
‎کوک سویونی برد بۆ صالونێکی زۆر شارەزا و بەجوانی چاکیان کرد، قژی سویونیان کردەوەو وبەریدایاندایەوە  مەیک ئەپێکی ناسکی بۆکرد  کەهاتەدەرەوە هەموان سەریان سورما چونکە سویون زۆر جوان بوو
‎جیمین چاوی لەسەر لانەدەدا و زۆر پێی جوان بوو و زۆر سەرنجراکێش بوو
‎کوک:زۆر جوانە وانیە هاورێیان؟جیمین جوان نیە؟
‎جیمین بەبێئاگای:شاهانەیە زۆرجوانە
‎تای و کوک سەیری یەکدیان کردو  پێکەنین و های فایف یان کرد بەشاراوەی
‎سویون بەشەرم:سپاس
‎کوک:باشە دەی هەمومان ئەبێت جلی جوان لەبەر کەین دەی جیمین تۆش وەرە
‎جیمینو:نانا پێویست ناکات
‎کوک قۆڵی گرت:وەرە ئیدی
‎کوک جیمینی برد و جلێکی کامل رەشی بۆ  هەڵگرت  وزۆر قۆز و سەرنجراکێش بوو
‎سویون کەبینی بزەیەکی کرد بێئەوەی خۆی بزانێ
‎کوک:وااا هاورێ زۆر قۆز بوویت ئەمشەو کچانێکی زۆر داوای خۆشەویستیت لێدەکەن
‎ڕۆشتنە ئاهەنگەکە و زۆر ناوازە بوون هەموو چاوەکان لەسەریان بوو
‎کوک:بزە بکە سویون بزە بکە با بزانێت تۆ ئیتر هیچ نرخێی بۆدانانێیت
‎جیمین بەبزە:بەڵێ بێگومان ئەبێت تێی بگەیەنیت کە ئەو هیچ گرنگیەکی نەماوە لەژیانی تۆدا
‎کوک دەستی بۆسویون درێژ کرد:دەرفەتی سەمام پێدەدەیت؟
‎سویون بەدودڵی:هااا باشە
‎سویون و کوک پێکەوە سەمایان دەکرد کوک بەردەوام نزیکی دەبویەوە بەبیانوی ئەوەی دەنگی ئاوازەکە بەرزە و قسەی وای دەکرد تەنها بۆئەوەی سویون پێبکەنێت
‎جیمین تورە بوو پێی ناخۆش بوو ئاوا نزیکیەتی بەڵام هیچی پێنەدەکرا  ونەیدەتوانی بڕوات ورێگری بکات
......

Vote 🥺🖤

Lost in love🖤Where stories live. Discover now