"تای کوڕەکەم"
بەڕێز کیم بانگی تایکرد لەکاتێکا تای لەسەر بێدەکەی ڕاکشابوو."بەڵێ؟"
"ھەست بەباشتر بوون دەکەیت؟"
بەڕێز کیم دەستی کردە سەر شانی."بەڵێ کەمێک"
زەردەخەنەیکی کەمی بۆکرد.سیری وێنە گەورەکراوەکەی کرد پاشان ڕووی کردە باوکی
"دەربارەی ئەو وێنەیە"
ھەناسەیەکی ھەڵمژی و بەردەوامبوو
"لەوە تێ دەگەم کە ئەو مناڵە کوڕە منم بەڵام کچەکەیان کێیە؟"بەڕێز کیم کەمێک بیری کردەوە و قسەکانی دکتۆرەکەی ھاتەوە یاد
' بەڕێز کیم پێویستە بەڕێز تایھیۆنگ زۆر بە ھێمنی یادەوەریەکانی بێتەوە بیر ئەگەر لەپڕ شتێک ببینێت کە ببێتە ھۆی بیرھێنانەوەی کۆمەڵێک یادەوەری لەپڕ ئەوا ئەبێتە ھۆی زیانێکی زۆر بۆ مێشکی چوونکە زەبرێکی قورسی بەرکەوتووە'"ئەوە ھاوڕێیەكی مناڵیتە کوڕەکەم"
کەمێک بە شڵەژاوی وتیتای زەردەخەنەیەکی پڕ لە سۆزی کردوو چووە بەردەم وێنەکەو بە ھێمنی دەستی بەسەر شێوەی کایلییا دەھێنا.
"وادیارە زۆر تایبەت بووە لەلام بۆیە تا ئێستا وێنەکەیم لەلاماوە."
"وایە زۆر تایبەت بوو."
بەڕێز کیم بەبێ ئەوەی ئاگای لەخۆی بێت وتی و فرمێسک لە چاوی ھاتە خوارەوەتای بە سەرسوڕمانییەوە سەیری کرد
"باشە، ئاگادارە کە توشی بیرچوونەوە بووم؟"بەڕێزکیم بەخێرای فرمێسکەکەی سڕی و سەری بەبەڵێ جوڵاند.
"دەی کوڕەکەم من ئەڕۆم تۆش زۆر بیر مەکەرەوە بۆ تەندروستی و خراپە، ئێمە لە خوارەوە چاوەڕوانتین بۆوەی نانێکی خێزانی بخۆین."
ھەستاو ویستی لەژوورەکە بچێتە دەرەوە."ئااااھ."
تای بەبێزاری قژی تێکیا"چ کێشەیەک ھەیە؟"
بەڕێز کیم بەسەر سوڕماوەوە سەیری دەکرد."من ھیچ ئارەزوو ناکەم کە ئەو کچە دایم لەدەورم بێت ناوی چیبوو.... ئا کــلــارا بەڕاستی زۆر کەسێکی ئاست نزمە ھەر بەڕاستی من چۆن توانیومە لەگەڵ ئەوە ھەڵکەم؟؟"
بەھۆی بیرکردنەوە سەیرەکەی سوری ڕاوەشاند.
أنت تقرأ
ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام
Fantasy༯ خێزانێکی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونی! کایلی بچکۆلە ئەو کچی سەرشەقامە بوو کەبوو بە شایەتی خۆکوشتنی دایک و باوکە شێتەکەی. قسە بێماناکانی براکەیی و پلانە قێزەونەکانی خوشکەکەی وایان کرد لە خۆشەویستەکەی دوورکەوێتەوە، "واز لە خۆشییەکان بێنە من لە ناخۆشییە...