بۆ ڕۆژی دواتر
"کایل کچە جوانەکەم دەی ھەستە با درەنگ نەکەوین"
خاتوو لی بە ھێمنی دەستی بە ڕوخسارە پاک و بێگەردەکەی کایلیا ئەھێنا بۆ ئەوەی بەئاگا بێتەوەبەڵام کایلی تەنھا کەمێک خۆی جوڵاند وە پاشان خەوتەوە
بەڕێز لی بە ھێواشی ھاتە ژوورەوەو لە کایلی نزیک بۆوە
"کچە جوانەکەی من نایەوێ لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی دوابکەوێ وایە؟؟"
بە دەنگییەوە ھەست بە دڵخۆشییەکەی بەڕێز لی ئەکردکایلی ھەر کە گوێی لە وشەی قوتابخانە بوو بەخێرای لەجێگاکەی ھەستایەوەو سەیری ناو چاوی بەڕێز لی ئەکرد
"قوتابخانە؟؟"
"ئمم بەڵێ بچکۆلەکەم من و دایک دوێنێ ناوی تۆمان لە قوتابخانەکەی بەڕێز کیم تۆمار کرد وە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە دەی خێراکە"
بەڕێز لی بۆی ڕوون کردەوەو لە کۆتاییا نیشانەی بۆ جلوبەرگی قوتابخانەکەی کرد کە بە تاکەکەیەوە ھەڵواسرابوو"باشترینی دنیا"
کایلی بە ھاوارێکی دڵخۆشی وتی و باوەشی بە بەڕێز لییا کرد وە بەڕێز لیش بە دڵخۆشییەوە باوەشی کردەوە و ماچی سەری کایلی بچووکی کرد"وادیارە باوکو کچ کەسێکیان لەبیر کردووە!"
خاتوو لی بە توڕەییەکی کیوتەوە وتیکایلی و بەڕێز لی پێکەنین بەو ھەڵسووکەوتە مناڵانەیەی خاتو لی وە ئەویشیان بەژداری پێکرد لە باوەشەکە
"دەی بچکۆلەکەم با ئێمە خۆمان ئامادەبکەین"
خاتوو لی دەستی کایلی گرتوو لە جێگاکەی ھێنایە دەرەوەکایلی زۆر بە دڵخۆشییەوە ڕۆتینی ڕۆژانەی ئەنجام یا وە دواتر جلەکانی کە تایبەتبوو بە قوتابخانە لەبەری کردو چووە بەدجەم خاتوو لی بۆ ئەوەی قژە جوانەکانی بۆ شانە بکا
"کایلی ئەزانی تۆ کچێکی زۆر جوان و میھرەبانی؟ وە زۆر بەھێزی کە بەم تەمەنە کەمەوە بەرگەی ئەو ھەموو ناخۆشیانەو گرتووە بەڵام بەڵێنبێ چیتر ڕێگە نەیەین ئازار بچێژی ئێمە ئەبین بە پاڵپشتی تۆ "
خاتوو لی بە ھێمنی ئەم قسانەی ئەکرد کاتێک قژە خاوەکەی کایلی ئەکرد بە کەزیپاشان کایلی و خاتوو لی بە دڵخۆشییەوە بەرەو کێشتخانەکە بەڕێکەوتن
"واھ ئەم ھەموو جوانییە چییە ؟؟"
بەڕێز لی نقورچێکی لە لوتی کایلی گرت و ماچێکی ڕوومەتی کرد
أنت تقرأ
ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام
Fantasy༯ خێزانێکی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونی! کایلی بچکۆلە ئەو کچی سەرشەقامە بوو کەبوو بە شایەتی خۆکوشتنی دایک و باوکە شێتەکەی. قسە بێماناکانی براکەیی و پلانە قێزەونەکانی خوشکەکەی وایان کرد لە خۆشەویستەکەی دوورکەوێتەوە، "واز لە خۆشییەکان بێنە من لە ناخۆشییە...