༒ھۆکــاری پــێکــەنیــن༒

1.4K 304 111
                                    






"بە ھێمنی! نابێت ئەوان ئاگادار بن."
خاتوو کیم بر چرپەوە بە خاتوو لی وت و ھەوڵیان ئەیا ئەو بچکۆلەیەی جونگکووک و ئانا ببەنە ژوورەکەی کایلی و تایھیۆنگ بەبێ ئەوەی ئەوان ئاگادار بن.




"ئایش من پێموابێت ئەوە کارێکی باش نییە."
ئانا بە کەمێک ترس و شڵەژانەوە وتی.



"مەترسە کچم، کایلی خۆی لە ھەمووان بەدوور ئەگرێت، بەڵام بەبوونی بچکۆلەکەی تۆ دڵنیام ئارامتر دەبێتەوە."
خاتوو لی بە سۆزەوە وتی و درگای ژوورەکەی کایلیان کردەوە.




تایھیۆنگ لەسەر کورسی نزیک بێدەکە دانیشتبوو وە بە خۆشەویستییەوە سەیری کایلی ئەکرد کە بە قوڵی خەوی لێ کەوتووە.



کاتێک ئەوانی بینی پەنجەی بەمانای بێدەنگبوون لەسەر دەمی داناو کوڕە بچوکەکەی لێ وەرگرتن و لە نزیک کایلیەوە داینا.




لەدوای خۆ ئاشکراکردنی لیکی و ھۆلی وا ماوەی ھەفتەیەکە دیار نەماون.




کایلی ئەم ماوەیە ھەمیشە بە ترسەوە لە ژوورەکەی خۆی زیندانی کردووە و قسە لەگەڵ ھیچ کەسێک ناکات تایھیۆنگ نەبێت.




ئەمە ھەوڵێکی بچوکە، چوونکە کایلی کوڕەکەی ئاناو جونگکووکی زۆر خۆشدەوێت. وە ھیوادارن بەھۆی بوونی ئەو بچکۆلەیەوە کەمێک باری دەروونی ئارام بێتەوە.



تایھیۆنگ زۆر ھەوڵی ھێمن کردنەوەی کایلی ئەیات،
بەڵام ئەوە شتێکی وا ئاسان نییە بۆ کایلی.



"باشە باشە، سەیرکەن کێمان لێرە ھەیە! فرێدی بچکۆلە. ھیچ کەسێک ھەیە بیەوێت بیخوات؟"
تای  بە دەنگێکی مناڵانەوە وتی و ختوکەی ئەو مناڵە بچکۆلەیەی بەردەمی ئەیا.




وە فرێدی بە دەنگە خۆش و مناڵانەکەیەوە تەنھا پێ ئەکەنی.



کایلی کەمێک چاوی کردەوە و زەردەخەنەیەکی کرد بە بینینی پێکەنینەکانی تایھیۆنگ و فرێدی.



ھەستاو خۆی ڕێک کردەوە،
پاشان چەن ماچێکی بچوکی لەسەر دەستە نەرمەکانی فرێدی بەجێ ھێشت.




تای کاتێک کایلی  بەو شێوەیە بینی ئارام بۆیەوە.



لێی نزیک بۆوە و ماچی سەری کرد،
وە پاشان لە ھەردوو بچکۆلەکەی کردە باوەشیەوە.



"ئمم، کایلی تۆ ئەزانی ئێستا ئەم ماڵە ٢'بچکۆلەی لێیە؟؟"




کایلی برۆیەکی بەرز کردەوە و چەنجار چاوی تروکان.
"بەڵام تای، لێرە تەنھا فرێدی مان ھەیە کە مناڵ بێ."




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن