༒ڕابــردوو༒

1.4K 303 209
                                    





١٧'ساڵ پێش ئێستا

'کایلی لە تەمەنی ٨'ساڵی'




زستانێکی زۆر سەخت بوو،
کایلی بچکۆلە لە ژوورە بچووکەکەی لە نزیک پەنجەرەکەیەوە بوو، ورچە بچوکەکەشی لە باوەش کردبوو.



لە خوارەوە دەنگی ھاوار و قیژەکانی دایک و باوکی دەگەشتە ژوورەکەی،
بەڵام ئەو خۆی لە گێلی ئەیا و تەنھا چێژی لەو دیمەنە سپییەی بەردەمی وەرەگرت.




بیری ئەکردەوە ئاخۆ ئەگەر کچی ئەو خێزانە نەبووایە،
ژیانی بەم شێوەیە ئەبوو؟




ھاوڕێکانی لە قوتابخانە ھەمیشە باسی گەشتە ھاوینەکانی خێزانەکانیان ئەکرد.




وە ھەرکاتێک پرسیاریان لە کایلی ئەکرد کایلی تەنھا خۆی لە باسەکە ئەدزییەوە.




ئەی بەڕای ئێوە چی بکات؟




باسی ئەوە بکات کە تا ئەم تەمەنەشی شاری یاری نەبینیوە؟



یاخود باسی شەڕ و لێیانەکانی باوکی بکات کە ھەمیشە وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵ ئەکات؟





کایلی لە تەمەنێکی زۆر بچوکا گەورە بوو،
لە تەمەنێکا کە ھاوڕێکانی بە خۆشی ئەژیان و خێزانەکانیان ھەموو شتێکیان بۆ ئەکردن،



کایلی بێبەش بووبوو لە نازی دایک و باوکی،
تەنانەت ژوورەکەی ھیچ درگایەکی تیا نیە و تەنھا بە پەردەیەک داپۆشراوە.




بە زۆری و پێداگیری کەسێکی نەناسراو کایلیان ناردبووە قوتابخانە.




ھەمیشە جلە کۆنەی ئەو کەسانەی لەبەرەکرد کە بۆیان ئەھێنان.




لە ڕوکەشی دەرەوە خێزانی کایلی ھەژار نەبوون،
بەڵام کەسە نزیکەکانیان بە ڕەزیلی باوکی کایلیان ئەزانی.




بۆیە بە ڕادەیەکی کەم یارمەتیان ئەیان،
تەنھا لەبەر ئەو کچە بچوکە.



بە کورتیەکەی ژیانی ئەو بچکۆلەیە بۆ یەک چرکە دڵخۆشی تیا نەبووە،
ھەمیشە لەنێوان ھەڵبژاردەی دایک و باوکیا ئەمێنێتەوە لە کاتی شەڕەکانا. کاتێک دایکی ئەڵێت:
'ھێی کایلی! من لەسەر ھەقم یاخود باوک؟ لایەنگری کاممانی؟'



ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن