༒نــــاتـــوانــــم༒

2.4K 442 92
                                    














لەوکاتەوەی کایلی گەڕاوەتەوە ماڵەوە ،
خۆی لەژوورەکەی بەند کردووەو
تەنھا کاری ڕژاندنی فرمێسکەکانییەتی.



بەڕێز لی و خاتوو لی بەم ھەڵسوکەوتە
لەناکاوەی کایلی سەرسوڕماو بوون.
کایلی دەم بەخەندە کە ھەمیشە خەندە جوانەکەی لەسەر ڕوخساری لانەئەچوو
ئێستا تەنھا گریان کارییەتی




چەنجار ھەوڵییان یا قسەی لەگەڵ بکەن بەڵام
کایلی تەنھا داوا ئەکا کە بەتەنیا بەجێی بێڵن..،




بەڕێز لی پێی باشبوو پەیوەندی بە تایەوە بکات
بەڵکو ئەو شتێک بزانێ
بەڵام مۆبایلەکەی تای داخرابوو




"ئازیزم پێمباشە پەیوەندی بۆ ماڵی ئانا بکەین ئەویش ھاوڕێیەتی لەوانەیە ھۆکارەکەی بزانێ"
خاتوو لی پێشنیاری بۆ باوکە شڵەژاو و ترساوەکە کرد کە خەم تەواوی ڕوخساری داپۆشیبوو بەھۆی کایلییەوە



بەماوەیەکی زۆر کەم کایلی جێگەی خۆی لەدڵی دایک و باوکە نوێکەی کردەوە تەنھا بە ڕووخۆشییەکەی




بەڵام کاتێک ئاوا کچە ڕووخۆشەکەیان ئەبینن کە تەنھا ئەگری
ئەوانیش ئازارەچێژن



بەڕێز لی پەیوەندی کرد و لەگەڵ ئانای بچوک قسەیکرد



بەڵام پاشان ڕوخسارێکی پڕ لەخەمەوە پەیوەندییەکەی کۆتای پێھێنا



سەیری ناو چاوەکانی خۆشەویستەکەی کردوو بە ھێواشی وتی:
"بەڕێز کیم بڕیاری ڕۆشتنەکەی جێبەجێ کردووە"
خاتوولی ئاھێکی گەورەی لەدەم دەرچوو بەھۆی شۆکەکەی



ئەوان ئەزانن کە کایلی و تایھیۆنگ چەنە ھۆگری یەکترن و چەنە یەکتریان خۆشەوێ


وە ئەم بڕیارە ئازاری ھەردووکیان ئەیات




بۆیە دووبارە بڕیاریان یایەوە قسە لەگەڵ کایلی بکەن
"کایلی کچە جوانەکەم تەنھا چەن خولەکێک درگاکە بکەرەوە من و دایک ئەمانەوێ کەمێک قسەولەگەڵ بکەین"



پاش چەن خولەکێک لە بێدەنگی گوێیان لە کلیلی درگاکەبوو کە کرایەوە



بەخێرای چوونە ژوورەوە




ژوورە پاک و جوانەکەی کایلی بووبوو بە ژوورێکی تەواو وێران و بڵاو




بەخەمەوە سەیری کایلییان کرد



لوتەبچووکەکەی و ڕوومەتە خڕەکانی وەک ڕەنگی خوێن سوور بووبوو
قژی بەتەواوی ئاڵۆسکاو بوو
ھەروەھا جلەکانی قوتابخانەی شێوابوو



ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن