༒ گـــەڕەکـــە کـــۆنـــەکــە ༒

2.3K 402 96
                                    












"تای، کایلی کەمێک خێرا بڕۆن"
ھۆپی بەبێزاری وتی چوونکە ئەو دوو مناڵە زۆر بە ھێمنی بەسەر شەقامەکانا ئەڕۆشتن






"وازیان لێبێنە ماوەیەکی زۆریان نەماوە"
کووک بەخەمبارییەوە وتی و ھۆپی زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد
"وایە"





کایلی و تای بەتەواوی کەوتبوونە بیرکردنەوە قوڵەکانیانەوە لەکاتی ڕۆشتنیان





کایلی بیری لەو ڕۆژانە ئەکرد کە ھەر لەو ئەو کوڕەی گەڕەکە کۆنە بوو کە بە خراپترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئەکرد..،




ئەوەتا ئێستا دووبارە ئەیباتەوە بۆ ھەمان شوێن بەڵام بە شێوەیەکی تەواو جیاواز.





بە خۆشەویستی و میھرەبانییەوە..
نەوەک بە ڕق و بێزلێکردنەوە




ئەو ٢'ساڵەی کایلی بەتەنیا لە کۆڵانەکانا ئەژیا چەندین جار دایکی جونگکووک بردویەتییەوە ماڵەکەی وە ئەیویست بەخێوی بکات.




بەڵام ھەموو جارێک کایلی بەھۆی ڕەفتارە خراپەکانی کووکییەوە ئەوێی بەجێ ئەھێشت بەبێ ئەوەی کەس ھەست بکات.




بەڵام ئەوەتا ئێستا ژیانێکی تەواو جیاواز و خۆشی ھەیە
بەڵام...




تەنھا چەن ڕۆژێکی کەم ماوە تا ھۆکارێک لە ھۆکارەکانی دڵخۆشی بەجێی بھێڵێ




ھەرکاتێک بیر لە ڕۆشتنی تای ئەکاتەوە،
دووبارەو دووبارە..
فرمێسکەکانی ڕوخسارە بچوکەکەی دائەپۆشێ





تای بیری لە قسەکانی باوکی و بەڕێز لی ئەکردەوە




بێگوومان کاتێک بەڕێز لی و بەڕێز کیم قسەیان دەربارەی ھۆکاری ڕۆشتنەکە ئەکرد،
تای گوێی لێبوو.





بەڵام بەبێدەنگی چووە ژوورەکەی و گریا.





ئەو لەلایەکەوە دڵخۆشە کە ئەتوانێ بەھۆی دەوڵەمەندییەکەیەوە ژیانێکی شایستە بۆ کایلی بچوک دابین بکات وە ژیانە کۆناکەی لەبیر بەرێتەوە.





بەڵام لە لایەکی ترەوە دڵتەنگە بە دوورکەوتنەوە لە یەکەم خۆشەویستی،
بە دوورکەوتنەوە لەو کچەی بە تەمەنە کەمەکەی دەست بەسەر تەواوی دڵەبچوکەکەی گرتووە.






"تایھیۆنگ"
بۆ یەکەم جای کایلی ناوی تەواوی تای وت نەوەک نازناوەکە



تای بەمە زۆر دڵخۆشبوو بەخێرای چووە بەردەمی و ڕێی گرت لە ڕۆشتنەکەی




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن