༒کـــۆتـــایـــی༒

2.2K 365 113
                                    










".تکایە بێدەنگ بن! دادوەر دەست دەکات بە دادگاکە"



ھەمووان ھەستانە سەرپێ لەگەڵ ھاتنە ژوورەوەی دادوەر.




تایھیۆنگ و ئانا و جونگکووک و تەواوی خێزانەکەی کایلی و تای بەھەمان شێوە خێزانی ئانا و جونگکووک و جیمین ئامادەی دادگایی کردنەکە بوون.





کایلی و ھۆلی بەرامبەر یەک لە شوێنی تاوانبارەکان وەستابوون.


کایلی زۆر ئارام و دڵخۆش بوو،
ئەیزانی کە لە باشەی ئەو دادگاکە تەواو ئەبێت..



بەڵام ھۆلی بە تەواوی ترس جەستەی داگیر کردبوو،
ھیچ بەڵگەیەکی وای بەدەستەوە نەبوو کە کایلی بەدرۆ بخاتەوە، ئەویش ئەیزانی بە وێرانبوونی خۆی دادگا کۆتایی پێیەت.




پارێزەرەکەی ھۆلی یەکەم کەس بوو کە دەستی کرد بە قسەکردن.



"جەنابی دادوەر، بریکارەکەی من بە تەواوی بێتاوانەو ھەموو تاوانەکان ڕەت ئەکەینەوە. چۆن ئەکرێت ئامێرێکی تۆمارکردن بۆماوەی ١٧'ساڵ لە خانوویەکی وا کۆندا بمێنێتەوە؟؟"




پارێزەرەکەی کایلی بە بڕوابەخۆبوونێکی تەواوەوە ھەستایە سەرپێ.



"دادوەری بەڕێز بۆچی ڕێی تێناچێت کە ئامێرەکە سەلامەت بێت؟ ئەو ئامێرە لەژێر دیوارەوە بووە کە بەشێوەیەکی دانراوە ھیچ شێ و تەڕیەک کاریگەری تێنەکات."



"بەڵگەی ترتان ھەیە بۆ تۆمەتبارکردنی خاتوو ھۆلی؟"



پارێزەرەکەی کایلی بەڕێزەوە سەری بەمانای قایلکردن جوڵاند و ئەو پەڕاوانەی ئامادەی کردبوو یایە دەست دادوەرەکە.



"بەڕێزم ئێمە پشکنینی پزیشکی تەواومان لایە کە خاتوو ھۆلی وە بەڕێز لیکی بەتەواوی پێویستیان بە چاودێریکردنی دەروونی ھەیە. وە ماوەی چەنساڵە لە نەخۆشخانە ھەڵھاتوون، پاشان چەن شایەتیشمان ھەیە کە ئەیسەلمێنن ئەو خوشک و برایە باری دەروونیان تەواو نییە."



پارێزەرەکەی ھۆلی بەخێرایی قسەکانی پێبڕی.



"جەنابی دادوەر بریکارەکەی من بەتەواوی چارەسەری وەرگرتووە وە ھەڵھاتنەکەیان ڕەت ئەکەمەوە. پاشان چۆن ئەبێت کەسێک بکوژرێت تەنھا بەھۆی ئەوەی باری دەروونی تەواو نەبووە؟ ئەوە بەپێچەوانەی یاسای وڵاتەکەمانە."



پارێزەرەکەی کایلی ماوەیەک بێدەنگ بوو وە تەنھا سەیری فایلەکانی بەردەمی خۆی ئەکرد.


ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن