༒ زیـــنــدان ༒

1.3K 296 112
                                    







"بەھۆی قورسی  برینەکەی نەمان توانی ڕزگاری کەین، خۆتان خۆشبن."




دکتۆرەکە کایلی و ئەفسەرەکەی لە ژووری ھەڵگری تەرمەکان ھێنایە دەرەوە و چەن پەڕاوێکی نەخۆشخانەی یانێ بۆ ئەوەی واژووی بکەن.




پاش ئەوەی پەڕاوەکانیان واژوو کرد ھەر زوو ٢'ئەفسەری ئافرەت ھاتن.




"ببورە خاتوو کایلی، ھەرچەنە تۆ بۆ خۆپاراستن ئەو کارەت کردووە بەڵام ھێشتا ئەبێت زیندانی و بکەین. بەڵام بێ خەمبە بە پارێزەرێکی بەتوانا ئەتوانیت ماوەی زیندانیەکە و کەمکەیتەوە."




کایلی بەبێ ھەستی سەری بە باشە جوڵاند و دەستەکانی بۆ ئەو ئەفسەرە ئافرەتە درێژکرد بۆوەی کەلەپچەی بکەن.




لەو کاتەیا یاشی بە ڕاکردن گەشت پێیان،
بەڵام کاتێک ئەو دیمەنەی بینی بۆ چەن چرکەیەک ھەناسەیانی خۆی وەستان.




بەخێرای خۆی گەیاندە ئەفسەرەکە.



"ببورە جەنابی ئەفسەر، دڵنیام ھەڵەتێگەشتنێک ھەیە. کایلی، کایلی تەنھا بۆ خۆ پاراستن ئەو کارەیکردووە ئەو-"




کایلی قسەکەی پێ بڕی.
"پارێزەرێکی بەتوانا بگرە بۆوەی زوو ڕزگارم بێت."




پاشان لگەڵ ٢'ئەفسەرەکەیا ڕۆشت.










ئانا فرێدی کوڕی بەباوەشەوە بوو، ھەوڵی ژیر کردنەوەی ئەیا.




"ششش بچکۆلەکەم بۆ ئەگری؟"
جونگکووک بە ڕوخۆشیەوە دەستی مناڵەكەی گرت و ماچی بچوک بچوکی لەسەر بەجێ ئەھێشت.




فرێدی کەمێک ھێمن بۆوە و دەستی کرد بە پێکەنین بۆ باوکی.




ئانا فرێدی خەواند و لەجێگاکەی داینا.




"ھیچ ھەواڵێک لە کایلیەوە نییە؟"
ئانا پرسی کاتێک درگای ژوورەکەی بە ھێواشی داخست.



"نەخ-"




"جونگکووک!!!!!"



ھۆپی و جیمین بە ڕاکردن خۆیان گەیاندە ئەو دووانە.




"چیبووە؟؟"



"دوو ھەواڵ ھەیە لەپێشا کامیان بڵێین؟"
ھۆپی بە ھەناسە توونگیەوە وتی.




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن