༒فرمێسکەکانیان༒

1.3K 284 145
                                    







"ئـ ئەوە تـ تۆ باسی چی نـ نەفرەتیەک ئەکەی!! بێمێشک ئەو خوشکی تۆیە! لەیەک دایک و باوکن!!"



تای بەھۆی توڕەییەکەیەوە نەیەتوانی جڵەوی
ڕەفتارەکانی بکات،
زۆر بە دڕندانە ھێرشی کردە سەر لیکی و بە ھەموو توانای لێی ئەیا.




تەنانەت پۆلیسەکانیش نەیان ئەویست لیکی لەژێر دەستی ڕزگار کەن،
ئەوە ھیچ شتێک نیە جێی قبوڵ کردن بێت!!




کایلی دەستبەرداری خەونەکەی بوو، لەپێناو سەلامەتی تایھیۆنگ ،
چ ئەقڵێک ڕێگە بەوە ئەیا دەستبەرداری پاکیزەییەکەی بێت،لەپێناو کێش؟
براکەی!!




بەڕێز کیم بەھەرشێوەیەک بێت تایھیۆنگی لە لیکی دوور خستەوە،
بەڵام بۆ جاری سێیەم ھێرشی کرایەوە سەر لەلایەن بەڕێز لی'ەوە..



"خوێڕی* بۆکس* چۆن ئەوێری * بۆکس* شتێکی وا بڵێیت!!* بۆکس* "



پۆلیسەکان ئەمجارە بەڕێز لییان دوور خستەوە وە پاشان ئەیان ویست لیکی بەرنە دەرەوە.



پێشەوەی بیبەنە دەرەوەی ژوورەکە لیکی زۆر بە بێھێزی سەیری کایلی کرد،
پاشان لایەکی لێوی بەرز کردەوە.



"جـ جـ جەستەی خـ خوشکەکەمم خـ خـ خۆشەوێت!!"



ھۆپی و جونگکووک بەڕاکردن بەرەو ڕووی ڕۆشتن بۆوەی بەتەواوی تەمێی کەن،
بەلام پۆلیسەکان ھەرچۆنێک بێت ئەویان بردە دەرەوە و وتیشیان کە داواکەی لەسەر کیم تایھیۆنگ بوو ڕەتکرایەوە.



کایلی بەبێ ھەستی لەسەر کورسیەک دانیشتووە و تەنھا سەیری ناو چاوە پڕ فرمێسکەکانی تایھیۆنگ ئەکات..



تایھیۆنگی بێچارەش لەگەڵ سڕینی ھەر فرمێسکێک کۆمەڵ کۆمەڵ فرمێسکی تر  ئەھاتنە سەر ڕوخساری.





کایلی لە شوێنی خۆی ھەستایەوە و ویستی لە ژوورەکە بڕواتە دەرەوە...




کێ بەرگەی ئەوە ئەگرێت کە کەمێکی تر، خۆشەویستی مناڵی لەگەڵ خوشکەکەیا ھاوسەرگیری ئەکات؟؟




ئەو کچە بچوکەی چەنەھا خەون و ئارەزووی بەدی نەھاتووی ھەبوو،
کە تەنھا بە گەشتن بە ئەشقەکەی ھەموویان بەدی ئەھاتن..



بەڵام ئەوەتا،
ئێستا بەدەستی خۆی ژیانی خۆشی و ئەشقەکەشی وێران کرد.



ھەر کە دەستی یایە دەسکی درگاکەو ویستی بیکاتەوە،
تایھیۆنگ بە خێرای ھاتە بەردەمی و قاچەکانی گرت.




"تکایە، کایلی. تکایە وامەکە! تۆش ئەوە ئەزانی کە ئەوان شێتن!! با بگیرێم دڵنیام تۆ ئەتوانی شێتی و درۆکردنی ئەوان بسەلمێنیت!! تەنھا مەھێڵە ناوی ئەو چەپەڵە بێتە سەر نازناوەکەم! ئەو نازناوەی لە ١٥'ساڵیەوە تەنھا ئاواتە خوازبووم بچێتە پێش ناوەکەی تۆ نەوەک کەسی تر..."




کایلی تەنھا بەبێ ھەستی وەستابوو،



نە ئەگریا،
بەڵام بەزەحمەت ئەو شەڕەی ناو ناخی ڕاگرتبوو.



خۆی خستە ئاستی تایھیۆنگ و دەستی بە ڕومەتەکانیەوە گرت و چاوە تەڕەکانی خۆشەویستەکەی ماچ کرد.




"من ھەرگیز نامەوێت ببینم کەسێکی تر بێجگە لەمن، ھاوسەری تۆبێت. بەڵام ناشمەوێت مردن ببینم!! دڵنیابە، تەنھا یەک مانگ، یەک مانگ بەرگە بگرە لەگەڵی. ھەمووشتێک چارەسەرەکەم!"



تایھیۆنگ سەری بە نەخێر ئەجوڵاند و فرمێسکەکانی زیاتر ئەبوون..



کایلی لێی نزیک بۆوە و ویستی ماچی بکات،
بەڵام خوشکە شێتەکەی بە ھاوارێک دووری خستەوە.




"لە ھاوسەرەکەم دوور کەوە!"




بەڕاکردن ھات و تایھیۆنگی ھەستانەوە،
پاشان بە توڕەییەکی بکوژانە سەیری ناو چاوە بێ ھەست و ساردەکانی کایلی کرد.




کایلی ئەیزانی ئەگەر کەمێکی تر لەوێ بمایەتەوە ئەوا ئەبوو بە بکوژ،
بۆیە بەبێ ئەوەی ھیچ وشەیەکی تر بڵیت خێرا ئەو ماڵەی بەجێ ھێشت.





ئانا و ئێلایی و نیلی بەخێرای بەدوای کایلیا ڕۆشتن.




خاتوو لیش کە حاڵی خۆی ھیچ لە حاڵی خاتوو کیم باشتر نەبوو،
خاتوو کیمی برد بۆ ژوورەکەی.



بەڕێز کیم و بەڕێز لیش خێرا ئەوێیان جێھێشت و ھەریەکەیان بەرەو لای پارێزەرە بەتواناکانی خۆیانا ڕۆشتن..



ھۆپی و جونگکووک و جیمینیش وەک تاکە کەس مانەوە لە شوێنی ئاھەنگەکە دوای بەڕێکردنی ئەو چەن خەڵکە کەمەی کەلێی بوو.




نازناوی ھۆلی، بوو بە کیم ھۆلی.



نازناوی کایلیش بەھامان شێوەی خۆی مایەوە..




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن