༒تــۆ پزیشکــە دەروونـــیــەکەمــی༒

2.1K 406 65
                                    










کایلی و ئانا باسی ڕۆژە خۆشەکانی مناڵییان دەکرد بەیەکەوە ئەو کاتەی تایان لەلابوو،
وە ھەمووانی بیربوو..





جیمین و کوڕەکانی تر خۆیان بە مۆبایلەکانیانەوە سەرقاڵ کردبوو.




"جیمین..؟"
دەنگێک لەپشتەوە ھات کە وایکرد نەک تەنھا جیمین بەڵکوو ھەموویان شۆکبوون.






بەتایبەتی کایلی..





دڵی کایلی وەک دەھۆڵ دەنگی دەدایەوە لەو شوێنە.





"کەمێک دڵ ھێواش کەرەوە کچم.. با شەرمەزار نەبین.!"
ئانا بەچرپەوە لەلای گوێی کایلییەوە وتی.





زۆر بە ھێواشی ئاوڕی یایەوەو چاوەکانی قوڵبوونەوە لەگەڵ چاوە بچووکەکانی تای.





وە تایھیۆنگیش چاوەکانی چووە سەر ڕوخسارە جوان و پاکەکەی کایلی.



کایلی لە سەرەوە تا خوارەوە بەھێمنی و بە چاوە پڕ فرمێسکەکانییەوە سەیری خۆشەویستەکەی دەکرد..




کراسێکی سپی لەبەرا بوو کە چەن قۆپچەیەکی سەرەوەی کرابۆوەو بە کەمی سنگە پانەکەی دەرکەوتبوو.



سەر قۆڵەکانی چەن جارێک ھەڵکردبوو کە وایکردبوو ماسولکەکانی قۆڵی بەجوانی دیاربن.





پانتۆڵێکی جینسی شینی کاڵی کەمێک تەسکی لەبەرا بوو.




قژی بەشێوەیەکی شەپۆلاوی بەسەر ناوچاوانیا ھاتبووە خوارەوە.





بێگوومان..




ملوانکەکەی زۆر بە جوانی دیاربوو لە ملیا.





تای سەریسوڕمابوو لە جوانی و بچکۆلەی ئەو کچەی بەرامبەری.





عەزییە سپییەکەی کە پڕبوو لە گوڵی بچووکی پەمەی تا سەر ئەژنۆکانی ھاتبوو..





باڵا بچووكەكەی کە ئەگەر بچوایەتە باوەشییەوە ئەوا لەناو باوەشە گەورەکەی ئەما ون ئەبوو.




قژە ڕەشەکەی بە شێوەیەکی شەپۆلدار بەسەر شانە ڕوتەکەیا ھاتبووە خوارەوە.




بەڕاستی بچکۆلەیەکی دڵڕفێن بوو.!





جیمین تایھیۆنگ و کایلی لە خەیاڵەكانیان دەرھێنا.





ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن