༒خــــۆشــەویــستــی چــیـــیـــە ؟ ༒

2.4K 434 75
                                    

















بەیانی زوو کایلی بەھۆی
ئەو دەستانەی بەر ڕوخسارو قژی ئەکەوت بە ئاگا ھاتەوە






"بەیانی جوانکیلەکەم باش"
تای بە ڕوویەکی خۆشەوە بەیانیباشی لێکردوو
ماچێکی بچوکی لوتی کرد




"تـ تای تۆ چی ئەکەی لێرە؟ کەی ھاتی؟ چۆن ھاتی؟ باوکم ئەزانێ؟"
کایلی ھەموو قسەکانی بەخێرای وت کاتێک لەجێگەی خۆی بەبەرزی جەمپی یا




"یا کایلی وڵامی کامە پرسیارەیان بەمەوە؟؟"
تای چاوی لە کایلی سوڕاند و دووبارە چووەوە ژێر جێگاکە





کایلی بەھێواشی چوەوە پەنای تای و سەیری چاوەکانی کرد
"ھەمووی"
لەکۆتاییا زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کرد




تایش خۆی ڕێک کردەوە بۆوەی
ڕووی بە تەواوی لە کایلی بێ




"دوێنێ کاتێک باوک ھات تا قسە لەگەڵ باوکما بکا بڕیاری یا لەماوەی ئەم ھەفتەیەی کە ماومە لەلای تۆ بمێنمەوە بۆیە شەوێ کاتێک ھاتم تۆ خەوتبووی وە منیش دڵم نەھاو بەئاگاو بێنمەوە"
بەھێمنی بۆی ڕوونکردەوە لەکاتێکا دەستی لەناو قژە ئاوریشمەکانی کایلی دانابوو




بەڵام ھەستی کرد کە کایلی چاوی پڕ فرمێسک بوو
بۆیە بەخێرای ھستایەوەو کایلی کردە باوەشی





"جوانکیلەکم بۆ ئەگری؟ دڵخۆش نیت کە لەلات ئەمێنمەوە؟"




کایلی بەھێمنی لێی دوورکەوتەوە،
"دڵخۆشم کەلەلامی بەڵام خەمبارم بۆوەی کەماوەکەی کەمە"




"یاا کایلی من بەڵێن پێ ئەیەم زووزوو سەردان بکەم وە پاشان ھەموو ڕۆژێک پەیوەندی و پێوە ئەکەم، وە دڵنیابە ھیچ کچێکی ترم خۆشناوێ "
لەکۆتاییا چاوی لە کایلی داگرت





کایلی چاوەکانی بە بەھێزی داخست دەستی کردە سەر ڕوومەتی




"تاااای"




بەڵام لەو کاتەیا خاتوو لی بە زەردەخەنە جوانەکەیەوە ھاتە ژوورەوە
"بەیانی کچە جوانەکەم و کوڕە بەھێزەکەم باش"
ماچی ڕوومەتی ھەردووکیانی کرد



"بەیانی دایکە جوانەکەم باشتر"
کایلی بەشیرینی وتی



"یااھ خاتوو لی من چیتر مناڵ نیم تا ئاوا ماچمکەی"
تای بە بۆڵە بۆڵەوە وتی و چاوی لێیان سوڕاند




خاتوو لی پێکەنینێکی بەرزی کردوو کێشای بەسەری تایا
"لای من ھێشتا مناڵی"
وە لەکۆتاییا زمانی لێدەرھێنا




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن