༒دڵــــخـــۆشـــی༒

3K 500 133
                                    












کایلی و خاتوونە گەنجەکە گەشتنە بەردەم مۆڵێک

خاتوونەکە بە دڵخۆشییەوە دەستی کایلی گرتوو دووکان بە دووکان بەدوای خۆیا ئەیگێڕاو چەنەھا جل و بەرگی جوانی بۆ کڕی

وە پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە لە فرۆشگایەکی ئایسکرێم وەستان و ئایسکرێمیان ئەخوارد

"کایلی بەڵێنم پێبە بە کەس نەڵێی كە ئایسکرێممان خواردووە چوونکە دواتر لێمان توڕە ئەبن باش؟"
خاتوونەکە وەک مناڵێک داوای لە کایلی ئەکرد کە ھیچ نەڵێ

کایلیش پێکەبی بە ھەڵسووکەوتی خاتوونەکەو وتی

"بەڵێن بێ بەکەس ناڵێم"

وە پاشان ھەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنین

وە لە کاتێکا وا بڕیار بوو بگەڕێنەوە ماڵەوە خاتوونە گەنجەکە بڕیارەکەی گۆڕی و بە شۆفێرەکەی وت بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکەوێ

ھەندێ فەحسیان بۆ کایلی کردوو وە دکتۆرەکە وتی کە لەبەر کەمی فیتامین ئاوا ڕەنگی گۆڕاوەو  پێویستە بە باشترین شێوە ئاگاداری بن


گەڕانەوە بۆ ماڵەوەو کایلی برد بۆ ژوورێک کە لەو ماوەیەی ئەمان لەماڵ نەبوون ئامادە کرابوو

ژورێکی گەورەو زۆر جوان

کە لە ژوورەکەی پێشووی جوانتر و گەورەتربوو

بە ڕەنگی سپی و پەمەی داپۆشرابوو

لەسەر بێد'ەکە چەن ورچێکی بچووکی پەمەی لێبوو

بەتەواوی ئەو ژوورەبوو کە لەماوەی ئەم ١٠'ساڵەی تەمەنی کایلی خەونی پێوە ئەبینی

خاتوونەکە گەرماوێکی گەرمی بە کایلی کردوو جوانترین عەزی بۆ لەبەر کرد

لەکاتێکا قژە ئاوریشمییەکانی بۆ شانە ئەکرد لەدرگا درا

"وەرە"
خاتوونەکە وتی و شانەکەی لەسەر مێزەکە دانا

"ئەبینم شاژن و شازادە خاتوون بە تەواوی ئامادەبوون"
کاتێک ھاوسەرەکەی ھاتە ژوورەوە زەردەخەنەی بەڕووی ھەردووکیان کرد


"ئازیزم ھەست ناکەی کایلی بەتەواوی وەک شازادە خاتوونە بەنازەکانی لێھاتووە؟؟ ئمم پێموابێ لەمەودوا پێویستە پاسەوانی تایبەتی بۆ بگرین ئەی وانییە؟"
خاتوونەکە وتی و لە باوەشی ھاوسەرەکەیا بە پێکەنینەوە سەیری کایلیان ئەکرد

ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن