part 1

2.5K 202 1K
                                    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❞وەک دوو هێـڵی شەمەنـدەفەر❝
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ







✩خۆشەویستی جەنگە ، ئەو جەنگە بەکۆتا

دێت، کاتێک ژیان کۆتایی هات ✩













║سیئۆلی پایتەخەت║
║2013 1/3║
║8:30 شەو║

🌸ــــــــــ☆♫ ✫♪✫ ♫ ✫♪☆ــــــــــ🌸

ب.لی: واو بەڕێز جیۆن کوڕەکەت گەورە بووە
لەمەودوا دەبێتە پیاو و لەسەر پێی خۆی دەوەستێت
"وتی بە پێکەنینەوە کاتێک ناوە ناوە دووکەڵی سیگار سایزسسەکەی بڵاو دەکردەوە بەو هۆڵە گەورەیە"
«❞سیگار سایزس❝جۆرێکی جگەرەیە لە سەدەی بیستەکاندا دروستکراوە بە پێچانەوەیگەڵای تووتنی وشک و توتنی ئاسایی»

ب.جیۆن: بێگومان گەورە بووە و بووە بە پیاو
"وتی کاتێک سیگارتەکەی کوژاندەوەو دانەیەکی تری پێکرد"
خاتوو لی: خۆشحاڵم کەوا منداڵەکانمان بەیەکەوە کار دەکەن لەمەوبەدوا
"وتی بە پێکەنینەوەو دووکەڵی جگەرەکەی بە با کرد"

ئایرس: ئێمە هەموومان خۆشحاڵین دایکە
"دوای ئەوەی ئەو قسەیەی کرد قومێکی لە "مەی"یەکەی دەستیدا و سەیری جونگکوکی کرد و وتی"

ئایرس: وانیە جونگکوک

جونگکوک: بەڵێ وایە
"بە بێزاری ئەو دوو وشەیەی دربڕی و ڕۆشت"
خاتوو جیۆن: ئۆو ئەو کوڕەی ئێمە کەمێک هەستیاری بە دووکەڵی جگەرە هەیە پێموایە هەناسەکانی ناڕێک بوونە
"بە شەرمەزارییەوە وشەکانی دەربڕی"

ℵℵℵℵ

جونگکوک: هەموو شتێکی ئێرە بێزارکەرانەیە
"لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد کاتێک خەریکبوو بۆینباغەکەی شل دەکردەوە بە ڕاڕاوەکە تێپەڕ بوو بەڵام چەند دەنگێک ئەویان وەستاند لەلای دەرگایەکی داخراو"

وردە وردە نزیک بوویەوە لە دەرگاکە تا گوێبیستی هەناسە ناڕێکەکانی کەسێک بوو دوو دڵ بوو لەوەی دەرگاکە بکاتەوە یان نا بەڵام ئەو هەناسانە بۆ جونگکوک ئاشنابوون بۆیە بڕیاری کردنەوەی دەگاکەیدا

هەرکە دەرگاکەی کردەوە چاوەکانی لە شۆکدا زەق بوونەوە لە هەمان کاتدا تووڕە بوو و هەموو گیانی بوو بە ئارەق لەبەر تووڕەییەکەی
با بڵێین لەم چرکەساتەدا پەیوەندییەک پچڕا بۆ ئەبەد

جونگکوک: بە نەفرەت بن سۆزانیانە
"ئەو چەند وشەیەی وت و بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە
بەڵام خاوەنی ئەو هەناسانە وەک و فیشەک بەدوای جونگکوکدا ڕایکرد هەوڵی وەستاندنی دەدا و قسەی بۆ دەکرد"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now