part 24

577 131 121
                                    


وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر


٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

ڕۆژێکی خۆشە
هەرچەندە چەند هەفتەیەک ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی بڕۆنە نێو وەرزی بەهار
وەرزی خونچە گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەکان
بەڵام خۆر لە دەرەوەیەو تا ڕادەیەک گەرمی بەخشە
وە ئاسمان بەرگی شینی پۆشیوە
چۆلەکەکان لەسەر تەلەکانن لە ئاسماندان
وەک تابلۆیەک وایە

بە هێواشی چاوە ڕەشەکانی کردەوە
سەیری پەنجەرەکەی کرد
بە ئاگادارییەوەو بەهێواشی
لەسەر بێدەکە هەڵسایەوە بە هەنگاوی بچوک بەرەو پەنجەرەی ژوورەکەی ڕۆشت
سەیری دیمەنی دەرەوەی کرد
باخچەکەیان زۆر جوان بوو خەریکە گوڵ خونچە ئەکات
زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام دووبارە ئەو کەسەی هاتەوە یاد کە لێی دوورەو و دڵی نزیکتر لە دڵی خۆی لێی نزیکە
لەبەر خۆیە چەند وشەیەکی وت

کووک: چەندە جوان دەبوو ئەگەر بۆ چرکەیەکیش بوایە دووبارە بینیبامەوە، پێیم دەوت خۆشم دەوێیت
"بەهێواشی وتی"

زەردەخەنەکەی نەما چاوەکانی ویستی ببێت بە گۆمێک بەڵام لە دەرگای ژوورەکەیدرا
خێرا کۆنتڕۆڵی فرمێسکەکانی کرد وە وتی
"وەرە"

خاتوو بۆنگی خزمەتکار بوو هاتە ژوورەوە بە زەردەخەنەوە
کاتێک سینیەک لە خواردنی لەدەست بوو

کووک زەردەخەنەی بۆ کرد

بۆنگ: بەیانیت باش کوڕەکەم

کووک: بەیانی تۆش باش خاتوو بۆنگ... پێویستی نەدەکرد خواردن بێنیت بۆ ئێرە خۆم دەهاتمە خوارەوە

بۆنگ: خاتوو جیۆن پێمی وت بیهێنم بۆ ژوورەکەت
ئەو زۆر لە خەمی تۆدایە

کووک: هەرچۆنێک بێت سوپاس
"بە زەردەخەنەوە وتی"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now