part 7

706 127 24
                                    

"like two train lines"





🌸♬🌸



ئیسپانیا
فڕۆکەخانەی مالاگا
7:20


لۆریسیا: کەواتە بەیانی دادگاییەکەیە
"وتی سەیری دایک و باوکی کرد کاتێک لەسەر کورسی چاوەڕوانی دانیشتبوون"

کریستیان: بەڵێ

کایاتانا: ئەوە بزانە ئێمە ئەگەر جیابینەوە هەرگیز ڕقمان لەیەکتر نابێت کچەکەم بۆیە نیگەران مەزە ئازیزم
"وتی و دەستی لەسەر شانی دانا"

لۆریسیا: دایکە من تەنها پرسیاری ئەوەم کرد کەی دادگاییەکەیە بۆچی دەبێت نیگەران بم
هەم دوێنێ قسەمان لەسەر ئەوە کرد پێویست ناکا بابەتەکە نوێ بکەینەوە

کریستیان: ڕاست دەکەی کچەکەم....ئاھ بیرم کەوتەوە
ئێستا وێنەیەکی ئەو کوڕەت بۆ دەنێرم بۆ ئەوەی بیناسیتەوە
"وای وت و مۆبەکەی دەرهێنا لە گیرفانی و ڕۆشتە سەر بەشی وێنەکان و وێنەکەی بۆ لۆرسیا نارد کە دوێنێ شەو بەڕێز جیۆن بۆ کریستیانی ناردبوو تا منداڵەکان یەکتر بناسنەوە"

لۆریسیا: ئاھ... کوڕێکی جوانە
"وتی کاتێک سەیری وێنەکەی دەکرد و کایاتانا و کریستیانیش پێکەنین"

دوای چاوەڕوانییەکەی کەم خەڵکەکە ئاگادار کرانەوە کە لەماوەی پێنج خولەکی داهاتوو فڕۆکەکە دەست بە فڕین ئەکا

لۆریسیا ماڵئاوای لە دایک و باوکی کرد ڕۆشتە ناو فڕۆکەکە و لە شوێنێک تەنیشت پەنجەرە دانیشت
کە لە لایەکەی تری پیاوێکی بەتەمەنی کۆری لەتەنیشت بوو

تێپەڕاندنی کات“

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لەناو فڕۆکە دواجار سەرنشینەکان ئاگادار کرانەوە کەوا فڕۆکەکە دەنیشێتەوە

فڕۆکەکە نیشتەوەو هەرکەسەو چاوەڕێی کەسێکی دەکرد

لۆریسیا هاتە دەرەوە لەناو فڕۆکەکەو جانتاکەی وەرگرت لە کارگوزارێک و سوپاسی کرد

دەستی برد بۆ جانتای دەستیەکەی و مۆبەکەی دەرهێنا خستیە سەر ڕەسمی جونگکوک و چاوی دەگێڕا بەهەموو لایەک تا هەردووکیان چاویان کەوتە سەریەک
لۆریسیا دەستی سڵاوی درێژ کردوو بە خێراییەکی کەم ڕای کرد
تا گەشتە بەردەم جونگکوک

لۆریسیا: سڵاو
"وتی بە زەردەخەنەوە"

جونگکوک: سڵاو... ئاھ بووەستە تۆ زمانی کۆری دەزانی؟

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now