part 29

648 127 63
                                    

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

هەمووان لەسەر مێزی نان خواردن بوون و بەبێ دەنگی
نانی بەیانیان دەخوارد
تا خاتوو جیۆن قسەی کرد

خ.جیۆن: جونگکوک، بەیانی زوو ئایرس پەیوەندی پێوە کردم پێی وتم ئەگەر جونگکوک دەست لەکار دەکێشێتەوە با بێت بۆ دەزگا و پەڕاوەکان واژۆ بکات و بەفەرمی دەزگاکە دەبێت بە هی ئایرس، چی دەڵێی؟
"خاتوو جیۆن وتی بە جدی"

کووک سەیری خواردنەکەی کرد و
کەوتە بیرکردنەوە
لەم کاتەدا جایجوون بە دەستە سڕەکەی دەمی خۆی سڕی و قسەی کرد

جایجوون: کووک بەراستی ئەگەر ناتەوێ چیتر کار بکەیت ئاساییە ئێمە دەزانین بەچیدا تێپەڕی و ناتەوێ جارێکی تر بەسەرت بێتەوە
هەم من هەم کار دەکەم
"وتی و لە کۆتاییدا زەزدەخەنەیەکی بۆ کووک کرد"

کووک سەیری کردەوە و بزەیەکی کرد

کووک: دەمەوێ سەردانی ئایرس بکەم و خۆم قسەی لەگەڵدا بکەم وە لەوێ بڕیار دەدەم
"بە بزەیەکەوە وتی"

خ.جیۆن: هەرچۆنێک تۆ پێت باشە کوڕەکەم
تەنها سەلامەتی و تۆو ئاسوودەیی تۆمان دەوێت
"خەندەیەکی کرد"

کووک سەیری دایکی کرد کاتێک هێشتا بزەیەکی لەسەر لێو بوو

کووک: سوپاس دایکە گیان بێ خەمبە بڕیارێکی درووست دەدەم
"کووک وتی و هەڵسایەوە وە درێژەی بە قسەکانیدا"
کەواتە دەڕۆم بۆ لای ئایرس و قسەی لەگەڵ دەکەم
نۆشی گیانتان بێت

ڕۆشت بۆلای دەرگای دەرەوەو ویستی بیکاتەوە بەڵام جایجوون وەستاندی

جایجوون: هێی کووک ئەگەر دەتەوێ دەتگەیەنم

کووک: نەخێر هیۆنگ من ئێستا باشم
دەمەوێ سەیارەکەی خۆم لێبخوڕم

جایجوون: زۆر باشە دەتبینمەوە

کووک: دەتبینمەوە هیۆنگ

هەردووکیان رۆشتن بۆ ناو سەیارکانیان و
لێیانخوڕی بەرەو ئەو شوێنەی دەیانەوێ

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now