part 26

822 137 116
                                    

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

دوای مانگێک

لەم مانگەدا
ئارا و جایجوون بوونە خۆشەویست
دوای چەند چوونە دەرەوەیەکی تر لەگەڵ یەکتر
و ئاشکرا کردنی هەستەکانیان بۆیەکتر

وە ئارا تەواوی ئەم مانگە هەوڵی دۆزینەوەی
تێیهیۆنگی داوە بۆ جونگکوک
بەڵام تا ئێستا نەیدۆزیوەتەوە
دەکرێت شاری جێهێڵابێ؟
یاخود نەیەتە دەرەوە لە ماڵ؟
ئەمە ئەم پرسیارانەن ئارا ئەیکات لەنێو مێشکی
چونکە بەڕاستی هەموو کوچێکی ئەم شارە گەڕاوەو
تا ئێستا نەیدۆزیوەتەوە

لە بەهاردا
خونچەی گوڵەکان دێنە دەرەوەو سەبر سەبر
دەست بە گەشانەوە دەکەن
وەک ئەوەی گوڵەکان ستەیجێک بێت
پەپولەکان سەمای لەسەر دەکەن و دەخولێنەوە
لەسەر گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەکان
با'یە فێنکەکەش
بەهێواشی خۆی ئەخزێنێت
لە تاڵی قژەکانی ئەم کوڕە شکاوەی
لەسەر کورسیە گشتیەکەی پاڕکەکە دانیشتووەو
بەبێ هیوایی و ماندووییەوە
ئەڕوانێ لەو منداڵانەی خەریکی یاریکردنن
بەوپەڕی دڵخۆشییەوە
ئەویش پێشتر منداڵێک بوو
کە هەردەم بەبێ هۆکار دڵخۆش بوو و یاری دەکرد
بەڵام لەگەڵ گەورە بوون وردە وردە
هەموو هۆکارێکی پووچ دڵی تەنگ دەکرد

سەیری مۆبایلەکەی کرد
کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە بوو
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و هەڵسایەوە
ملی ڕێی گرت بەرەو ڕۆشتنە دەرەوە لە پاڕکەکە

بە هەنگاوە هێواشەکانی
دەڕۆشت

دوای ڕۆشتنێکی زۆر
سەری بڵند کرد
خۆشی نەیدەزانی قاچەکانی بۆ ئەویان
هێناوە بۆ ئێرە بەڵام
دڵ ئەزانێت چ شوێنێک پارێزراوە تا بۆی بۆچێت

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now