part 17

702 138 82
                                    

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر






"ماڵی بەڕێز جیۆن"
"مانگێک دوای ڕفاندنی لیزی"

بەیانی زووە هەموویان هەڵساونەتەوەو
وەکو هەموو ڕۆژێک نائارامن
لەم ڕۆژەوەی جونگکوک ڕفێندراوە حاڵی ئەندامانی خێزانەکە بەمشێوەیە، وە دواتر لیزی
بەڕێز جیۆن کە هەر خەریکی تەلەفۆنکردنە
لەم لاوەش خاتوو جیۆن کە حاڵی باش نیە
سەرەتا کوڕەکەیان فڕاند کە تا ئێستاش ونە و بێ سەروو شوێنە وە مانگێکە کچەکەی ڕفێندراوە

ب.جیۆن: گوێبگرە ئایرس ماوەی مانگ و نیوێکە تۆ خەریکی بەدواگەڕانی کچو کوڕەکەمیت تا ئێستا سەرەداوێکی نەفرەتیت نەدۆزیوەتەوە ئەگەر هەر بەمشێوەیە بەردەوام ئەبیت خۆم ئەگەڕێمەوە
"بە تووڕەیی و هاوارە هەموو وشەکانی وت"

ئایرس: تۆش گوێبگرە بەڕێز جیۆن من لەم ماوەیە هەموو شارەکە گەڕاوم، فیدڕاڵییەکان لەهەموو سوچێکی شارەکە دانراون نەک تەنها پیاوەکانی من بەڵکو پۆلیسەکانیش لەم ئەرکەدان و یارەمەتیمان ئەدەن و ئەوانیش لە هۆتێلەکان و باڕەکان و وێستگەی پاس و شوێنی تەلەفۆنکردن و خواردنگە و نەخۆشخانە لە هەموو شوێنێکن هەموو شوێنێکی نەفرەتی، تۆش ناتوانی بەمشێوەیە هاوار بکەیت لۆمەی من بکەیت بۆ باروودۆخەکە
"بە کەمێک تووڕەیی و هاوارە وتی"

ب.جیۆن: کە هاتم بۆ دەزگا وەڵامت ئەدەمەوە
"بە تووڕەی پەیوەندییەکەی داخستەوە"

بە هەنگاوی گەورە و خێراوە بەرەو دەرگاکە دەڕۆشت

نانسی: بۆ کوێ باوکە؟
"وتی کاتێک پەرداخێک ئاوی لەدەست بوو و بەلای باوکیدا تێپەڕی"

جیۆن: بۆ دەزگا نەفرەتیەکە ئیتر خۆم ئەگەڕێمەوە بۆ ئەوێ

چاکەتەکەی هەڵگرت و دەرگاکەی کردەوە پیاوەکەی لای سەیارەکەی بوو بەخێرایی داوای سویچی سەیارەکەی لێکرد ئەویش پێیدا سەرکەوتە ناو سەیارەکەی و بەخێرایی لێیدەخووڕی تا بگات بە دەزگاکە و خۆی جڵەوی ئەوێ بگرێتە دەست

.

.

.

.

نانسی: دایکە ئەم ئاوە بخۆرە ئاوی لیمۆشم تێیکردووە
"لای دایکی دانیشت و پەرداخەکەیدا بەدەستی"

خاتوو جیۆن بە بێ هێزی وەریگرت خواردییەوە

خ.جیۆن: ئەوان کەی ئەگەڕێنەوە؟

نانسی: نازانم دایکە، باوکم ئێستا ڕۆشت ئەو وتی لەمەودوا خۆم ئەوێ بەڕێوە ئەبەم

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now