part 12

583 129 109
                                    

like two train lines











هەر یەکە لە جێنی و یونگی و جیمین
بەبێ دەنگی دانیشتبوون تاکە شت کە پێیەوە سەرقاڵ بوون بیرکردنەوە بوو بۆ ڕێگە چارەیەک

بەڵام هیچ یەکێک لەوان بیرۆکەیەکی باشیان نەبوو

جێنی: من ئەڕۆم
"ڕۆشت بەرەو لای پەیژەکان"

یونگی: بۆ کوێ؟

جێنی: پێویستە بڕۆمە دەرەوە و بزانم لەناو شار چ باسە نابێ هەروا دانیشم و هیچ نەکەم
وەک ئەوەی منداڵێک بین و دایکمان جێی هێشتبین

جیمین: ئەی چی دەربارەی فیدڕاڵیەکان و پۆلیسەکان؟!

جێنی: سەرەتا ئەڕۆم بۆ نزیکترین ئارایشتگا
بەتەواوی شێوەی ڕووخسارم و قژم ئەگۆڕم بەمجۆرەش کەس نامناسێتەوە

یونگی: هەرچۆنێک بێت بۆماوەیەک بە کەڵکتدێ

جیمین: چی دەربارەی 200 ملیۆنەکە

یونگی: جێنی تەنها ئەوەندەت پێئەڵێم هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە کۆدی قاسەکە بشکێنیت
چونکە سەرۆک هەرگیز ئەمەی بە دڵ نابێت
بە تایبەتی ئەگەر پارەی ناو ئەو قاسەیە بۆ دی ئۆ دایک سۆزانی بێت

جێنی سەیرێکی کرد و هیچی نەوت هەرکە زانی پەیژەکان هاتوونەتە دەرەوە بەخێرایی خۆی گەیاندە دەرەوە

.

.

.

.

.

ئایرس: بەڕێز جیۆن تکایە ئارامبنەوە ئێمە دڵنیا بووینەتەوە لەوەی ئەو پیاوەی جونگکوکی ڕفاندووە
دوژمنی تێیهیۆنگە و لە پلانیدانیە ئازاری جونگکوک بدا

ب.جیۆن: چن ئارامبمەوە کوڕەکەمیان ڕفاندووە و کەسیش نازانێت لەکوێیە

ئایرس: ئێمە ئەیدۆزینەوە تکایە ئارامبەوە

خ.جیۆن: کچەکەم تەنها ئەوە بکەن کە پێویستە

ئایرس هیچی نەوت و بە بێزاری سەیری خاتوو جیۆنی کرد کە هیچ نەگرانیەکی پێوە دایار نەبوو
لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە

ئایرس: من ئێستا ئەڕۆمەوە نووسینگەکەم هەر ئێستاش دەست بە کار ئەبم لەگەڵ هاوکارەکانم وە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێز جونگکوک ئەدۆزمەوە
" کۆتا وشەی وت و خۆی چەماندەوە وە دواتر ئەوێی جێهێشت و ڕێی کرد بۆ دەزگاکە"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now