part 8

707 133 105
                                    

"like two train lines"





«جوانی هەموو سەردەمەکان»

«جوانی هەموو سەردەمەکان»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





ئایرس: کەواتە تۆ دەڵێی هاوڕێی ئەو کچەی ماڵتانە؟
"قومێک لە قاوەکەی دەستی خواردەوە"

جونگکوک؛ بەڵێ

ئایرس: بوەستە ناوی چی بوو!؟
"ڕوخساری وەک ئەوە نیشاندا کە بیر ئەکاتەوە"

جونگکوک: کیم تێیهیۆنگ

ئایرس: ئا بەڵێ کیم تێیهیۆنگ

جونگکوک: دەمەوێت هەر ئێستا ڕۆژنامەوانەکان بە خەڵکی ڕابگەیەنێن کە ناوی کیم تێیهیۆنگە

ئایرس: باشە.. جگە لەوەش چ پلانێکت هەیە کاتێک چاوت بەو دەکەوێت دووبارە

جونگکوک: نازانم بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەم ئەو خۆی شوێنێکی چۆڵ هەڵبژێرێت چونکە لە ئێستا بەدواوە قەرەباڵغی بۆ ئەو سەلامەت نیە

ئایرس꞉ منیش پێموایە ئەو کیم'ە وادەکات

جونگکوک꞉ دڵنیا نیم لەوەی کەوا بتوانم دەستگیری بکەم یان نا بەڵام هەوڵی خۆم دەدەم

ئایرس꞉ هەوڵدان هەمیشە دەرئەنجامی هەیە باش بێت یان خەراپ
"چاکەتەکەی هەڵگرت"

جونگکوک: بۆکوێ؟

ئایرس꞉ دۆسییەکی دزی کردن هەیە ئەم بەیانییە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێ پیرێژنێک و هەموو پارە و ئاڵتوونەکانیان بردووە بۆیە لەگەڵ جی ئیۆن و تاییەنگ کاری لەسەر دەکەم

جونگکوک: بۆچی زووتر بە منت نەگوت؟

ئایرس: لە ئێستادا تۆ پێویستە بە شتی ترەوە سەرقاڵ بیت نەک ئەو دۆسییە ئاسانانە
"ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام وەستا بەهۆی ئەوەی جونگکوک قسەی کرد"

جونگکوک: هەرچۆنێک بێت مافی خۆمە بزانم بۆیە بۆجاری داهاتوو پێم بڵێ
"ئایرس بەبێزاری سەیری کرد دواتر ڕۆشتە دەرەوە"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now