like two train lines
لەدوای ئەوەی شۆفێری تاکسیەکە جێنی گەیاندە ئەو شوێنەی ئەیەوێت
جێنیش لە تاکسیەکە هاتە خوارە بەرەو ڕووی یەکێک لەو خانووە گەورانە ڕۆشت کە لە گەڕەکەدا هەبوو
لەبەردەم دەرگاکەدا وەستا دووجار لە جەڕەسەکەیدا
دواجار خاتوونێک دەرگاکەی کردەوە کە لە 40ەکانی تەمەنی بوو زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و ڕێی بۆ جێنی کردەوە جێنی زەردەخەنەی بۆ کردەوەو ڕۆشتە ژوور
خاتوونەکە پێشتر ئاگادارکرابۆوە کە جێنی دێت بۆ ئێزە بۆیە ڕاستەوخۆ ڕێموێنی جێنی کرد بۆ ئۆفیسی
خاوەن ماڵەکە خاتوونەکە لە دەرگایدا و ڕۆشتە ژوورەوە بە گەورەکەی ڕاگەیاند کە جێنی هاتووە
خاوەن ماڵەکەش داوای لێکرد جێنی بێتە ژوورەوە
هەر ئەوکاتەی جێنی چوو بۆ ژوورەوە
بەڕێزەکە لە شوێنی خۆی هەڵسایەوەو باوەشی بۆ جێنی کردەوە جێنیش پێکەنی ڕاستەوخۆ ڕۆشت و ئەو کەسەی لە ئامێز گرتجانگ: فەرموو لێرە دانیشە
"وتی کاتێک دەستی بۆ ئەو کورسیەی بەرامبەری مێزەکەی پێش خۆی کرد جێنیش لەوێ دانیشت"جێنی: کەواتە ئەوە ئامادەیە کە داوام لێتکرد؟
جانگ: بێگومان ئامادەیە
"دەستی برد بۆ چەکمەجەکەی و ناسنامە ساختەکراوەکەی دەرهێنا و دای بە جێنی"جێنی: زۆر سوپاس بەڕێز جانگ
جانگ: کەواتە لەمەودا ناسنامەیەکی تازەت هەیە بە ناوێکی نوێوە و شێوەیەکی ناشرین
"لە کۆتایدا پێکەنی جێنیش لەگەڵی پێکەنیەوە"جێنی: خۆت ئەزانی باروودۆخی ناو شار چۆنە لەئێستادا چاودێری لەسەر هەموو شتێک دانراوە
بۆیە پێویستە ئاگاداربملەمکاتەدا دەرگاکە کرایەوە خاتوونەکە بە سینیەک کە دوو فنجانی قاوەی لەسەر بوو هاتە ژوورەوە
یەکێک لە فناجانەکانی هەڵگرت و لەبەردەم جێنی دانا و جێنی بە زەردەخەنەیەک سوپاسی کرد
پاشان فنجانەکەی تری لەبەردەم مێزی بەڕێز جانگی دانا
ئەویش زەردەخەنەیەکی بۆ کردو ڕۆشتە دەرەوەجانگ: هیچ زیانێک بە کارگەکانتات گەیشتووە؟
جێنی: لە ڕاستیدا هەموویان دەستیان بەسەرداگیراوە
جگە لە کارگەی چەکەکانمان کە لە شیکاگۆ پارێزراوەجانگ: هەرچۆنێک بێت شتەکان بەرەو ئاڵۆزی ئەڕۆن گۆڕانکاریان بەسەر دێت
جێنی: بێگومان کیم تێیهیۆنگ حەزی بە ئاڵۆزی و گۆڕانکارییە
جانگ بەدەم قاوە خواردنەوە لەگەڵ جێنی پێکەنین
دوای ئەوە جێنی خوداحافیزی لێکرد و ماڵەکەی جێهێشت وە سوپاسی کرد بۆ ئامادەکردنی ئەو ناسنامەیە
YOU ARE READING
وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر
Randomمـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022