part 16:

687 125 107
                                    

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر











یونگی و جیمین لەسەر قەنەفەکا بوون جێنی خەریکی شوشتنی قاپەکان بوو
تێیهیۆنگیش لای جیمین و یونگی پاڵکەوتبووە بە بێزاری
وە دەنگ هاوارکردنەکانی جونگکوک ماڵەکەی پڕ کردبوو لە ژاوەژاو کە دەیوت دەست و قاچم بکەنەوە

جیمین: سەرۆک وابزانم برسییەتی و واباشتریشە دەست و قاچی بکەینەوە و دەرگاکەی لەسەر قوفڵ بدەین!

تێیهیۆنگ: دەی جیمین بڕۆ هەر ئەوە بکە کە وتت مێشکم تەقی لەگەڵ ئەم نەفرەتییە

جیمین خێرا ڕۆشت بۆ ژووری تێیهیۆنگ و دەرگاکەی کردەوە سەیری جونگکوکی کرد

جونگکوک:  خێراا دەست و قاچم بکەوە نەفرەتی

جیمین نزیک بوویەوە گوریسەکانی کردەوە جونگکوکیش سەیری ئەو شوێنەی دەکرد کەوا بە گوریسەکەوە بەسترابوونەوە کە ئازاری هەبوو کەمێک مۆر ببوو

جیمین: ئێ بمانبوورە مەستمان ئەوە نەبوو ئازارت بدەین، تەنها لێرە بمێنەوە ئێستا ئەگەڕێمەوە

جیمین گڵاسێک شەربەت و پانکێکێکی دانا لەسەر قاپێک بە سینیەکەوە ڕۆشت بۆ لای جونگکوک

جیمین: فەرموو ئەمانە بخۆ پێئەچێ برسیت بێت

جونگکوک هیچی نەوت نەیدەویست هیچ شتێکی ئەم ماڵە بخوات و بخواتەوە بەڵام ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبێت لە برسان ئەمرێت بۆیە دەستی کرد بە خواردنی

جیمین لەسەر بێدەکە دانیشت بەرامبەر جونگکوک و سەیری دەکرد

جونگکوک: سەیری چی دەکەیت؟

جیمین: تۆ زۆر بچوکیت بۆچی کەوتوویتەتە ناو ئەم شتانەوە

جونگکوک: تا کەسانی وەکو ئێوە بنێرمە زیندان

جیمین: ئێمە کەسانی باشین تەنانەت.....

ویستی قسە بکات تێیهیۆنگ هات بۆ ژوورە
جیمین خێرا هەڵسایەوە شتەکانی کۆکردەوەو ڕۆشتە دەرەوە
تێیهیۆنگ دەرگاکەی قفڵ کرد و کلیلەکانی خستە گیرفانی و لەسەر بێدەکە پاڵکەوت

جونگکوک هەر لەسەر زەوییەکە دانیشتبوو

جونگکوک: پێویستم بە دەست شۆرە

تێیهیۆنگ: ئەوەتا لەوێیە
"دەستی درێژ کرد بۆ ئەو دەرگایەی کە لەناو ژوورەکەی خۆیدا هەبوو

جونگکوک لەژێر لێوەوە وتی "بە نەفرەت بی" هەڵسایەوە ڕۆشت بۆ دەستشۆر
ماوەیەکی زۆرە لەوێیە و نایەتە دەرەوە تێیهیۆنگ هەڵسایەوەو ڕۆشت بەرەو دەرگاکە کردییەوە بینی لەوێ دانیشتووە

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now