part 28

694 134 32
                                    

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

بەهێواشی و دەست لەناو دەستی یەک
هەنگاو دەنێن لەم شەقامە ئارامە
کەشێکی فێنکی هەیە جار نا جار
با'یەک هەڵەکات

تای: هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە
بکەومە داوی تۆوە

بە هێواشی وتی و پێکەنینێکی کەمی کرد

کووک: دوای یەکەم خۆشەویستم بیرم لەوە نەکردبۆوە هەرگیز خۆشەویستێکم هەبێتەوە

دوای کردنی ئەم قسەیە هەردووکیان پێکەنین

بەڵام تای خۆی گرژ کرد و بە مۆنی سەیری کرد

تای: خۆشەویستت هەبوو؟

کووک کەمێک پێکەنی وە دواتر سەیری تای کرد

کووک: بەڵێ ئەو لیسا بوو، دوای ئەوەی ئاهەنگێکیان ساز کرد بەبۆنەی ئەوەی من و ئایرس کە هاوکارەکەمە
بووین بە فیدڕاڵی، لە ژوورێک لەگەڵ کارگوزارەکە بینیم کە خەریکی ماچ کردنی یەکتر بوون
زۆر دڵگران بووم بەمە بەڵام چ گرینگیەکی هەیە ئێستا تۆم هەیە و ڕابردووم لەبیر کردووە

لە کۆتایی قسەکانیدا بە زەردەخەنە جوانەکەیی و چاوە ڕەشە بریسکەدارەکەی سەیری خۆشەویستەکەی کرد
تاییش کە شێوە فریشتەییەکەی بینی
زەردەخەنەی کرد

تای: کەواتە چیتر خۆشت ناوێت؟

کەمێک بە جدی وتی

کووک بە گاڵتەجاڕی پێکەنی

کووک: بۆچی ئەم پرسیارە دەکەیت؟
وەک ئەوەی خۆت لەگەڵ هیچ کچێک نەبووبیت!

تای قاقایەکی لێدا

تای: زۆر باشە با ڕابردوو لەبیر بکەین

کووک: بەڵێ بەڵێ با لەبیری بکەین
بەڵام کچەکان لەبیر دەکەیت؟

تای دیسان پێکەنی وە لە ڕۆشتن وەستا
کووکیش وەستا و سەیری ناو چاوی یەکتریان کرد

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now