like two train lines
دارستانەکە وەکو تابلۆیەک وابوو
تابلۆیەکی سورشتی
چۆلەکەکان بە کۆمەڵ لەسەر شاخەکان هەڵدەفڕین
دەنگی قەلەکان دەهات لە دوورەوە
شنەی بایەکی سارد دەیدا له لقی پۆپی دارە بەرزەکان
دیمەنێکی زۆر جوان بوو
لەسەر زەویەکە لەدوای خەوێکی قۆڵ و حەسانەوە لە شەکەتی چاوە قاوەییەکانی کردەوە
چەند جارێک دایسخت و کردیەوە پاشان
هەستی بە جەستەیەک کرد لەنێو قوڵەکانی
کەمێک سەری نزم کردەوە بینی ئەمە جونگکوکە کوڕە فیدڕاڵیەکە سەیری کرد لەمکاتەدا هەستێکی نامۆی بۆ دروست بوو کە پێشتر بەرامبەر هیچ کەسێک و هیچ شتێک ئەم هەستەی نەبووە
لە ڕووخساری ڕاما ئەو پێشتر کاتی ئەوەی نەبوو سەیری بکات وە هەرگیز لە نزیکەوە نەیبینەوە
پێی سەیر بوو لە بەیانیدا مرۆڤ ئەوەندە جوان دەبێت
ئەم بیرکردنەوانە زۆری نەخایاند کاتێک پیرێژنێک بە گۆچانەکەی دەستی و چاویکە خڕەکانی و جلە سەیرەکانی لەگەڵ کچێکی تەمەن 15 بۆ شانزە
خۆیان کرد بە ژوورەوە
پیرێژنەکە هاتە نزیک تێیهیۆنگەوە گۆچانێکی لە قاچی دا بە ترسناکی سەیری دەکرد وەکو ئەو پیرێژنەی ناو دەنکە هەنارە وابوو زۆر سەیر بوو کچەکەش قۆڵی لەناو قۆڵی نابوو و بە نامۆی سەیری دەکردنپیرێژنەکە: ئێوە کێن؟ دزن؟ لە شارەوە هاتوون ئەتانەوێ شتەکانمان بدزن؟
کچەکە: سەیریان بکە داپیرە چەند بێ شەرمن لەنێو ماڵی خەڵکی لەناو باوەشی یەکیش ئەخەون
تێیهیۆنگ هێشتا وەکو خۆی بوو تەنها سەیری دەکردن
لەمکاتەدا جونگکوک بەئاگا هاتەوە کاتێک تێیهیۆنگی بینی لەنزیک خۆیەوە بە ڕوخسارێکی پرسیاراوی خێرا خۆیلێ دوورخستەوە وە کاتێک هەستی کرد دوو کەس لەوێنەو ئەوانیش بەشێوەی پرسیار سەیریان ئەکەن
جونگکوکیش سەیری ئەوانی کردکچەکە: پێمان بڵێن ئێوە کێن ئەگەر نا بە شیشی گەرمەوە هەموو گیانتان ئەسوتێنین؟!
تێیهیۆنگ: بێدەنگبە سۆزانی بەم بەیانیە زووە بەم دەنگە ناخۆشەتەوە هاوار ئەکەی
پیرێژنەکە بە گۆچانەکەی کەوتە گیانی تێیهیۆنگەوە تا توانی لە تێی دا
ئەویش بەزۆر خۆی لەژێر دەستی ڕزگار کرد و هەڵسایەوە
لەمکاتەشدا جونگکوک بە پەلە چووە لای پیرێژنەکەو هەوڵی دەدا قسەی لەگەڵ بکا و ئارامی بکاتەوە لەم تووڕە بوونەوە هەم بەهەڵە تێگەیشتنە ڕاست بکاتەوەجونگکوک: هێی داپیرە، داپیرە تکایە ئارام بەوە ئێمە دز نینەو مەبەستمان کردنی هیچ شتێکی خەراپ نیە
ئێمە شەوی ڕابردوو لە دارستانەکە بووین بۆ ڕاوکردن لەمکاتەدا ڕووبەڕووی گورگێک بووینەوە ویستی پەلامارمان بدا و ئێمەش زۆر ڕامانکردوو خێوەتەکەی خۆمان ونکرد و ئێرەمان دۆزییەوە
BINABASA MO ANG
وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر
Randomمـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022