part 1

2.2K 191 110
                                    

🌙لەژێر سێبەری مانگدا🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئاسمانی شین و لەنجە و لاری چۆلەکەی بە جیڕەو چوڕە
هەوای پاک و ئاوی سازگار و خۆری گەرمی هێلکەیی
منداڵەکان و گەورەکان و پیرەکان
ئاژەڵەکان و زیندەوەرەکان

گوڵە جوانەکان خەریکە دەپشکوێن و گژوگیا سەوز دەبێت
منداڵەکان خەریکی یاری کردنن لەنێو گوڵەکان و تاجی گوڵینە دروست دەکەن بە دیاری دەیدەن بە یەکتری
پیرەکان سەیریان ئەکەن و منداڵی خۆیان بیردێتەوە
گەورەکان نیوەیان خەریکی کاری دەرەوەن
نیوەشیان خەریکی کاری ماڵەوەن

بۆنی و گوڵەکان و بۆنی خواردنەکان و هەوای پاک سازگار
هەموو ئەم شتانە لە لادێیەکی بچوکدا هەیە
کە تەواوی خەڵکەکە وەک و خێزانێکیان لێهاتووە
کە بە هەموویانەوە جوانی سروشتیان جوانتر کردووە
خۆشەویستی هاوڕێیەتی وەفایی دڵپاکی و دڵباشی
وەک ئەوەی بە هەموویانەوە یەک دڵیان هەبێ

لە ماڵێکدا کە بۆنی خواردن نەک تەنها ژوورەوە لادێکەشی پڕ کردووە لە بۆنە خۆشەکەی
ماڵێکی بچوکی خنجیلانەی دوو نهۆمی
کە لە خوارەوە چێشتخانەیەک و هۆڵێک و ژورێک
لە سەرەوە دوو ژوور و دوو گەرماوی بچوک
بۆ دوو مرۆڤی دڵ گەرم

ئەو پیرێژنەی کە بە خۆشەویستییەوە خواردنەکەی ئامادە دەرکرد
بە هەنگاوە بچوکەکانی و ئەو دارەی لە دەستی بوو
ڕێی دەکرد بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی بانگی نەوەکەی بکا
بۆ خواردنی خوانی ئێوارە شاهانەکەی
دەرگای دەرەوەی کردەوە و ڕۆشتە دواوەی خانووەکەیان کە نەوەکەی لەوێ دانیشتبوو و خەریکی
نووسینی یادەوەرییەکانییەتی لە دەفتەری یاداشتەکەی

بیۆل: کوڕە شیرینەکەم جونگکوک دەی وەرە ژوورەوە خوانی ئێوارە ئامادەیە

جونگکوک: باشە داپیرە گیان هەر ئێستا دێم تۆ بڕۆ ژوورەوە

داپیرە بیۆل ڕۆشتە ژوورەوە
جونگکوک کۆتا وشەی لە دەفتەری یاداشتەکەی نوسی و دەفتەرەکەی داخست و ڕۆشتە ژوورەوە

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now