part 19

561 113 54
                                    


🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کووک: واو سوزی ئەم خواردنە زۆر ناوازە و خۆشە!

کووک وتی کاتێک کەوچێکی لەو خواردنە خوارد کە سوزی دروستی کردبوو

سوزی بزەی بۆ کرد کاتێک گوێبیستی ستایشەکەی کووک بوو

سوزی: زۆر سوپاس کووکیا
"بە بزەوە وتی و دەستی کرد بە خواردن"

تێی: لە ناچاریدا دەیخۆم ئەگەرنا تامی گۆشتی گوێدرێژ ئەدا
"بە بێزەوە وتی"

سوزی بە تووڕەیی سەیری کرد
کووکیش بە کەمێک سەرسامی
چونکە خواردنەکە زۆر خۆشبوو

سوزی سەیری پەرداخە ئاوەکەی خۆی کرد لەسەر مێزەکە
بێ بیر کردنەوە هەڵیگرت و هەمووی کردە ناو خواردنەکەی تێیهیۆنگە

لە پاشاندا بزەیەکی لاری کرد
وە بە ئارامی دەستی کرد بە خواردنی خواردنەکەی
وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێ

کووک دەمی کرابوویەوە لە شۆکدا
وە تێیهیۆنگیش لە تووڕەییدا خوێنی دەکوڵا

تێیهیۆنگ بەخێرایی پەرداخە ئاوەکەی هەڵگرت و ڕشتیە ناو خواردنەکەی سوزی

سوزی شۆک بوو
هێواش هێواش سەری بڵند کرد تا ڕووخساری تێیهیۆنگ ببینێت

تێی  قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند بوو و پشتی بە کورسییەکەی دادابوو و بزەی لار و بەفیزی لەسەر لێو بوو

سوزی: پێموابێ لەبیرت کردووە من چیم پێدەکرێ؟
"بە تووڕەییەکی زۆرەوە وتی"

تێی: وادیارە تۆش نازانی من دەتوانم چی بکەم
"بە فیزەوە وتی"

سوزی: دەمت داخە هەی...
"هاواری کرد بەڵام قسەکەی پێبڕا"

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now