part 14

506 121 68
                                    

🌙under the shadow of the moon🌙‌

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


شەو
کاتژمێر 8:30 خولەک

تێی بەهێواشی چاوەکانی کردەوە
کاتێک هێشتا سەری لەسەر سنگی کووک بوو
بەهێواشی هەڵسایەوە
دەستی هێشتا لەناو دەستی کووک بوو
وە تێبینی کرد کووک بە تووندی دەستی گرتووە
ڕاستەوخۆ خورپەیەک بە دڵی داهات
بەڵام کووک هێشتا بێ هۆش بوو
بە دەستەکەی تری دەستی لەسەر نێوچاوانی دانا
وە پلەی گەرمی کەمێک دابەزیبوو

بەهێواشی دەستی لەناو دەستی دەرهێنا
هەستی کرد برسیەتی بۆیە ڕۆشتە خوارەوە
شتێک ئامادە بکات

.

دوای چەند خولەکێک خواردنێکی ئامادە کرد بۆ خۆی بێگومان بەشی کووکیشی ئامادە کردبوو
بۆ حاڵەتێک کە لەخەو هەڵسا

دەستی کرد بە خواردن
وە کە تەواو بوو شتەکانی کۆکردەوە وە شوشتنی
لەوانەیە بڵێن تێی چۆن خواردنی ئامادە کردووە
لە کاتێکدا وتی نازانم نە خواردن ئامادە بکەم نە قاپیش بشۆم
ئەو تەنها درۆی کرد بۆ ئەوەی ئەوان هیچ کارێکی پێنەکەن لە کاتێکدا دەتوانێت چەند جۆرێک لە خواردن ئامادە بکات
وە دەتوانێت قاپیش بشوات

لە شتنی قاپەکان تەواو بوو
ویستی بچێتەوە ژوورەکەی کووک
بەڵام گوێبیستی لێدانی دەرگا بوو
بەبێزاری ڕۆشت و کردییەوە

یوبین بوو بە گرژی وەستا بوو و سەیری تێی دەکرد

یوبین: ئێوە ئەم دوانەتان بۆ کوێ وون بوون؟
"بە گرژی وتی"

تێی: مۆڵەتمان وەرگرت
"بەبێزاری وتی"

یوبین شانێکی لە شانی تێییدا و ڕۆشتە ژوورەوە
تێییش بە بەبێزاری دەرگاکەی داخست

یوبین تێبینی کووکی نەکرد لەوێ بۆیە سەیری تێی کرد
و پرسی لە کوێیە

یوبین: ئەی کووک لەکوێیە

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now