part 16

598 110 70
                                    

‌🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

یوبین: گەمژە تۆ پێویستە داوای لێبوردنی لێبکەیت
"بەبێزاری وتی"

کووک و یوبین خەریکی دەرهێنانی هێلەکەکان بوون لەژێر مریشکەکان
وە کووک دەربارەی ئەوەی بە یوبین ووت
کە لەسەر چی دووبارە شەڕیان کردەوەو قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن

کووک: چیی؟
"بە هاوار و شۆکەوە وتی وەستا لە کارەکەی و سەیری یوبینی کرد"

یوبین بە تووڕەیی سەیری کرد

یوبین: هەی بێ مێشک بۆچی ئاوا هاوار دەکەیت مریشکەکان دەترسن
"بە تووڕەیی وتی"

کووک خۆی ئاسایی کردەوە و دەستی کردەوە بە کارەکەی

کووک: تۆ بۆچی دەڵێی پێویستە داوای لێبوردنی لێبکەم
هەم دەبێت سەرەتا ئەو داوای لێبوردن بکات
چونکە کاتێک بردم بۆ لای ڕووبارە گەورەکە
ئەو بەبێ ویستی خۆم منی خستە ناو ڕووبارەکە و منیش خەریکبوو بخنێکێم پاشان
منی دەرهێنا لە ئاوەکە
کاتێک زانی هەناسە نادەم لە ڕێگای دەمییەوە هەناسەی پێدام و..
"کووک بەبێ ئاگاداری هەموو قسەکانی کرد بێ سەیر کردنی یوبین"

کووک کاتێک زانی یوبین وەستاوە لە کارەکەیی و خۆشی زانی چی وتووە سەیری یوبینی کرد بە شڵەژاوی

یوبین: چییی؟
"بە هاوارەوە"

هەموو مریشکەکان لە شوێنی خۆیان ڕاچڵەکین و
ڕۆشتن لە شوێنەکەیان و دەستیان کرد بە قوقە قوق کردن

کووک: گەمژە ببینە چیت کرد
"بە تووەیی سەیری دەوروبەری کرد"

یوبین سەیری دەورەی کرد چەند هێلەکەیەک کەوتبوون و شکا بوون وە مریشکەکانیش بەم ناوەدا دەگەڕان

یوبین: ئۆفف.. ئەمە هەڵەی تۆ بوو.. ئەگەر تۆ پێشتر ئەوەت پێ ووتبام ئێستا ئەمە ڕووینەدەدا
"بە بۆڵە و تووڕەییەوە وتی"

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now